بـڵـێـــســـــە ::: Blesa

بـڵـێـــســـــە ::: Blesa لەبێناو پەروەردەیەکی پێشکەوتوو
پێگەیاندنی نەوەیەکی ه?

گورگێک پارچە ئێسقانێک لە گەرویدا گیری کردبوو وە بە دوای کەسێکدا وێڵ بو هەتا یارمەتی بدات، تا ئەوەی گەیشت بە ''حاجی لەق ل...
12/06/2017

گورگێک پارچە ئێسقانێک لە گەرویدا گیری کردبوو وە بە دوای کەسێکدا وێڵ بو هەتا یارمەتی بدات، تا ئەوەی گەیشت بە ''حاجی لەق لەق'' و دوای لێکرد کە ڕزگاری بکات و لە بەرانبەریشدا گورگ پاداشتێک بداتە ''حاجی لەق لەقەکە'' حاجی لەق لەق قبوڵی کرد و دەنوکە درێژەکەی خۆی خستە نێو دەمی گورگەکەوە و پارچە ئێسقانەکەی بۆ دەرهێنایەوە و داوای پاداشتەکەی خۆی کرد کە گورگ بەڵێنی پێدابو. بەڵام گورگ وەڵامی دایەوە: هەر ئەوەندەی کە سەرت بە ساخی لە دەمم هێناوەتە دەرەوە خۆی پاداشتێکە!
کاتێک یارمەتی کەسێکی نەشیاو دەدەین دەبێت تەنها چاوەڕوانیمان ئەوەندە بێت کە هیچ زیانێکمان پێ نەگەیەنێت!.. هەڵەی گەورەی ژیانمان ئەوەیە کە هەندێک پێگە دەدەین بە کۆمەڵێک مرۆڤ کە هەرگیز شایانی ئەو پێگەیە نین!

''کارلۆس فوئێنتس''
و: ئارام رەسوڵ

29/01/2017

لە گوندێکی دوور و لە مەکتەبێکدا کوڕێکی ناشرینی گێژ هەبوو ناوی ( شەمۆ ) بوو.
شەمۆ لە تەمەڵی و گێژیا مامۆستاکانی خەریک بوو شێت ئەبوون بەدەستیەوە ،مامۆستایەکی ناوی ( ئیلهام ) بوو زۆر بێزار بوو لێی هەمیشە ئەیوت کەسم نەدیوە وەک تۆ نەفام بێت شەمۆ.
رۆژێک دایکی شەمۆ دێت بۆ مەکتەبەکە و هەواڵی کوڕەکەی بپرسێت ئیتر مامۆستا ئیلهام ئەڵێت ئەوە چ کوڕێکە تۆ هەتە لە سەردەمی مامۆستایەتیما شتی ئاوا نەفامم نەدیوە ئیدی دایکی شەمۆ ناهێڵێ مامۆستاکە قسەکەی تەواو بکات دەستی کوڕەکەی ئەگرێت و لەو گوندەش ئەڕۆن و ئەچنە شار.
دووای بیست و پێنج ساڵ مامۆستا ئیلهام تووشی نەخۆشی دڵ ئەبێ و پێویستی بە نەشتەرگەریەکی قورس ئەبێت ،ئەیبەنە شار و نەشتەرگەریەکەی بۆ ئەنجام ئەیەن و نەشتەرگەریەکەش سەرکەوتوو دەبێت کاتێک مامۆستاکە لەژووری نەشتەرگەری ئەهێننە دەرەوە و ئەیبەنە ژووری چاودێری ورد هێشتا لەژێر کاریگەری بەنجدا بوو کە دکتۆرێکی قۆزی مورەتەب ئەبینێ و ئەیەوێ دەستخۆشی و سووپاسی بکا.
دکتۆرەکەش لێی تێناگا و بەزەردەخەنەوە لێی ئەچێتە پێشەوە تا بزانێ مامۆستاکە ئەڵێ چی.
لەو کاتەیا رەنگی مامۆستاکە ورد ورد شین ئەبۆوە تا هەناسەی لێبڕاو مرد نەیتوانی وشەکانی بگەیەنێت بە دکتۆرەکە .
بەڵام کاتێک دکتۆرەکە ئاوڕ ئەداتەوە ئەبینێت شەمۆی کارگوزار وایەری جیهازی هەناسەدانەکەی مامۆستا ئیلهامی لێکردۆتەوە تا وایەری گسکەکەی بکات بە پلاکەکەوە و گسک بدات.
قەت ئەو خەیاڵە نەکەیت شەمۆ بووبێت بە دکتۆر! 😊😋
ت ێ ب ی ن ی:ــ
شەمۆ ش دەتوانێ ببێ بە دکتۆر ئەمە تەنها نمونەیەکە لە بیرکردنەوەی پێشوەختی خوێنەر کە مەرج نییە ڕاست دەرچێت. وە بێگومان بەهیچ جۆرێک بەکەمزانینی کارگوزاریش نییە، بەڵام دەزانین بوون بە دکتۆر لێوەشاوەیی و هەوڵی زیاتری دەوێت.

