تەکنەلۆژیایی نەوت Oil and Gas

  • Home
  • Iraq
  • Koya
  • تەکنەلۆژیایی نەوت Oil and Gas

تەکنەلۆژیایی نەوت Oil and Gas تايبه‌ت به‌ خوێنكارانى به‌شى نه‌وت

بە ئەرکی خۆمی دەرانم وەک ئەندازیارێی نەوت و شارەزایەک لەبازاری سوتەمەنی ناوخۆی  سەرپەرشتیارێکی سەلامەتی و کوالێتی  چەند ...
20/07/2020

بە ئەرکی خۆمی دەرانم وەک ئەندازیارێی نەوت و شارەزایەک لەبازاری سوتەمەنی ناوخۆی سەرپەرشتیارێکی سەلامەتی و کوالێتی چەند رێنمایەک بدەم بە هاولاتیان لەسەر بەنزین بۆ ئەو وەرزی گەرمایەی ئێستا.
1- تێکردنی بەنزین لەکاتی شەوان یان بەیانیان زوو واتا لەو کاتانەی کەش وهەوا فێنکە.
2- بەر لە تێکردنی بەنزین سەیارەکەت بکوژێنەوە .
3-لە کاتی تێکردنی بەنزین با کەس لە ناو توروبێلە کە نەبێ چونکە چەندین جار ئاگریگرتوە بە هۆی ئەوەی کێشەیەکی کارەبای لە فیولپەمپ هەبوە یان فول پەمپ گەرمبوە وایەرەکانی تاوەندۆتەوە.
4-هیچ کات تەنکی ئۆتۆمبێلەکەت تەواو پرمەکە یان هیچ کات مەهێلە کەمی بەنزین تێدابێ گلۆپی نیشانەی کەم بەنزینی هەلبێت.
5- لەکاتێک ئۆتۆبیلت لەبەر خۆر راگرتوە قەپاغی بەزینەکەی لەکاتی گەرمە بپشکنە بیکەوە و دایخەوە بۆ ئەوەی ئەوغازەی دروست بوە بێتەدەرەوە.
6- لەکاتی سوتانی فیول پەپ تکایە شتی تایبەتی خۆی بۆ ببەستە لەبەر چەند دۆلارێک خۆ توشی مەترسی مەکە، شتی عادی و خراپ مەبەستەوە.
7- دەست کاری گۆرینی فیوزی فیول پەپ مەکە بۆ زیاتر .
8- لەبەر خاتری 25 دینار کەمتر بەنزینی خراپ مەکە تورمبێلەکەت .چونکە لە 10 لتر دەکاتە 250 دینار .
9- لەهەر شوێنێک بەنزینت تێکرد بۆنی بۆگەنی لێهات هەست بەسەر ئێشەکرد لەبەر بۆنەکی لەو شوێنە جارێکی تر تێمەکەوە چونکە بەزینی باش بۆنی توشی سەر ئێشەت ناکات.
تێروانین:- بەنزینی نۆرمالی باش لە ئێستا دا لە هەولێر لتری لە 400 دینار زیاترە
بە هیوای سەلامەتی بۆ هاولاتیان

سەنگەر ناسیح

غازی سروشتی چییە؟ و سوودی غازی سرووشتی چییە?‌غازی سروشتی ‌غازێكە پێكهاتوە لە تێكەڵەیەكی هایدرۆ كاربۆنەكان (ماددە هایدرۆ ...
25/06/2020

غازی سروشتی چییە؟ و سوودی غازی سرووشتی چییە?

‌غازی سروشتی ‌غازێكە پێكهاتوە لە تێكەڵەیەكی هایدرۆ كاربۆنەكان (ماددە هایدرۆ كاربۆنەكان)، لە ژێر قوڵایی (2 تا 3,500) مەتری ژێر زەویدایە، پێی دەوترێت وزەی (فۆسیلی) زۆربەی پێكهاتەكەشی بریتیە لە‌غازی (میسان)،‌ هەروەها بەشێكی كەم لە پێكهاتەی چەن ‌غازێكی تری وەك (ئیسان، پرۆپان، بیوتان و پێنتان).
🏗️كیلگەكانی غازی سروشتی هەریمی كوردستان تاوەكو ئیستا پینج كیلگەی غازیە ( كۆرمۆر ، چەمچەمال ، كوردمیر ، میران،چیاسورخ)

زۆربەیان دەكەونە ناوچەكانی گەرمیان و تەنها یەك كیلگە دەكەویت پاریزگای سلیمانی ،

*سیفاتە باشەكانی غازی سروشتی
1 ـ ژینگە پیس ناكات
2.هەمووی بەكاردێت و پاشەڕۆی نیە
3.ئابوریشە
4.بەكاردێت لەبواری پیشەسازی و گەرمكردنەوەدا.
5 ـ بۆ پترۆكیمیای بەكاردێت .
6 ـ لە جیاتی بەنزین بۆ ئۆتۆمبیل بەكاردێت .
7 ـ بۆ وزەی كارەبا بەكاردیت

24/06/2020
18/06/2020

Product/service

04/06/2020

بەم هاشتاگە پشگیرمان بن👇

ئەتوانین چی درووست كەین لە بەرمیلئ نەوت?What can you make from (1bbl)
22/05/2020

ئەتوانین چی درووست كەین لە بەرمیلئ نەوت?
What can you make from (1bbl)

گازی نیترۆجێن چییە؟ تا چەندێک بۆ تایە باشە؟لە ئێستادا زۆرێک لە کۆمپانیاکانی دروستکردنی تایە، رێنمایی ئەوە بە بەکارھێنەرا...
16/05/2020

گازی نیترۆجێن چییە؟ تا چەندێک بۆ تایە باشە؟

لە ئێستادا زۆرێک لە کۆمپانیاکانی دروستکردنی تایە، رێنمایی ئەوە بە بەکارھێنەران دەدەن لە جیاتی ھەوای ئاسایی گازی نیترۆجێن بۆ تایەی ئۆتۆمبێلەکانیان بەکاربھێنن، بزانین نیترۆجێن سوودی چییە.

