پەروەردەی قوتابخانە

پەروەردەی قوتابخانە پەروەردەی قوتابخانە

چی لەم وێنەیە دەخوێنیتەوە ؟
25/03/2024

چی لەم وێنەیە دەخوێنیتەوە ؟

ئەو فاکتەرانەی کارایی و گەشەکردنی خوێندکار بەرز یان نزم دەکەنەوە چین ؟
22/03/2024

ئەو فاکتەرانەی کارایی و گەشەکردنی خوێندکار بەرز یان نزم دەکەنەوە چین ؟

ئامانجی سەرەکی پەروەردە لە قوتابخانەکاندا دەبێ دروست کردنی پیاو و ژن بێت کە توانای ئەنجامدانی شتی نوێیان هەبێت، نەک بە س...
10/03/2024

ئامانجی سەرەکی پەروەردە لە قوتابخانەکاندا دەبێ دروست کردنی پیاو و ژن بێت کە توانای ئەنجامدانی شتی نوێیان هەبێت، نەک بە سادەیی ئەوەی نەوەکانی پێشتر کردوویانە دووبارەی بکەنەوە؛ پیاو و ژنی بنیاتنەر، داهێنەر و کەشفکەر، دەتوانن هەرشتێک کە پێشکەشیان بکرێت، ڕەخنەی لێ بگرن و بیسەڵمێنن و، قبوڵی نەکەن.

لە پڕۆسەی فێربووندا کێ بەرپرسیارییەتی زیاترە ؟1) قوتابی 2) مامۆستا 3) دایباب ( خێزان )4) پڕۆگرام / قوتابخانە
03/03/2024

لە پڕۆسەی فێربووندا کێ بەرپرسیارییەتی زیاترە ؟

1) قوتابی
2) مامۆستا
3) دایباب ( خێزان )
4) پڕۆگرام / قوتابخانە

لەوانەیە ئەوەی بەچاوەکانمان دەیبینین تەواوی ڕاستی نەبێت.
23/01/2023

لەوانەیە ئەوەی بەچاوەکانمان دەیبینین تەواوی ڕاستی نەبێت.

12/03/2022
08/03/2022
(ئازاردانی جەستەیی و دەروونی وە کاریگەری لەسەر منداڵ)لە تویژینەوەیەکدا کە لە زانکۆی (نیوهامبشیر) ی ئەمریکی کراوە دەریخست...
18/06/2021

(ئازاردانی جەستەیی و دەروونی وە کاریگەری لەسەر منداڵ)

لە تویژینەوەیەکدا کە لە زانکۆی (نیوهامبشیر) ی ئەمریکی کراوە دەریخستووە کە سزادانی منداڵ بە لێدان دەبێتە هۆی دروستبوونی شەڕەنگێزی لەتەمەنێکی بچوکدا وە هەروەها لە هەندێک منداڵدا پەلدەکێشێ بۆ تەمەنی پێگەشتن کە ئەم منداڵە فێردەبێت بە هەمان شێوە لە منداڵانی تریش بدات
بۆیە زۆرێک لە دایکان و باوکان پێییان وایە لێدانی منداڵ ڕێگەیەکە لە ڕێگەکانی پەروەردە کردن هەروەها پێیان وایە دەبێت لەسەر هەر کارێکی هەڵە (ئازاری جەستەیی )منداڵەکانیان بدەن تا منداڵەکە جارێکی تر ئەو کارە یاخود ئەو ڕەفتارە دووبارە نەکاتەوە بەڵام بە پێچەوانەوە هەرگیز لێدان نابێتە ڕێگەیەک بۆ پەروەردەکردنی منداڵ بەشێوەیەکی ڕاست و دروست.
زۆر جار ئازاردانی جەستەیی منداڵ دەبێتەهۆی :
🌹منداڵێکی کەلـلە ڕەق دەردەچێت
🌹 زۆر جار دەبێتە کەسێکی سەرنەکەوتوو لە ژیان
🌹شەڕەنگێز دەبێت
🌹 هەندێک منداڵ توشی دڵەڕاوکێ و تیکچوونی دەروونی دەبێت
🌹 بیرکردنەوەی داهێنەرانە لای منداڵ دەکوژێت
🌹 کاریگەری خراپ دروست دەکات لەسەر کەسایەتی
لەگەڵ ئەوەشدا ناڵێین منداڵ نابیت سزا بدریت لەسەر هەڵەکان چونکە پاداشت ڕێگەیەکە لە ڕێگەکانی پەروەردەکردن هەروەها سزا دانیش بەهەمان شێوە بەڵام پێویستە ئەوە بزانین چی سزایەک گونجاوە بۆ ئەو کارە یاخود ڕەفتارە هەڵەیە.