روژێك باوكێك خه‌ریكی رۆژنامه‌ خوێندنه‌وه‌ بوو، كه‌ منداڵه‌كه‌ی دێـت و ده‌ڵێت: بابه‌ گیان له‌ گه‌ڵمدا یاری ده‌كه‌یت؟باوكه...
21/12/2015

روژێك باوكێك خه‌ریكی رۆژنامه‌ خوێندنه‌وه‌ بوو، كه‌ منداڵه‌كه‌ی دێـت و ده‌ڵێت:
بابه‌ گیان له‌ گه‌ڵمدا یاری ده‌كه‌یت؟
باوكه‌كه‌ش كه‌ تاقه‌تی نه‌بوو، پارچه‌یه‌ك رۆژنامه‌ كه‌ نەخشەی جیهانی له‌ سه‌ر بوو پارچه‌ پارچه‌ كرد و دایه‌ ده‌ست منداڵه‌كه‌ی و پێی ووت:
كوڕی خۆم وا بزانه‌ ئه‌مه‌ پازێڵه‌، بڕۆ و چاكی كه‌ره‌وه‌.
دوای ماوه‌یه‌ك كوڕه‌كه‌ی گه‌ڕایه‌وه‌ و نەخشەکەی چاك كردبوویه‌وه‌ دایه‌ ده‌ست باوكی.
باوكی ده‌ڵێت: كوڕی خۆم خۆ تۆ نەخشەی جیهانت نه‌ده‌زانی چۆن چاكت كرد؟!
كوڕه‌كه‌ش ده‌ڵێت:
من وێنه‌ی مرۆڤه‌كانی پشته‌وه‌ی ڕۆژنامەکەم چاك كرد.
گه‌ر مرۆڤه‌كان چاك بن، ئه‌وا دنیاش خۆی چاك ده‌بێت.

بڕیاربوو قاتێک چاکەت و پانتۆڵ کە کرابووه‌ دیاری بۆ قوتابخانەكه‌, لەناو قوتابیەکاندا تیروپشكی بۆ بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی بدرێت ب...
15/12/2015

بڕیاربوو قاتێک چاکەت و پانتۆڵ کە کرابووه‌ دیاری بۆ قوتابخانەكه‌, لەناو قوتابیەکاندا تیروپشكی بۆ بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی بدرێت به‌ یه‌كێك له‌ خوێندكاره‌كان.
مامۆستا گووتی: هەر کەسەو ناوی خۆی لەسەر پارچە کاغەزێک بنوسێت, تا تیروپشكی بۆبکەین..
کاتێک ناوی "سەعید" دەرچوو, مامۆستاکە زۆر خۆشحاڵ بوو.
لەبەرئەوەی "سەعید" تازە باوکی مردبوو و باری داراییشان له‌ چاو هه‌موواندا زۆر خراپ بوو.
کاتێک مامۆستا سەیری پارچه‌ كاغه‌زه‌كانی منداڵه‌كانی دیكه‌ی كرد, بینی لەسەر هەموویان نوسرابوو "سەعید" !

با میهرەبانییە ڕاستگۆیانەکانی منداڵیمان لەیاد نەکەین..

