ئینگلیزی پۆلی ١٢ - Sunrise 12

ئینگلیزی پۆلی ١٢ - Sunrise 12 This is to show some explanation about sunrise 12

چیرۆکی دورگەی گەنجینەکە بەبێ کەم و زیاد لە تێکستی پۆلی ١٢ئەڵقەی ٣بەشی ٣کاپتن سمۆڵێت
04/03/2025

چیرۆکی دورگەی گەنجینەکە بەبێ کەم و زیاد لە تێکستی پۆلی ١٢
ئەڵقەی ٣
بەشی ٣
کاپتن سمۆڵێت

ئینگلیزی پۆلی دوانزە/ دورگەی گەنجینەکە/ ئەڵقەی ٣/ بەشی ٣/ کاپتن سمۆڵێتبەشێوەی ئەنیمەیشن و بەهەمان تێکستی ناو سەنڕایزی پۆلی دوانزە.بەژێرنوسی کوردی و ئینگلیزی....

دورگەی گەنجینەکەئەڵقەی ٣/ بەشی ٢/ لە میوانخانەی سپای گڵاستێبینی: ئەم ئەنیمەیشنەمان مۆنتاژ کردووە کە گونجاوە لەگەڵ کتابی ...
28/02/2025

دورگەی گەنجینەکە
ئەڵقەی ٣/ بەشی ٢/ لە میوانخانەی سپای گڵاس

تێبینی: ئەم ئەنیمەیشنەمان مۆنتاژ کردووە کە گونجاوە لەگەڵ کتابی ئینگلیزی پۆلی ١٢ واتە کەم و زیادی نیەو پێویستیت بە کتێب نیە تەنها سەیری ئەم ئەنیمەیشنە بکە.

ئینگلیزی پۆلی ١٢/ دوانزە/ دورگەی گەنجینەکە/ ئەڵقەی ٣/ بەشی ٢/ چێشتلێنەری دەریابەشێوەی ئەنیمەیشن و بەهەمان تێکستی ناو کتابی ئینگلیزی پۆلی دوانزە - سەنڕایزی ١٢...

دورگەی گەنجینەکەئەڵقەی دووەمبەشی سێهەمنوسراوەکانی کاپتن
06/02/2025

دورگەی گەنجینەکە
ئەڵقەی دووەم
بەشی سێهەم
نوسراوەکانی کاپتن

ئینگلیزی پۆلی دوانزە/ دورگەی گەنجینەکە/ ئەڵقەی ٢/ بەشی ٣/ نوسراوەکانی کاپتن.بەشێوەی ئەنیمەیشن و بەهەمان تێکستی ناو سەنڕایزی پۆلی دوانزە - بەژێرنوسی کوردی و ئ...

دورگەی گەنجینەکەئەڵقەی ٢/ بەشی ٢:کۆتایی پیاوە نابیناکە
12/01/2025

دورگەی گەنجینەکە
ئەڵقەی ٢/ بەشی ٢:

کۆتایی پیاوە نابیناکە

ئینگلیزی پۆلی دوانزە/ دورگەی گەنجینەکە/ ئەڵقەی ٢/ بەشی ٢/ کۆتایی پیاوە کوێرەکە.بەشێوەی ئەنیمەیشن و بەهەمان تێکستی ناو سەنڕایزی پۆلی دوانزە - بەژێرنوسی کوردی ...

دورگەی گەنجیەنەکەئەڵقەی ٢بەشی ١سندوقە دەریاوانیەکەبەشێوەی ئەنیمەیشن بە هەمان تێکست و نوسینی چیرۆکی پۆلی دوانزە.
16/12/2024

دورگەی گەنجیەنەکە
ئەڵقەی ٢
بەشی ١
سندوقە دەریاوانیەکە

بەشێوەی ئەنیمەیشن بە هەمان تێکست و نوسینی چیرۆکی پۆلی دوانزە.