کتێبەکانی مەنهەج خوێندکار دوا دەخاتلە هەموو سیستمێکی پەروەردەیی پێشکەتوودا نابێ شتێک بە ناوی کتێبەکانی مەنهەج هەبێت. ئەم...
21/05/2021

کتێبەکانی مەنهەج خوێندکار دوا دەخات
لە هەموو سیستمێکی پەروەردەیی پێشکەتوودا نابێ شتێک بە ناوی کتێبەکانی مەنهەج هەبێت. ئەم مەنهەجە کێشەیەکی گەورەی بۆ مامۆستایان دروست کردووە و گەشەکردنی خوێندکارانیشی دوا خستووە. لە سیستمی پێشکەوتوودا مرۆڤ کار لەگەڵ کارامەییەکاندا دەکات و ئەم کارامەییانەیش پێویستیان بە مەنهەج نییە.

فایەق سەعید

یاری سرووشتی ترین شێوەی حەزی منداڵە بۆ پەیوەندی کردن لەگەڵ جیهانی دەورووبەری خۆی و جۆرێکە لە ڕاهاتن بۆ وەئەستۆگرتنی ئەرک...
25/04/2021

یاری سرووشتی ترین شێوەی حەزی منداڵە بۆ پەیوەندی کردن لەگەڵ جیهانی دەورووبەری خۆی و جۆرێکە لە ڕاهاتن بۆ وەئەستۆگرتنی ئەرک و پیشەکانی لە داهاتوودا. لە هەمان کاتدا لە پەروەردەی هاوچەرخدا، یاری کردن یەکێک لە شێوەکانی پەروەردە و ڕاهێنانە و لەلایەکی تریشەوە “یاری دەرمانی”، یەکێک لە ڕێکار و شێوازە نوێیەکانی چارەسەری کردنی کێشە و نەخۆشییە دەروونییەکانی منداڵانە کە دەکرێ لەو ڕێگایەوە بچیتە ناو جیهانی منداڵەوە و کێشە و پرسە دەروونیەکانی چارەسەر بکرێت. بەڵام لەو نێوەدا، یارییە خەیاڵییەکان گرنگییەکی تایبەتیتریان هەیە و توخمی هەرە سەرەکی و گرنگی گەشەی ئاسایی منداڵانن .

جیهانی ئەمڕۆ بەپێچەوانەی سەردەمانی پێشو، بە یارییە کامپیوتێری و ئەلکترۆنییەکانەوە تەژی بووە و منداڵەکان چیتر وەک پێشو، سەرقاڵی یارییە خۆماڵییەکان و یاریی خەیاڵی (ئەو یارییانەی کە تێیدا خەیاڵ بەکار دێت و منداڵ بە شێوەیەکی خیاڵی و شانۆیی، دەوری گەورەکان وەئەستۆ دەگرێت) نابن و ئەوەش خەساری کۆمەڵایەتیی خۆی بەدوای خۆیدا هێناوە.

منداڵ لە کاتی یاریکردندا، دەور و ئەرکی جیاواز دەگرنە ئەستۆ و بە شێوەی جیاجیا، کەڵک لە زمان وەردەگرن، ئەوەش وەک سەفەرێک وایە کە تێیدا منداڵان لە جیهانی دەروونی خۆیانەوە، بەرەو ناسینی جیهانی دەرەوە هەنگاو دەنێن و دەڕۆن، بەڵام بەو مەرجە کە دۆخی گونجاویان بۆ بڕەخسێت. کەواتە دایک و باوکان وێڕای چاوەدێریی یاری کردنی منداڵەکانیان، پێویستە هەندێ جار بەرەو یاریی دیاریکراویان ببەن و بەتایبەت بە دوان لەگەڵ منداڵ لە کاتی یاریکردندا، یارمەتیی گەشە و پەرەسەندنی زمان و ئاخاوتنیان بکەن.

یەکێک لەو تواناییانەی کە منداڵ لە یاری کردندا فێری دەبێت، توانایی چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانە. ئەو کێشە و گرفتانەی کە مرۆڤ لە ژیانی ئاسایی و ڕۆژانەدا، بەرەوڕووی دەبێتەوە. منداڵ هەم لە کاتی یاری کردنی بەتەنیا و هەمیش لە کاتی یاری کردن لەگەڵ منداڵانی تر، فێری چارەسەرکردنی کێشەکان دەبێت بەڵام ئەو تواناییە لە یارییە گرووپییەکاندا زیاتر ئەگەری ڕەخسانی هەیە.