English/کوردیA Soldier's Storyچیرۆکــــی سەربازێكA story is told about a soldier who was finally coming home after havin...
07/12/2015

English/کوردی

A Soldier's Story
چیرۆکــــی سەربازێك

A story is told about a soldier who was finally coming home after having fought in Vietnam. He called his parents from San Francisco. “Mom and Dad, I’m coming home, but I’ve a favor to ask. I have a friend I’d like to bring home with me. “Sure,” they replied, “we’d love to meet him.”
“There’s something you should know,” the son continued, “he was hurt pretty badly in the fighting. He stepped on a land mind and lost an arm and a leg. He has nowhere else to go, and I want him to come live with us.”
“I’m sorry to hear that, son. Maybe we can help him find somewhere to live.”
“No, Mom and Dad, I want him to live with us.”
“Son,” said the father, “you don’t know what you’re asking. Someone with such a handicap would be a terrible burden on us. We have our own lives to live, and we can’t let something like this interfere with our lives. I think you should just come home and forget about this guy. He’ll find a way to live on his own.”
At that point, the son hung up the phone. The parents heard nothing more from him. A few days later, however, they received a call from the San Francisco police. Their son had died after falling from a building, they were told. The police believed it was su***de.
The grief-stricken parents flew to San Francisco and were taken to the city morgue to identify the body of their son. They recognized him, but to their horror they also discovered something they didn’t know, their son had only one arm and one leg.

Moral: The parents in this story are like many of us. We find it easy to love those who are good-looking or fun to have around, but we don’t like people who inconvenience us or make us feel uncomfortable. We would rather stay away from people who aren’t as healthy, beautiful, or smart as we are. Thankfully, there’s someone who won’t treat us that way. Someone who loves us with an unconditional love that welcomes us into the forever family, regardless of how messed up we are. Tonight, before you tuck yourself in for the night, say a little prayer that God will give you the strength you need to accept people as they are, and to help us all be more understanding of those who are different from us!

چیرۆکــــی سەربازێك
سەربازێك دوای بەشداریکردنی لە جەنگی ڤێتنام، بڕیارە بگەڕێتەوە بۆ ماڵ. پەیوەندی بە دایك و باوکییەوە دەکات و پێیاندەڵێ، "من دەگەڕێمەوە بەڵام داوای چاکەیەکتان لێدەکەم، هاوڕێیەکم هەیە دەمەوێت لەگەڵ خۆم بیهێنمەوە بۆ ماڵەوە" ئەوانیش دەڵێن " لەگەڵ خۆت بیهێنەوە ئێمەش حەزدەکەین بیناسین." کوڕەکە بەردەوام بوو، " شتێك هەیە دەبێ پێتانبڵێم، هاوڕێکەم لە شەڕدا بە سەختیی برینداربووە، دەستێك و قاچێکی لەدەستداوە، هیچ شوێنێکیتری نییە بۆی بچێت، دەمەوێ بێت و لەگەڵ ئێمەدا بــــژیت."
باوکی سەربازەکە وتی " بەداخەوە گوێم لەوە دەبێت کوڕم، لەوانەیە بتوانین یارمەتی بدەین بۆخۆی شوێنێك بۆ ژیان بدۆزێتەوە"
سەربازەکە دووپاتیکردەوە " نەخێر دایکە، نا باوکە من دەمەوێ ئەو لەگەڵ ئێمەدا بژیت"
باوکی وتی " کوڕم تۆ نازانی داوای چی دەکەیت، کەسێك بەو شێوەیە کەمئەندامبێت دەبێتە بارێکی گران بەسەرمانەوە، ئێمە ژیانی خۆمان هەیە، ناتوانین ڕێگەبدەین شتێکی لەم جۆرە شیرازەی ژیانمان تێکبدات، بۆیە تەنها خۆت وەرەوەو ئەو کوڕە لەبیرکە، ئەو ڕێگەیەك دەدۆزێتەوە بۆ درێژەدان بە ژیانی خۆی." لەو کاتەدا کوڕەکە تەلەفۆنەکەی داخستەوە. دایك و باوکەکە هیچیتریان لە کوڕەکەیان نەبیست. چەند ڕۆژێکی کەم دوای ئەوە، لە پۆلیسی سان فرانسیسکۆ-وە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان پێگەیشت و پێیانڕاگەینرا کە کوڕەکەیان مردووە، دوای ئەوەی لە بینایەکەوە کەوتووەتە خوارەوە، وە پۆلیس پێیوایە کە کارێکی خۆکوژیی بووبێت.
دایك و باوکەکە بە پەژارەیەکی زۆرەوە ڕۆیشتن بۆ مردووخانەی سان فرانسیسکۆ بۆ ناسینەوەی تەرمی کوڕەکەیان. کوڕەکەیان ناسییەوەو شتێکیتری هەژێنەریان بۆدەرکەوت کە نەیاندەزانی. کوڕەکەیان تەنها یەك دەست و یەك قاچی هەبوو.

پەندێك کە لەم چیرەکەدا هەیە؛ دایك و باوکەکەی ناو ئەم چیرۆکە وەك زۆرێك لە ئێمەن. بەلامانەوە ئاسانە کەسانێکمان خۆشبوێن کە جوانن یان بوونیان لە ژیانماندا خۆشیمان پێدەبەخشێت، بەڵام حەزمان بەوانە نییە کە نا ئاسودەمان دەکەن و حەوانەوەمان کەمدەکەنەوە. خۆمان لەو کەسانە بەدووردەگرین کە وەك ئێمە تەندرروستییان باش نییە، وەك ئێمە جوان نین و وەك ئێمە ژیر نین! خۆشبەختانە کەسانێك لە ژیانی ئێمەدا هەن کە بەم شێوەیە مامەڵەمان ناکەن، خێزانمان هەن بێ مەرج خۆشیاندەوێین، بەبێ گوێدانە خراپییەکانمان ئێمەیان وەك خۆمان قبوڵە. بۆ ئەمە دەبێ سوپاسی خودا بکەین و داوایلێبکەین کە توانای ئەوەمان پێ ببەخشێت کە ئەوانیترمان وەك خۆیان قبوڵبێت، وە یارمەتیمان بدات کە لەو کەسانە تێبگەین کە وەك ئێمە نین.

English/ کوردیLearning from MistakesThomas Edison tried two thousand different materials in search of a filament for the...
23/11/2015

English/ کوردی

Learning from Mistakes

Thomas Edison tried two thousand different materials in search of a filament for the light bulb. When none worked satisfactorily, his assistant complained, “All our work is in vain. We have learned nothing.”
Edison replied very confidently, “Oh, we have come a long way and we have learned a lot. We know that there are two thousand elements which we cannot use to make a good light bulb.”

Moral: We can also learn from our mistakes.

فێربوون لە هەڵەکانەوە

تۆماس ئێدیسۆن لە ماوەی گەڕانیدا بۆ دۆزینەوەی ئەو وایەرە باریکەی لە گڵۆپدا هەیە، دوو سەد ماددەی جیاوازی تاقیکردەوە. کاتێك هیچکامیان سەرینەگرت، یاریدەدەرەکەی گلەیی کرد، "هەموو کارەکانمان بێ ئەنجامە، ئێمە فێری هیچ شتێك نەبووین."
ئێدیسۆن بە بڕوابەخۆبوونێکی زۆرەوە وەڵامیدایەوە، " ئــــــــــای، ئێمە ڕێگەیەکی زۆرمان بڕیوەو زۆر فێربووین. ئێستا ئێمە دەزانین کە دوو سەد ماددە هەن ناتوانین بەکاریان بهێنین بۆ دروستکردنی گڵۆپێکی باش"

ئێمەش دەتوانین لە هەڵەکانمانەوە فێربین.

English / کوردیWho is Happy? The Peacock and The Crow.A crow lived in the forest and was absolutely satisfied in life. B...
22/11/2015

English / کوردی

Who is Happy?
The Peacock and The Crow.

A crow lived in the forest and was absolutely satisfied in life. But one day he saw a swan. “This swan is so white,” he thought, “and I am so black. This swan must be the happiest bird in the world.”
He expressed his thoughts to the swan. “Actually,” the swan replied, “I was feeling that I was the happiest bird around until I saw a parrot, which has two colors. I now think the parrot is the happiest bird in creation.” The crow then approached the parrot. The parrot explained, “I lived a very happy life until I saw a peacock. I have only two colors, but the peacock has multiple colors.”
The crow then visited a peacock in the zoo and saw that hundreds of people had gathered to see him. After the people had left, the crow approached the peacock. “Dear peacock,” the crow said, “you are so beautiful. Every day thousands of people come to see you. When people see me, they immediately shoo me away. I think you are the happiest bird on the planet.”
The peacock replied, “I always thought that I was the most beautiful and happy bird on the planet. But because of my beauty, I am entrapped in this zoo. I have examined the zoo very carefully, and I have realized that the crow is the only bird not kept in a cage. So for past few days I have been thinking that if I were a crow, I could happily roam everywhere.”

That’s our problem too. We make unnecessary comparison with others and become sad. We don’t value what God has given us. This all leads to the vicious cycle of unhappiness. Learn to be happy in what you have instead of looking at what you don’t have. There will always be someone who will have more or less than you have. Person who is satisfied with what he/she has, is the happiest person in the world.

کێ دڵخۆشە؟
تاوس و قەلەڕەشەکە

قەلەڕەشێك لە دارستانێکدا دەژیاو بەتەواوی قەناعەتی بە ژیانی خۆی هەبوو. بەڵام ڕۆژێك قازێکی کێوی بینی، وا بەخەیاڵیداهات کە ئەو قازە زۆر سپییەو ئەمیش زۆر ڕەش. پێیوابوو دەبێ ئەو قازە بەختەوەرترین باڵندەی دونیابێت. قەلەڕەشەکە ئەم بیرکردنەوانەی خۆی بۆ قازەکە بەیانکرد. قازەکە ڕایگەیاند کە ئەویش هەمان هەستی هەبووە کە خۆی بەختەوەرترین باڵندای دونیایە، تا ئەوکاتەی توتییەکم بینی کە دوو ڕەنگی هەیە، ئەوکات وتم توتی بەختەوەرترین باڵندەی دونیایە. پاشان قەلەڕەشەکە گەیشتە توتییەکە، توتی وتی ژیانێکی زۆر خۆشم هەبوو تا ئەوکاتەی تاوسێکم بینی، من تەنها دوو ڕەنگم هەیە، بەڵام تاوس چەندین ڕەنگی هەیە. پاشان قەلەڕەش سەردانی تاوسێکی کرد لە باخچەی ئاژەڵان و بینی سەدان کەس کۆبوونەتەوە بۆ بینینی تاوسەکە، دوای ئەوەی خەڵکەکە ڕۆیشتن ، قەلەڕەشەکە چووەلای تاوسەکەو پێیگوت : تاوسی ئازیز تۆ زۆر جوانی ڕۆژانە سەدان کەس دێن بۆ بینینت، کاتێك خەڵك من دەبینن یەکسەر کشەم لێدەکەن و دوورم دەخەنەوە، وابزانم تۆ دڵخۆشترین باڵندەی سەر ئەم هەسارەیەیت. تاوسەکە وەڵامی دایەوە: "منیش هەمیشە وامدەزانی بەختەوەرترین و جوانترینم، بەڵام سەیرکە بەهۆی جوانییەکەمەوە لەم باخچەی ئاژەڵانە گیرمخواردووە. من هەموو ئەم باخچەیە گەڕاوم نەمبینیوە قەلەڕەشێك لە قەفەسێدا دانرابێت. بۆیە چەند ڕۆژێکە دەڵێم ئەگەر قەلەڕەش بوومایە دەمتوانی بە دڵخۆشییەوە بەهەموو لایەکدا بسووڕایەتمەوە."

ئەوە کێشەی ئێمەشە کە بەراوردی ناپێویست دەکەین لەنێوان خۆمان و ئەوانیتردا وە بۆی غەمباردەبین. ئەوەی خوا پێیداوین نرخی نازانین، ئەمەش دەمانخاتە ناو بازنەیەکی دڵتەنگیی بێ ئاکام. دەبێ فێربین بەوەی هەمانە دڵخۆشبین نەك بەوەی نیمانە دڵتەنگبین، چونکە هەمیشە کەسانێك هەن لە ئێمە زیاتر یان کەمتریان هەیە. ئەو کەسەی قەناعەتی بەوە هەیە کە هەیەتی، ئەو بەختەوەرترینی دونیایە.

وشەی (LISTEN) = گوێگرتن، لە هەمان پیتەکانی (SILENT) = بێدەنگی، پێکهاتووە.
11/11/2015

وشەی (LISTEN) = گوێگرتن، لە هەمان پیتەکانی (SILENT) = بێدەنگی، پێکهاتووە.

09/11/2015

English/کوردی

The wolf in sheep-skin

A wolf was walking in the countryside. He found a sheep-skin spread on the ground. He thought, "If I wear this skin and get mixed up in the flock, the shepherd will not suspect me. At night, I will kill a stout sheep and then take him away with me".

The wolf covered himself with the sheep-skin and got mixed up with a flock of sheep. As he had expected, the shepherd took him as a sheep and shut him also in the pen. The wolf was waiting for the night.

The shepherd had a feast that night. He sent a servant to fetch a fat sheep. The servant saw the sheep-skin covered wolf by chance. That night, the guests had the wolf for supper.

MORAL : Evil thoughts have evil ends.

گورگ لە پێستی مەڕ دا

گورگێك بەناو گوندێکدا دەڕۆیش. کەوڵێکی مەڕی دۆزییەوە، بەبیریداهات "ئەگەر ئەم کەوڵە لەبەربکەم و تێکەڵی مێگەلەکە ببم، شوانەکە هەستم پێناکات. شەویش مەڕێکی گەورە دەکوژم و لەگەڵ خۆم دەیبەم".
گورگەکە پێستی مەڕەکەی بەخۆیداداو تێکەڵی مێگەلەکە بوو. هەروەك پێشبینیی کردبوو، شوانەکە هەستی پێنەکردوو لەگەڵ مەڕەکاندا دەرگای گەوڕەکەی لەسەرداخست. گورگە چاوەڕێی شەوی دەکرد.
ئەو شەوە شوانەکە میوانی هەبوو. خزمەتکارێکی نارد کە مەڕێکی قەڵەو بگرێ بۆ ژەمی ئەو شەوەی خۆیان و میوانەکان. خزمەتکارەکە بەڕێککەوت کەوڵی مەڕەکەی بینی بەسەر گورگەکەوە. ئەوانیش گورگەکەیان کرد بە خۆراکی ئەو ژەمەی خۆیان.

پەند و وانەی ئەم چیرۆکە: بیرکردنەوەی خراپ، کۆتایی خراپی دەبێت.

سەرچاوە
http://www.english-for-students.com/

Knowledge of English takes you to the height of your dream. This site teaches you Perfect English.

ئەگەر ڕێزی خۆت نەگریت، کەس ناچار نییە ڕیزت لێبگرێت!
09/11/2015

ئەگەر ڕێزی خۆت نەگریت، کەس ناچار نییە ڕیزت لێبگرێت!

English/ کوردیFear or respect!Long time ago very cruel king name Virat Singh was ruling the city of Vijay Nagar. All cit...
08/11/2015

English/ کوردی

Fear or respect!

Long time ago very cruel king name Virat Singh was ruling the city of Vijay Nagar. All citizens were fearful because of his cruelty.
Virat has a dog named Jack, which he used to love more than anything, one fateful morning Jack died. Virat Singh organized last rituals for dog; entire city came to cremation ground. Virat Singh was very happy to see that people love him so much and he felt he is the most popular king in the world. After few days Virat Singh died, but no one came for his funerals.

Moral: Respect is something you have to earn, you cannot force it on others to respect you. There is a thin line between Fear and Respect, every one of us should understand it and do necessary corrections in our personalities.

تــــرس یــان ڕێـــــــز!
سەردەمێکی زۆر لەمەوبەر پاشایەکی توندوتیژ بەناوی (ڤیرات سینگ)، فەرمانڕەوایی شاری (ڤیجای- نەیجەر)ی دەکرد. هەموو خەڵکی شارەکە لە دڵڕەقی ئەو پاشایە دەترسان. ڤیرات سەگێکی هەبوو ناوی جاك بوو، کە لە هەمووشتێك زیاتر خۆشیدەویست، بەیانییەك سەگەکەی پاشا مرد. ئەویش دوا ڕێوڕەسمی بۆ سازکردو هەمووان بەشداریانکرد لە ڕێوڕەسمی سوتاندنی سەگەکە. ڤیرات زۆر دڵخۆشبوو بە بینینی خەڵکەکە پێیوابوو زۆر خۆشیاندەوێ و ئەو خۆشەویستترین پاشای جیهانە. دوای چەند ڕۆژێك ڤیرات مرد، بەڵام کەس نەچوو بۆ بەخاکسپاردنی.

پەندێك کە لەم کورتە چیرۆکە فێریدەبین:
ڕێز شتێکە کە بەدەستیدەهێنیت، ناتوانی زۆر لەکەس بکەیت کە ڕێزت لێبگرن. لە نێوان ترس و ڕێزدا هێڵێکی زۆر باریك هەیە کە دەبێت لێی تێبگەین و جیایان بکەینەوە.

Address

Qaranaw

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بـڵـێـــســـــە ::: Blesa posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category