ئینگلیزی پۆلی دوانزە/ دورگەی گەنجینەکە/ ئەڵقەی ٢/ بەشی ١/ سندوقە دەریاوانیەکە.بەشێوەی ئەنیمەیشن و بەهەمان تێکستی ناو سەنڕایزی پۆلی دوانزە - بە ژێرنوسی کوردی ...

دورگەی گەنجینەکە/ ئەڵقەی یەکەم/ بەشی سێیەم/ خاڵە ڕەشەکە.بەشێوەی ئەنیمەیشن و بەهەمان تێکستی ئینگلیزی پۆلی دوانزە بەبێ کەم...
14/11/2024

دورگەی گەنجینەکە/ ئەڵقەی یەکەم/ بەشی سێیەم/ خاڵە ڕەشەکە.

بەشێوەی ئەنیمەیشن و بەهەمان تێکستی ئینگلیزی پۆلی دوانزە بەبێ کەم و زیاد و بە ژێرنوسی کوردی و ئینگلیزی.

ئینگلیزی پۆلی دوانزە/ دورگەی گەنجینەکە/ ئەڵقەی یەکەم/ بەشی سێهەم/ خاڵە ڕەشەکەبەشێوەی ئەنیمەیشن و بەهەمان تێکستی ناو سەنڕایزی پۆلی دوانزە/ بەژێرنوسی کوردی و ئ...

دورگەی گەنجینەکە بە ئەنیمەیشن و هەمان تێکستی ناو سەنڕایزی پۆلی ١٢ئەڵقەی ١/ بەشی ٢/ بلاك دۆگhttps://www.youtube.com/watch...
12/11/2024

دورگەی گەنجینەکە بە ئەنیمەیشن و هەمان تێکستی ناو سەنڕایزی پۆلی ١٢
ئەڵقەی ١/ بەشی ٢/
بلاك دۆگ

https://www.youtube.com/watch?v=alwbNxG1cM0

بەکورتی و بەپوختی و بە کوردی و بە ئینگلیزی لەماوەی کەمتر لە ٤ خولەك ئەڵقەی ٦ - بەشی ٤ فێربە لە دورگەی گەنجینەکە کە لەبیر...
20/06/2024

بەکورتی و بەپوختی و بە کوردی و بە ئینگلیزی لەماوەی کەمتر لە ٤ خولەك ئەڵقەی ٦ - بەشی ٤ فێربە لە دورگەی گەنجینەکە کە لەبیرت ناچێتەوە بەبێ زیادی و بەبێ کەمکردنەوە و هەموو ڕوداوەکان.

ئینگلیزی پۆلی دوانزە/ دورگەی گەنجینەکە/ ئەڵقەی شەشەم/ بەشی چوارەم/ سەردانی سلڤە.بەشێوەی ئەنیمەیشن و بەهەمان تێکستی ناو سەنڕایزی پۆلی دوانزە - بەژێرنوسی کوردی...

دورگەی گەنجینەکە بە کورت و پوخت و وەك چیرۆکی ناو کتێبەکە بێ زیاد و کەم
06/03/2024

دورگەی گەنجینەکە بە کورت و پوخت و وەك چیرۆکی ناو کتێبەکە بێ زیاد و کەم

ئینگلیزی پۆلی دوانزە/ دورگەی گەنجینەکە/ بەشی یەکەم/ یەکەی یەکەم/ دەریاوانە پیرەکە دێتە میوانخانەی ئادمیرال بێنبۆو.بەشێوەی ئەنیمەیشن و بەهەمان تێکستی ناو سەنڕ...

ناوت گەڕاوەتەوە؟
06/05/2022

ناوت گەڕاوەتەوە؟

چۆن بزانم ناوم گەڕاوەتەوە لە یانسیبی ئەمریکا؟How to check if my name has been selected for USA DV lottery?كيف أعرف أنه تم اختيار اسمي ليانصيب الولايات المتحد...

