Rania High School ئامادەیی ڕانیەی ناحكومی

  • Home
  • Iraq
  • Ranya
  • Rania High School ئامادەیی ڕانیەی ناحكومی

Rania High School   ئامادەیی ڕانیەی ناحكومی ناوەندێک بۆ باڵابونی کەسیەتی و گەیشتن بە خەونەکانمان لە بواری پەروەردەیی

23/08/2026

✨ چاندنی تۆوی سەرکەوتن، دروێنەی داهاتوویەکی گەش! ✨

ئامادەیی ڕانیەی ناحکومی تەنها ناوەندێکی فێربوون نییە؛ بەڵکو لانکەی ڕاستەقینەی پێگەیاندنی سەرکردە، داھێنەر و بەهرەمەندەکانە. شانازی دەکەین بە سەدان خوێندکاری لێهاتوو و خاوەن کارامەییمان کە ئەمڕۆ بوونەتە پایەی سەرەکی و بزوێنەری کایە جیاوازەکانی ئابووری و پیشەیی لە خزمەتی کۆمەڵگەدا.

🌟 ئێرە خاڵی دەستپێکی دروستکردنی کەسایەتی و کارامەییەکانە.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــRania_High_School

بۆ ناونسین و زانیاری زیاتر دەتوان پەیوەندیمان پێوە بکەن یاخود سەردانمان بکەن :
📍 ناونیشان: ڕانیە - ڕێگای سەرکەپکان بەرانبەر ڕۆژ سیتی
📞 پەیوەندی بکەن بە:
0750 191 7003 | 0772 339 9898 | 0751 135 9496

پەرەپێدانی توانستی مامۆستایان دەستپێکێکی بەهێز بۆ ساڵی نوێی خوێندنمامۆستا کلیلی سەرەکیی سەرکەوتنی پرۆسەی پەروەردەیە. لەم...
20/08/2026

پەرەپێدانی توانستی مامۆستایان دەستپێکێکی بەهێز بۆ ساڵی نوێی خوێندن

مامۆستا کلیلی سەرەکیی سەرکەوتنی پرۆسەی پەروەردەیە. لەم سۆنگەیەوە، قوتابخانە و خوێندنگەی «ڕانیە»ـی ناحکوومی بە هەماهەنگی لەگەڵ «بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی ڕاپەڕین / بەشی ڕاهێنان و پەرەپێدانی پەروەردەیی»، خولێکی «شایاندن»ـی تایبەتی بۆ مامۆستایان ڕێکخست.

لە ماوەی خولەکەدا، کار لەسەر کۆمەڵێک تەوەری بنەڕەتی کرا:
🔹 پیادەکردنی میتۆدی نوێی وانەوتنەوە و بەڕێوەبردنی پۆل.
🔹 ڕەچاوکردنی لایەنی دەروونی قوتابییان لە کاتی فێرکردندا.
🔹 پەرەپێدانی کارامەییە پەروەردەییەکان بەپێی ستانداردە سەردەمییەکان.

بەوپەڕی ئامادەیی و دڵسۆزییەوە بەرەو ساڵێکی نوێ و پڕ لە سەرکەوتن هەنگاو دەنێین. 🌟

16/08/2026

زانست لای ئێمە تەنها تیۆری و لاپەڕەی پەرتووک نییە! 🔬✨

زۆربەی کات دەوترێت بابەتە زانستییەکان قورسن و پێویستیان بە لەبەرکردنە.. بەڵام ڕاستییەکەی، زانست زۆر ئاسان و چێژبەخشە ئەگەر بە چاوی خۆت بیبینیت!

لە ئامادەیی ڕانیەی ناحکوومی، وانەکانی (کیمیا، فیزیا، و زیندەزانی) لەناو تاقیگە دەبنە ئەزموونی ڕاستەقینە.

ئەم شێوازە هاوچەرخەی فێربوون وادەکات قوتابییانمان لە بنچینەوە تێبگەن، نەک تەنها لەبەرکردن! ئەنجامەکەشی بەدەستهێنانی بەرزترین نمرەیە لە تاقیکردنەوەکاندا 📊🎓

🌟 دەرگای ناوتۆمارکردن بۆ ساڵی نوێی خوێندن کراوەتەوە!
ئەگەر دەتەوێت گەشتە زانستییەکەت لێرەوە دەستپێبکات و پێکەوە بەرەو باشترین زانکۆکان هەنگاو بنێین.

