25/08/2024
ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ کرد و بڕیاری دا هەموو مامۆستایانی وانەبێژ بکرێنە گرێبەست. ئەمە خۆشترین هەواڵ بوو بۆ وانەبێژان.
بەناوی دەستەی کارگێڕی قوتابخانەکەمان پیرۆزبایی لە مامۆستایانی وانەبێژ دەکەین بەگشتی و مامۆستایانی قوتابخانەکەمان بەتایبەتی و سوپاس بۆ جەنابی سەرۆکی حکومەت و وەزیری پەروەردە.