خوێندنی بەخۆڕایی لە تورکیا
04/02/2022

خوێندنی بەخۆڕایی لە تورکیا

خوێندنی خۆڕایی لە تورکیا

زەمالە بۆ بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا

پرۆژەی خوێندنی (Turkish Scholership – Türkiye Bursları) بۆ سەرجەم ئاستەکانی ئامادەیی، بەکالۆریۆس، ماستەرو دکتۆراو لێکۆڵینەوەی زانستی، ساڵانە لە چوارچێوەی مەرج و داواکارییەکانی وەزارەتی ئەوقاف و وەزارەتی خوێندنی باڵای تورکیا دەتوانرێت هەلی خوێندنی بێ بەرامبەر بۆ خوێندکاران بەدەست بهێنرێت کە داواکار دەتوانێت لە ئینتەرنێتەوە فۆڕم پڕ بکاتەوە.
پرۆژەکە بە چەند قۆناغێک دەبێت، سەرەتا داواکار فۆڕم پڕدەکاتەوە، لە قۆناغی دووهەمدا کەسی داواکار بانگهێشت دەکرێت بۆ چاوپێکەوتن، لە قۆناغی سێیەمدا کەسەکە بانگ دەکرێت بۆ تورکیا و لەسەر ئەرکی حکومەتی تورکیا دەست دەکات بە خوێندن.
خوێندکار دەتوانێت داواکاری بۆ خوێندن بۆ سەرجەم ئاست و بەشەکان پێشکەش بکات، ئەو قوتابخانەو زانکۆیانەی کە خوێندکار دەتوانێت تێیدا بخوێنێت لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دانیان پێدا نراوەو ئاستی زانستیشیان بەرزە.

قۆناغی ئامادەیی
• تایبەتمەندییەکانی:
١. مووچەی مانگانە: ٢٥٠ لیرە
٢.بلیتی هاتووچۆ: بلیتی فرۆکەی هەموو ساڵێک بۆ دابین دەکرێت، ڕۆشتن و گەڕانەوە لە سەرەتاو کۆتایی ساڵدا.
٣.دابینکردنی شوێنی مانەوە (بەشی ناوخۆیی).
٤.دابینکردنی بیمەی تەندروستی.
٥.خوێندن بێ بەرامبەرە
٦.خوێندکار لە ئامادەییەکانی ئیمام و خەطیبیدا دەخوێنێت، بەڵام سەرجەم وانەکانی خوێندنگایەکی ئاسایی دەخوێنێت، دوای تەواوکردنی قۆناغی ئامادەیی بەپێی کۆنمرەی پۆلی ١٢ی دەتوانێت لە هەر بەش و بوارێکدا بییەوێت بخوێنێت.
٧.لە ماوەی کۆرسی یەکەمدا خوێندنی زمانی تورکی.
٨. بینای خوێندنگەو بەشی ناوخۆیی لە یەک حەرەمدان و خوێندکار بە هاتوچۆوە ماندوو نابێت.
٩. لە وەرزی یەکەمی ساڵی یەکەمی خوێندنیدا خوێندکار فێری زمانی تورکی دەکرێت و لە وەرزی دووەمدا وانەکانی پۆلی نۆیەم دەست پێدەکات، واتە خوێندکار ساڵێکی خوێندنی نافەوتێت.

