ranj hamad

ranj hamad Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from ranj hamad, Education Website, ڕانیە - دۆڵی شاورێ - گوندی کەڕەک, Ranya.

13/09/2023
10/03/2020

عێراقی چاخی ئـاڵتوونی

بابەتێکی بەسوودەبۆتان خوێنەربن

1- لە ساڵی 1937 شانشینی ئوردەن داوای کرد بە عێراقەوە بلکێندرێ چونکە ئوردەن هیچ سەرچاوەیەکی دارایی نەبوو تاوەکو گەل و وڵاتەکەی پێ بژێنێت .

2- لە ساڵی 1939 کوێت داوای کرد بخرێتە پاڵ عێراق تاوەکو سوودمەند بێ لە خزمەتگوزارییەکانی وەک ئاوی سازگارو پەروەردو تەندروستی .

3- لە ساڵی 1952 قەبارەی قەرزە کەڵەکەبووەکانی سەر حوکمەتی بەریتانیا 50 ملیۆن دۆلار بوو , لەو کاتەدا باڵێوێزی بەریتانیا لە عێراق داوای لە باڵوێزی عێراق کرد لە لەندەن تاوەکو بە پەلە قەرزەكانی بۆ دەفع بکات .

4- لە ساڵی 1956 قەبارەی هەناردەی گەنمی عێراق بۆ هەر یەک لە بەریتانیاو فەڕەنساو ئیتاڵیا سێ ملیۆن تەن بوو .

5- لە ساڵی 1954 عێراق یەکەم وڵاتی عەرەبی بوو تەلەفزیۆنی هاوردەکرد , ئەویش دوای ئەوەهات پێشانگایەکی گەورە لە شاری بەغدا کرایەوە لە نێو پێشەنگاکە کۆمپانیایەک تەلەفزیۆنی نمایش كردبوو , وەزیری مەعاریفی عێراقی سەرەتا چەندین تەلەفزیۆنی کڕی بۆ قوتابخانەکان وەک میکانیزمی فێرکردن , پاشان دوو ساڵی نەبرد لە سەردەمی مەلیک فەیسەڵی دووەم یەکەم وێستگەی تەلەفزیۆن لە ساڵی 1956 لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كرایەوە .

6- لە ساڵی 1959 جەمال عەبدولناسر کەنداوی سوێسی بە ڕووی کەشتیەکانی عێراق داخست , چونکە لەو کاتەدا كەشتیەکان كەلوپەلیان لە عێراقەوە بۆ ئەوروپا دەگواستەوە , بەمەش عەبدولناسر ویستی گوشار بخاتە سەر حوکمەتەکەی عبدالکریم قاسم .

7-لە ساڵی 1961 ژمارەی کرێکارە بیانیەکان لە عێراق دەگەیشتە 85 هەزار کرێکار , ئەمەش ژمارەیەکی ئێجگار زۆر بوو بە بەراورد بە دانیشتووانی عێراق کە لە نێوان 5 بۆ 7 ملیۆن كەس دەبوو .

8- لە ساڵی 1961 سێ هاوڵاتی کوێتی لە شاری بەسرە دەسگیرکران بە تۆمەتی دەرۆزە کردن دەستبەجێ حوکمەتی عێراق ڕەوانەی كوێتی کردنەوە .

9- لە ساڵی 1964 ڕێژەی بەشداری پشکی کەرتی تایبەت لە بواری کشتوکاڵ و پیشەسازی گەشەی کرد بۆ لە %64 زیاتر .

10- لە ساڵی 1967 عێراق هاوکاری بەپەلەی گەیاندە دانیشتوانی ئیمارات کە پێک هاتبوو لە 4 ملیۆن مەتر مکعب ئاوی خاوێن , 50 هەزار تەن ئارد , 27 هەزار پارچە جلوبەرگ , 5 هەزار تەن خورما .

11- لە ساڵی 1968 عێراق 5 تەن دەرمانی بە 100بارهەڵگر لە كارگەی بابل نارد بۆ میسر پاش نسکۆی ساڵی 1967 .

12- لە ساڵی 1971 ژمارەی ئەو عێراقیانەی گەشتیان کردبوو بۆ ئەوروپا و لوبنان زیاتر لە 70 هەزار کەس بوو , لە کاتێکا ژمارەی دانیشتووانی عێراق لە كاتەیا 8.5 بوو .

