Raparin University - Qaladze Campus

Raparin University - Qaladze Campus زانكۆى راپەرين - کەمپەسی قەڵادزێ

* بە بڕيارى بەڕێز مام جەلال لە 4/12/2004 دامەزراوە.
* سەرەتا سەر بەزانكۆى كۆيە بەناوى كۆليێجى زمانەوە.
* لە دوو بەش پيێكهاتبوو: ١-بەشى كوردى, ٢- بەشى عەرەبى.
* يەكەم خولي دەرچووانى لە سالى 2007-2008 بووە.
* تا ئيێستا پيێنج خولى دەرچووانى هەيە .
* لە سالى خويێندنى 2009-2010 سيستەمى خويندنى كۆڕا
بۆ سيستمى پەروەردە و هەر لەو سالە دا بەشى زمانى ئينگليزى كرايەوە.
* لە دواى كردنەوەى زانكۆى راپەرين ل

ە سالى 2011,
كوَليَزةكةمان خرايە سەر ئەو زانكۆ تازەيە و بوو
بە بەشيێك لە زانكۆى ڕاپەڕين بە ناوى كوليزى پەروەردەوە.

14/10/2025

ئەنجامی زانکۆلاین بۆ دەرچووانی پۆلی 12 ی ئامادەیی ڕاگەیەندرا

لەم لینکەوە ئەنجام وەرگرنەوە:
https://regayzanko.com/

مامۆستایەکی زانکۆی راپەڕین- کۆلێژی پەروەردە بەشداری لە گفتوگۆی تێزی دکتۆرایەک دەکات بەڕێز: (پ. ی. د. سەرکەوت عمر ابراهیم...
23/07/2023

مامۆستایەکی زانکۆی راپەڕین- کۆلێژی پەروەردە بەشداری لە گفتوگۆی تێزی دکتۆرایەک دەکات

بەڕێز: (پ. ی. د. سەرکەوت عمر ابراهیم) مامۆستا لەبەشی زمانی کوردی کۆلێژی پەروەردە، بەشداری لەگفتوگۆی تێزی دکتۆرایەک لە زانکۆی سەلاحەددین - کۆلێژی پەروەردە کرد.

بەهیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاتر

بڕیارەکـانى کـۆبونـەوەى ئەنجـومەنى وەزارەتـى خـوێندنى بـاڵا و تـوێژینـەوەى زانسـتى:" بڕیاردرا ئامادەکارى بکرێت بۆ ڕاوندێ...
18/07/2023

بڕیارەکـانى کـۆبونـەوەى ئەنجـومەنى وەزارەتـى خـوێندنى بـاڵا و تـوێژینـەوەى زانسـتى:

" بڕیاردرا ئامادەکارى بکرێت بۆ ڕاوندێکى ترى خوێندنى باڵا، بۆ ئەم مەبەستەش زانکۆکان ڕاسپێردران لەسەرەتاى مانگى ٩ى ٢٠٢٣ پلانى نوێ ئامادە بکەن و بۆ وەزارەتى بنێرن ".

بڕیارەکانى کۆبوونەوەى ژمارە (٢)ى ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، دوای ٩ سەعات کۆبونەوەی بەردەوام.١-...
18/07/2023

بڕیارەکانى کۆبوونەوەى ژمارە (٢)ى ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، دوای ٩ سەعات کۆبونەوەی بەردەوام.

١- چەسپاندنى ئەنجامى بەرایى پڕۆسەى خوێندنى باڵا (دیبلۆمى باڵا، ماستەر، دکتۆرا) دواى ڕاگەیاندنى ئەنجامى پەڵپ کە لەلایەن زانکۆکانەوە جێ بەجێ دەکرێت.

٢- ئەو پێشکەشکارانەى کە لەتاقیکردنەوەى توانستى زانستى دەرچوون، بەڵام بەهۆى نەمانى کورسى خوێندن وەرنەگیراون، دەسەڵات دەدرێتە ئەنجومەنى زانکۆکان لەڕێگەى گواستنەوەى (موناقەلە)ى کورسییەکان لەهەمان بەشى زانستى یان زیادکردنى کورسى بەپێى تواناى بەشە زانستییەکانیان یاخود بە هاوبەشى زانستى نێوان زانکۆکان، کورسى خوێندنیان بۆ دەستەبەر دەکەن و هەر کورسییەک کە لەڕێگەى گواستنەوە (موناقەلە) یاخود زیاد دەکرێت بۆ پلانى بنەڕەتى زانکۆکان، ئەوا بەشێوازى پارالێڵ دەبێت. ئەگەر زانکۆکان نەیانتوانى کورسى خوێندن بۆ بەشێک لە دەرچوان دەستەبەر بکەن بە پڕۆسەى سەرەوە، ئەوا بە وەرگیراو هەژمار دەکرێن لەم خولە، بەڵام دەستپێکردنى خوێندنەکەیان دەکەوێتە خولى داهاتو.