ئامادەیی ڕانیەی ناحکوومی… فێربوونی وانەکان لای ئێمە جیاوازە.

📍 ناونیشان: ڕانیە - بەرامبەر ڕۆژ سیتی
📞 پەیوەندی بکەن بە: 07501917003 | 07723399898

ڕێگای گەیشتن بە زانکۆی خەونەکانت لێرەوە دەستپێدەکات! 🎓🌟ئامادەیی ڕانیە ناحکوومی دەرگای ناونووسین بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠...
13/08/2026

ڕێگای گەیشتن بە زانکۆی خەونەکانت لێرەوە دەستپێدەکات! 🎓🌟

ئامادەیی ڕانیە ناحکوومی دەرگای ناونووسین بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧) بۆ پۆلەکانی (١٠، ١١، ١٢) لە هەردوو بەشی زانستی و وێژەیی واڵا دەکات.

بۆچی ئێمە؟ چونکە کارئاسانیەکی بێ وێنە بۆ ئێوە کراوە:
💳 قیستێکی گونجاو: تێچووەکانت بکە بە ٦ قیستی ئاسان و مانگانە!
🎁 دیارییەکی تایبەت: جلوبەرگ و پەرتووک بە دیاری وەربگرە!

لیستی نرخەکانمان :
▪️ پۆلی ١٢ زانستی: ١,٨٠٠,٠٠٠
▪️ پۆلی ١٢ وێژەیی: ١,٢٥٠,٠٠٠
▪️ پۆلی ١١ (زانستی/وێژەیی): ١,١٠٠,٠٠٠
▪️ پۆلی ١٠ (زانستی/وێژەیی): ١,١٠٠,٠٠٠

جێگەکانمان سنووردارن، پەلە بکەن بۆ مسۆگەرکردنی کورسی خوێندنتان.

📞 بۆ ناونووسین پەیوەندیمان پێوە بکەن یاخود سەردانمان بکەن:
0750 191 7003 | 0772 339 9898 | 0751 135 9496
📍 ناونیشان: ڕانیە - ڕێگەی سەرکەپان بەرانبەر ڕۆژسیتی.

08/08/2026

✨ چاوەڕوانی کۆتایی هات ، ئۆفەرەکان ڕادەگەیەنین✨

🔸 ئامادەیی ڕانیەی ناحکوومی بۆ ساڵی خوێندنی ( 2027 - 2026 ) ئۆفەرەکانی ، تایبەتە بە خوێندکارانی پۆلی 12ـــی زانستی ڕادەگەیەنێت.

🔸 ئۆفەرەکانمان بۆ ئەمساڵی خوێندن بریتین لە :

» ئەو خوێندکارانەی کۆنمرەیان ( 98 ، 99 ، 100 ) ئەوە خوێندن بێ بەرانبەرە.

» ئەو خوێندکارانەی کۆنمرەیان ( 95 ، 96 ، 97 ) ئەوە داشکاندنی لە 50% بۆ دەکرێت.

» ئەو خوێندکارانەی کۆنمرەیان لە نێوان ( 90 بــۆ 95 ) ئەوە داشکاندنی لە 25% بۆ دەکرێت.

» داشکاندنی تایبەت بە دوو خوێندکاری یەک خێزان .

» ئەمانە و چەندین ئۆفەری دیکە لە خوێندگەکەمان بەردەستن .

🖊️ بۆ ناوتۆمارکردن و زانیاری زیاتر لەسەر ئۆفەرەکانمان دەتوانن پەیوەندیمان پێوە بکەن یاخود سەردانمان بکەن.

📱 0750 191 7003
📱 0751 135 9496
📱 0772 339 9898

📍 ڕانیە ـ ڕێگای سەرکەپکان، سەرەتای ڕۆژستی.

✨ ناوتۆمارکردن بەردەوامە… داهاتووت لێرەوە دروست دەبێ!ئامادەیی ڕانیەی ناحکومی تەنها خوێندنگەیەک نییە، بەڵکو یەکەم هەنگاوە...
05/08/2026

✨ ناوتۆمارکردن بەردەوامە…

داهاتووت لێرەوە دروست دەبێ!
ئامادەیی ڕانیەی ناحکومی تەنها خوێندنگەیەک نییە، بەڵکو یەکەم هەنگاوە بەرەو بەدیهێنانی خەونەکانت. لە ئامادەییی (رانیە)ی ناحکومی بەرزترین ئاستی پەروەردە و فێرکردن چاوەڕێته.