• مەرج و پێداویستییەکانی پێشکەشکردنی فۆڕم:
١.تەمەن: خوێندکاری پۆلی ٩،٨ ی بنەڕەتی بێت یاخود دەرچووی ٩ی بنەڕەتی بێت.
٢.کۆنمرە: ٧٠ کەمتر نەبێت
٣.پشتگیری دوو مامۆستای خوێندکارەکە کە ئیمەیڵ و ژمارە تەلەفۆنی مامۆستاکەی لەسەر بێت.
٤.پاسپۆرت
٥.وێنەیەکی جواز.
٦.سی ڤی
٧.بڕوانامەی سەری ساڵ یان نیوەی ساڵی پۆلی ٨ یان ٩ .
٨.سەرجەم بڕوانامەو خەڵات و رێزلێنانەکانی لە سەرجەم بوارەکاندا. (ئەگەر هەبێت).
پڕۆگرامی خوێندن ڕۆژانە لە سەعات ٩ ی بەیانی هەتا سەعات ٤ ی ئێوارەیە کە تێیدا ٨ دەرس دەخوێنرێت. ڕۆژانی ٢شەممە تا جومعە دەوام هەیە وە شەممە لەگەل ١شەممە پشویە.
پڕۆگرامی داخلیش لەدوای ئەوەی لەمەکتەب هاتیتەوە تا سەعات ٦ ئازادیت بۆ چونەدەرەوە و گەڕان یان کڕینی پێویستیەکت. خوێندکار شەوانە دەبێت یەک سەعات و نیو سەعی بکات. سەعات ١٠:٣٠ دەبێت بخەویت. بەنیسبەت پشوی کۆتای ساڵ و نیوەی ساڵ، نیوەی ساڵ ١٥ ڕۆژ پشووە وە کۆتای ساڵ ٣ مانگ پشووە. لە پشووی نیوەی ساڵدا ئەگەر ویستت دەتوانی لەسەر حیسابی خۆت بڕۆیتەوە بۆ وڵاتی خۆت ئەگەر نەشڕۆشتیتەوە بۆ وڵاتی خۆت ئەوا لەگەڵ داخلیدا دەڕۆیت بۆ شارێکیتری تورکیا بۆ گەشت.

قۆناغی زانکۆ (بەکالۆریۆس)
• تایبەتمەندییەکانی:
١.مووچەی مانگانە: ١٠٠٠ لیرە
٢.بلیتی هاتووچۆ: بلیتی فرۆکەی یەکەم هاتن و کۆتا گەڕانەوەی بۆ دابین دەکرێت.
٣.دابینکردنی شوێنی مانەوە (بەشی ناوخۆیی)
٤.دابینکردنی بیمەی تەندروستی.
٥.خوێندن بێ بەرامبەرە
٦.بۆ ماوەی ساڵێک خوێندنی زمانی تورکی.

• مەرج و پێداویستییەکانی پێشکەشکردنی فۆڕم:
١.تەمەن: ٢٢ ساڵ زیاتر نەبێت واتە بەرواری لەدایکبوونی ١/١/١٩٩٨ بەرەو سەرەوە بێت.
٢.کۆنمرە: ٧٠ کەمتر نەبێت
٣.پشتگیری دوو مامۆستای خوێندکارەکە کە ئیمەیڵ و ژمارە تەلەفۆنی مامۆستاکەی لەسەر بێت.
٤.پاسپۆرت
٥.وێنەیەکی جواز.
٦.بڕوانامەی سەری ساڵ یان نیوەی ساڵی پۆلی ١٢ ئامادەیی.
٧.سەرجەم بڕوانامەو خەڵات و رێزلێنانەکانی لە سەرجەم بوارەکاندا. (ئەگەر هەبێت)
٨.سی ڤی
تێبینی : بۆ بەشە ئەندازیارییەکان نابێت خوێندکار کۆنمرەی لە ٨٠ کەمتر بێت، بۆ بەشە پزیشکییەکان نابێت خوێندکار کۆنمرەی لە ٩٠ کەمتر بێت.

قۆناغی ماستەر
• تایبەتمەندییەکانی:
١.مووچەی مانگانە: ١٤٠٠ لیرە
٢.بلیتی هاتووچۆ: بلیتی فرۆکەی یەکەم هاتن و کۆتا گەڕانەوەی بۆ دابین دەکرێت.
٣.دابینکردنی ٧٥٠ لیرەی مانگانە بۆ کرێی خانوو.
٤.دابینکردنی بیمەی تەندروستی.
٥.خوێندن بێ بەرامبەرە
٦.بۆ ماوەی ساڵێک خوێندنی زمانی تورکی.