٣-دواى جێبەجێ کردنى خاڵى دووەم، ئەگەر لەو بەشانەى کە کورسیەکانیان بەهۆى دەرنەچوونى پێشکەشکاران پڕنەبۆوە، ئەوا کورسیەکانیان پڕدەکرێتەوە بە ڕەچاوکردنى ڕیزبەندى نمرەى توانستى زانستى پێشکەشکاران لە سەرجەم بازنەکان (خوێندنى باڵا، گشتى، و پارالێل) لە بەرزترین کۆنمرەوە بۆ نزمترین تاکو کورسییەکان پڕدەکرێنەوە، بەمەرجێک نمرەى توانستى زانستى بەدەستهاتو لە (١٠) کەمتر نەبێت و هەموو ئەو کورسییانەش خوێندنەکەیان بەشێوازى پارالێڵ دەبێت .

٤- کەسوکارى شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانى سیاسى، ئەوانەى لە تاقیکردنەوەى توانستى زانستى نمرەکەیان لە (١٠) و بەسەرەوە بێت ئەوا بە وەرگیراو هەژمار دەکرێن.

٥- کەسانى خاوەن پێداویستى تایبەت بە ڕێژەى (٧٠%)، کە لەلایەن وەزارەتى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتییەوە پشت ڕاست دەکرێتەوە، کورسى خوێندنیان لە دەرەوەى پلان بۆ تەرخان دەکرێت، بەمەرجێک نمرەى توانستى زانستى بەدەستهاتو لە (١٠) کەمتر نەبێت .

٦- بڕیاردرا بە تەرخانکردنى کورسى خوێندن بۆ ناوچە دابڕیندراوەکانى هەرێمى کوردستان بەهەمان پێوەرى خاڵەکانى (٤، ٥).

٧- بڕیاردرا ئامادەکارى بکرێت بۆ ڕاوندێکى ترى خوێندنى باڵا، بۆ ئەم مەبەستەش زانکۆکان ڕاسپێردران لەسەرەتاى مانگى ٩ى ٢٠٢٣ پلانى نوێ ئامادە بکەن و بۆ وەزارەتى بنێرن.

وەزارەتى خوێندنى باڵا مەرج و ڕێنماییەکانى گواستنەوە و دابەزینى خوێندکاران بۆ ساڵى نوێى خوێنـدن بـڵاودەکـاتەوەوەزارەتى خو...
12/07/2023

وەزارەتى خوێندنى باڵا مەرج و ڕێنماییەکانى گواستنەوە و دابەزینى خوێندکاران بۆ ساڵى نوێى خوێنـدن بـڵاودەکـاتەوە

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان، بەئیمزاى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، مەرج و ڕێنماییەکانى گواستنەوەو دابەزینى قوتابیان/ خوێندکاران بۆ ساڵى نوێى خوێندنى (٢٠٢٣-٢٠٢٤) بڵاودەکاتەوە.

عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە لێدوانێکدا بۆ سایتى (gov.krd/mohe) ڕایگەیاند: لە گشتاندنێکدا کە لەلایەن فەرمانگەى خوێندن و پلاندانان و بەدواداچون/ بەڕێوەبەرایەتى ناوەندى وەرگرتن ئامادەکراوە و ئیمزاى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەسەرەو ئاراستەى گشت زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان کراوە، تیایدا ئەوە هاتوە لە ڕێکەوتى (2023/7/22) تاکو (2023/8/31) پرۆسەى گواستنەوەو دابەزین بەپێى مەرج و ڕێنماییەکان بەردەوام دەبێت.

لە ڕێنماییەکەدا گواستنەوەى خوێندکاران/ قوتابیان لە کۆلێژى کۆنمرە نزمەکان بۆ کۆلێژى کۆنمرە بەرزەکان، گواستنەوە لە نێوان زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێم، گواستنەوەى خوێندنى قوتابیان/ خوێندکارانى دەرەوەى وڵات بۆ زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێم، باشور و ناوەڕاستى عێراق. هەروەها دابەزینى ئاسایی قوتابیان/ خوێندکاران، دابەزینى خوێندن بەشێوەى سیستمى خوێندنى پارالێل و چەندین وردەکارى دیکە لەبارەى گواستنەوەو دابەزین خراوەتەڕوو.

بۆ خوێندنەوەى دەقى ڕێنماییى گواستنەوەو دابەزین کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکەن:
chrome-extensio://efaidnbmnnnibpcajpcglclefindmkaj/https://govkrd.b-cdn.net/Ministries/Ministry%20of%20Higher%20Education%20and%20Scientific%20Research/Kurdish/%D8%A8%DA%B5%D8%A7%D9%88%DA%A9%D8%B1%D8%A7%D9%88%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86/%D8%B1%DB%8E%D9%86%D9%85%D8%A7%DB%8C%DB%8C%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86/%DA%95%DB%8E%D9%86%D9%85%D8%A7%DB%8C%DB%8C%20%D8%B3%D8%A7%DA%B5%DB%8C(2023)/%DA%95%DB%8E%D9%86%D9%85%D8%A7%DB%8C%DB%8C%20%DA%AF%D9%88%D8%A7%D8%B3%D8%AA%D9%86%DB%95%D9%88%DB%95%20%D9%88%20%D8%AF%D8%A7%D8%A8%DB%95%D8%B2%DB%8C%D9%86%DB%8C%20%D9%82%D9%88%D8%AA%D8%A7%D8%A8%DB%8C%D8%A7%D9%86:%D8%AE%D9%88%DB%8E%D9%86%D8%AF%DA%A9%D8%A7%D8%B1%D8%A7%D9%86%20%20%D8%A8%DB%86%20%D8%B3%D8%A7%DA%B5%DB%8C%20%D8%AE%D9%88%DB%8E%D9%86%D8%AF%D9%86%DB%8C%20(%D9%A2%D9%A0%D9%A2%D9%A3-%D9%A2%D9%A0%D9%A2%D9%A4)%20%20.pdf

