31/10/2025
بەرپرسەکانی زانکۆی ڕاپەڕین لەبری کێبڕکێ دوژمنایەتی یەکتری دەکەن
بەهۆی ململانێ لەسەر دەستبەسەرداگرتنی پۆستە کارگێڕییەکانەوە، هەرسێ باڵی سەرەکی ناو زانکۆی راپەڕین بەشێوەیەکی زۆر ناشرین شەڕی ناجۆر لەگەڵ یەکتری دەکەن.
١- د.پەیمان کە سەرۆکی زانکۆیە و برایەکەی سەرکردایەتی باڵەکەی ئەو دەکات. تەواوی دەستەڵات و کاروبارەکانی لە سەرجەم ئەو کەسانە وەرگرتۆتەوە کە لەژێر تاعەت و وەلائی شەخسی ئەو نین.
٢- ئەو باڵەی خۆیان وەک ئۆپۆزسیۆنی زانکۆ و نیشاندەدەن کە (د.مۆفەق و د.ڕزگار) سەرۆکایەتی دەکەن. بەردەوام خەریکی کۆبوونەوەن لە ژووری مامۆستایان لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت بەمەبەستی بڵاوکردنەوەی دەنگۆی خراپ لەسەر ئەوکەسانەی لەگەڵیان نین، هەروەها لەسەر زانکۆ و ئەو کەسانەی زانکۆ بەڕێوەدەبەن.
٣- باڵی د.احمد کە خۆی سەرکردایەتی دەکات ، بە ناشیرینترین شێوە لە نەیارەکانیان دەدەن، تۆمەتی پارتی بوون، تۆمەتی شکاندنی کەسایەتییان بۆ زۆربەی نەیارانیان هەڵبەستووە، بێ ئەوەی بەڵگەیەکی لاوازیشیان هەبێت.
ئەگەر تۆ لە زانکۆ بیت و ئاگایەکی بچووکت لە دۆخی زانکۆ بێت تێدەگەی کە چ دواکەوتوو ، بێ ویژدانێک پۆستی دراوەتە دەست.