كۆلێژی پەروەردەی مەخمور

كۆلێژی پەروەردەی مەخمور پەیجی فەرمی كۆلێژی پەروەردە- مەخمور ڕووپەڕی فەرمی كۆلێژی پەروەردە ـ مەخمور.

ئاگاداری ده‌رچوانی كۆلێژه‌كه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ داواكردنی بروانامه‌، ده‌توانن له‌ ڕێگای ئه‌م لینكه‌وه‌https://certific...
24/12/2025

ئاگاداری ده‌رچوانی كۆلێژه‌كه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ داواكردنی بروانامه‌، ده‌توانن له‌ ڕێگای ئه‌م لینكه‌وه‌https://certification.su.edu.krd/request یاخود ئه‌م باركۆده‌وه‌ داوای بروانامه‌ بكه‌ن.

ڕاگه‌یاندنی كۆلێژی په‌روه‌رده‌-مه‌خموور

سه‌ردانی وەزارەتی خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی عێراق بۆ كۆلێژه‌كه‌مان...ئەمرۆ سێشه‌ممه‌، ڕێکەوتی 9-ی12-ی2025 لێژنەیەک...
09/12/2025

سه‌ردانی وەزارەتی خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی عێراق بۆ كۆلێژه‌كه‌مان...
ئەمرۆ سێشه‌ممه‌، ڕێکەوتی 9-ی12-ی2025 لێژنەیەکی تایبه‌ت له وەزارەتی خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی عێراق، بە یاوەری (پ. د. شریف مولود شریف) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بۆ کاروباری زانستی وخوێندنی باڵا، سەردانی كۆلێژی پەروەردە- مەخموریان کرد ولە لایەن (پ.ی.د. نادیه طلعت سعید) ڕاگری کۆلێژ و(د. رسول پیرۆ أحمد) یاریدەدەری ڕاگر، وسه‌رۆك به‌شه‌كانی عه‌ره‌بی وكوردی وبريارده‌رانی به‌ش ویه‌كه‌ی تۆمار ودڵنیایی جۆری وبه‌رپرسی هۆبه‌ كارگێریه‌كان پێشوازیان لێکرا.
شایانی باسه، ئەم سەردانە بە مەبەستی بەدواداچوون بوو بۆ کۆلێژەکەمان، بۆ ئەو مەبەستەش ڕاگرایەتی کۆلێژ، هەردوو بەشی زمانی کوردی وعەرەبی، یەکە وهۆبە کارگێڕیەکان، هۆلەکانی خوێندن، تۆمار ولێژنەی تاقیکردنەوەکانیان بەسەرکردەوە.
لێژنەی ناوبراو له‌ لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ سوپاسی ئه‌و پێشوازییەیان كرد وخوازیاری ئەوەبوون كۆلێژه‌كه‌مان به‌ به‌شی زیاتری لێ بکرێتەوە.

زيارة لجنة خاصة من وزارة التعليم العالي العراقي إلی كليتنا...
اليوم الثلاثاء، الموافق ل 9-12-2025 قامت لجنة خاصة من وزارة التعليم العالي والبحث العلمي في العراق برفقة (أ.د. شريف مولود شريف) مساعد رئيس الجامعة للشؤون العلمية والدراسات العليا بزيارة إلى كلية التربية-مخمور، وكان في استقبالهم كل من (أ.م.د نادية طلعت سعید) عميدة كلية التربية – مخمور، و (د.رسول بيرو أحمد) معاون العميد، ورؤساء قسمي اللغة العربية والكوردية بمقررهما ووحدات التسجیل وضمان الجودة وكافة الشعب الإداریة.
جدير بالذكر أن الزيارة كانت تهدف إلى المتابعة والاطلاع على شؤون كليتنا بشكل عام، ولا سيما قسمي اللغة الكردية والعربية، حيث قام الوفد بجولة في جميع الأقسام والقاعات الدراسية، إضافةً إلى الاطلاع على شؤون التسجيل، والقبول، واللجنة الامتحانية، وسائر الجوانب الإدارية في الكلية.
ومن جهتهم قدّموا شكرهم على حفاوة الاستقبال، وأعربوا عن أملهم في أن تشهد كليتنا تطورًا أكبر في المستقبل.