نــــاو تۆمارکردن بۆ ساڵی خوێندنی 2026-2027 بەردەوامە:
🔹 پۆلەکانی: (١٠، ١١، ١٢)
🔹 بەشەکانی زانستی و وێژەیی

شوێنی خۆت دیاری بکە و ببە بە بەشێک لە خێزانی سەرکەوتووان!

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
📍 ناونیشان: ڕانیە - ڕێگەی سەرکەپکان، بەرامبەر ڕۆژستی
پەیوەندی: 9496 135 0751 | 7003 191 0750 | 9898 339 0772

29/07/2026

✨ گەورەترین دڵەڕاوکێی دایک و باوکان بۆ ساڵی نوێی خوێندن چییە؟

کوالیتی بەرز یان نرخی گونجاو؟ ئەی ئەگەر بڵێین ئامادەیی ڕانیەی ناحکومی هەردووکی بۆ دەستەبەر کردوون؟! 🎯

کاتێک خێزانەکان بیر لە داهاتووی ڕۆڵەکانیان دەکەنەوە، هەمیشە بەدوای باشترین کوالیتی خوێندندا دەگەڕێن. ئێمە لە ئامادەیی ڕانیەی ناحکومی ئەم هاوکێشەیەن بۆ چارەسەر کردوون!

🌟 چی لە ئامادەیی ڕانیەی ناحکومی چاوەڕێتان دەکات؟
📚 درێژەدان بە خوێندن لە پۆلەکانی ١٠، ١١ و ١٢ی (زانستی و وێژەیی).
🎁 جلوبەرگ و پەرتووک دیاری تایبەتی ئێمەیە بۆ سەرجەم خوێندکاران.
💳 ئاسانکاری دارایی بێوێنە: بۆ ڕەچاوکردنی باری دارایی خێزانەکان، کرێی خوێندن بە ٦ قیستی گونجاو لە ماوەی ساڵەکەدا وەردەگیرێت.

🔥 ناوتۆمارکردن بەردەوامە!
داهاتوویەکی گەش و ئاسانکاری بێوێنە لێرەوە دەست پێدەکات. 🚀

📞 بۆ پەیوەندی و ناو تۆمارکردن:
📱 ژمارەی مۆبایل: 9898 339 0772 | 7003 171 0750
📍 ناونیشان: ڕانــیە - ڕێگای سەرکەپکان بەرانبەر ڕۆژسیتی.

23/07/2026

✨ چیرۆکی سەرکەوتنی تۆش لێرەوە دەست پێ دەکات! 🎓

خوێندنگە لای ئێمە تەنها چواردیوار و کتێب نییە؛ بەڵکو شوێنێکە کە تێیدا هەموو گوشەیەک چیرۆکێکی سەرکەوتنی تێدا بونیاد دەنرێت. 💫

لە ئامادەیی ڕانیەی ناحکومی:

🔹 تەنها وانە ناخوێنین؛ بەڵکو فێری بیرکردنەوەی قووڵ، پرسیارکردن و دۆزینەوەی وەڵامەکان دەبین.
🔹 مامۆستاکانمان چرای ڕێنیشاندەری داهاتوومانن؛ ژینگەیەک کە تێیدا مامۆستا و هاوڕێکان دەبنە خێزانی دووەمت.
🔹 ژینگەیەکی ئارام و پڕ وزە؛ لەناو پۆل و لە دەرەوەی پۆلیش، فێری ژیان دەبین تا خەونە بچووکەکانمان ببنە ڕاستییەکی گەورە.

🔥 بۆ ساڵی نوێی خوێندن، ئێمە بە تەواوی ئامادەین… ئەی تۆ؟
تــۆش وەرە و لــەگـەڵ ئێمەدا یـەکەم هەنگاوی سەرکەوتنی داهاتووت بنێ! 🏃‍♂️✨

📞 بۆ پەیوەندی و ناو تۆمارکردن:
📱 ژمارەی مۆبایل: 9898 339 0772 | 7003 171 0750
📍 ناونیشان: ڕانــیە - ڕێگای سەرکەپکان بەرانبەر ڕۆژسیتی.

