ئامادەیی بابان

ئامادەیی بابان پەیجی فەرمی ئامادەیی بابان

((﷽))( ‏‎كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ )“بەناوی خودای باڵادەست”“پرسەنامەو هاوخەمی”▫️بەناوی دەستەی کارگێری و سەرجەم ما...
04/08/2026

((﷽))
( ‏‎كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ )
“بەناوی خودای باڵادەست”
“پرسەنامەو هاوخەمی”

▫️بەناوی دەستەی کارگێری و سەرجەم مامۆستایان و خوێندکارانی خوێندنگەکەمان ، پرسەو هاوخەمی خۆمان ڕادەگەیەنین بۆ کۆچی دوایی ( عمر خدر عسمان ) ناسراو بە کاک (حاجی عمر کارەباچی) کە دەکاتە باوکی خوێندکاری خوێندنگەکەمان ( احمد عمر خدر ) لە پۆلی 12 دوانزەیەمی زانستی، بە کارەساتێکی دڵتەزێن ( تەزووی کارەبا ) بۆ دواجار ژیانئاوایی لەم دونیا کردو گەڕایەوە لای پەروەردگارمان ،
إن شاءالله خودای گەورە سێبوری کەسوکارو ئێمەش و هەموو لایەکمان بدات و کۆچکردووش بە بە هەشتی بەرین شاد بکات و بگات بە فیردەوسی باڵا .

‏(‎ إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّـا إِلَيْهِ رَاجِعونَ )

“بەناوی خودای باڵادەست”▫️سەرکەوتن بەردەوامە،هەنگاوەکانت بەرەو لوتکە تەواو بکە!🔻ئامادەیی بابان بە خۆشحاڵییەوە دەستپێکردنی...
31/07/2026

“بەناوی خودای باڵادەست”
▫️سەرکەوتن بەردەوامە،هەنگاوەکانت بەرەو لوتکە تەواو بکە!
🔻ئامادەیی بابان بە خۆشحاڵییەوە
دەستپێکردنی وەرزی دووەمی خ*لی بەهێزکردنی وانەکانی پۆلی 12 دوانزەیەمی (زانستی & وێژەیی) ڕادەگەیەنێت !

🔷دوای سەرکەوتنی بەرچاوی وەرزی یەکەم، و تەواوکردنی پرۆگرامی خوێندن بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە، وەرگرتنی چەند ڕۆژێک پشوو و ئەنجامدانی گەشتێکی زانستی بۆ خوێندکارانی بەشداربوو، ئێستا بە پشتبەستن بە متمانە و داواکارییەکانی خوێندکارانی خۆشەویست، بە هەمان گوڕوتین و بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی پشدەر، و دەستەی کارگێڕی خوێندنگەو مامۆستایانی بەشداربووی خ*ل وەرزی دووەم دەستپێدەکات!

🔸ئامانجی ئێمە هەمیشە دابینکردنی باشترین ژینگەی فێربوونە، ژینگەیەک کە تیایدا زانست، ڕێنمایی و متمانە بە یەک دەگەن ! بۆ ئەوەی هەر خوێندکارێک بە توانای تەواو بەرەو سەرکەوتنی کۆتایی هەنگاو بنێت!

🔹خوێندکارانی قەدرگران،
وەرزی دووەم دەرفەتێکی نایاب و زێڕینە بۆ:-

▫️تەواوکردنی هەموو بەشەکانی پرۆگرام!
▫️قوڵکردنەوە و جێگیرکردنی زانیارییەکان!
▫️ئامادەبوونی باشتر بۆ تاقیکردنەوەکانی نیشتیمانی !
▫️سوودوەرگرتن لە ئەزموون و ڕێنماییەکانی باشترین مامۆستایانی خوێندنگەکەمان !

⏰ دەستپێکردنی خ*ل،
ڕۆژی شەممە،ڕێکەوتی ( 2026-8-1 )،
کاتژمێر 1:00 دوای نیوەڕۆ

📍 شوێن: ئامادەیی بابان

🔺تکایە هەموو خوێندکارانی بەشداربوو، بە هەمان خشتە و کاتی وەرزی یەکەم، لە کاتی دیاریکراودا لە خوێندنگە ئامادە بن.

📞 بۆ ناونووسین و زانیاری زیاتر:

0751 063 9372

“لەگەڵ یەکتردا، بەرەو سەرکەوتنێکی گەورەتر و داهاتوویەکی ڕووناکتر”!

