ئامادەیی کێوەڕەشی تێکەڵ

ئامادەیی کێوەڕەشی تێکەڵ پەیجی فەرمی ئامادەیی کێوەڕەشی تێکەڵ

قَالَ الله تَعَالی (كُلُّ نَفْسٍ ذَآئِقَةُ الْمَوْتِ وإنَّما تُوَفَونَ أجورَكم يومَ القيامة) (وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ ال...
08/04/2026

قَالَ الله تَعَالی
(كُلُّ نَفْسٍ ذَآئِقَةُ الْمَوْتِ وإنَّما تُوَفَونَ أجورَكم يومَ القيامة)
(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
دڵگرانین بەهەواڵی کۆچی دوایی کاک ( عمر قادر ابراهیم ) کەدەکاتە برای مامۆستا ئومێد قادر مامۆستای خوێندنگاکەمان بەناوی دەستەی کارگێری خوێندنگا ومامۆستایان و خوێندکارانی خوێندنگاکەمانەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی کۆچکردوو دەکەین هیوادارین دواناخۆشی بنەماڵەکەیان بێت و کۆچکردوو بەبەهەشتی بەرین شادبکات .
انا للە وانا الیە راجعون

📣 ئاگاداری بۆ خوێندکارانی خوێندنگا کەمان و کەسوکاری بەڕێزیانبە مەبەستی بەردەوامبوونی پڕۆسەی خوێندن، تەلەفزیۆنی پەروەردەی...
31/03/2026

📣 ئاگاداری بۆ خوێندکارانی خوێندنگا کەمان و کەسوکاری بەڕێزیان
بە مەبەستی بەردەوامبوونی پڕۆسەی خوێندن، تەلەفزیۆنی پەروەردەیی سلێمانی خشتەی پەخشی وانەکانی بۆ قۆناغە جیاوازەکان بەم شێوەیەی خوارەوە ڕێکخستووە. داواکارین لە خوێندکارانی ئازیز پابەندی کاتەکان بن بۆ ئەوەی لە وانەکانیان دانەبڕێن.
🗓 خشتەی ڕۆژانەی پەخشی وانەکان:

تێبینی:
• ئەم خشتەیە بە بڕیاری وەزارەتی پەروەردە جێبەجێ دەکرێت.
• پەخشەکە ڕۆژانە بەردەوام دەبێت.
لەگەڵ هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو لایەک
دواتر لەهەر ڕێنمایی و سەرنجی تازەتردا ئاگادارتان دەکەینەوە.

30/03/2026
پرۆسەى خوێندن بەشێوازی ئۆنلاین و دیجیتاڵی بەردەوام دەبێتلەبەر ڕۆشنایی کۆبوونەوەی هاوبەشی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان لە ڕۆژ...
29/03/2026

پرۆسەى خوێندن بەشێوازی ئۆنلاین و دیجیتاڵی بەردەوام دەبێت

لەبەر ڕۆشنایی کۆبوونەوەی هاوبەشی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان لە ڕۆژی ٢٩ـی ٣ـی ٢٠٢٦، حکومەتی هەرێم بڕیاری دا لەم قۆناغەدا، پرۆسەى خوێندن بەشێوازی ئامادەبوونی ناو پۆل ڕادەگیرێت لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان، بۆ هەموو قۆناغەکان، و خوێندن تەنیا بەشێوازی ئۆنلاین و دیجیتاڵیی بەردەوام دەبێت.
هەردوو وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستی ڕاسپێردران بە وەرگرتنی ڕێکاری پێویست بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە، تایبەت بە شێوازی ئۆنلاین و دیجیتاڵی.

فەرمانگەى میدیا و زانیاری

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە:​ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ ی ٣ ی ٢٠٢٦، دەوامی ناوەندەکانی خوێندنی حکومی، ناحکومی و نێودەوڵەت...
27/03/2026

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە:

ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ ی ٣ ی ٢٠٢٦، دەوامی ناوەندەکانی خوێندنی حکومی، ناحکومی و نێودەوڵەتی دەستپێدەکاتەوە، بە ڕەچاوکردنی ئەم خاڵانە:

​١- هەر بەخێوکارێکی قوتابی ئەگەر نەیەوێت منداڵەکەی لە پۆلی فیزیکیی قوتابخانەدا ئامادە بێت، (نەهاتن - غیابات)ی لەسەر تۆمار ناکرێت و دەتوانێت لە قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکانی خوێندنی سیستمی وەزارەتی پەروەردەدا، سوود لە پلاتفۆرمەکانی خوێندنی ئەلیکترۆنی وەربگرێت (کە لەگەڵ ئەم ڕاگەیەندراوەدا ئاماژەی پێ دەدرێت). تەنیا لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا بەگوێرەی خشتەی تاقیکردنەوەکانی قوتابخانە و وەزارەت ، لە قوتابخانە ئامادە بێت، بۆ ئەمەش پێویستە بەخێوکاری قوتابی فۆرمی تایبەت لە قوتابخانە پڕ بکاتەوە. هەروەها مامۆستایان لە ڕێگەی گرووپی قوتابخانە یان ئەپڵیکەیشنی (ئی-هەڵسەنگاندن) ئەرکی ماڵەوە بنێرن بۆ ئەو قوتابیانەی کە خوێندنی ئەلیکترۆنییان هەڵبژاردووە.

