Hiwa ali:biology/زیندەزانی:م.هیوا علی

  • Home
  • Iraq
  • Ranya
  • Hiwa ali:biology/زیندەزانی:م.هیوا علی

Hiwa ali:biology/زیندەزانی:م.هیوا علی �دەرچووی بەشی بایۆلۆجی/زانکۆی سلێمانی/2010_2011
�١١ ساڵ خزمەت لەبواری پەروەردە و تاقیگەی پزیشکی�

02/12/2023

لێدانی دڵ و چۆنیەتی ئیشکردنی زمانەکانی دڵ

🔹ئەمە نوێترین وێنەی گەردوونە کە ناسا بڵاوی کردۆتەوە. 🔹زانستی گەردوونناسی سەلماندویەتی کە زەوی تاکە هەسارەیە تا ئێستا کە ...
12/07/2022

🔹ئەمە نوێترین وێنەی گەردوونە کە ناسا بڵاوی کردۆتەوە.
🔹زانستی گەردوونناسی سەلماندویەتی کە زەوی تاکە هەسارەیە تا ئێستا کە زیندەوەری لەسەر بێت و ژیانی تێدابێت.
🔸زەوی لەناو ئەم گەردوونە گەورە تەنیا نوکتەیەکی بچوک پێکدەهێنێت،
▪️ کەواتا ئایا ئەم گەردوونە گەورە تەنیا لەپێناو زەوی دروستکراوە یان ئایا حیکمەت لەدروستبوونی ئەم گەردوونە گەورە چیە؟
خوای گەورە کە ئەم گەردوونە گەورەی دروستکردوە هەر ئەویش قوربانیکردنی حەڵاڵ کردوە، کەچی کۆمەڵێک مرۆڤی بێ ئاگا لە دین و بەناوی ئاژەڵ دۆستی دژایەتی یاسا و سوننەتەکانی دینێک دەکەن کە هەر ئەو خوایە بۆی ناردوین کە ئەوانیش و ئەم گەردوونە گەورەشی دروست کردووە.

ئایا جۆری خوێن ڕێگرە لەبەردەم ئەنجامدانی هاوسەرگیری؟🔻زۆر پرسیارم لێدەکرێت لەبارەی فەحسی هاوسەرگیری.بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە...
29/06/2022

ئایا جۆری خوێن ڕێگرە لەبەردەم ئەنجامدانی هاوسەرگیری؟
🔻زۆر پرسیارم لێدەکرێت لەبارەی فەحسی هاوسەرگیری.
بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە دەمهەوێ بڵێم :
🔹گروپی خوێن بەهیچ جۆرێک ڕێگر نیە لەبەردەم هاوسەرگیری، با کچ و کوڕ خوێنیشیان یەک نەبێت.
🔹تەنیا یەک حاڵەتمان هەیە ئەویش کاتێک(کچ نێگەتیڤ بێت و کوڕەکە پۆزەتیڤ بێت) بۆنمونە کچ -A بێت و کوڕەکە +B.
کە ئەمەش مانای ئەوە نیە نابێت ئەو کەسانەی بەم جۆرەن نابێ هاوسەرگیری بکەن، بەڵکو زۆر ئاساییە تەنیا دەبێ ئاگاداربن پێش منداڵبوونی یەکەم پێویستە دەرزی (anti_D immunoglobulin)
لە دایکەکە بدرێت بۆئەوەی دایکەکە دژەتەن بۆ جۆری خوێنی پۆزەتیڤ دروست نەکات چونکە لەوانەیە منداڵی یەکەم پۆزەتیڤ بێت لەبەر ئەوەی باوکی پۆزەتیڤە کە ئەمە کێشە بۆ منداڵی دووەم دروست دەکات لە داهاتوودا، دەبێتە هۆی لەبارچوون.
🔻بەڕێزان فەحسی هاوسەرگیری تەنیا جۆری خوێن ناگرێتەوە بەڵکو کۆمەڵێک فەحسی گرنگ لەخۆ دەگرێت کە پێویستە هەموو کچ و کوڕێک ئەنجامی بدات بۆ دڵنیای لە تەندروستی خۆیان، بۆ ئەوەی کاریگەری خراپ لەسەر کۆرپەکەیان بەجێنەهێڵن لە داهاتوودا.
▪️ئەو فەحسانەش بریتین لە:
🔸فەحسی CBC (بۆ دڵنیابوون لە نەخۆشیەکانی کەمخوێنی وەکو ئەنیمیا)
🔸فەحسی Hb-electrophoresis تالاسیمیا(جۆرێکە لە نەخۆشی کەمخوێنی بۆماوەیی)
🔸فەحسی ڤایرۆسی.
🔸فەحسی Blood group&Rh
🔹لەهەمووی گرنگتر پێش هاوسەرگیری پێویستە لەسەر کوڕو کچ کە سەردانی پزیشک بکەن بۆ دڵنیابوون لە تەندروستی کۆئەندامی زاو زێ و ڕێژەی ئەو هۆڕمۆنانەی کە بەرپرسن لە پێدانی توانای دروستکردنی منداڵ لە هەریەکەیاندا. (کە بەداخەوە ئەمەیان تەواو پشتگوێ خراوە و دەیان خێزانی توشی کێشە کردوە.
▪️بمبورن لەبەر درێژبوونەوەی بابەتەکە نەمتوانی وردەکاری زیاتر بنوسم.
بەهیوایم سودی هەبێت بۆتان.
م. هیوا علی /مامۆستای زیندەزانی لە ئامادەیی ڕاپەڕین