13- لە ساڵی 1978 داهاتی تاکە کەس لە عێراق گەیشتە 7 هەزار دۆلار لە ساڵێک دا , عێراق لە ڕیزبەندی سێیەمی جیهان بوو لە پاش ئەمریکاو بەریتانیا لە بەرزی داهاتی تاكە كەس .

14- لە ساڵی 1979 عێراق 5 خەڵاتی لە یونسکۆ وەرگرت پاش ئەوەی ڕێژەی نەخوێندەواری نزم بۆوە بۆ کەمتر لە 10% , بەمەش توانی پێش یابان و کۆریای باشوورو چین و ئیسپانیاو ئیسرائیل بكەوێت , یەکێک لەو پێنج خەڵاتە بریتیبوو لە خەڵاتی باشترین پەروەردە لە ئاسیاو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست .

15- عێراق تاکە وڵاتی عەرەبی بوو خاوەنی پاسی دوو نهۆمی سوور بێت لە چلەکانی سەدەی ڕابردوودا...!!

سودەکانی کاهو سەرسامەت دەکات           كاهو دادەندرێت بە یەكێك لە سەوزە بەناوبانگەكان، كە دەتواندرێت بە كاڵی یاخود كوڵاو...
25/12/2019

سودەکانی کاهو سەرسامەت دەکات
كاهو دادەندرێت بە یەكێك لە سەوزە بەناوبانگەكان، كە دەتواندرێت بە كاڵی یاخود كوڵاوی هەروەها بەهۆی ئەو ڕێژە بەرزەش لە ئاو كە تێیدایەتی دەتواندرێت بەشێوەی شەربەتیش بخورێت، لە گرنگترین سوودەكانیشی ئەمانەی خوارەوەن:


1_ چارەسەری نەخۆشی قۆڵۆن دەكات.

2_ كاهو یارمەتی دابەزانی پلەی گەرمی لەش هەروەها یارمەتی دەردانی ئارەقێكی زۆریش دەدات.

3_ مرۆڤ لە تینوبوون دەپارێزێت، بۆیە لەكاتی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما بە تایبەتی لە هاویناندا دەتواندرێت سودی لێوەربگیرێت.

4_ خواردنی بۆ ئەو كەسانە بەسوودە كەبەدەست پەركەمەوە دەناڵێنن.

5_ جگەر چاڵاكدەكات و ڕێگری دەكات لە توشبوون بە زەردوویی.

6_ كاهو دەوڵەمەندە بە خوێی كانزای لە توانایدایە ئەو ترشەڵۆكیە كەمبكاتەوە كە بەهۆی خواردنی خۆراكی چەورو ترشەوە مرۆڤ دووچاری دەبێت، هەروەها یارمەتی پاكردنەوەی خوێنیش دەدات.

7_ چارەسەری برینی چاو و هەوكردنی چاو دەكات، بینین بەهێزدەكات ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ گرنگی ڤیتامین (A) لە كاهودا.

8_ لە توانایدا ڕێژەی كۆلیسترۆڵ لە خوێندا دابەزێنێت.

9_ كاهو دەوڵەمەندە بە دژە ئۆكسان، بەتایبەتیش بیتاكارۆتین و ڤیتامین (C) و (E) ئەم ڤیتامینانە لە توانایاندایە لەش لە ژەهر پاكبكاتەوە، ڕێگری لە دەركەوتنی نیشانەكانی پیری پێش وەختە بگرێت و ئەگەری توشبوونی مرۆڤیش بە نەخۆشیە درێژخایەنەكان و شێرپەنجە كەمدەكاتەوە.

10_ كاهو سودێكی كاریگەرو زۆری هەیە لە پارێزگاریكردنی تەندروستی ئێسك، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ بوونی ڕێژەیەكی زۆر لە ڤیتامین (k) لە كاهوودا، سوودێكی زۆریش بە شانەكانی ئێسك دەگەیەنێت، كاهوو پێشیدەوتریت (پڕۆتینی ئێسك)، چونكە سەرچاوەیەكی باشە بۆ كالیسیۆم و فۆسفۆڕ كە دەورێكی گرنگ دەگێڕن لە دروستبوونی ئێسك.

11_ قژ بەهێزدەكات و ڕێگری دەكات لەوەی دووچاری ڕوتانەوە ببێت.

12_ ڕێژەیەكی بەرز لە پۆتاسیۆمی تێدایە خواردنی یارمەتی دابەزانی پەستانی خوێن دەدات.