ڕاگه‌یانی كۆلێژی په‌روه‌رده‌-مه‌خموور

08/12/2025
به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێز ڕاگری كۆلێژ(پ.ی.د. نادیه طلعت) له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین. به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لا...
25/11/2025

به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێز ڕاگری كۆلێژ(پ.ی.د. نادیه طلعت) له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین.
به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین (پ.د.کامەران یونس محمدئەمین) و یاریده‌ده‌رانی به‌ڕێزیان ڕێزلێنانیان پێشكه‌ش به‌ هه‌ردوو به‌ڕێزان (پ.ی.د هشام فالح حامد) وه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری قوتابی (رقیب حارس) كرد له‌ پای ده‌رچوونی توێژینه‌وه‌ی قوتابی ناوبراو، ‌ دوای ئه‌وه‌ی تەواوی قۆناغه‌كانی هەڵسەنگاندنی تێپەڕاند و، گەیشت به‌ قۆناغی کۆتایی و توانرا به‌شدار بن له‌ دیداری قوتابیانی داهێنه‌ر لە سەڵتەنەتی عومان، بۆیه‌ ڕێزلێنان پێشكه‌ش به‌ ناوبراوان كرا.

ڕاگەیاندنی کۆلێژی پەروەردە-مەخموور

کاریگەری توانا و بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە لەسەر سەرکەوتنی ئەکادیمیدا...کۆلیژی پەروەردە_ مخموور بە چاودێری بەڕێز ڕاگری کۆلێ...
16/11/2025

کاریگەری توانا و بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە لەسەر سەرکەوتنی ئەکادیمیدا...

کۆلیژی پەروەردە_ مخموور بە چاودێری بەڕێز ڕاگری کۆلێژ (پ.ی.د. نادیە طلعت سعید ) "وۆرکشۆپ"ێک بە ناونیشانی (کاریگەری توانا و بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە لەسەر سەرکەوتنی ئەکادیمی) ئەنجامدەدات.

بەڕێوبەری پانێڵ: بەڕێز/ م. دلێر مجید مصطفی
پانێڵی یەکەم: بەڕێز/ م. شاین حمدامین صادق
پانێڵی دووەم: بەڕێز/ د. خالد مغدید کانبی
بۆ قوتابیانی بەشی زمانی کوردی و عەرەبی
کات و بەروار: سێ شەممە، 18-11-2025
کاتژمێر: 10.00
شوێن: کۆلێژی پەروەردەی مەخموور، هۆڵی سیمینار.

12/11/2025
لە پەراوێزی دیداری داهێنەران کە لە سەڵتەنەتی (عەممان)بەڕێوەچووە،سەرۆکی بەشی زمانی عەرەبی لەکۆلێژەکەمان بەڕێز(پ.ی.د.هشام ...
08/11/2025

لە پەراوێزی دیداری داهێنەران کە لە سەڵتەنەتی (عەممان)بەڕێوەچووە،
سەرۆکی بەشی زمانی عەرەبی لەکۆلێژەکەمان بەڕێز(پ.ی.د.هشام فالح)سەردانی بەشی زمانی عەرەبی لە زانکۆی (نزوی)کرد، وەچاوی بەبەڕێز (د.سعید الحدیدی) سەرۆک بەشی زمانی عەرەبی و بەئامەدەبوونی کۆمەڵێک مامۆستای هەمان بەشی زانکۆی نزوی کەوت و تیایدا گفتوگۆی زانستی و ئاکادیمی لەسەر چەندین بابەتی پەیوەست بە پەرەپێدانی زمانی عەرەبی کرا.
وە هەروەها تاوتوێی چۆنیەتی هاوکاری و هاوبەشی لەنێوان هەردوو بەشدا کرا.

ڕاگەیاندنی کۆلێژی پەروەردە-مەخموور

لە هەولێرەوە بۆ زانکۆی نه‌زوه‌...له‌ دوای دامه‌زراندنی کۆلێژی پەروەردە-مه‌خموور، بۆ یەکەم جار لە دیداری قوتابیانی داهێنه...
02/11/2025

لە هەولێرەوە بۆ زانکۆی نه‌زوه‌...