“بەناوی خودای باڵادەست”🔻ئاگاداری تایبەت بۆ خوێندکارانی پۆلی (12) دوانزەیەمی ئامادەیی ( زانستی & وێژەیی ) خوێندنگەکەمان. ...
27/07/2026

“بەناوی خودای باڵادەست”
🔻ئاگاداری تایبەت بۆ خوێندکارانی پۆلی (12) دوانزەیەمی ئامادەیی ( زانستی & وێژەیی ) خوێندنگەکەمان.
◽️بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ڕاپەڕین / بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی پشدەر / هۆبەی ئەزموونەکان
▫️خشتەی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی (12) دوانزەیەمی ئامادەیی ( زانستی & وێژەیی ) ، ساڵی خوێندنی ( 2025-2026) خ*لی دووەم .
▫️شوێن و هۆڵی ئەنجامدانی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی (12) دوانزەیەمی زانستی و وێژەیی خوێندنگەکەمان ، بۆ ساڵی خوێندنی ( 2025-2026) خ*لی دووەم .
🔸خوێندکارانی پۆلی (12) دوانزەیەمی زانستی خوێندنگەکەمان ، لە خوێندنگەی خۆمان ( ئامادەیی بابان ) تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن .
🔸خوێندکارانی پۆلی (12) دوانزەیەمی وێژەیی خوێندنگەکەمان ، هەر وەک خ*لی یەکەم لە (قوتابخانەی کڵپە) تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن .
سەرکەوتوو سەربەرز بمێنن خوێندکارانمان!

“بەناوی خودای باڵادەست”🔻تایبەت بە قوتابیانی پۆلی ( 9 )نۆیەمی بنەڕەت✍️ئـــــاگاداری قوتابیانی دەرچووی ئەمساڵی خوێندنی (20...
25/07/2026

“بەناوی خودای باڵادەست”

🔻تایبەت بە قوتابیانی پۆلی ( 9 )نۆیەمی بنەڕەت
✍️ئـــــاگاداری قوتابیانی دەرچووی ئەمساڵی خوێندنی (2025-2026) پۆلی ( 9 )نۆیەمی بنەڕەت بۆ ( 10 )دەیەمی ئامادەیی هەریەک لە قوتابخانەکانی ( #کۆڕەو ، #دابان & #شابان )ی بنەرەتی ، دەكەین كە لە سبەی ڕۆژی( 1 )یەک شەممەوە ، ڕێکەوتی ( 26-7-2026 ) كاتژمێر 3:00 ی دوانیوەڕۆ بۆ 5:00 ی ئێوارە سەردانی خوێندنگە بكەن ، بۆ ڕۆژەکانی تریش بە پێی ئەو کاتانەی خوارەوە سەردان بکەن بەمەبەستی :
✅ناو تۆمار کردنیان و جیاكردنەوەیان بۆ هەر بەشێك (زانستی & وێژەیی).
🔸ڕۆژانی ( شەممە ، 1 یەک شەم و 2 دوو شەم ) کاتژمێر ( 3:00 - 5:00 )ی دوای نیوەڕۆ سەردان بکە.
🔸ڕۆژانی ( 3 سێ شەم ، 4 چوار شەم و 5 پێنج شەم ) کاتژمێر ( 9:00 -12:00)ی پێش نیوەڕۆ سەردان بکەن.
سەربەرزو سەرکەوتوو بن هەموو لایەک!

“بەناوی خودای باڵادەست”🔸گەڕانەوەی ئەنجامی پەڵپ و هەڵوەشاندنەوەی کێرڤی خوێندکارانی 12 دوانزەیەمی زانستی و وێژەیی - ساڵی خ...
20/07/2026

“بەناوی خودای باڵادەست”
🔸گەڕانەوەی ئەنجامی پەڵپ و هەڵوەشاندنەوەی کێرڤی خوێندکارانی 12 دوانزەیەمی زانستی و وێژەیی - ساڵی خوێندنی ( 2025-2026 ) خ*لی یەکەم
سەربەرزو سەرکەوتووبن خوێندکاران!

🚨ئەنجامی پەڵپ (اعتراز) گەڕاوەتەوە، خوێندکاران دەتوانن لەم لینکەوە سەیری بکەن و وەری بگرنەوە!

لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان - حکومەتى هەرێمى کوردستان

“بەناوی خودای باڵادەست”🔸تایبەت بە پۆلی 12 دوانزەیەمی زانستی و وێژەیی!🔻خشتەی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی (12) دوانزەیەمی ...
15/07/2026

“بەناوی خودای باڵادەست”
🔸تایبەت بە پۆلی 12 دوانزەیەمی زانستی و وێژەیی!
🔻خشتەی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی (12) دوانزەیەمی ئامادەیی (زانستی & وێژەیی ) خوێندنگە حکومی و ناحکومییەکان، خ*لی دووەم بۆ ساڵی خوێندنی ( 2025-2026).

“بەناوی خودای باڵادەست”🔻ئاگاداری تایبەت بە خوێندکارانی قۆناغەکانی (10&11)دەیەم و یانزەیەمی زانستی و وێژەیی .🔹هەموو ئەو خ...
29/06/2026

“بەناوی خودای باڵادەست”

🔻ئاگاداری تایبەت بە خوێندکارانی قۆناغەکانی (10&11)
دەیەم و یانزەیەمی زانستی و وێژەیی .
🔹هەموو ئەو خوێندکارانەی ماوەی خ*لی یەکەم ( وەرزی یەکەم & وەرزی دووەم )ن و خ*لی دووەمیان هەبووە ،سبەی 3 سێ شەم ، ڕێکەوتی ( 30-6-2026 ) ، کاتژمێر 3:00 پاش نیوەڕۆ ، سەردانی خوێندنگە بکەن بۆ مەبەستی وەرگرتنەوەی تیانووسی تاقیکردنەوەکان و ئەنجامی کۆتایی ساڵ.
تێبینی/ پێویستە خوێندکاران سەرجەم پەرتووکەکانیان لەگەڵ خۆیان بهێننەوە، بە پێچەوانەوە تیانووس و ئەنجامیان پێنادرێتەوە !

“بەناوی خودای باڵادەست”🔻ڕۆژی 5 پێنج شەم، ڕێکەوتی 2026-6-18، لە خوێندنگەکەمان کۆبوونەوەی خ*لی هاوینەی خوێندکارانی پۆلی (1...
19/06/2026

“بەناوی خودای باڵادەست”

🔻ڕۆژی 5 پێنج شەم، ڕێکەوتی 2026-6-18، لە خوێندنگەکەمان کۆبوونەوەی خ*لی هاوینەی خوێندکارانی پۆلی (12) بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری خ*ل، سەرجەم مامۆستایان و خوێندکارانی بەشداربوو بە سەرکەوتوویی ئەنجامدرا.

🔹لە ماوەی کۆبوونەوەکەدا و لە کەشێکی ئارام و پەروەردەییدا، بەڕێوەبەری خ*ل و مامۆستایان قسە و ئامۆژگارییەکانی خۆیان ئاراستەی خوێندکاران کرد. هەروەها بە گەرمی بەخێرهاتنی خوێندکارانی هاتوو لە خوێندنگە جیاوازەکان بۆ خوێندنگەکەمان کرا و سوپاسی بەشداریکردنیان لە خ*لی هاوینەی ئەمساڵ پێشکەش کران!
🔸شایەنی باسە، زیاتر لە 100 خانەوادە ڕۆڵەکانیان بۆ ئەمساڵی خ*لی هاوینی پۆلی 12 دوانزە ئامانەتی خودای گەورە و بابان کردووە، دواجاریش ئێمە بەوپەڕی ئامانەتەوە ئەرکی خۆمان لە بواری پەروەردە و زانست پێشکەشیان دەکەین !
▫️لە کۆتاییدا، بەڕێوەبەری خ*ل و سەرجەم مامۆستایان دووپاتیان کردەوە کە هەموو جۆرە هاوکاری و پاڵپشتییەکی زانستی و پەروەردەیی بۆ خوێندکاران دابین دەکەن، بۆ ئەوەی بتوانن باشترین ئەنجام و سەرکەوتن بەدەست بهێنن!
شانازیتان پێوە دەکەین !