هەڵمەت مەعرووفی

کارامەییە پاشمەعریفییەکان «Metacognitive Skills» چییە؟زۆر جار لە نووسینەکانمدا باسی کارامەییە پاشمەعریفییەکان دووبارە دە...
23/04/2021

کارامەییە پاشمەعریفییەکان «Metacognitive Skills» چییە؟

زۆر جار لە نووسینەکانمدا باسی کارامەییە پاشمەعریفییەکان دووبارە دەبێتەوە. ئەم کارامەییە چی دەگرێتەوە؟

« «meta واتە پاش، «Cognitive» واتە بیرکردنەوە یان هەموو ئەو شتانەی پەیوەندییان بە بیرکردنەوەی مرۆڤەوە هەیە. کەواتە کارامەییە پاشمەعریفییەکان دەکاتە بیرکردنەوە دەربارەی بیرکردنەوە، مەعریفە دەربارەی مەعریفە، هەروەها مەعریفە و ئاگامەندیی خوێندکار دەربارەی ئەو مەعریفەیەی خودی خۆی پێیەتی. ئەم کارامەییە کاتێک دروست دەبێت کە پرۆسەی «فێربوون» درێژخایەن بێت و شوێنی خۆی گرتبێت و کاریگەری لە کاتی خوێندن و دوای خوێندنیشدا هەبێت.

تایبەتمەندییەکانی کارامەیی پاشمەعریفی

یەکەم: خوێندکار توانای هەڵسەنگاندنی کێشە، پرسیار، ئامانجەکانی خوێندنی (بۆچی چی دەخوێنێت) هەبێت.

دووەم: خوێندکار توانای هەڵسەنگاندنی ئەو کارامەیی و مەعریفەیەی هەبێت کە خۆی هەیەتی. بتوانێت لایەنە ئەرێنی و نەرێنییەکانی دیاری بکات. توانای هەبێت ڕەخنە لە خۆی بگرێت و بزانێت کەموکورتییەکانی لە کوێدان و چۆن بە دوای چارەسەرەکاندا بگەڕێت.

سێیەم: خوێندکار توانای ئەوەی هەبێت پلان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناو خوێندنگە و دەرەوەی خوێندنگەیش دابنێت.

چوارەم: هەر کات خوێندکار ئەرکێکی وەرگرت، دەبێ دەبێ بزانێت کام میتۆدە بۆ چارەسەرکردنی کام کێشەیە یان پرسیارە گونجاوە. بتوانێت پلانی بۆ دانێت و چاودێری بەکارهێنان یان پیادەکردنی ئەو پلانە بکات. ئەگەر لە شوێنێکدا هەڵەیەک ڕووی دا، دەبێ بزانێت چی بکات یان توانای ئەوەی هەبێت میتۆدەکەی بگۆڕێت.

پێنجەم: توانای ئەوەی هەبێت گەنگەشەی (گفتوگۆ، دیاریکردنی لایەنی ئەرێنی و نەرێنی بابەتێک، بەکارهێنانی بەڵگە یان ئەرگومێنت و دژەئەرگومێنت) بابەتەکانی هەبێت و ئەوە بزانێت ئەم یان ئەو میتۆدە گەونجاوە یان نا.

فایەق سەعید

گلەیی لەمنداڵەكەت مەكە  !!!1- کاتێک گۆشەگیرە و حەزناكات لەگەڵتان دابنیشێت ، یان بێتە دەرەوە، كاتێك ئێوە زۆر سەركۆنەی دەك...
22/04/2021

گلەیی لەمنداڵەكەت مەكە !!!
1- کاتێک گۆشەگیرە و حەزناكات لەگەڵتان دابنیشێت ، یان بێتە دەرەوە، كاتێك ئێوە زۆر سەركۆنەی دەكەن و بەقسە ڕەقەكانتان دەیانشكێننەوە .
2- کاتێک بێ‌ هیوا دەبن بەهۆی ئەو هەموو بەڵێنە درۆیەی پێتان داون .
3- كە كەسایەتیان لاوازە بەهۆی بوارنەدانیان بۆ دەربڕینی ناخیان و بەردەوام بەدەبەنگیان وەسف دەكەن .
4-کاتێک حەزیان لەگفتوگۆنیە و گوێت لێ‌ ڕاناگرن بەهۆی سەركوت كردن و بێ‌ دەنگ كردنیان هەركاتێك پێویست بووبێت لەسەر بابەتێك گفتوگۆبكات و ڕای هەبێت .
5-کاتێک ناكۆكی و بەریەككەوتن لەنێوانیان بەردەوامە یان یەكتریان خۆش ناوێت بەهۆی جیاوای كردنتان لە مامەڵەیان .
6- کە توانای چارەسەری كێشەیان نابێت ،بەهۆی ڕۆڵ و بوار نەدان پێیان .
7- کاتێک قسەیان ڕەقە و شەڕانگێزن، بەهۆی ئەوەی كە بەردەوام دڵیان بەقسەڕەقەكانی تۆ دەشكێت و مێشكیان پڕ دەبێت .
بە سوپاسەوە لە واڵی خاتوو سوزان سۆفیوەرگیراوە.
suzan sofy

Address

Qala Diza

Opening Hours

Monday 08:00 - 17:00
Tuesday 09:00 - 17:00
Wednesday 09:00 - 17:00
Thursday 09:00 - 17:00
Sunday 09:00 - 17:00

Telephone

07501568823

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when پەروەردەی قوتابخانە posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The School

Send a message to پەروەردەی قوتابخانە:

Shortcuts

Share

Category