پێشەکی دەبێت ئەوە بزانین، گازی نیترۆجێن 78.1٪ی ئەو ھەوایە پێکدەھێنێت کە ھەڵیدەمژین و لە شتی تریشدا بەکاری دەھێنین، ئۆکسجین 20.9٪ و 1٪ ـەکەکەی دیکەش گازی جۆراوجۆرن.

گازی نیترۆجێنیش لە ھەوای ئاسایی دەردەھێنرێت، یان بڵێین ھەوای ئاساییە و ئۆکسجین و ھەڵمی ئاو و تەپوتۆزی ھەوای لێ جیاکراوەتەوە و پاڵفتە کراوە، بەڵام بەھۆی سەختیی کردەی جیاکردنەوەی ئۆکسجین لە ھەوای ئاسایی، ئەوا ھەوای ئاسایی تەنھا لە ھەڵمی ئاو و تەپوتۆز پاکدەکرێتەوە و وەک گازی نیترۆجێن دەناسێنرێت تا لە تایەی ئۆتۆمبێلدا بەکار بھێنرێت.

سوودەکانی ئەم ھەوا پاڵفتەیە چییە؟

- لە کاتێکدا ھەوای ئاسایی بڕێکی دیاریکراو ھەڵمی ئاوی تێدایە، ئەم ھەڵمە لە کاتی نزمبوونەوەی پلەی گەرمادا دەگۆڕێت بۆ ئاو و بەوەش قەبارەی ھەوای ناو تایەکە کەدەبێتەوە و وا دەزانین ھەواکەی دابەزیوە. لە کاتی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمادا ھەڵمەکە ھاوکاری کشانی زیاتری ھەوای ناو تایەکە دەکات و مەترسی تەقینی لێدەکرێت. بەڵام ئەگەر ئەو ھەوا پاڵفتەیە بێت ئەو کێشانە دروستناکات.

- ھەروەھا ھەڵمی ئاو ھاوکاری ژەنگ گرتنی ویلەکان (ئەگەر ئاسن بن) و توانەوەی کاربۆنی تایەکانە، کە زۆرجار وەک بۆدرەیەکی رەش بە سەر تایەکە یان ناو تایەکەوە دەبینرێت، ئەوەش لە تەمەنی تایەکە کەمدەکاتەوە. بەڵام ئەو ھەوا پاڵفتەیە کە لێرە بە نایترۆجین دەناسرێت، ھەڵمی ئاوی تێدا نییە و ئەم کێشانە دروستناکات.

- گەرمای جۆرێتی تایبەتی ئەو گازە پاڵفتەیە بەرزترە لە گەرمای جۆرێتی ھەوای ئاسایی، بۆیە بۆ وڵاتی خۆمان و بە تایبەتتر بۆ ھاوینان باشترە و کەمتر ڕێگە بە گەرمبوونی تایەکان دەدات.

- کێشی ئەو گازە پاڵفتەیە لە کێشی ھەوای ئاسایی سووکترە، بەوەش تایەکان سووکتر دەبن و فشاریش لەسەر بزوێنەر کەمترە و سەرفکردنی بەنزینیش کەمتر دەبێتەوە، بە تایبەتی لە رێگا درێژەکاندا.

- گەردەکانی ئەو گازە پاڵفتەیە توانای یاریکردنیان ھەیە بە ناو یەکدا، بۆیە لە کاتی فشاری زۆر لەسەر تایەکان یان رۆشتن بەسەر تاسە و شێواوییەکانی رێگادا ھێزی پێچەوانە دەمژێت و کەمتر دەیدات بە سیستمی ڕاگیرکردن، ئەمە ھەم تایەکە ناشێوێت و ھەم ئۆتۆمبێلەکەش نەرمتر دەکات.

ھەرچەند ھەندێک نرخەکەی زیاترە لە ھەوای ئاسایی، بەڵام بۆ کەمکردنەوەی خەرجی و پاراستنی درێژخایەنی تایەکان، ئەو گازە پاڵفتەیە لە ھەوای ئاسایی باشترە و تاقیبکەنەوە.

07/05/2020

دوزينةوةي مادةكاني كيميا بة پيي سالةكاني دوزينةوةي

300 years of element discovery

07/05/2020

ئەم ڤیدۆیە هەنگاوەكانی دەرهئنانی شلە نیشان ئەدات.

03/05/2020

کارگه‌یه‌ک له‌سلێمانی پێویستی به‌ ده‌رچووی کیمیا هه‌یه‌
مه‌رجه‌کان:
1- خاوه‌ن بڕوانامه‌بێت له‌ بواری کیمیادا و ده‌رچووی تازه‌ بێت.
2- له‌ڕه‌گه‌زی نێر بێت.
3- زمانی ئینگلیزی بزانێت.
ئه‌وانه‌ی خوازیارن سیڤی بنێرن بۆ ئه‌و ئیمه‌یڵه‌ی خواره‌وه‌‌ و ده‌رچووی کیمیا بنوسن له‌ بابه‌تی ئیمه‌یڵه‌که‌دا:
[email protected]

Address

Koya

Telephone

+9647518234543

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when تەکنەلۆژیایی نەوت Oil and Gas posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share