13/06/2023
گرێــــی ژیـــــژگ
کاتێ ژیژگ سەرمای دەبێ لە براکانی دەگەڕێت بۆئەوەی پێکەوە بنووسێن و گەرمیان بێتەوە، بەڵام دڕکەکانیان لەیەکتری ئەچەقن و یەکتر ئازار ئەدەن، بۆیە ناچار لەیەکتر دوورئەکەونەوە، بەڵام سەرمایان ئەبێت و دیسان نزیک ئەبنەوەو ئابەم شێوەیە..
کاتێ "شۆپنهاوەر" لەم هەڵوێستە ڕادەمێنێ یەکێک لە گەورەترین کێشە دەروون کۆمەڵایەتیەکانی مرۆڤ دەدۆزێتەوەو ناوی دەنێت "گرێی ژیژگ"
شۆپنهاوەر دەڵێت کاتێ مرۆڤ تەنهایە هەوڵدەدات لەوانی تر نزیک بێتەوە بەڵام کاتێ لێک نزیک دەبنەوە دڕکەکانیان لەیەکتر دەچەقێن و یەکتر ئازار دەدەن، کە دووریش دەکەونەوە تەنهاییەکەیان ئازاریان دەدات، ئیدی ئەوە سروشتی مرۆڤە و هەریەک لەئێمە دڕکی خۆی هەیەو لەوی تر دەچەقێت..
بەڵام شۆپنهاوەڕ چارەسەرێکی دۆزیوەتەوە کەپێی دەڵێت "المسافة الآمنة" ژیژگەکان مەودایەک دادەنێن لەنێوان خۆیاندا، نەهێندە نزیکن دڕکەکانیان لێک بچەقن نەش هێندە دوورن هەست بەسەرما و تەنهایی بکەن..
مرۆڤیش دەبێت هەمیشە مەودایەک لەنێوان خۆی و ئەوانی تردا بهێڵێتەوە، تا نە دڕکی خۆی بەواندا بەچەقێ و نە دڕکی ئەوانیش بەمدا..
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