له‌ دوای دامه‌زراندنی کۆلێژی پەروەردە-مه‌خموور، بۆ یەکەم جار لە دیداری قوتابیانی داهێنه‌ر لە سەڵتەنەتی عومان بە توێژینەوەی قوتابی (رەقیب حارس) و، بە سەرپەرشتی (پ.ی.د.هیشام فالح) بەشداری ده‌كات.
شایەنی باسه ئەم کۆنفرانسە لە زانکۆی نه‌زوه‌ لە سەڵتەنەتی عومان لە ڕێکەوتی1ی-11 تا 6ی11ی-2025بەڕێوەدەچێت، توێژینەوه‌كه‌ دوایی ئەوەی تەواوی قۆناغه‌كانی هەڵسەنگاندنی تێپەڕاند و، گەیشت به‌ قۆناغی کۆتایی، پوختەی توێژینەوەکە به‌ ئاڵای كوردستانه‌وه‌ پێشكه‌ش به‌ئەنجومەنی هەڵسەنگێنەران كه‌ له‌ وڵاتانی جیا جیاوە به‌شدارن دەکات.
به‌ناوی ڕاگرایه‌تی كۆلێژ ده‌ستخۆشی له‌هه‌ردوو به‌ڕێزان ده‌كه‌ین كه‌ توێژینه‌وه‌كه‌یان به‌سه‌ركه‌وتوویی وه‌رگیراوه‌. وبه‌هیوای پێشكه‌وتنی زانستی وبه‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتنی زیاتر بۆیان و بۆ كۆلێژه‌كه‌مان.

من أربيل إلى جامعة نزوى…
تشارك كلية التربية- مخمور وللمرة الأولى منذ تأسيسها في المؤتمر الطلابي الإبداعي المنعقد في سلطنة عمان؛ ببحث للطالب (رقيب حارس) وبإشراف (أ.م.د. هشام فالح حامد) بعد أن أتم البحث مراحل من الاختبار والتقييم ووصل لمراحله النهائية؛ والذي سيلقى الباحث نسخته النهائية من البحث، رافعا علم كوردستان أمام اللجان المشكلة من عدة دول.
ومن الجدير بالذكر: يقام المؤتمر في سلطنة عمان / جامعة النزوى من تاريخ 1 - 6 /11/ 2025. وباسم عمادة الكلية نتقدّم بأجمل التهاني والتبريكات بمناسبة قبول البحث، متمنّين لهما مزيدًا من التقدّم والنجاح العلميّ.

ڕاگه‌یاندنی كۆلێژی په‌روه‌رده‌-مه‌خموور

چاڵاكی زانستیلە درێژەی کار و چاڵاکییەکاندا، کۆلێژی پەروەردە- مەخموور، لەژێر چاودێری بەڕێز ڕاگری کۆلێژ، ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ ...
28/10/2025

چاڵاكی زانستی
لە درێژەی کار و چاڵاکییەکاندا، کۆلێژی پەروەردە- مەخموور، لەژێر چاودێری بەڕێز ڕاگری کۆلێژ، ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی 28ی-10ی-2025 هەڵستا بە ڕێكخستنی وۆركشۆپێك له‌ ژیرناونيشانى: (ستراتیژی و فەلسەفەی هەڵبژاردن له‌ لایه‌ن گه‌نج)، بۆ هه‌ر یه‌ك له‌ بەڕێزان: (د. چنار سعد عبداللە) مامۆستای زانكۆ وئەندامى کۆمیتەى ناوەندى پارتی دیموكراتی كوردستان و، (پ.ی.د نادیە طلعت سعید) ڕاگری کۆلێژ، هەروەها بەڕێوبەری پانێڵ بەرێز: (د. خالد مغدید کانبی) بۆ قوتابیانی كۆلێژه‌كه‌مان ، بە هاوکاری لێژنەی نوێنەرایەتی قوتبیان ڕێكخرا.
جێگای باسه ئه‌م وۆركشۆپە له‌ دوو پانێل پێك هاتبوو، پانێڵستان له‌ كه‌ش وهەوایه‌كی زانستیدا چه‌ندین ته‌وه‌ری گرینگیان باس كرد سه‌باره‌ت به‌ (فه‌لسه‌فەی هه‌ڵبژاردن)، تیایدا تیشك خرایە سه‌ر بابه‌تەکانی: مێژووی شۆرشه‌كانی كورد، چه‌مكی دیموكراسی و ئازادی، گرینگی ده‌نگدان و پێوه‌ره‌كانی كران، جگە لەمەش باس له‌ پرەنسیپەکانی دیاریکردنی کیان و کاندید كران، هەروەها باس له‌ حکومڕانی و مەسەلەی تۆپۆگرافیا، وگرنگیدانی کیانە سیاسییەکان بە ژینگە، کەش و هەوا، خزمەتگوزارییەکانی دیکە کران.
له‌ كۆتاییدا ڕاگرایه‌تی كۆلێژ سوپاسگوزاری خۆی پێشكه‌ش بە به‌ڕێز (د. چنار سعد عبد الله) كرد.

