تۆمارگاى زانستە مرۆڤایەتیەکان :: Registry of human sciences

  • Home
  • Iraq
  • Rania
  • تۆمارگاى زانستە مرۆڤایەتیەکان :: Registry of human sciences

تۆمارگاى زانستە مرۆڤایەتیەکان :: Registry of human sciences پەیجى فەرمى تۆماری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان/ زانکۆ?

17/10/2022
15/10/2022

ئاگاداری بۆ خوێندكارانی تازە وەرگیراو لەزانكۆی راپەڕین

تۆماری گشتی زانكۆی ڕاپه‌ڕین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم خوێندکارانی وەرگیراو دەكات لە زانکۆ و پەیمانگاکان و به‌ تایبه‌تی خوێندکارانی وەرگیراو لە زانکۆی ڕاپه‌ڕین، هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ سەرجەم خوێندکارانی وەرگیراو دەخوازین. خوێندکارانی وەرگیراو ئاگادار دەکەینه‌وه‌ کە مامەڵەی وەرگرتنی خوێندکاران لە زانكۆمان لە ڕۆژی ( یەک شه‌ممه‌) ڕێکەوتی (١٦-١٠-٢٠٢٢) دەست پێدەکات و ڕۆژانی ده‌وامی زانكۆمان له‌ سه‌رجه‌م كۆلێژ و به‌شه‌كان بۆ په‌یوه‌ندیكردن بریتی دەبێت لە رۆژانی (شه‌ممه‌ تاوه‌كو چوار شه‌ممه‌)، پێداویستیه‌كانی خوێندكارانی وه‌رگیراو له‌ زانكۆی ڕاپه‌ڕین بۆ خۆ تۆماركردن بریتین لەمانەی خوارەوە:
1. بروانامه‌ی دوانزه‌ی ئاماده‌یی په‌سه‌ندكراو له‌لایه‌ن په‌روه‌رده‌ی سنوره‌كه‌ی
2. (4) وێنه‌ی ڕه‌نگا و ڕه‌نگی تازه‌.
3. كۆپی ناسنامه‌ی باری شارستانی و كۆپی ڕه‌گه‌زنامه‌ عێراقی (ئه‌گه‌ر هه‌بێت)، كۆپی كارتی نیشتیمانی (ئه‌گه‌ر هه‌بێت).
4. كۆپی كۆبونی خۆراك
5. كۆپی كارتی زانیاری (ئه‌گه‌ر نه‌بوو پێویسته‌ پیشتگیری نیشته‌جێبون بهێنێت)
6. كۆپی پاسپۆرت (ئه‌گه‌ر هه‌بێت)
7. پشكنین چاو و پشكنینی خوێن.
8. کۆدی ئاسیش
9. به‌ڵێن نامه‌ و ده‌سته‌به‌ری دارایی (كفاله‌) له‌ بەرێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی لە سەرۆکایەتی زانكۆمان ئه‌نجام ده‌درێت
10. پسولەی خۆ تۆماركردن، بەبڕی(٥٠) هەزار دینار له كۆلێژی وەرگیراو ئەنجام ئەدرێت
11. بۆ خوێندکارانی وەرگیراو بە پاڕالێل و ئێواران پێویستە پسوله‌ی بری یه‌كه‌می (قستی) شایسته‌ی دارایی خوێندنی پێشکەش بکات كه‌ له‌ كۆلێژی وه‌رگیراو ئه‌نجام ئه‌درێت

تۆماری گشتی زانكۆی راپەڕین

03/11/2021

ئاگاداری بۆ خوێندكارانی وەرگیراو لەزانكۆی راپەڕین

بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانكۆی راپەڕین، ئاگاداری سەرجەم خوێندكارانی وەرگیراوی تازەو كۆن دەكات لەزانكۆی راپەڕین، كە مامەڵەی وەرگرتنی خوێندكارانی قۆناغی یەكەم تا رۆژی یەكشەممە (7/ 11 / 2021) وەستاوە.

بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانكۆی راپەڕین

27/10/2021

ئاگاداری
سەرجەم خوێندکارانی وەرگیراوی خوێندنی ئێوارانی کۆلێژەکەمان هەردوو بەشی - مێژوو+ جوگرافیا- ئاگاداردەکەینەوە کە لەکاتژمێر ٤ ی دوانیورۆی رۆژی یەکشەمە رێکەوتی ٧-١١-٢٠٢١ دەتوانن سەردانی کۆلێژەکەمان بکەن بۆ جێبەجێکردنی مامەڵەی پەیوەندیکردنیان وەک خوێندکاری زانکۆ.

