11/12/2023
منداڵەکەم لێم دەپرسێت:
بۆچی دەبێت بیرکاری بخوێنم؟
حەزدەکەم پێی بڵێم: پێویست نییە
بێ خوێندنیش دوو لەت نان
زیاترە لە لەتێک.
_ _
جەنابی سەڕۆک وەزیران مەشروب ناخواتەوە
جەنابی سەرۆک وەزیران جگەرە ناکێشێت
جەنابی سەرۆک وەزیران لە خانوویەکی سادە دەژی
بەڵام بێلانەکان تەنانەت خانوویەکی سادەشیان نییە
خۆزگە دەیانگوت:
جەنابی سەرۆک وەزیران مەستە
جەنابی سەرۆک وەزیران جگەرەکێشە
بەڵام تەنانەت یەک هەژاریش لەنێو خەڵکیدا نییە.
برتۆڵد برێشت