وەڵامی کۆنتڕۆڵ پرسیاری زیندەزانیخولی یەکەم                                    وەرزی(2021_2022)  بەهیوای نمرەی باش بۆ خوێ...
27/06/2022

وەڵامی کۆنتڕۆڵ پرسیاری زیندەزانی
خولی یەکەم وەرزی(2021_2022)
بەهیوای نمرەی باش بۆ خوێندکارانی ئەزیز🌹

بۆ خوێندکارانی پۆلی 12هەر پرسیارێک چوار هەڵبژاردنی داوە بەتۆ بۆیە ئەگەر لە 100% وەڵامە ڕاستەکە نەزانیت ئەوا بەشێوەی هەڕە...
26/06/2022

بۆ خوێندکارانی پۆلی 12
هەر پرسیارێک چوار هەڵبژاردنی داوە بەتۆ بۆیە ئەگەر لە 100% وەڵامە ڕاستەکە نەزانیت ئەوا بەشێوەی هەڕەمەکی تەنیا لە 25% وەڵامەکەت ڕاست دەبێت.
بۆیە هەوڵدە جارێ وەڵامە هەڵەکان دەستنیشان بکە تا بەڕێژەیەکی زۆرتر نزیکبیەوە لە وەڵامە ڕاستەکە.
بۆ نمونە لەم پرسیارەدا دەڵێت.
🔹پێش قۆناغی هێلکەدانان لەسوڕی هێلکەدان،خەستی کام لەم هۆڕمۆنانە بەرز دەبێتەوە لە خوێندا؟
A.ئیسترۆجین و پڕۆجیسترۆن و هاندەری تەنی زەرد
B. ئیسترۆجین وهاندەری تەنی زەرد
C. هاندەری چیکڵدانەو ئیسترۆجین و پڕۆجیسترۆن
D. هاندەری چیکڵدانە و ئیسترۆجین و هاندەری تەنی زەرد

🔸لێرەدا تۆ ئەوە دەزانی کە پڕۆجیسترۆن پێش هێلکەدانان دەرنادرێت بەڵکو دوای هیلکەدانان واتا سەرەتای سکپڕی دەردەدرێت
بۆیە دەتوانی دوو وەڵامی هەڵە لادەی و لە 50% نزیکبیەوە لە وەڵامی ڕاست.

ئازارەکانی جەستەش بێ حیکمەت نینبیرت کردۆتەوە ئەگەر لەکاتی بڕینی پەنجەت هەست بە ئازار نەکەی ئەوا بەردەوام دەبی لە بڕین و ...
26/06/2022

ئازارەکانی جەستەش بێ حیکمەت نین
بیرت کردۆتەوە ئەگەر لەکاتی بڕینی پەنجەت هەست بە ئازار نەکەی ئەوا بەردەوام دەبی لە بڕین و پەنجەکەت لەدەست دەدەیت.
بۆیە لەگەڵ هەموو ئازارێکدا دەبێ سوپاسی خوا بکەین🙏
چونکە سیستەمێکی ئەوەندە وردی لە هەست کردن بۆ داناوین دەتوانین هەست بە بچوکترین کێشەی جەستەمان بکەین لە کورترین ماوەدا.

سڵاو ڕێزم هەیە بۆ گشت هاوڕێ و خوێندکارە خۆشەویستەکانمبەڕێزان بە پێویستم زانی منیش وەکو هەموو هاوپیشەکانم پەیجێکی لەو شێو...
26/06/2022

سڵاو ڕێزم هەیە بۆ گشت هاوڕێ و خوێندکارە خۆشەویستەکانم
بەڕێزان بە پێویستم زانی منیش وەکو هەموو هاوپیشەکانم پەیجێکی لەو شێوەیە دروست بکەم تا بتوانم خزمەتێکی کەمی ئەوانە بکەم کە دەیانهەوێت لە زمانی ئێمەوە زانیاری وەربگرن
بەڕێزان پۆستەکانم لە هەردوو بواری بابەتی زیندەزانی پۆلەکانی 10 و 11 و 12 دەبێت
وەهەروەها لەبواری تاقیگەی پزیشکی دەبێت
بەجۆرێک هەر کەسێک داوای زانیاری لەسەر ئەنجامی فەحسێک بکات دەتوانین بەپێی پسپۆڕیەکەی خۆم وەڵامێکی ڕوونی بدەمەوە.

Address

Ranya

Telephone

+9647501724227

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Hiwa ali:biology/زیندەزانی:م.هیوا علی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The School

Send a message to Hiwa ali:biology/زیندەزانی:م.هیوا علی:

Shortcuts

Share

Category