مامۆستایەکی زانکۆی راپەڕین- کۆلێژی پەروەردە بەشداری لە گفتوگۆی ماستەرنامەیەک دەکاتئەمڕۆ دووشەممە (٢٠٢٣/٧/١٠) بەڕێز: (پ....
10/07/2023

مامۆستایەکی زانکۆی راپەڕین- کۆلێژی پەروەردە بەشداری لە گفتوگۆی ماستەرنامەیەک دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە (٢٠٢٣/٧/١٠) بەڕێز: (پ.ی.د. همزە حسین حمە) یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژی پەروەردە و مامۆستا لەبەشی زمانی کوردی، بەشداری لەگفتوگۆی ماستەرنامەیەک لە زانکۆی سەلاحەددین - کۆلێژی زمان کرد.

بەهیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاتر

ئەنجامی پڕۆسەکانی دڵنیایی جۆری (فیدباک، زانستخوازی بەردەوام، هەگبەی مامۆستا) بۆ ساڵی ئەکادیمی ٢٠٢٢ – ٢٠٢٣ ڕاگەیاندرازانی...
10/07/2023

ئەنجامی پڕۆسەکانی دڵنیایی جۆری (فیدباک، زانستخوازی بەردەوام، هەگبەی مامۆستا) بۆ ساڵی ئەکادیمی ٢٠٢٢ – ٢٠٢٣ ڕاگەیاندرا

زانیاری ورد لێرە بخوێنەوە 👇👇👇
https://qad.uor.edu.krd/2023/07/09/qadresults2022-2023/

پەیامی پیرۆزبایی و سوپاسگوزاری سەرۆكی زانكۆی راپەڕینسەرۆكی زانكۆی راپەڕین، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی كاندیدە وەرگیراوە...
04/07/2023

پەیامی پیرۆزبایی و سوپاسگوزاری سەرۆكی زانكۆی راپەڕین

سەرۆكی زانكۆی راپەڕین، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی كاندیدە وەرگیراوەكانی خوێندنی باڵا (ماستەر، دكتۆرا، دبلۆمی باڵا) دەكات كە لەپسپۆڕی و بەشە جیاوازەكانی زانكۆی راپەڕین وەرگیراون.
سەرۆكی زانكۆی راپەڕین بەڕێز (پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد) لەپەیامێكی پیرۆزبایی و سوپاسگوزاریدا، سوپاسی كاندیدە وەرگیراوەكانی خوێندنی باڵای ماستەرو دكتۆراو دبلۆمی باڵا دەكات، و هاوكات سوپاسگوزاریش ئاڕاستەی فەرمانگەی یاریدەدەرێتی سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵاو بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی باڵاو لیژنەكانی وەرگرتنی فۆڕم و پێداویستییەكان و لیژنەكانی تاقیكردنەوەكانی خوێندنی باڵاو مامۆستایان دەكات كە رۆڵی گرنگیان گێڕا لەبەڕێوەچوونی پڕۆسەی پێشكەشكردن و تاقیكردنەوەكانی خوێندنی باڵا لەزانكۆی راپەڕین.
هەروەك سەرۆكی زانكۆی راپەڕین پیرۆزبایی لەو كاندیدانەی زانكۆی راپەڕینیش دەكات كە لەزانكۆكانی دیكە لەخوێندنی باڵا وەرگیراون، هیوای دەرفەتی زیاترو سەركەوتنیش بۆ ئەو كاندیدانە دەخوازێت كە لەم راوندەی خوێندنی باڵا بەخت یاوەریان نەبووەو وەرنەگیراون، بەئومێدی ئەوەی لەئایندەیەكی نزیكدا دەرفەتی زیاتریان بۆ بڕەخسێت و بەسەركەوتوویی لەخوێندنی باڵا وەربگیرێن.

پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد
سەرۆكی زانكۆی راپەڕین

Address

Qalat-Dizah
Qala Diza

Opening Hours

Monday 08:30 - 14:30
16:00 - 21:00
Tuesday 08:30 - 14:30
16:00 - 21:00
Wednesday 08:30 - 14:30
16:00 - 21:00
Thursday 08:30 - 14:30
16:00 - 21:00
Sunday 08:30 - 14:30
16:00 - 21:00

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Raparin University - Qaladze Campus posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share