راگرایەتی کۆلێژی زانستەمرۆڤایەتییەکان - ئێواران

ئاگاداری تایبەت بە خوێندکارانی وەرگیراو لە زانکۆی راپەرین
25/10/2021

ئاگاداری تایبەت بە خوێندکارانی وەرگیراو لە زانکۆی راپەرین

Raparin university University of Raparin زانکۆی ڕاپەرین uor.edu.krd zankoi raparin raparinuni.org

04/07/2021

خوێندكارانی كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان دەتوانن نمرەكانیان وەربگرنەوە

زانكۆی ڕاپه‌رین كۆلێژی زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كان ئاگاداری سه‌رجه‌م خوێندكارانی به‌شه‌كانی(مێژوو، جوگرافیا و فەلسەفە) ده‌كاته‌وه‌، كه‌ ده‌توانن له‌ كاتژمێر (٢:٣٠) خولەکی دوای نیوەڕۆی ئه‌مرۆ (٤ی تەمموزی ٢٠٢١) له‌ڕێگه‌ی ئیمه‌یڵی زانكۆییانه‌وه‌، ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی دووەمی ساڵی خوێندنی (٢٠٢٠-٢٠٢١) وه‌ربگرنه‌وه‌.
تێبینی:
1- ئەو خوێندکارانەی کە ئەنجامەکانیان لەرێی ئیمەیڵەوە بۆ نەھاتبێ، خۆیان یان کەسێکی تر بنێرنە بەشەکانیان بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەکان.
2- ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه‌ گازنده‌یان له‌ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كان هه‌یه، دەتوانن، رۆژانی ٢ شه‌ممه‌ و ٣ شه‌ممه‌، به‌رواری (٥-٧-٢٠٢١ و ٦-٧-٢٠٢١) سه‌ردانی هۆبه‌ی تۆماری كۆلێژ بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی گازەنده‌.

لیژنه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆلێژی زانسته‌ مرۆڤایەتییەکان

13/04/2021

ئاگاداریەک سەبارەت بە کرێی خوێندنی خوێندکارانی ئێواران و پارالێڵ لە بەیانیان

ئەنجوومەنی زانکۆی راپەرین ئەم بریارەیدا
١- هەر خوێندکارێک هەتا رێکەوتی ١-٥-٢٠٢١ سەرجەم پارەی کرێی خوێندنی رادەستی هۆبەی ژمێریاری نەکردبێت لەتاقیرکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ بێ بەش دەکرێت
٢- پێویستە خوێندکار کۆپیەک لەو وەصلی رادەستکردنی کۆتا بری کرێی خوێندنی رادەستی بەشی زانستی بکات، و بەشی زانستی لەسەر بنەمای وەصلی دارایی لیستی ناوی خوێندکاران کە دەتوانن بەشداری تاقیکردنەوەکان بکات رادەستی لیژنەی تاقیکردنەوەکان بکات
٣- بەشی زانستی بەرپرسە لەراست و دروستی ناردنی ناوی خوێندکاران بۆ لیژنەی تاقیکردنەوەکان، هەر خوێندکارێک وەصلی کۆتایی رادەست نەکردبێت ناوی نابێت لەلیستی خوێندکارانی بەشدار بوو لەتاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ.

16/12/2020
https://m.facebook.com/story.php?story_fbid=5024621067548847&id=273047229372945&sfnsn=mo
09/11/2020

https://m.facebook.com/story.php?story_fbid=5024621067548847&id=273047229372945&sfnsn=mo

ئاگاداری بۆ خوێندكارانی تازە وەرگیراوی كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان - ئێواران

راگرایەتی كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان – خوێندنی ئێواران، لەزانكۆی راپەڕین، خوێندکارانی وەرگیراو لەخوێندنی ئێوارانی هەردوو بەشی مێژوو، و جوگرافیا لەكۆلێژەكە ئاگادار دەكاتەوە كە لەمرۆ دوو شەممە (9 – 11 -2020) کاتژمێر ٤:٣٠ی ئێوارەو رۆژانی دواتر دەتوانن سەردانی تۆماری کۆلێژ بکەن بەمەبەستی ئەنجامدانی کاری پێویست و دروستکردنی دۆسیەو خۆتۆمارکردن.

راگرایەتی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان- ئێواران

Address

New Campus University Of Raparin
Rania

Opening Hours

Monday 09:00 - 14:00
Tuesday 09:00 - 14:00
Wednesday 09:00 - 14:00
Saturday 09:00 - 14:00
Sunday 09:00 - 14:00

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when تۆمارگاى زانستە مرۆڤایەتیەکان :: Registry of human sciences posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The School

Send a message to تۆمارگاى زانستە مرۆڤایەتیەکان :: Registry of human sciences:

Shortcuts

Share