​٢- قوتابیانی قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان ئەگەر بەخێوکارەکانیان ئامادە نەبوون منداڵەکانیان بنێرنەوە قوتابخانە، پێویستە قوتابخانە نێودەوڵەتییەکە بە ڕێگەی ئۆنلاین، ئەلیکترۆنی یان هەر ڕێگەیەکی دیکە خوێندنیان بۆ فەراهەم بکات و تەنیا لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا پێویستە لە قوتابخانە ئامادە بن.

​٣- قوتابخانە بیانییەکان دەتوانن بە هەمان شێوە سوود لە خاڵی (٢) وەربگرن، یان دەتوانن بڕیار بدەن تەواوی خوێندنەکەیان بکەنە ئۆنلاین یان ئەلیکترۆنی، بەگوێرەی بڕیاری دەستەی کارگێڕیی قوتابخانەکەیان.

​٤- بە مەبەستی دڵنیایی بە قوتابیانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی و ٩ی بنەڕەتی کە تاقیکردنەوەی نیشتمانی و وەزارییان هەیە، ئاگاداریان دەکەینەوە کە وەزارەت سەبارەت بە تاقیکردنەوەکانیان ساڵنامەی خوێندنیان بۆ هەموار دەکاتەوە.

​🔴 لە پۆلی ١ی بنەڕەتی تا ١٢ی ئامادەیی (قوتابخانەی حکومی و ناحکومی) دەتوانن سوود لە خوێندنی ئەلیکترۆنی وەربگرن لە ڕێگەی پلاتفۆرمی (ئی-وانە) کە لە ئێستادا کارایە:

https://ewane.krd

​🔵 لە پۆلی ١ تا ٦ی بنەڕەتی پلاتفۆرمی کارلێکارانەی دیجیتاڵیی (قوتابخانەکەم) ئێستا کارایە بۆ قوتابیانی قوتابخانە حکومییەکان:

https://qutabxanekem.krd

وەزارەتی پەروەردە
٢٧ ی ٣ ی ٢٠٢٦

لە چوارچێوەی چالاکیەکانی خوێندنگاکەمان و بە مەبەستی بەرزکردنەوەی هەستی خوێندنەوە و فراوانکردنی زانیاری گشتی خوێندکاران، ...
15/02/2026

لە چوارچێوەی چالاکیەکانی خوێندنگاکەمان و بە مەبەستی بەرزکردنەوەی هەستی خوێندنەوە و فراوانکردنی زانیاری گشتی خوێندکاران، ئەمڕۆ پۆلی (دەی زانستی أ) بە سەرپەرشتی
( د.ئەڤین ئاسۆس) و بە هاوکاری ژمارەیەک لە مامۆستایانی خوێندنگاکەمان، سەردانی کتێبخانەی گشتی ڕانیەیان کرد.

لە ماوەی سەردانەکەدا، خوێندکاران لە نزیکەوە بەبەشە جیاوازەکانی کتێبخانە ئاشنا بوون و کاتێکی پڕ سوود و زانیارییان بەسەربرد. هەروەها پێشوازییەکی گەرمیان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانەکە وەرگرت.

لە کۆتایی سەردانەکەشدا، لەلایەن کارگێڕی خوێندنگاکەمان ڕێزلێنان پێشکەش بە بەڕێز بەڕێوەبەری کتێبخانە کرا.

هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ هەموو خوێندکارانمان دەخوازین 🌿📚

گەشتی زانستی ئامادەیی کێوەڕەشبەشی دووەمی وێنەکان
12/02/2026

گەشتی زانستی ئامادەیی کێوەڕەش
بەشی دووەمی وێنەکان

🎓 گەشتێکی زانستی بەرەو ئاسۆیەکی ڕووناک؛       ئامادەیی کێوەڕەش لە زانکۆی نۆڵیجبەروار: ٢٠٢٦/٢/٩وەک نەریتێکی ساڵانە و بە م...
11/02/2026

🎓 گەشتێکی زانستی بەرەو ئاسۆیەکی ڕووناک؛
ئامادەیی کێوەڕەش لە زانکۆی نۆڵیج
بەروار: ٢٠٢٦/٢/٩
وەک نەریتێکی ساڵانە و بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ورەی خوێندکاران و کەمکردنەوەی پەستانی دەروونی و ئاشناکردنیان بە ژینگەی زانکۆ، ئامادەیی کێوەڕەش گەشتێکی زانستی و مەیدانی بۆ خوێندکارانی پۆلی ١٢ی زانستی بۆ شاری هەولێر ڕێکخست.

