10/09/2026
ئاهەنگی دەرچوون و کۆتاییهاتنی خولی هاوینەی ٢٠٢٦
لێڤڵی 5/پۆلە ناوازەکەی م. #لازۆ
بەناوی کارگێڕی و ئەندامانی تیمی پەیمانگای مەیپڵەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم فێرخوازە خۆشەویستەکان و خێزانە بەڕێزەکانیان دەکەین، بە بۆنەی سەرکەوتووانە تەواوبوونی خولی هاوینەی ٢٠٢٦.
هیوای بەردەوامی و سەركەوتنتان بۆ دەخوازین لە سەرجەم قۆناغەکانی داهاتووی ژیاندا.
کۆتایی ئەم خولە سەرەتایەکە بۆ دەستپێکی سەرکەوتنی گەورەتر. ئەوەی لەم ماوەیەدا پێکەوە دروستمان کرد، تەنها پرۆسەیەکی خوێندن نەبوو، بەڵکو دروستکردنی خێزانێکی گەورە بوو پڕ لە هاوڕێیەتی، خۆشەویستی و بەخشین بێ چاوەڕوانی پاداشت. هیوادارین هەمیشە پارێزەری ئەم ڕۆحە جوانە بن و لە یادتان بێت کە پەیمانگای مەیپڵ هەمیشە ماڵی دووەمتان دەبێت.
لە کۆتاییدا، سوپاس و پێزانینی قووڵمان ئاراستە دەکەین بۆ:
خێزانە بەڕێزەکان: بۆ متمانە و هاوکارییە بەردەوامەکانیان، کە هەمیشە پاڵنەری سەرەکی بوون بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی فێرخوازان.
مامۆستا و سەرپەرشتیارە بەڕێزەکان: بۆ ماندووبوون، دڵسۆزی و هەوڵی بێوچانیان لە پێگەیاندنی نەوەیەکەی زیرەک و بەتوانا.
شۆفێرە بەڕێزەکان: بۆ ئەرکە پیرۆزەکەیان لە پاراستن و گواستنەوەی سەلامەتی فێرخوازەکانمان.
هەمیشە شانازیتان پێوە دەکەین و لە دڵماندا دەمێننەوە.