13_ وا دەكات مرۆڤ ئارەزووی خواردنی بە ڕێژەیەكی زۆر لا دروست ببێت . 14_ لەهەندێ سەرجاوەی زانستیەوە باس لەوە دەکەن کە شەوانە پیش نوستن دوو سی گەلای کاهوو بخوریت بۆ دل باشە .

٣١ تایبه‌تمه‌ندی سیر که تا ئێستا نایزانن !دوای خواردنی سیر هه‌ست ده‌که‌یت بۆنی ده‌مت خراپ بووه، بۆیه‌ ده‌بێت خۆش بین، که...
13/12/2019

٣١ تایبه‌تمه‌ندی سیر که تا ئێستا نایزانن !
دوای خواردنی سیر هه‌ست ده‌که‌یت بۆنی ده‌مت خراپ بووه، بۆیه‌ ده‌بێت خۆش بین، که سیر موعجیزهێنه‌رێکی ڕاسته‌قینه‌یه.تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی سیر هه‌ر ڕۆژه‌و زیاتر زانیاری و نهێنی له‌سه‌ر بڵاوده‌کرێته‌وه.باشتروایه تۆیش زانیاریت هه‌بێت له سه‌ر هه‌ندێک له‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی ســیـر.تاکۆتایی ته‌مه‌ن ده‌توانن سوودمه‌ندی بن.
*ئه‌گه‌ر سیر به‌یانیان پێش نان خواردن دانه‌یه‌ک بخۆیت ئه‌م سوودانه‌ی ده‌بێت: چاره‌سه‌ری هه‌وکردنی هه‌ناسه‌دان،چاره‌سه‌ری گه‌ده‌و ئازاری ڕیخۆڵه‌کان،له نێوبردنی کۆکه کردن، چاک بوونه‌وه‌ی له‌رز،،،دژه به‌ردی گورچیله‌یه،،،که‌مکردنه‌وه‌ی په‌ستانی چه‌وری خوێن.
١* سیر بـــا ی سک ناهێڵێت و دژهه هه‌وکردنه.
٢*خواردنی سیر به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌کات له به‌رامبه‌ر نه‌خۆشیه‌کان.
٣*سیر کرم کوژه.
٤*سیر له‌شیکی مرۆڤ چالاک و به‌هێز ده‌کات.
٥*بۆ چاره‌سه‌کردنی ئازاری قوڕگ ده‌توانیت یه‌ک ده‌نکه سیر بده‌یت له ڕه‌نده‌ و دواتر که‌وچکێکی چای خۆر ئاوی لیمۆی تێ بکه.له پاشان بیخۆ، ئه‌گه‌ر ئه‌م کاره چه‌ند جارێک تاقی بکه‌یته‌وه زۆر به سوود ده‌بێت.ئه‌م گیراوه‌یه ده‌رمانێکه بۆ له‌رزو هه‌ڵامه‌ت
٦*سیر کاریگه‌رییه‌کی زۆر باشی هه‌یه له چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشی سیل.
٧*سیر خوێن "رقیق" ده‌کات، واتا له خه‌ست بوونه‌وه ده‌یپارێزێت و کاڵ و که‌م ڕه‌نگی ده‌کات، خوێن شل ده‌کاته‌وه.
٨*کاریگه‌رییه‌کی زۆرباشی هه‌یه له ته‌نگه‌نه‌فه‌سی.
٩* به‌رده‌وام خواردنی سیر له‌رزه‌و نارێکی له‌ش چاره‌سه‌ر ده‌کات.
١٠*سیر گه‌رم و وشکه،که‌وایه شێی گه‌ده له نێو ده‌بات.ئازاری ماسولکه‌کانیش چاک ده‌کات.
١١*سیر چاره‌سه‌ری ماسوولکه‌کان و سیاتیک و "نقرس" ه
١٢*سیر لایه‌نی سێکس به هێز ده‌کات، هه‌روه‌ها تۆو"سپێرم" به‌رهه‌م دێنێت.به سووده بۆ که‌سانی مه‌زاج سارد.