🌟 داهاتوویەکی ڕوون و سەرکەوتوو لە ئامادەیی ڕانیەی ناحکومییەوە دەستپێدەکات! 🌟ئامادەیی ڕانیەی ناحکومی وەک هەمیشە پێشەنگ لە...
15/07/2026

🌟 داهاتوویەکی ڕوون و سەرکەوتوو لە ئامادەیی ڕانیەی ناحکومییەوە دەستپێدەکات! 🌟

ئامادەیی ڕانیەی ناحکومی وەک هەمیشە پێشەنگ لە دابینکردنی بەرزترین کوالێتی خوێندن و گونجاوترین ژینگەی پەروەردەیی و باشترین دەرفەتی خوێندن بە نرخێکی بێوێنە و گونجاو بۆ ساڵی نوێی خوێندن پێشکەش دەکات.

📚 کرێی خوێندن بۆ پۆلەکانی ١٠ و ١١ (زانستی و وێژەیی)، تەنها ١,١٠٠,٠٠٠ (یەک ملیۆن و سەد هەزار) دینار و بە قیستی مانگانە بڕی پارەی خوێندن واصڵ دەکرێت.

✨ بۆچی ئامادەیی ڕانیەی ناحکومی هەڵدەبژێریت؟
کادری بەتوانا: بوونی ستافێکی لێهاتوو و بەئەزموون لە مامۆستایانی پسپۆڕ.
ژینگەی مۆدێرن: هۆڵی خوێندنی پێشکەوتوو و دابینکردنی کەشێکی ئارام بۆ قوتابیان.
پەیڕەوکردنی نوێترین سیستەمی پەروەردەیی: بە ئامانجی پێگەیاندنی نەوەیەکی سەرکەوتوو و بەتوانا.

پەلە بکە و داهاتووی خۆت لەگەڵ ئێمە مسۆگەر بکە، چونکە ژمارەی کورسییەکان سنووردارە! 🚀

📞 بۆ زانیاری زیاتر و ناونووسین، پەیوەندیمان پێوە بکەن:
📱 0750 191 7003
📱 0772 339 9898
📍 ناونیشان: ڕانیە - ڕێگەی سەرکەپکان, بەرامبەر ڕۆژسیتی.

14/07/2026

بڕوامان وایە پەروەردە و فێربوون تەنیا لە نێو پەڕتووکەکانی خوێندندا قەتیس نابێت.

ئامانجی ئێمە پێگەیاندنی نەوەیەکە کە هاوشانی بەرزەفڕیی ئەکادیمی، لە مەیدانی واقیعیی ژیانیشدا خاوەن هۆشیارییەکی بەرز و کارامەیی بەسوود بێت.

لەم ڤیدیۆیەدا، تیشک دەخەینە سەر ئەو کۆد و هێما و نووسینە گرنگانەی سەر کاڵا و بەرهەمە خۆراکییەکانی ناو بازاڕ کە ڕۆژانە بەرکەوتەمان لەگەڵیان هەیە. ئەمەش بۆ پاراستنی تەندروستی و مسۆگەرکردنی سەلامەتیی خۆت و خێزانەکەت.

ئێمە هەمیشە لێرەین تا بەنرخترین و ڕێکوپێکترین زانست و زانیاری پێشکەش بە کۆمەڵگەکەمان بکەین.

ـــــــــــــــ ـــــــــــــــ ـــــــــــــــ ـــــــــــــــ

بۆ ناوتۆمارکردن و زانیاری زیاتر دەتوانن پەیوەندیمان پێوەبکەن:

📍ڕانیە - ڕێگای سەرکەپکان بەرانبەر ڕۆژسیتی
📞0750 191 7003 - 0772 339 9898

Address

Ranya
46000

Opening Hours

Monday 08:00 - 18:00
Tuesday 08:00 - 18:00
Wednesday 08:00 - 18:00
Thursday 08:00 - 18:00
Saturday 08:00 - 12:00
Sunday 08:00 - 18:00

Telephone

07501917003

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Rania High School ئامادەیی ڕانیەی ناحكومی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The School

Send a message to Rania High School ئامادەیی ڕانیەی ناحكومی:

Shortcuts

Share

Category