• مەرج و پێداویستییەکانی پێشکەشکردنی فۆڕم:
١.تەمەن: ٣٠ ساڵ زیاتر نەبێت واتە بەرواری لەدایکبوونی ١/١/١٩٩٢ بەرەو سەرەوە بێت.
٢.کۆنمرەی بەکالۆریۆسی ٧٥ کەمتر نەبێت
٣.پشتگیری دوو مامۆستای خوێندکارەکە کە لە قۆناغی بەکالۆریۆسدا دەرسیان پێ وتبێ کە ئیمەیڵ و ژمارە تەلەفۆن و ئاستی زانستی و پسپۆڕی و ناوی زانکۆو کۆلێج و بەشی مامۆستاکەی لەسەر بێت.
٤.پاسپۆرت
٥.وێنەیەکی جواز.
٦.بڕوانامەی سەری ساڵ یان نیوەی ساڵی بە ئینگلیزی.
٧.سەرجەم بڕوانامەو خەڵات و رێزلێنانەکانی لە سەرجەم بوارەکاندا. (ئەگەر هەبێت)
٨.سی ڤی
٩.سەرجەم کتێب و توێژینەوەی ئەنجامدراو (ئەگەر هەبێت)
١٠.پرۆپۆزەڵی توێژینەوەی زانستی

قۆناغی دکتۆرا
• تایبەتمەندییەکانی:
١. مووچەی مانگانە: ١٨٠٠ لیرە
٢.بلیتی هاتووچۆ: بلیتی فرۆکەی یەکەم هاتن و کۆتا گەڕانەوەی بۆ دابین دەکرێت.
٣.دابینکردنی ٧٥٠ لیرەی مانگانە بۆ کرێی خانوو.
٤.دابینکردنی بیمەی تەندروستی.
٥.خوێندن بێ بەرامبەرە
٦.بۆ ماوەی ساڵێک خوێندنی زمانی تورکی.

• مەرج و پێداویستییەکانی پێشکەشکردنی فۆڕم:
١. تەمەن: ٣٥ ساڵ زیاتر نەبێت واتە بەرواری لەدایکبوونی ١/١/١٩٨٧ بەرەو سەرەوە بێت.
٢. کۆنمرەی بەکالۆریۆس و ماستەری ٧٠ کەمتر نەبێت
٣. پشتگیری دوو مامۆستای خوێندکارەکە کە لە قۆناغی ماستەردا دەرسیان پێ وتبێ کە ئیمەیڵ و ژمارە تەلەفۆن و ئاستی زانستی و پسپۆڕی و ناوی زانکۆو کۆلێج و بەشی مامۆستاکەی لەسەر بێت.
٤. پاسپۆرت
٥. وێنەیەکی جواز.
٦. بڕوانامەی ماستەری بە زمانی ئینگلیزی یاخود پشتگیری سەرپەرشتیاری توێژینەوەکەی ئەگەر لە قۆناغی نوسینی توێژینەوەدا بوو.
٧. سەرجەم بڕوانامەو خەڵات و رێزلێنانەکانی لە سەرجەم بوارەکاندا. (ئەگەر هەبێت)
٨. سی ڤی
٩. سەرجەم کتێب و توێژینەوەی ئەنجامدراو (ئەگەر هەبێت)
١٠. پرۆپۆزەڵی توێژینەوەی زانستی

* سایتی فه‌رمی زه‌ماله‌ی توركی بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر (ئینگلیزی)
https://turkiyeburslari.gov.tr/.../turkiye-scholarships...
• لینکی سەرەکی پڕکردنەوەی فۆڕم و پێشکەشکردنی داواکاری خوێندن
https://tbbs.turkiyeburslari.gov.tr/

وەرگیراوە، بەسوپاسەوە.

Address

Ranya

Telephone

+9647701542602

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ئینگلیزی پۆلی ١٢ - Sunrise 12 posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The School

Send a message to ئینگلیزی پۆلی ١٢ - Sunrise 12:

Shortcuts

Share

Category