١٣*ئه‌وانه‌ی که دڵۆپ،دڵۆپ میز ده‌که‌ن ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ر سیر بخۆن.چاره‌سه‌ری ده‌کات
١٤*سیر برینه‌کانی ڕیخۆڵه‌ و ئازاری گه‌ده له نێو ده‌بات.
١٥سیر به‌رده‌کانی گورچیله ده‌شکێنێت و فڕێیان ده‌داته ده‌ره‌وه.
١٦*سیر له‌گه‌ڵ حه‌وێنج بکوڵێنه‌و بۆ به‌هێزکردنی دانه‌کان به سووده.
١٧*گه‌ر دانت ئازاری هه‌بوو ئه‌وا سیر بکوڵێنه‌و مه‌ڵهه‌مێکی لێ دروست بکه‌و بیساوه شوێنی ئازاره‌که‌دا ئیتر ئازاری ناهێڵێت.
١٩*سیر بسووتێنه‌و له گه‌ڵ هه‌نگوین تێکه‌ڵی بکه، مه‌ڵهه‌مێکی لێ دروست بکه‌و بۆ خوێن مردووی ژێر پێڵووی چاو به سووده.
٢٠*بۆ جوانکردنی پاژنه‌ی پێ و له نێوبردنی ڕووشان و درزی پێ ده‌توانن سوود له مه‌ڵهه‌مه دروستکراوه‌که.
٢١*بۆ نه‌هێشتنی ئازاری ڕۆماتیسم مه‌ڵهه‌می سیر زۆر گرنگه.
٢٢* بۆ دژه هه‌وکردن و ده‌سگای ته‌نگه‌نه‌فه‌سی ده‌توانن سوود له شه‌ربه‌تی سیر وه‌رگرن.بڕێک ١٠٠٠گرام سیر،له‌گه‌ڵ ٢٠٠گرام ئاو، ٢٠٠ گرام شه‌کر، بیکۆڵێنه‌وه تاوه‌کو سیره‌که باش نه‌رم ده‌بێته‌وه. دواتر به‌کارهێنانی ئه‌م گیراوه‌یه.خواردنی سێ که‌وچکی چێشت خۆر له ڕۆژێکدایه.
٢٣*به‌شێوه‌یه‌کی نوێ ئێستا له نه‌خۆشخانه‌کانی ئه‌مێریکا بۆ دژه‌ هه‌وکردن سوود له سیر ده‌بینن.
٢٤*پاستۆر پزیشکی ناسراوی فه‌ڕه‌نسایی تاقیکردنه‌وه‌ی زۆری له سه‌ر سیر ئه‌نجام داوه،وه کاریگه‌ری به‌کتریا کوشتنی سیری سه‌لماندووه.
٢٥* سیر دژه گرساوی خوێن و جه‌ڵته‌یه.
٢٦*له یه‌کێتی سۆڤێت سیر وه‌ک پنی‌سیلین به‌ناوبانگه.چه‌ند ساڵێکی پێش کاتێک نه خۆشی ئانفلۆنزا بڵاوبوویه‌وه،خه‌ڵکی سۆڤیه‌ت ٥٠٠ ته‌ن سیریان به کارهێنابوو بۆچاره سه رو خواردن.
٢٧*خواردنی سیر خانه‌کانی شێرپه‌نجه له نێو ده‌بات،
٢٨*یه‌کێک له زاناکانی ئه‌مێریکا که لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر ئایدز ده‌کات، باوه‌ڕی وایه که خواردنی سیری کاریگه‌ری باشی هه‌یه له سه‌ر ئایدز.
٢٩*خواردنی سیر بڕێک کۆلستڕۆڵی خوێن داده‌به‌زێنێت.بڕێک LHD که‌م ده‌کاته‌وه. بڕ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ٣٠ گرام له ڕۆژێک دایه.
٣٠*خواردنی سیر له شێرپه‌نجه‌ی جیهازی هه‌زم کردن پاریزگاری ده‌کات و بۆ ئه‌م مه به‌سته زۆر باشه.
٣١*چینی‌یه‌کان چه‌ندین سه‌ده‌یه بۆ هێنانه خواره‌وه‌ی په‌ستانی خوێن سوودیان له سیر بینیوه.

