24/08/2026
بەبۆنەی بەشکۆوەڕاگرتنی یادی لەدایکبوونی رابەری مرۆڤایەتی حەزرەتی محەممەد (دروودی خوای لەسەر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی مامۆستایان، فەرمانبەران، خوێندکارانی ئازیزی زانکۆمان و سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکەین.
لە پەروەردگاری میهرەبان داواکارین ئەم یادە پیرۆزە ببێتە مایەی خێر و بەرەکەت، بەهێزبوونی گیانی لێبوردەیی و تەبایی، هەوێنی پەرەپێدانی زیاتری گەشەی زانستی و ئەکادیمی، و بەدیهاتنی ئاشتی و سەقامگیریی بەردەوام بۆ گەلەکەمان.
سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین