سروشت

سروشت سروشت به يجيكى كشتى هه مه ره نكه كه بيك ديت له بابه تى
((

بۆ چارەی 14 نەخۆشی، چوالە بخۆن  چوالە، یان (چەقێلە) خۆراكێكی بەهارییەو چەندین سوودی تەندروستی لەخۆ دەگرێت، ڕێگرە لە بەرز...
03/04/2026

بۆ چارەی 14 نەخۆشی، چوالە بخۆن

چوالە، یان (چەقێلە) خۆراكێكی بەهارییەو چەندین سوودی تەندروستی لەخۆ دەگرێت، ڕێگرە لە بەرزبوونەوەی پاڵەپەستۆی دڵ و لێدانی دڵ ڕێك دەخات، هاوكات هۆكاریشە بۆ دابەزاندنی چەوری خوێن كۆلیسترۆڵ.

ئەگەر چی خەڵكی زیاتر لەبەر تام و چێژەكەی چوالە دەخۆن، بەڵام لە هەمانكاتدا چەندین سوودی تەندروستی بۆ جەستە هەیە، لێكۆڵینەوە پزیشكییەكان ئەوەیان سەلـماندوە، كە چوالە چەندین سوودی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیەو خەڵك هان دەدەن، كە بایەخ بەو خۆراكە بەهارییە بدەن.

لە بەهاردا بۆ ماوەیەكی دیاریكراو چوالەی سەوز دەهێندرێتە بازاڕو یەكێكە لەو بەرهەمە بەهارییە سوودبەخشانەی كە لە كوردستان هەیە، بە زانینی سوودە تەندروستییەكانی ئەو خۆراكە بەهارییە وادەكات خەڵك زیاتر ڕوو لە خواردنی بكەن. بە گوێرەی توێژینەوەكان چوالەی سەوز ئەم سوودانەی هەیە.

1. پارێزگاری لە بەرزبوونەوەی پاڵەپەستۆی دڵ دەكات.

2. لێدانەكانی بە شێوەیەكی سروشتی رێك دەخات.

3. رێژەی چەوری خوێن كۆلیسترۆڵ لە لەشدا كەم دەكاتەوە.

4. پارێزگاری لە رێژەی شەكری خوێندەكات.

5. رێژەی شەكرە كلوكۆزەكان زیاد دەكات.

6. بۆ ئەوكەسانەی شەكرەیان هەیە سوودێكی زۆری هەیە، چونكە شەكری چوالەی سەوز سروشتییە و بۆ خوێن باشە.

7. چوالە بۆ ئارامكردنەوەی مێشك بەسوودە.

8. دڵەڕاوكێ و دوودڵی ناهێڵێت.

9. بەهۆی بوونی ڕۆنە تایبەتییەكەیەوە دەبێتە هۆی چاڵاككردنی ڕێخۆڵەو بۆری میز.

10. دەبێتە هۆی پاككردنەوەی سییەكان و ڕێكخستنی كاری هەناسەدان.

11. جوالەی سەوز بۆ ئەو كەسانەش بەسوودە كە ئارەزووی دابەزاندنی كێشیان دەكەن هەر بۆیە بۆ دابەزاندنی كێشیش سوودی هەیە، ئەگەر لە ماوەی سێ مانگی بەهاردا بە بەردەوامی بیخۆیت بە رێژەی (15%) زیاتر كێشت دادەبەزێنێت.

12. بۆ ددانەكانیش بەسوودەو پارێزگاری لە مادەی فسفۆری ددانەكان دەكات و ددانەكان بەهێزو پتەو دەكات.

13. بەهۆی بوونی ڤیتامینی زۆر تێیدا یارمەتی دەرە بۆ چاڵاكبوونی لەش و هەست كردن بە حەسانەوەو نەهێشتنی هیلاكی.

14. بەهۆی هەبوونی كالیسیۆم لە پێكهاتەی چوالە، دەبێتە هۆی بەهێزكردنی ئێسك و پاراستنی لەش لە ئێسكە نەرمە.

س.کوردیو

زەنجەبیل بخۆن بەدووردەبن لە 15 نەخۆشی 1. زەنجەبیل بەكاردەهێنرێت لە چارەسەركردنی نەخۆشیەكانی گەدە2. دەبێتە هۆی كەمكردنەوە...
03/02/2026

زەنجەبیل بخۆن بەدووردەبن لە 15 نەخۆشی

1. زەنجەبیل بەكاردەهێنرێت لە چارەسەركردنی نەخۆشیەكانی گەدە

2. دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ئازاری گەدەو چارەسەری لاوازی هەرسكردن لەلایەن كۆئەندامی هەرسەوە.

3. سوودی هەیە بۆ دڵ تێكهەڵاتن بەتایبەتی لە كاتی سەفەر كردندا، یاخود لە سەرەتای دووگیانیدا.

4. زۆر باشە بۆ ئەو كەسانەی تووشی سكچوون دەبن.

5. زەنجەبیل زۆر گرنگە لە وەستاندن و گەشەنەكردنی شێرپەنجە لە لەشی مرۆڤدا.

6. بەكار دەهێنرێت لە كەمكردنەوەی سەرئێشەو بەهێزكردنی ماسولكەكانی لەش و كەمكردنەوەی ئازاری بڕبڕەی پشت.

7. كاردەكات لە كەم كردنەوەی پلەی گەرمی لەش، هەروەها ڕێك خستنی سوری خوێن لە لەشدا.

8. زەنجەبیل زۆر گرنگە بۆ دڵ و دەمارە خوێنیەكان، هەروەها كەمكردنەوەی كێشەكانی سوڕی مانگانە.

9. زەنجەبیل دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ئازاری ئەژنۆ كە بەجۆرێك زۆر باشترە لە چارەسەرە تەقلیدیەكان، بەڵام وەكو سەرچاوەیەكی تەواو بۆ شكاندنی ئازاردانی پێدا نەنراوە، گرنگە بۆ ئەو كەسانەی كە دووچاری نەخۆشی رۆماتیزمە بوون.

10. بۆ فرێدانی بەڵغەم، كەمكردنەوەی كۆكە لە كاتی سەرما بوون توش بوون بە هەڵامەت.

11. زیادكردنی توانای تەركیز كردن.

12. زەنجەبیل بەكاردەهێنرێت لە چارەسەركردنی بێهێزی و هیلاكی دەتوانیت ئەم ڕێگەیە بەكاربهێنی بە بەكارهێنانی زەنجەبیلی كوتراو ئەیكەینە ناو ئاوێكی شلەتێن و بۆ ماوەی (10) خولەك دای دەنێین پاشان قاچت بكە ناوی و لەسەر كورسیەكی نزم دابنیشە بۆ ماوەی چوار كاتژمێر قاچتی تێدابێت پاشان جوان قاچت بشۆو وشكی بكەرەوە.

13. زەنجەبیل وەكو بەهێزكەرێك بۆ دڵ بەكاردەهێنرێت، بۆ نموونە وەكو چا دەخورێتەوە یان تێكەڵاو دەكرێت لەگەڵ شیرو ڕۆژانە لە ناشتا دەخورێتەوە.

14. زەنجەبیل بەكاردەهێنرێت لە كردنەوەو زیادكردنی ئارەزووی خۆراك، ئەویش بە بەكارهێنانی نیو كەوچكێكی بچووك لە زەنجەبیلی كوتراو لەگەڵ ئاودا تێكەڵاوی دەكەین و دەیخۆینەوە چوار كاتژمێر پێش نان خواردن.

15. خانمانی دووگیان دەتوانن زەنجەبیل بەكاربهێنن و بیخۆن، بەڵام بە ڕێژەیەكی كەم.

جۆرەکانی ئاوی خواردنەوە بەپێی ڕەنگی سەردەبەکانیان :⚪ سپی : واتا ئاوی ئاساییە ، ئەو ئاوەی لە بۆڕی دێت بەڵام پاڵاوتەکراوە ...
31/01/2026

جۆرەکانی ئاوی خواردنەوە بەپێی ڕەنگی سەردەبەکانیان :

⚪ سپی : واتا ئاوی ئاساییە ، ئەو ئاوەی لە بۆڕی دێت بەڵام پاڵاوتەکراوە و بەتەواویی لە خوێ و کانزاکانی پاککراوەتەوە .. تەنانەت ئەو پێکهاتانەشی کە بۆ لەش گرنگن .

🔵 شین : ئاوی سەرچاوەکان یان ئاوی بیر کە ڕێژەی خوێیە کانزاییەکانی زیاترە لە 200 ملیۆن ppm (ئاوێکی بەسودە بۆ جەستە بەڵام نابێ زۆر گرنگیی پێبدرێت لەبەرئەوەی دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە گورچیلە) .

🌚ڕەش : واتا ئاوی ئەلکالیکە تفت و تورشیی کەمترە لە 7Hp.

🟡 زەرد : ئەم ئاوەیان ئەو ڤیتامین یان کانزایانەی بۆ زیادکراوە کە لە ئاوی ئاساییدا نییە ، ئەمەیان بۆ ئەو کەسانە بەسودە کە وەرزش دەکەن .

🔴 سور : ئەمەیان گاز و ئەو پێکهاتانەی بۆ زیادکراوە کە لە خواردنەوەی سۆداکاندا هەن .

🟢 سەوز : ئەو ئاوانەی بە تامی میوە یان پونگە یان تامەکانی تر تامدراون .

بۆ تەندروستیت پێویستە شین و سپی و ڕەش بە ڕێژەیەکی مامناوەند بخۆیتەوە و تەنها پشت بە یەک جۆریان نەبەستیت .

له‌م وه‌رزى گه‌رمایه‌دا ترێ ى ڕه‌ش زۆر بخۆ=========================ترێ ى ڕه‌ش یه‌كێكه‌ له‌به‌رهه‌مى میوه‌ى وه‌رزى هاوین ...
23/06/2025

له‌م وه‌رزى گه‌رمایه‌دا ترێ ى ڕه‌ش زۆر بخۆ
=========================
ترێ ى ڕه‌ش یه‌كێكه‌ له‌به‌رهه‌مى میوه‌ى وه‌رزى هاوین ، كه‌زۆر گرنگه‌ بۆ ته‌ندروستى ، چونكه‌ یارمه‌تى نوێ بوونه‌وه‌ى خانه‌كانى له‌ش ده‌دات و دوورت ده‌خاته‌وه‌ له‌ نیشانه‌كانى پیرى و هیمۆگڵۆپینى خوێن زیاد ده‌كات .

سوود و گرنگى ترێ ى ڕه‌ش :-

• ئاستى ڕێژه‌ى شه‌كر له‌خوێندا ڕێك ده‌خات .

• دوورت ده‌خاته‌وه‌ له‌ نه‌خۆشییه‌كانى دڵ .

• مێشك و بیركردنه‌وه‌ت به‌هێز ده‌كات .

• دوورت ده‌خاته‌وه‌ له‌ شێرپه‌نجه‌ى قۆڵۆن و پرۆستات و ڕه‌حم .

• دوورت ده‌خاته‌وه‌ له‌ قه‌بزى .

• خانه‌كانى پێست جوان و ساف و نوێ ده‌كاته‌وه‌.

• ڕێگرى به‌رزبوونه‌وه‌ى په‌ستانى خوێن ده‌كات .

• بۆ توش بووانى كه‌م خوێنى ترێ ى ڕه‌ش زۆر گرنگه‌ ، چونكه‌ ڕێژه‌ى ئاسن به‌رز ده‌كاته‌وه‌ و هیمۆگڵۆبینى خوێن زیاد ده‌كات.

وه‌رگێڕان: ڤانیا بێستون
سەرچاوە: م. ئاراستە

پەڵپینەوسودەکانی  یەكێكە لەو رووەكانەی كە لە كوردستان خەڵكی زۆرجار بەكاری دەهێنن و ئێستە لە توێژینەوەیەكی پزیشكیدا دەركە...
02/06/2025

پەڵپینەوسودەکانی

یەكێكە لەو رووەكانەی كە لە كوردستان خەڵكی زۆرجار بەكاری دەهێنن و ئێستە لە توێژینەوەیەكی پزیشكیدا دەركەوتووە كە ئەو رووەكە، بەیەكجاری شێرپەنجە لەناو دەبات و كۆلیسترۆڵی نێو خوێنیش بە كەمترین كات دەتوێنێتەوە.
لە نوێترین توێژینەوەیەكی شارەزایاندا دەركەوتووە، ئەو رووەكە كە زیاتر لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە وەرزی هاویندا دەڕوێ، توانایەكی زۆر بەهێزی هەیە بۆ پاككردنەوەی بۆڕییەكانی خوێن و رێگری لە تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و لەناوبردنی شێرپەنجە.
سەرچاوە مێژوویییەكان ئاماژە بەوە دەكەن، ئەو جۆرە رووەكە لە سەردەمانی زوو و لای چینییەكان گرنگییەكی تایبەتی هەبووە و بۆ داودەرمانی پزیشكی سوودی زۆری لێ وەرگیراوە.
پزیشكان دەڵێن، پەڵپینە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی چەوری لە خوێن و كۆلیستڕۆڵ رێك دەخات و چەوری سیانید بە رێژەیەكی زۆر كەم دەكاتەوە. كاریگەریی زۆر بەهێزی هەیە لەسەر تواندنەوەی چەوری و سوودبەخشە بۆ دابەزاندنی كێشی جەستەی مرۆڤ.
پەڵپینە دەوڵەمەندە بە ترشەكان و ڤیتامینات و فلافۆدینات كە دەبێتە هۆی لەناوبردنی خانە ژەهراوییەكان و تێكچووەكانی جەستە.
ئەو رووەكە بەشێوەیەكی سیحری ئەم سوودە گەورانە بە جەستەی مرۆڤ دەگەیەنێت.
یەكەم: رێگر دەبێ لە دروستبوونی هەوكرد لە كۆئەندامی هەرس و دروستبوونی برین.
دووەم: كرمی نێو جەستە دەخاتە دەرەوە.
سێیەم: دیوارەكانی گەدە چالاك دەكاتەوە و دەبێتە هۆی تووشبوون بە سكچوونێكی بچووك.
چوارەم: خوێنبەربوون دەوەستێنێت.
پێنجەم: سەرئێشە و ئازاری چاو لەناو دەبات.
پزیشكان رێنماییمان دەكەن كە دوای خوێندنەوەی ئەو زانیارییانە، ئەو رووەكە بكەن بە هاوڕێی هەمیشەیی خۆتان تا دوور بن لە تووشبوون بە شێرپەنجە و لە مەترسییەكانی زۆربوونی چەوریش رزگارتان ببێت

گەسك گەسكە و سوودە سەرسوڕھێنەكانی...!!!گەسك گەسكە یەكێكە لەو ڕووەكە گرنگانەی بۆ زۆربەی نەخۆشیەكان بەكاردێت بەس بەداخەوە ...
15/04/2025

گەسك گەسكە و سوودە سەرسوڕھێنەكانی...!!!

گەسك گەسكە یەكێكە لەو ڕووەكە گرنگانەی بۆ زۆربەی نەخۆشیەكان بەكاردێت بەس بەداخەوە خەڵكێكی كەم لە سوودەكانی ئاگادارن.
ڕەگ و قەد و گەڵاو ھەتا گوڵەكەشی ھەرھەموویان لە بەھێزترینی چارەسەری سروشتی ڕووەكین.
گەسك گەسكە بۆ چەندین سوودی پزیشكی بەكاردێت گرینگترینیان ئەوانەی خوارێن:
١- بۆ چارەسەری نەخۆشی بیرۆ ( ئێكزیما ) بەكاردێت.
٢- بۆ چارەسەری ئازاری گورچیلەكان و ئازاری میزەڕۆ بەسوودە.( كاتێك میزەكە ڕەمڵی لەگەڵە).
٣- بۆ نەخۆشیەكانی پڕۆستات بەكاردێت.
٤- دژە خوێن بەربوونە و بۆ برینی گەدە بە سوودە.
٥- بۆ ئەو كەسانە بە سوودە كە ڕێژەی خوێنیان كەمە چونكە دەور دەبینی لە نوێكردنەوەی خوێن وە پارێزگاریش لە ڕێژەی ئاسن لەناو خوێندا دەكا.
٦- لە كاتی تووشبوون بە شێرپەنجەی خوێن بەكاردێت.
٧- بۆ ئەوانەی دەناڵێنن بە دەست نەخۆشی شەكرە بەسوودە چونكە ڕێژەی شەكر لە خوێندا بە شێوێكی بەرچاو كەم دەكاتەوە.
٨- بۆ چارەسەری قەبزی یەكاویەكە.
٩- بەكاردێ بۆ چارەسەری نەخۆشیەكانی جەرگ و زراو، وە بۆ چارەسەری ئاوسانی سیپەلكیش بەكاردێ.
١٠- لەكاتی گرژ بوونی ماسولكەكانی گەددە بەكاردێ و ھەروەھا بۆ چارەسەری برینی دیواری گەددە و ناوپۆشی ڕیخۆڵەكان بە سوودە.
١١- بۆ نەخۆشی سییەكان ( ڕەبۆ ) بە سوودە.
١٢- گیراوەی گەسك گەسكە بەكاردێ بۆ بەرگریكردن لەكاتی دەركەوتنی ڤایرۆسەكانی پەتا.
١٣- گیراوەی گەسك گەسكە بەكاردێ لەكاتی ھەست كردن بە سەرما لەسەرەتای بەھاردا لەكاتی دەركەوتنی گوڵەكان و لەكاتی سەرمای توندی زستاندا، لەو حاڵەتەدا باشتر وایە بۆ ماوەیەكی درێژ بخورێتەوە.
١٤- لەكاتی ئاوسانی لاقەكاندا ( زیادەی ئاو لە پێیەكاندا ) بەكاردێ، خواردنەوەی گیراوەی گەسك گەسكە لەو حاڵەتەدا دەبێتە ھۆی دابەزینی ڕێژەی زیادەی ئاو لە جەستەدا بەتایبەت لە خوێنێدا.
١٥- گیراوەی گەسك گەسكە بەكاردێت بۆ چارەسەری ڕۆماتیزم، لەو حاڵەتەدا پێویستە بەتەواوی خۆ بە گیراوەكە بشۆرێت بۆ ماوەی شەش جار ھەر جارەی نیو سەعات لەنێویدا بمێنیەوە.
١٦- بۆ چارەسەری ھەڵوەرینی پرچ و كڕێژی سەر بەكار دێت بە تایبەتیش لە وەرزی بەھار و پایزدا.
١٧- بۆ ئەو كەسانەی جگەرە كێشن گیراوەی گەسك گەسكە زۆر بەسوودە بۆ كردنەوەی دەمار و مولولە گیراوەكانی جەستە و دەمارەكانی دڵ چونكە جگەرەكێشان دەبێتە ھۆی گیرانی دەمارەكان و نەخۆشی دڵ. باشتر وایە ئەو بەشەی چارەسەری پێ دەكەی بۆ ماوەی چارەگە سەعاتێك لە گیراوەكەیدا نقووم بكەی بەتایبەتی بەشی سینگ و ڕاستی دڵ.

چواله‌ی سه‌وز : به‌ها خۆرکیه‌کانی :--- گرنگترین سووده‌ ته‌ندروستیه‌کانی : ___ چواله‌ی سه‌وز یه‌کێکه‌ له‌ به‌رهه‌مه‌ ڕووه...
16/03/2025

چواله‌ی سه‌وز : به‌ها خۆرکیه‌کانی :
--- گرنگترین سووده‌ ته‌ندروستیه‌کانی :
___ چواله‌ی سه‌وز یه‌کێکه‌ له‌ به‌رهه‌مه‌ ڕووه‌کیه‌کانی سه‌ره‌تای وه‌رزی به‌هار که‌ تام و چێژێکی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌ لای میڵله‌تی کورد ، له‌ هه‌مان کات به‌ جۆرێک له‌ خۆراکه‌ به‌ سووده‌کان داده‌نرێت بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ ۰
--- به‌ها خۆراکیه‌کانی : ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ مادده‌ ڕیشاڵی وماده‌ی دژه‌ئۆکسان و چه‌وریه‌ سوود به‌خشه‌کان و هه‌موو جۆره‌کانی پڕۆتین ڤیتامینه‌کانی وه‌ک ( B به‌ تایبه‌ت B6 ) ، ( E ) و مه‌گنسێوم و کانزه‌کانی تری وه‌ک مس و پۆتاسێوم ، فسڤۆڕ ، ئاسن ، کالسێوم ۰
--- گرنگترین سووده‌کانی چواله‌ی سه‌وز ئه‌مانه‌ن :
۱ ـــ پاراستنی کێشی له‌ش و ڕێگه‌ گرتن له‌ قه‌ڵه‌وه‌یی و یارمه‌تی دابه‌زینی کێش ئه‌دات له‌ کاتی ڕێجیم دا ۰
۲ ـــ یارمه‌تی دابه‌زینی کولیستڕۆڵی خراپ له‌ خوێن دا به‌ ڕێژه‌ی ( % 12) ۰
۳ ـــ یارمه‌تی کۆنتڕۆڵ کردنی ئاستی شه‌کره‌ له‌ خوێن دا و ڕێگه‌گرتن له‌ تووش بوون به‌ نه‌خۆشی شه‌کره‌ ۰
٤ ـــ خۆپاراستن له‌ جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشک و نه‌خۆشی ته‌سک بوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌کان ۰
٥ ـــ پاریزگاری له‌ ته‌ندروستی دڵ و مێشک و به‌هێزکردنیان ۰
٦ ـــ ڕێگری کردن له‌ دروست بوونی به‌ردی زراو له‌گه‌ڵ یارمه‌تی دانی پاک بوونه‌وه‌ی جگه‌ر و له‌ش له‌ مادده‌ ژه‌هراویه‌کان ۰
۷ ـــ خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشی نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسک و چه‌ندین جۆری شێرپه‌نجه‌ ۰
۸ ـــ نه‌هێشتنی قه‌بزی و هه‌ندێ میکرۆبی ناو کۆئه‌ندامی میز و میزه‌ڕۆ ۰
۹ ــ ڕێگری کردن له‌ نه‌خۆشی ئه‌لزه‌هایمه‌ر و به‌هێزکردنی یاده‌وه‌ری ۰
۱۰ ـــ به‌هێزکردنی مووه‌کانی قژ و پاراستن له‌ سپی بوون و هه‌ڵوه‌رینی قژ ۰
۱۱ ــ پاراستنی ته‌ندروستی پێست و گه‌ش بوونه‌وه‌ی و نه‌هێشتنی چرچ و لۆچ و خاڵ و زیپکه‌ و سیسی ده‌م و چاو ۰
&&&& باشتره‌ ڕۆژانه‌ نزیکه‌ی ( ۳۰ ــ ۳٥ ده‌نکی ) لێ بخورێت له‌ نێوان ژه‌مه‌کان ۰
&&&& زیانه‌کانی زۆر خواردنی چواله‌ی سه‌وز :
۱ـــ زیاتر کردنی کاریگه‌ری لاوه‌کی هه‌ندێ ده‌رمانی زه‌غه‌ت و دڵه‌کزێ و ده‌رمانی دژه‌مه‌ینی خوێن ۰
۲ ـــ هه‌ست کردن به‌ ته‌مه‌ڵی ۰
۳ ـــ ئاوسانی سک و زیادکردنی غازات ۰

سەرچاوە zansti_pzishki_

هەتا ئێستا زانیوتە نابێت شیر لەگەڵ ئەم خۆراکانەدا بخۆیت؟ شارەزایانی بواری‌ خۆراك ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن به‌ نه‌ خواردنی‌ ش...
07/02/2025

هەتا ئێستا زانیوتە نابێت شیر لەگەڵ ئەم خۆراکانەدا بخۆیت؟
شارەزایانی بواری‌ خۆراك ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن به‌ نه‌ خواردنی‌ شیر لەگەڵ ئەم خۆراکانەدا ، چونکە توشی چەندین کێشەمان دەکات و زیانی تەندروستی دەبێت ..
ئەو خۆراکانەش بریتیەلە
شه‌كر
له‌پێكهاته‌ی‌ شیردا ماده‌ی‌ (لیسین) هه‌یه‌ له‌كاتی‌ تێكه‌ڵ كردن‌و گه‌رمكردنی‌ له‌گه‌ڵ شه‌كردا كه‌ ماده‌ی‌ (فركتۆز)ی‌ تێداییه‌، ماده‌ی‌ (فركتۆز لیسین)دروستده‌كات كه‌زیانی‌ بۆ ته‌ندروستی‌ ده‌بێت، پێویسته‌ له‌كاتی‌ كوڵاندندا تێكه‌ڵ به‌شیر نه‌كرێت، چاوه‌ڕێبكرێت تا سارد ده‌بێته‌وه‌، دواتر شه‌كری‌ تێكه‌ڵ بكرێت.
پرته‌قاڵ
هۆشداریده‌درێت له‌نه‌خواردنی‌ پرته‌قاڵ پێش‌و دوای‌ خواردنه‌وه‌ی‌ شیر به‌كاتژمێرێك، چونكه‌ پرۆتینه‌كانی‌ ناوشیر ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی‌ میوه‌دا یه‌كبگرن، ئه‌وا ده‌بێته‌ هۆی‌ ڕه‌قبونی‌ گه‌ده‌‌و كاریگه‌ری‌ ده‌بێت له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی‌ هه‌رس‌و سود وه‌رنه‌گرتن له‌شیره‌كه‌.
شوكولاته‌.
شیر ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌پڕۆتین‌و كالیسیۆم، به‌تێكه‌ڵكردنی‌ له‌گه‌ڵ شوكولاته‌ كاریگه‌ری‌ ده‌بێت له‌سه‌ر باش هه‌ڵنه‌مژینی‌ كالیسیۆم، به‌هۆی‌ باش نه‌توانه‌وه‌ی‌ شوكولاته‌ له‌ناو شیردا، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی‌ وشكبونه‌وه‌ی‌ قژ، سكچون‌و خاوكردنه‌وه‌ی‌ كرداری‌ گه‌شه‌كردن.
ده‌رمانی‌ چاره‌سه‌ركردن.
خواردنه‌وی‌ شیر له‌گه‌ڵ ده‌رمانه‌كان ده‌بێته‌ هۆی‌ گه‌شه‌كردنی‌ ماده‌یه‌كی‌ كیمیایی‌ له‌نێوان (كالیسیۆم‌و مه‌گنیسیۆم) ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری‌ ده‌بێت له‌سه‌ر باش نه‌گه‌یشتنی‌ سودی‌ ئه‌و ده‌رمانه‌ی‌ خواردوته‌، بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ نه‌خۆشیه‌كه‌ت، پێویسته‌ خۆتان به‌دووربگرین له‌خواردنه‌وه‌ی‌ شیر پێش‌ودوای‌ به‌كارهێنانی‌ ده‌رمان.

مـــــــــــــاش وسودەکانی 1-:پرە لە پرۆتین، ماش یەكێكە لەو دانەوێڵانەی كە بڕێكی زۆر پرۆتینی تێدایە و بەتایبەتی بۆ ئەو ك...
09/11/2024

مـــــــــــــاش وسودەکانی

1-:پرە لە پرۆتین، ماش یەكێكە لەو دانەوێڵانەی كە بڕێكی زۆر پرۆتینی تێدایە و بەتایبەتی بۆ ئەو كەسانە باشە كە ڕووەكین و بیر لە خواردنی گۆشت ناكەنەوە، چونكە خواردنی ماش ئەو بۆشاییە پڕۆتینیە پڕ دەكاتەوە كە بەهۆی نەخواردنی گۆشتەوە دروست دەبێت.

2-:پێست جوان دەكات، ئەو پرۆتینەی كە لە ماشدا هەیە بۆ ئەمینۆ ئەسید دەگۆڕێت، ئەمەیش گرنگە بۆ تەندروستی پێست و جوان كردنی، هەروەها یارمەتی چاكبوونەوەی برینی پێست و بەهێزبوونی نینۆك و قژ دەدات.

3:-: كاری ریخۆڵەكان باشتر دەكات، ئەگەر دووچاری قەبزی دەبیت؟ ئەوا هۆكارەكەی ئەوەیە كە خۆراكی رۆژانەت ڕیشاڵی كەمی تێدایە، خواردنی ماش ئاستی ڕیشاڵ بەرز دەكاتەوە و بە شێوەیەكی ئاسایی و ڕێگە لە قەبزی دەگرێت و رەوانی ریخۆڵەكان باشتر دەكات.

4-: ڕێگە لە كەمخوێنی دەگرێت، ئافرەتانی دووگیان یان ئەو كەسانەی بە زەحمەت دەتوانن خوێن وەرگرن مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی كەمخوێنیان هەیە. ڕێگەیەكی سادە بۆ دووركەوتنەوە لەم نەخۆشییە خواردنی ماشە بە شێوەیەكی تەندروست كە ڕێگە لە كەمخوێنی دەگرێت، بەهۆی بوونی كانزا گرنگەكانەوە.

5-: سیستەمی بەرگری بەهێز دەكات، یەكێك لەو كانزا گرنگانەی كە لە ماش هەیە، كانزای زینكە كە یارمەتی بەهێزكردنی سیستەمی بەرگری جەستە دەدات، جیالەوەیش زینك لەش دەپارێزێت لە دروست بوونی فشاری دەروونی

ئه‌م خواردنه‌ تووش بووى ئه‌و نه‌خۆشییه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كات =====================================پزیشكه‌كان له‌ نوێترین زان...
06/11/2024

ئه‌م خواردنه‌ تووش بووى ئه‌و نه‌خۆشییه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كات
=====================================

پزیشكه‌كان له‌ نوێترین زانیارییه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن ، كه‌ خواردنى گوێز له‌ لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ى تووى شێرپه‌نجه‌ى ڕیخۆڵه‌ گه‌وره‌ بوون ، ڕێگرى له‌ گه‌شه‌كردنى گرێى شێرپه‌نجه‌یى ده‌كات .

گوێز گۆرانكارى ده‌كات له‌ (جیناتى) شێرپه‌نجه‌یدا و تا ڕادده‌یه‌ك بێهێزیان ده‌كات ، هه‌روه‌ها خواردنى گوێز مادده‌ى (ئۆمیگا 3) له‌ خانه‌كانى كۆئه‌ندامى هه‌رس زیاد ده‌كات كه‌ ئه‌مه‌ش هۆكارێكه‌ بۆ ئه‌وه‌ى گرێكانى شێرپه‌نجه‌ له‌ گه‌شه‌كردن بوه‌ستێت .
شایه‌نى باسه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ بدرێت كه‌ پزیشكه‌كان ماوه‌ى (25) سالأ له‌سه‌ر نه‌خۆشییه‌كانى ڕیخۆڵه‌ توێژینه‌وه‌یان كردووه‌ تا به‌م ئه‌نجامه‌ دڵخۆشكه‌ره‌ گه‌شتوون ، شێرپه‌نجه‌ى كۆئه‌ندامى هه‌رس له‌ سێیه‌مین نه‌خۆشییه‌ مه‌ترسیداره‌كانى جیهانه‌ ، دووه‌مین هۆكارى مردنیش له‌ وڵاتانى ڕۆژئاوا شێرپه‌نجه‌ى ڕیخۆڵه‌ گه‌وره‌یه‌ .
له‌ گرنگترین سووده‌كانى گوێز :
-چاره‌سه‌ره‌ بۆ نه‌خۆشى باكردنى گه‌ده‌ و اه‌ناوبردنى كرمى گه‌ده‌ .
- بۆ له‌ناوبردنى ماندوو بوون (50) گرام گه‌ڵاى گوێز له‌ لیترێك ئاودا بكوڵێنن و له‌ كاتى حه‌مامكردندا سوود له‌و ئاوه‌ وه‌ر بگرن و به‌كارى بهێنن .
-ئه‌و كه‌سانه‌ى نه‌خۆشى كه‌م خوێنیان هه‌یه‌ پێستى سه‌وزى گوێز له‌گه‌لأ ئاودا بكوڵێنن پاش خواردنى ژه‌مه‌كان ڕۆژانه‌ په‌رداخێكى لێ بخۆنه‌وه‌ .
- چاره‌سه‌ره‌ بۆ ئازارى سك ئێشه‌ .
- موره‌باى گوێز له‌گه‌لأ هه‌نگوین بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ كێشى له‌شیان ناسروشتییه‌ پێویسته‌ بۆ به‌هێزكردنى له‌ش و ماسولكه‌كانیان بیخۆن .
- خواردنى گوێز له‌گه‌لأ مۆز و هه‌نجیر كاریگه‌رى هه‌یه‌ له‌سه‌ر به‌هێز بوونى مێشك .
- تاكه‌ زیانى گوێز ئه‌وه‌یه‌ كه‌ نابێت كه‌سانى قه‌ڵه‌و بیخۆن ، چونكه‌ ڕێژه‌یه‌كى زۆر له‌ چه‌ورى تێدایه‌ ، پێویسته‌ ڕۆژانه‌ ته‌نها (5) گوێز بخۆن ، چونكه‌ زۆر خواردنى گوێز كاریگه‌رى نه‌رێنى دروست ده‌كات .

سه‌رچاوه‌ : كتێبى پزیشكى خۆتبه

عەناب میوەیەکی خۆراکیی ڕەنگ سووری توێکڵ ڕوونە، بە قەبارە وەک زەیتوون وایە و تامێکی شیرین و لینجی هەیە .داری عەناب بە ئەن...
29/09/2024

عەناب میوەیەکی خۆراکیی ڕەنگ سووری توێکڵ ڕوونە، بە قەبارە وەک زەیتوون وایە و تامێکی شیرین و لینجی هەیە .داری عەناب بە ئەندازەی دار زەیتوونێک دەبێت و دوو تا هەشت مەتر بەرزە و لق و پۆپی دڕکاوی یان بێدڕک و بەزۆری لە ناوچە کوێستانەکان ئەڕوێت.

بەری داری عەناب دووجۆرە ، یەکێکیان خڕە و بە ئەندازەی بندوقێک ئەبێت و جۆرەکەی تریشی گەورە و بە ئەندازەی خورمایەک ئەبێت .
# پێکهاتەی خۆراکی – دەرمانییەکانی عەناب:-
عەناب ڤیتامین (C) ، ماددەشەکرییەکان ، پرۆتین ، خوێ کانزاییەکانی تیایە و دارەکەشی ماددەی بەسوودی لێ دروست دەکرێت.
تایبەتمەندییە خۆراکی – دەرمانییەکانی عەناب:-
- عەنابی تازە گەیوو خواردنێکی خۆش و بەتامە و کاریگەری ڕەوانیی هەیە.
- عەنابی ووشک، لە عەنابی تازە و تەڕ باشترە و سروشتێکی ساردی هەیە و بە وشککراوی تا دوو ساڵ خۆی دەگرێت ئەمێنێتەوە.
- عەناب بە تەنیا یان لەگەڵ خواردنی تریشدا دەخورێت.
- تایبەتمەندی خۆراکی عەناب زۆر نییە ، بەڵام تایبەتمەندییەکی هەیە کە گەرمی لەش دائەبەزێنێت و سروشتێکی فێنکی هەیە.
- خوێن پاک دەکاتەوە گەش و جوانی دەکات.
- بۆ جگەر و بۆرییەکانی خوێن زۆر بەکەڵکە و (بەرد و خوێیە زیانبەخشەکانی ڕائەماڵێت).
- عەناب خواردن بۆ دابەزاندنی تای لەش بەکەڵکەبەکەڵکە.
- عەناب بۆ چارەسەری تەنگەنەفەسی و ئازاری سنگ و خیزە خیز و قوڕگ ئێشە و ئازاری کۆم و گورچیلە و میزەڵدان زۆر بە سوودە ئازارەکە ناهێڵێت .
- بۆ چارەسەر و پاککردنەوە و پاڵاوتنی خوێن و چارەسەری جگەر و وشکبوونەوەی پێست و کەڵک وەرگرتن لە کوڵاوەی عەناب و سوودبەخشە و بۆئەو مەبەستەش ئەبێت دوای ڕەچاوکردنی تەمەن و کێشی کەسەکان ١٠ تا ١٥ دەنک عەنابی وشک و کوتراو لەبڕێک ئاودا (پەرداخێک) بکوڵێنرێت و هەر ڕۆژە و بەر لەیەک کاتژمێر لەنانخواردن لێی بخورێتەوە.
ئازاری سنگ و خیزە خیز و قوڕگ ئێشە و ئازاری کۆم و گورچیلە و میزەڵدان زۆر بە سوودە ئازارەکە ناهێڵێت .
- بۆ چارەسەر و پاککردنەوە و پاڵاوتنی خوێن و چارەسەری جگەر و وشکبوونەوەی پێست و کەڵک وەرگرتن لە کوڵاوەی عەناب و سوودبەخشە و بۆئەو مەبەستەش ئەبێت دوای ڕەچاوکردنی تەمەن و کێشی کەسەکان ١٠ تا ١٥ دەنک عەنابی وشک و کوتراو لەبڕێک ئاودا (پەرداخێک) بکوڵێنرێت و هەر ڕۆژە و بەر لەیەک کاتژمێر لەنانخواردن لێی بخورێتەوە.
تایبەتمەندی گەڵا و توێکڵی دار عەناب:-
- پێنج ڕۆژ لەسەریەک و هەر ڕۆژەی (نیولیتر) ئاوی کوڵاوی گەڵای دار عەناب بۆ لابردن و چارەسەرکردنی خروی لەش بەکەڵکە.
- کوتانی گەڵای وشکی عەناب بۆ چارەسەری برینی ئاوڵە و برینی خراپ بوو
(واتە لێدانی تۆزەکەی کە ووردبووە) زۆرباشە و مەترسیشی نییە ئەگەر ئەو برینانە لەناو دەمیش دابن و ئەو کوتراوەی لێبدرێت.
- توێکڵی دار عەناب باش باش بکوترێت و بە تەنیا یان لەگەڵ بڕێکی یەکسانی خوێ (سپیاو) تێکەڵاو بکرێت و بکرێتە ناو برینی هەوکردووەوە چارەسەری ئەکات و بەزوویی برینەکە ساڕێژ ئەبێتەوە .
- خواردنی ئاردی دار عەناب بۆ دڵ تێکهەڵهاتن و خروو بەسوودە.
- باشتروایە عەناب لەگەڵ مزرەسێودا بخورێت تا نەبێتە هۆی گیران.
- زیادەڕۆیی لە عەناب دا ئەبێتە هۆی باکردن و ئاوسانی سک.
- زیادەڕۆیی لە عەناب دا شەهوەت کەم ئەکاتەوە و ئارەزووی سێکسی کەم ئەکاتەوە.
- عەناب کەمێک دڕەنگ هەرس ئەبێت و (با) دروستکەرە ئەگەر بەرلەخواردنی بە هەرشێوەیەک ئارەزوو ئەکەین سەرەتا لە گوڵاو دا داینێ و دواتر ئەوسا ئاسانتر هەرس دەبێت.

Address

Qala Diza

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when سروشت posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category