16/10/2025
🔴🔵 هەنگاو بە هەنگاو
چى بکەیت بۆ خۆتۆمارکرن لەزانکۆ و پەیمانگاکان"
سەرەتا بچۆ ناوسایتى زانکۆلاین وێنەى ئەو بەشە دەگریت کە وەرگیراویت لێى یان بەپرێنت رایبكێشی بەڵام با ناوى خۆت و بەشەکەت بەجوانى دەربچێت،
پاشان دەچیت بۆ قوتابخانەکەت لەوێ بەڕێوبەرى قوتابخانەکەت بۆئەوەى بزانێت تۆ لەکام بەش وەرگیراویت و بڕوانامەت بۆ بکات داواى پشتگیرى شوێنەکەت لێدەکات کە وەرگیراویت لێی واتە ئەو وێنەی سكرینت كردوە یاخوود ڕاتکێشاوە،
تۆش وێنەى بەشەکەتى پیشانبدە چونکە ئەوە پشتگیرییە
پاشان بەڕێوبەرى قوتابخانەکەت بڕوانامەکەت پێدەدات و دەیبەیت بۆ پەروەردەى شارەکەت لەوێ مۆرى دەکەیت
ئەمە بروانامەکەت تەواو کرد;
🔶 پاشان دەچیت لەوێنەگرێک (١٠) وێنە دەگریت بڵێ بۆ زانکۆ و پەیمانگام دەوێت بۆمعاملات.
🔷 پاشان کارتی نیشتیمانی و کارتى زانیارى و فۆڕمى خۆراک کۆپی بکە لەسەر یەک وەرەقەی A4.
هەروەها ئەبێت نوسخەی ئەسڵی کارتی نیشتیمانی و کارتى زانیارى و فۆڕمى خۆراکت پێ بێت بۆ كاتی مامەڵەکردن ..
🔴 پاشان دەچیت بۆ نەخۆشخانەیەک یاخود تاقیگەیەکی ناوبازاڕ پشکنینى چاو و جۆرى خوێنەکەت دەکەیت ..
🔶 دواتر دەچیت بۆلای موختاری گەڕەك و پشتگیری نیشتەجێبون دەكەیت و دواتر دەتنێرن کۆدی ئاسایش دەکەیت.
🔵🔴 ئیستا چیمان ماوە کەفیل:
كەفیل نابێ موچەخۆری چەكدار بێت
بۆکەفیل فەرمانبەرێک بهێنە کە موچەکەى 250 هەزار کەمتر نەبێت ئەم فەرمانبەرە پشتگیرییەک دێنێت لە فەرمانگەکەى بۆدادنوسى شارەکەت لەوێ کەفالەتت بۆدەکەن و ئەم كەفیلە ئەبێت کۆپى کارتى زانیارى و فۆڕمى خۆراک و کارتى نیشتیمانى پێ بیت لەگەل دوو وێنەی خۆی،
واتە بۆکەفالەت ئەتوانى لەدادنوسى شارەکەت بیکەیت و پێویست ناکات کەسەکە لەگەڵ خۆت ببەیت بۆ زانکۆ و پەیمانگاكە، بەو مەرجەی زانکۆکە لەشارێکی تر بێت گەر زانکۆکە لەشاری خۆتبێ ئەبێت کەفیلەکەش ببەیت.
ئیتر ئەمانەت تەواو کرد هەموى بکە ناو زەرفێکەوە ئەچیت بۆ تۆمارى زانکۆ یان پەیمانگاکەت،
لەوێ مامەڵەى خۆ تۆمارکردن تەواو دەکەیت و دەبیتە خوێندکارى ئەوبەشە ..
🔶 دابەزاندن ..
ئەگەر خواستی دابەزاندن و گۆڕینی بەشەکەت هەبوو ئەوا ئەم کارانە دەکەیت دوای معاملات،
كە مامەڵەی خۆ تۆماركردنت تەواو كرد لەوێ ڕاستەوخۆ بڵێ دەمەوێ دابەزاندن بكەم دەتنێرن بۆ تۆمار لەوێ وێبسایتی دابەزاندن گەر كاراببوو سەیری ئەو بەشە دەكەن كە دەتەوێ تاكوو بزانن ئاخۆ شمولت دەكا یان نا ئەوجا مامەڵەی دابەزاندنت بۆ دەكەن و بۆ ئەو بەشەی كە دەتەوێ و تەواو , دەڕۆیتەوە و چاوەڕێی ئەنجامی دابەزاندن دەكەی گەر وەرگیرایت لەو بەشەی داواتكردوە دەچیتەوە هەموو معاملاتەکەت دەبەیت بۆ زانکۆی دووەم گەر وەرنەگیرایت ئەوا لە بەشەكەی خۆت بەردەوام دەبیت ..
دابەزاندنیش بەپێی كۆنمرەی خۆت و كورسی بەتاڵ دەبێت بەپێی منافسە وەرئەگیرێی ..
🔵 لەوە وازحتر ... ?
*هاوڕێكانیشتان ئاگاداربكەنەوە..