27/11/2019

چه‌ند ئامۆژگارييه‌كى جاكسۆن بڕاون بۆ كوڕە‌كه‌ى:

1. هاوسه‌ره‌كه‌ت زيره‌كانه‌ هه‌ڵبژێره‌، چونكه‌ ئه‌و به‌رپرسه‌ له‌ 90%ى شادى و به‌دبه‌ختيت.
2. كاتى خۆت به‌فيڕۆ مه‌ده‌ به‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ره‌خنه‌گرانت.
3. كارى ئێستات جێ مه‌هێڵه‌ تا كارێكى ديكه‌ زامن نه‌كه‌ى.
4. كاتێك ئۆتۆمبێلێك له‌ هاوڕێيه‌كت وه‌رده‌گريت به‌رله‌وه‌ى بۆى بگه‌ڕێنێته‌وه‌، به‌نزينى تێبكه‌وه‌‌.
5. كرێى هيچ كه‌سێك مه‌ده‌ تا كاره‌كه‌ى ته‌واو نه‌كات.
6. له‌باره‌ى پاره‌ و كاروبارى دارايى خۆت، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كه‌سێك مه‌كه‌ كه‌ زۆر له‌تۆ زياترى هه‌يه،‌ يان كه‌ زۆر له‌تۆ كه‌مترى هه‌يه‌.
7. به‌رله‌وه‌ى كه‌ قه‌رز بده‌يته‌ هاوڕێيه‌كت ئاگاداربه، چونكه‌ له‌وانه‌يه‌ هه‌ردووكيان له‌ده‌ست بده‌يت.
8. كه‌ قسه‌ له‌گه‌ڵ كه‌سێك ده‌كه‌يت پرسيارى مووچه‌ى مانگانه‌ى لێ مه‌كه‌.
9. كاتێك خانووێك ده‌كڕيت 3 شتى گرنگت له‌بيربێت: شوێن، شوێن، شوێن.
10. كاتێك ئه‌و كاره‌ ده‌دۆزيته‌وه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ خواست و خه‌ونه‌كانت ده‌گونجێت مووچه‌كه‌ى هه‌ر چه‌ندبێت پێى قايل به، چونكه‌ تۆ ئه‌وه‌ت كردووه‌ كه‌ پێويسته،‌ ئه‌و مووچه‌ى كه‌ تۆ ده‌ته‌وێت دواتر خۆى دێت.
11. متمانه‌ به‌ يادگه‌ى خۆت مه‌كه‌، هه‌مووشتێك له‌سه‌ر كاغه‌ز بنووسه‌.
12.با سزاكه‌ت گونجاو بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڵه‌يه‌ى منداڵه‌كانت ده‌يكه‌ن.
13. له‌ يادت بێت نرخى گونجاو ئه‌وه‌ نييه‌ كه‌ له‌‌سه‌ر كاڵاكان نووسراوه‌، به‌ڵكو ئه‌وه‌يه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ گيرفانت ده‌گونجێت.
14. چاوپۆشى له‌ هيچ ره‌فتارێكى هه‌ڵه‌ى منداڵه‌كانت مه‌كه‌، چونكه‌ به‌رپرسيارێتى ئه‌وان له‌ ئه‌ستۆى تۆدايه‌.
15. له‌ ناكۆكيه‌كاندا ئه‌وه‌ت له‌بيربێت ئه‌گه‌ر ره‌وشت له‌ده‌ست بده‌يت له‌كاتى گفتوگۆ و قسه‌كردندا ئه‌وا تۆ مافى خۆت له‌ده‌ست ده‌ده‌يت.
16.ئه‌و زانسته‌ى ده‌يزانيت بڵاوى بكه‌وه‌ و كه‌سانى ده‌وروبه‌رى خۆت فێربكه‌.. ئه‌مه‌ تاكه‌ رێگايه‌ بۆ نه‌مرى.
17. ئه‌گه‌ر كه‌سێك لاى تۆ ستايشى هاوڕێيه‌كتى كرد، ئه‌و بابه‌ته‌ به‌ هاوڕێكه‌ت رابگه‌ينه‌‌.
18. ئه‌گه‌ر رۆژى خۆت لا گرنگه، شه‌و زوو بخه‌وه‌.
19. رۆژانه‌ نيو كاتژمێر به‌پێ بڕۆ.
20. با هه‌رده‌م كاتژمێره‌كه‌ت 5 خوله‌ك له‌كاتى راسته‌قينه‌ له‌ پێشتر بێت.
21. خۆڕسك و سروشتى به،‌ خۆت به‌دووربگره‌ له‌ نواندن.
22. خۆت به‌دووربگره‌ له‌ گفتوگۆى بێ سوود.
23. بۆ هه‌رشوێنێك ده‌چى، شوێنپه‌نجه‌ و كاريگه‌ريى باشى خۆتى تێدا جێ بهێڵه‌‌.
24. له‌به‌رده‌م كه‌سانى تر ره‌خنه‌ له‌ هاوسه‌ر و منداڵه‌كانت مه‌گره‌.

کام ئامۆژگاریتان بەلاوە سەرنجڕاکێش بوو؟

21/06/2018

Address

ڕانیە - دۆڵی شاورێ - گوندی کەڕەک
Ranya
46012

Telephone

9647501552053

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ranj hamad posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The School

Send a message to ranj hamad:

Shortcuts

Share