“بەناوی خودای باڵادەست”🔻بە ئاگایی و بیرهێنانەوەیەک بۆ خوێندکارانی قۆناغی (12) دوانزەیەمی ئامادەیی ( زانستی & وێژەیی ) خو...
13/06/2026

“بەناوی خودای باڵادەست”
🔻بە ئاگایی و بیرهێنانەوەیەک بۆ خوێندکارانی قۆناغی (12) دوانزەیەمی ئامادەیی ( زانستی & وێژەیی ) خوێندنگەکەمان!
🔻ئاگاداری بۆ خوێندکارانی پۆلی (12) دوانزەیەمی ئامادەیی ( زانستی & وێژەیی ) خوێندنگەکەمان، سبەی 1 یەک شەم، ڕێکەوتی ( 2026-6-14) یەکەم ڕۆژی دەستپێکی تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی (12) دوانزەیەمی ئامادەیی یە بە سەرجەم بەشەکانییەوە!
🔻کاتژمێر (7:30) تاقیکردنەوەکان ئەنجام دەدرێن !
◽️بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ڕاپەڕین / بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی پشدەر / هۆبەی ئەزموونەکان
🔸خشتەی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی (12) دوانزەیەمی ئامادەیی ( زانستی & وێژەیی ) ، ساڵی خوێندنی ( 2025-2026) خ*لی یەکەم .
▫️شوێن و هۆڵی ئەنجامدانی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی (12) دوانزەیەمی زانستی و وێژەیی خوێندنگەکەمان ، بۆ ساڵی خوێندنی ( 2025-2026 ) خ*لی یەکەم .
🔹خوێندکارانی پۆلی (12) دوانزەیەمی زانستی خوێندنگەکەمان ، لە خوێندنگەی خۆمان ( ئامادەیی بابان ) تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن و دابەش بوون بەسەر (3) هۆڵ دا.
🔹خوێندکارانی پۆلی (12) دوانزەیەمی وێژەیی خوێندنگەکەمان ، لە ( قوتابخانەی کڵپە )تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن .

▫️خوێندکارانی خۆشەویست تاقیکردنەوە پێوەرێکە بۆ زانیارییەکانتان نەک بۆ بەهاتان !
خودای گەورە پشت و پەنای هەموو لایەک بێت و سەرکەوتوو سەربەرز بمێنن!

“بەناوی خودای باڵادەست”🔻بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ڕاپەڕین ▫️بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی پشدەر ▫️هۆبەی ئەزموونەکان▫️ئامادە...
11/06/2026

“بەناوی خودای باڵادەست”

🔻بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ڕاپەڕین
▫️بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی پشدەر
▫️هۆبەی ئەزموونەکان
▫️ئامادەیی بابان

🔻خشتەی تاقیکردنەوەکانی نووسینەکی کۆتایی
وەرزی یەکەم و وەرزی دووەم "خ*لی دووەم" ساڵی خوێندنی( 2025-2026 )

✅چەند ڕێنماییەکی گرنگ بۆ کاتی تاقیکردنەوەکان :-
🔹ڕۆژی 2 دوو شەم، ڕێکەوتی ( 15-6-2026 ) ، تاقیکردنەوەکان دەستپێدەکەن و ڕۆژی شەممە ، ڕێکەوتی ( 27-6-2026 ) بە کۆتا دێن !
🔹هەموو ڕۆژێک کاتژمێر( 1:00 )یەک ی دوانیوەڕۆ تاقیکردنەوەکان دەستپێدەکەن و ئەنجام دەدرێن.
🔹کاتی دیاریکراوی تاقیکردنەوەکان ( 2 ) دوو کاتژمێرە.

🔸خوێندکاران پێویستە:-
1. ( 10 ) دە خ*لەک پێش کاتی تاقیکردنەوە ئامادە بیت.
2. ناوی سیانی خۆت لەسەر پرسیارەکان بنووسیت.
3. بەهیچ شێوەیەک قەڵەم جاف بەکار مەهێنە لە هیچ شوێنێک.
4. پێش چوونە دەرەوەت وردبینییەکی باشی پرسیار و وەڵامەکانت بکە نەک پرسیارێکت لەبیرچوو بێت.

🔹ئەگەر ڕۆژێک بە پشووی فەرمی هەژمار کرا ئەوا تاقیکردنەوەی ئەو ڕۆژە دەچێتە ڕۆژی دواتر.

بەهیوای سەركەوتن بۆ هەموو لایەك

"لیژنەی تاقیكردنەوەكانی ئامادەیی بابان"

Address

Raparen
Qala Diza

Telephone

+9647511954501

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ئامادەیی بابان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category