26/12/2025
جەنابی سەرۆک
ئەحمەد مەتەڕ
سەرۆکی متمانە دار
کەوتە سەردانی
هەندێ پارێزگا و
هەندێک شار
کاتێک هاتە شاری ئێمە
ئێمەی پشتگوێخراوی هەژار
وێنەی کەسێکی
شارەزا و وەستاکار
پێیگوتین : ـ
بە ئاشکرا بە ڕاشکاوی
هەرچی سکاڵا و داواتان هەیە بینوسن
تا بیانخەمە بەرنامەی کار
لە کەس مەترسن
سەردەمی
ترس و تۆقاندن تێپەڕی
ئەم ساڵ جیایە لە پار
هاوڕێکەم ( هاوکار )
گوتی : گەورەم ڕێزدار
کوا ماست و نان
کوا دابینکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێکار
کوا ئامێرکوا زەوی و
کوا پەین بۆ جوتیار
کوا دامەزراندن
کوا هەلی کار
کوا دەرمانی
بەلاش وخۆڕایی
بۆ هەژار و دەردە دار
گەورەم هیچمان نەدی
لە بەڕێوبەری پێشوو؟
لەگەورەی شار
سەرۆک بە خەمباریەوە کوتی
دەک خوا بمکوژێ، بمسوتێنێ بدرێم لە دار
چۆن لە سایەی من دا
ئەو هەموو قەیرانە هەن!
هەر بژی کوڕی خۆم،
کوڕی هۆشیار
سوپاس بۆ ڕاستگۆیی و
ڕاشکاویت
هەر لە سبەینێوە چاوەڕێ بن
پێتان دەڵێم
کردار شەرتە کردار
ساڵ تێپەڕی و هیچمان نەدی
بۆ جاری دووەم هاتەوە
بردیانین بۆ دیدار
گوتی چیتان هەیە
ڕاشکاوانە بیڵێن
بێ ئەوەی لە کەس بترسن
بەسەرچوو سەردەمی
دز و گەندەڵ و زۆردار
سەردەمی ئازادی و ڕادەربڕینە
بەسەرچووە باوی
کەسی ماستاوچی و دەربار
کەس سکاڵای نەبوو
مرتەقیان لێ نەهات
وەک ئەوەی قسە بکا بۆ بەرد و دار
هەستام و گوتم : ـ
کوا ماست و نان
کوا دابینکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێکار
کوا ئامێرکوا زەوی و
کواپەین بۆ جوتیار
کوا دامەزراندن
کوا هەلی کار
کوا دەرمانی بەلاش
بۆ هەژار و دەردە دار . با لەوانە گەڕێین
کوا هاوڕێکەم هاوکار
ﺯﺍﺭ ﺍﻟﺮﺋﻴﺲ ﺍﻟﻤﺆﺗﻤﻦ
ﺑﻌﺾ ﻣﺤﺎﻓﻈﺎﺕ ﺍﻟﻮﻃـﻦ
ﻭﺣﻴﻦ ﺯﺍﺭ ﺣﻴﻨﺎ
ﻗﺎﻝ ﻟﻨﺎ :
ﻫﺎﺗﻮﺍ ﺷﻜﺎﻭﺍﻛـﻢ ﺑﺼـﺪﻕ ﻓﻲ ﺍﻟﻌﻠـﻦ
ﻭﻻ ﺗﺨﺎﻓـﻮﺍ ﺃﺣـﺪﺍ..
ﻓﻘـﺪ ﻣﻀﻰ ﺫﺍﻙ ﺍﻟﺰﻣـﻦ .
ﻓﻘﺎﻝ ﺻﺎﺣـﺒﻲ ( ﺣﺴـﻦ ) :
ﻳﺎ ﺳﻴـﺪﻱ
ﺃﻳﻦ ﺍﻟﺮﻏﻴﻒ ﻭﺍﻟﻠﺒـﻦ ؟
ﻭﺃﻳﻦ ﺗﺄﻣﻴﻦ ﺍﻟﺴﻜـﻦ ؟
ﻭﺃﻳـﻦ ﺗﻮﻓﻴﺮ ﺍﻟﻤﻬـﻦ ؟
ﻭﺃﻳﻦ ﺗﻮﻓﻴﺮ ﺍﻟﺪﻭﺍﺀ ﻟﻠﻔﻘﻴﺮ ﺑﻼ ﺛﻤـﻦ ؟
ﻳﺎ ﺳـﻴﺪﻱ
ﻟـﻢ ﻧـﺮ ﻣﻦ ﺫﻟﻚ ﺷﻴﺌﺎ ﺃﺑﺪﺍ .
ﻗﺎﻝ ﺍﻟﺮﺋﻴﺲ ﻓﻲ ﺣـﺰﻥ :
ﺃﺣـﺮﻕ ﺭﺑـﻲ ﺟﺴـﺪﻱ
ﺃﻛـﻞ ﻫﺬﺍ ﺣﺎﺻـﻞ ﻓﻲ ﺑﻠـﺪﻱ ؟!
ﺷﻜﺮﺍ ﻋﻠﻰ ﺻـﺪﻗﻚ ﻓﻲ ﺗﻨﺒﻴﻬﻨﺎ ﻳﺎ ﻭﻟـﺪﻱ
ﺳـﻮﻑ ﺗﺮﻯ ﺍﻟﺨﻴﺮ ﻏـﺪﺍ .
**
ﻭﺑﻌــﺪ ﻋـﺎﻡ ﺯﺍﺭﻧـﺎ
ﻭﻣـﺮﺓ ﺛﺎﻧﻴـﺔ ﻗﺎﻝ ﻟﻨﺎ :
ﻫﺎﺗـﻮﺍ ﺷﻜﺎﻭﺍﻛـﻢ ﺑﺼـﺪﻕ ﻓﻲ ﺍﻟﻌﻠـﻦ
ﻭﻻ ﺗﺨﺎﻓـﻮﺍ ﺃﺣـﺪﺍ
ﻓﻘـﺪ ﻣﻀﻰ ﺫﺍﻙ ﺍﻟﺰﻣـﻦ .
ﻟﻢ ﻳﺸﺘﻚ ﺍﻟﻨﺎﺱ !
ﻓﻘﻤﺖ ﻣﻌﻠﻨـﺎ :
ﺃﻳﻦ ﺍﻟﺮﻏﻴﻒ ﻭﺍﻟﻠﺒـﻦ ؟
ﻭﺃﻳﻦ ﺗﺄﻣﻴﻦ ﺍﻟﺴﻜـﻦ ؟
ﻭﺃﻳـﻦ ﺗﻮﻓﻴﺮ ﺍﻟﻤﻬـﻦ ؟
ﻭﺃﻳﻦ ﺗﻮﻓﻴﺮ ﺍﻟﺪﻭﺍﺀ ﻟﻠﻔﻘﻴﺮ ﺑﻼ ﺛﻤـﻦ ؟. ﻭﺃﻳـﻦ ﺻﺎﺣـﺒﻲ ( ﺣﺴـﻦ ) ؟.
ﺭﺍﺋﻌﻪ ﺃﺣﻤﺪ ﻣﻄﺮ