ڕاگه‌یاندنی كۆلێژی په‌روه‌رده‌-مه‌خموور

چاڵاكی زانستیلە درێژەی کار و چاڵاکییەکاندا، کۆلێژی پەروەردە- مەخموور، لەژێر چاودێری بەڕێز ڕاگری کۆلێژ، ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ ...
28/10/2025

چاڵاكی زانستی
لە درێژەی کار و چاڵاکییەکاندا، کۆلێژی پەروەردە- مەخموور، لەژێر چاودێری بەڕێز ڕاگری کۆلێژ، ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی 28ی-10ی-2025 هەڵستا بە ڕێكخستنی وۆركشۆپێك له‌ ژیرناونيشانى: (ستراتیژی و فەلسەفەی هەڵبژاردن له‌ لایه‌ن گه‌نج)، بۆ هه‌ر یه‌ك له‌ بەڕێزان: (د. چنار سعد عبداللە) مامۆستای زانكۆ وئەندامى کۆمیتەى ناوەندى پارتی دیموكراتی كوردستان و، (پ.ی.د نادیە طلعت سعید) ڕاگری کۆلێژ، هەروەها بەڕێوبەری پانێڵ (د. خالد مغدید کانبی) بۆ قوتابیانی كۆلێژه‌كه‌مان، بەهاوکاری لێژنەی نوێنەرایەتی قوتابیانی کۆلێژ ڕێكخرا.
جێگای باسه ئه‌م وۆركشۆپە له‌ دوو پانێل پێك هاتبوو، پانێڵستان له‌ كه‌ش وهەوایه‌كی زانستیدا چه‌ندین ته‌وه‌ری گرینگیان باس كرد سه‌باره‌ت به‌ (فه‌لسه‌فەی هه‌ڵبژاردن)، تیایدا تیشك خرایە سه‌ر بابه‌تەکانی: مێژووی شۆرشه‌كانی كورد، چه‌مكی دیموكراسی و ئازادی، گرینگی ده‌نگدان و پێوه‌ره‌كانی كران، جگە لەمەش باس له‌ پرەنسیپەکانی دیاریکردنی کیان و کاندید كران، هەروەها باس له‌ حکومڕانی و مەسەلەی تۆپۆگرافیا، وگرنگیدانی کیانە سیاسییەکان بە ژینگە، کەش و هەوا، خزمەتگوزارییەکانی دیکە کران.
له‌ كۆتاییدا ڕاگرایه‌تی كۆلێژ سوپاسگوزاری خۆی پێشكه‌ش بە به‌ڕێز (د. چنار سعد عبد الله) كرد.

ڕاگه‌یاندنی كۆلێژی په‌روه‌رده‌-مه‌خموور

کۆبوونەوەی  ڕاگری  کۆلێژ  لە گەڵ مامۆستایانرۆژی دوو شەممە 27ی-10ی-2025 ڕاگری کۆلێژەکەمان (پ.ی.د. نادیه طلعت سعید) بە ئام...
28/10/2025

کۆبوونەوەی ڕاگری کۆلێژ لە گەڵ مامۆستایان
رۆژی دوو شەممە 27ی-10ی-2025 ڕاگری کۆلێژەکەمان (پ.ی.د. نادیه طلعت سعید) بە ئامادەبوونی به‌ڕێز یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ (د. رسول پیرۆ احمد)، لەگەڵ سه‌رۆك به‌شه‌كان وسەرجەم مامۆستایانی کۆلێژ کۆبووەوە.
شایانی باسه‌ لە کۆبونەوەکەدا ڕاگری کۆلێژ وتەیەکی پێشکەشکرد، دواتر باس لە چەندخاڵێکی گرنگ کرا کە پەیوەست بوو بە ڕێنماییەکانی کۆلێژ وپلانی ساڵی نوێی خوێندن وچاڵاکییە زانستییەکان.
له‌كۆتایشدا مامۆستایان خۆشحالی خۆیان ده‌ربری، وچه‌ندین تێبینی زانستی وسه‌رنجیان خسته روو بۆ پێشخستنی پرۆسه‌ی خوێندن له‌ كۆلێژه‌كه‌مان.

ڕاگەیاندنی کۆلێژی پەروەردە- مەخموور

Address

Makhmur

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when كۆلێژی پەروەردەی مەخمور posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share