26/04/2026
بەناوی خوای گەورە
من وەک خوێندکارێکی قۆناغی سێی بەشی باخچەی منداڵان خۆشحاڵم کە ئەمڕۆ یەکێک لە بەرهەمەکانم پێشکەش بکەم ،چیرۆکێکی تایبەت بۆ منداڵان بە ناوی «چیرۆکەکانی مونا» ،کە پێم وایە چیرۆک و ئەدەب یەکێکن لە باشترین ئامرازەکانی پەروەردە و گەشەپێدانی کەسایەتی منداڵ.وە سوپاسێکی بێ پایانی خۆم ئاراستەی مامۆستا و هاوکاری بەڕێزم (شایان عبدالله محمد ) دەکەم کە هەمیشە هاندەرێکی سەرەکیم بوە بۆ گەیشتن بەم هەنگاوەم ،هەروەها سوپاسێکی تایبەت بۆ هاوڕێێ ئەزیزم ( ئاشنا صمد ) دەکەم بۆ دیزاینکردنی چیرۆکەکەم .
ئومێدەوارم «چیرۆکەکانی مونا» جێگای خۆی لە دڵی هەمووان دا بکاتەوە .
نووسەر
ئانیا مسعود