🏛️ وێستگەی یەکەم: زانکۆی نۆڵیج (Knowledge University)
لە نێو کەشێکی گەرمی زانستیدا، خوێندکارانمان لەلایەن سەرۆکایەتی و مامۆستایانی زانکۆوە پێشوازییان لێکرا. لەم بەسەرکردنەوەیەدا:
• خوێندکاران ئاشنای کۆلێژ و بەشە جیاوازەکان و سیستمەکانی خوێندن بوون.
• سەردانی هۆڵەکانی خوێندن، تاقیگە پێشکەوتووەکان و کتێبخانە و بەشەکانی تری زانکۆ کرا.
• لە کۆتایی دیدارەکەدا، بە نیشانەی وەفاداری و هاوکاری، ڕێزنامەی زانکۆ پێشکەش بە بەڕێز (م. ئازاد حسێن) بەڕێوەبەری خوێندنگاکەمان کرا، و جەنابیانیش ڕێزنامەی ئامادەیی کێوەڕەشی پێشکەش بە زانکۆی نۆڵیج کرد بۆ پشتیوانییە بەردەوامەکانیان.
🍽️ وێستگەی دووەم: کاتی پشوو و چێژوەرگرتن
دوای نیوەڕۆ، بە مەبەستی کەمکردنەوەی ماندوێتی و ڕەخساندنی کەشێکی هاوڕێیانە، مامۆستایان و خوێندکاران لە خواردنگەی (ABC) پشوویاندا و کاتێکی خۆشیان پێکەوە بەسەر برد.
سوپاسی هەموو ئەو بەڕێزانە دەکەین هاوکار بوون لە ڕێکخستنی گەشتەکە

ئامانجی ئێمە تەنها خوێندن نییە، بەڵکو دروستکردنی نەوەیەکە کە بە گەشبینییەوە سەیری دواڕۆژ بکات.

بەشی یەکەمی وێنەکان

وەک نەریتێکی ساڵانەی خوێندنگاکەمان و لەچوارچێوەی گرنگیدان بەوەرزش و بەهرەی خوێندکارانی خوێندنگاکەمان، لەڕۆژانی ڕابردوو خ...
27/01/2026

وەک نەریتێکی ساڵانەی خوێندنگاکەمان و لەچوارچێوەی گرنگیدان بەوەرزش و بەهرەی خوێندکارانی خوێندنگاکەمان، لەڕۆژانی ڕابردوو خولی تۆپی پێی پۆلەکانی خوێندنگاکەمان بەڕێووە چوو، ئەمڕۆ یاری کۆتای خولەکە ئەنجامدرا لەنێوان هەردوو پۆلی( دوازدەی زانستی ب × دەیەمی زانستی د ) ئەنجامی یارییەکە بەبردنەوەی پۆلی دوازدەی زانستی ب بە پێنچ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ کۆتایی هات، وپاشان لەلایەن بەڕێوەبەر و یاردەدەران و مامۆستایانی خوێندنگا خەڵات بەسەر سەرکەوتوانی خولەکەدا دابەشکرا

داگیرکەری دڵ پڕ لەقیندڕندەی بێ وویژدان و دینناتوانی وابکەی کوردنەبینهەر کورد بوین و هەرکورد دەبینلەچوارچێوەی هەفتەی هەڵم...
26/01/2026

داگیرکەری دڵ پڕ لەقین
دڕندەی بێ وویژدان و دین
ناتوانی وابکەی کوردنەبین
هەر کورد بوین و هەرکورد دەبین
لەچوارچێوەی هەفتەی هەڵمەتی نیشتمانی پەروەردەی ڕانیە، بۆ پشتیوانی ڕۆژئاوای کوردستان، ئەمڕۆ مامۆستا وخوێندکارانی خوێندنگاکەمان وەکو ئەرکێکی نەتەوەیی بەشداری خۆپیشاندانی فراوانی خوێندنگاکانی سنورەکەی کرد لەبەردەم پەروەردەی ڕانیە
بژی کورد
سەرکەوتن بۆ ڕۆژئاوا
٢٦-١-٢٠٢٦

Address

Ranya
Ranyah

Telephone

07501280797

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ئامادەیی کێوەڕەشی تێکەڵ posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category