Education پەروەردە

Education پەروەردە پەیجێکی تازەی پەروەردەییە. This page interested a issue of education with new news about education.

22/10/2025
15/09/2025

ساڵنامەی خوێندن و تاقیکردنەوەکان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦/٢٠٢٥ تایبەت بە قوتابخانە و خوێندنگە حکومی و ناحکومییە خۆماڵییەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە.

ئاگاداری سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانی پۆلی ۱۲ی ئامادەیی دەکەینەوە لەئیستادا ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم  ساڵی خو...
09/09/2025

ئاگاداری سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانی پۆلی ۱۲ی ئامادەیی دەکەینەوە لەئیستادا ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ لە ئەپليکەيشنی ئی هەڵسەنگاندن (e-halsangandn) لەسەر هەردوو سیستەمی کارپێکردنی Android و IOS بەردەستە .

🔴 تێبینی۱ : کار لەسەر دواین ڤێرژنی ئەپدەیتکراوی ئەپڵیکەیشنەکە بکەن.
🔴تێبینی۲:پەڵپ (اعتراض) لە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ۱۰ی۹ی۲۰۲٥ دەست پێدەکات تاکو ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ۱٥ی۹ی۲۰۲٥ ، قوتابیان و خوێندکاران دڵنیادەکەین بەوردی کار لەسەر پەڵپەکان دەکەین.
🔴تێبینی٣: دوای ڕاگەیاندنی ئەنجام قوتابی دەتوانێت لە پاش کاتژمێر ١١ ی شەوەوە لە ڕێگەی ئەم لینکەوە فۆرمی وەڵام (سۆما)ی سەرجەم ئەو بابەتانەی تاقیکردنەوەی تێدا ئەنجام داوە ببینێت.
https://soma.azmwnakan.com

وەزارەتی پەروەردە
لیژنەی باڵای تاقيکردنەوەکان
۹ ی ۹ ی ٢٠٢٥

07/09/2025

ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٧ ی ٩ ی ٢٠٢٥، ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە کۆبوونەوەی ئاسایی مانگانەی ئەنجامدا ؛ لە کۆبوونەوەکەدا وێڕای گفتوگۆکردن لەسەر چەند بابەتێکی پەروەردەیی وەک تاقیکردنەوەی دەرەکی و ڕیفۆرمی قۆناغی ئامادەیی و هەڵسەنگاندنی دەرەکی، هاوکات ئەنجومەنی وەزارەت ساڵنامەی خوێندنی ساڵی (٢٠٢٥ - ٢٠٢٦) ی پەسەندکرد، کە تیایدا ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢١ ی ٩ ی ٢٠٢٥ وەک دەستپێکی ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥ - ٢٠٢٦) دیاریکرد بۆ قوتابخانە حکومییەکان و ئەو قوتابخانە ناحکومییانەی بە سستمی وەزارەتی پەروەردە دەخوێنن، دواتر وردەکاری ساڵنامەکە بە گشتاندنێک لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تاقیکردنەوەکان و ساڵنامەی خوێندنەوە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان دەکرێت، هەروەها ئەنجومەنی وەزارەت لە کۆبوونەوەکەدا خشتەی بەشەوانەکانی بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥ - ٢٠٢٦) پەسەندکرد، پاشتر لەلایەن بەرێوەبەرایەتی گشتی پرۆگرام و چاپەمەنییەکان گشتاندنی پێدەکرێت و ئاڕاستەی ناوەندەکانی خوێندن دەکرێت.

وەزارەتی پەروەردە
٧ ی ٩ ی ٢٠٢٥

05/09/2024

♦ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاریدا ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ٢٥ی ٩ی ٢٠٢٤، یەکەم ڕۆژی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠٢٤ - ٢٠٢٥) بێت.

سامان سیوەیلی
وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە
٥ی ٩ی ٢٠٢٤

فەرمانی گرێبەستی مامۆستایانی وانەبێژ بوون بە گرێبەستی هەمیشەیی
26/08/2024

فەرمانی گرێبەستی مامۆستایانی وانەبێژ بوون بە گرێبەستی هەمیشەیی

🔴 خشتەی خولی دووەمی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی (زانستی ، وێژەیی ، پیشەیی) ساڵی خوێندنی (2023 -2024).
24/07/2024

🔴 خشتەی خولی دووەمی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی (زانستی ، وێژەیی ، پیشەیی) ساڵی خوێندنی (2023 -2024).

قوتابیان/خوێندکارانى خۆشەویست, بەشداربووانى تاقیکردنەوەی گشتییەکانی پۆلی ۱۲ی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانیەوە بۆ ساڵى خوێندن...
19/07/2024

قوتابیان/خوێندکارانى خۆشەویست, بەشداربووانى تاقیکردنەوەی گشتییەکانی پۆلی ۱۲ی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانیەوە بۆ ساڵى خوێندنى (۲۰۲۳-۲۰۲٤)خولی یەکەم، لە رێگەى ئەم لینکەى خوارەوە دەتوانن ئەنجامى تاقیکردنەوەکانتان وەربگرنەوە.
http://www.azmwnakan.com
وە ئاگادارتان دەکەین کە دوای ۲ کاتژمێر لە ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان دەتوانن پەڕەی وەڵام ( سۆما )کانتان ببینن لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە.
https://soma.azmwnakan.com
بە هیواى سەرکەوتن .
وەزارەتی پەروەردە/لیژنەی باڵای بەردەوامی تاقیکردنەوەکان

ئەنجامی کۆتایی تاقیکردنەوەی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣ – ٢٠٢٤

سێ یەکەمەکانی سەر ئاستی کوردستان لە پارێزگای سلێمانین هەرسێکیان نمرەی،(١٠٠)یان بەدەستهێناوە.
19/07/2024

سێ یەکەمەکانی سەر ئاستی کوردستان لە پارێزگای سلێمانین هەرسێکیان نمرەی،(١٠٠)یان بەدەستهێناوە.

ڕێژەی دەرچوونی سەرجەم بابەتەکان زانستی و وێژەیی..
19/07/2024

ڕێژەی دەرچوونی سەرجەم بابەتەکان زانستی و وێژەیی..

ناوی بەشێک لە خوێندکارە دووەم و سێیەمەکانی قۆناغی 12ی بەشی زانستی.
19/07/2024

ناوی بەشێک لە خوێندکارە دووەم و سێیەمەکانی قۆناغی 12ی بەشی زانستی.

ناوی بەشێک لە خوێندکارە یەکەمەکانی هەرێمی کوردستان.
19/07/2024

ناوی بەشێک لە خوێندکارە یەکەمەکانی هەرێمی کوردستان.

Address

Education
Rania

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Education پەروەردە posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share