19/08/2026
بە خۆشحاڵییەوە کۆتایی خ*لی هاوینەی فێربوونی زمانی ئینگلیزی و عەرەبی لە کۆمەڵگەی پەروەردەیی کۆیەی ناحکومی ڕادەگەیەنین.
ئەم خ*لە هەنگاوێکی جوان بوو بۆ بەهێزکردنی تواناکانی فێرخوازان و دروستکردنی هەلی زیاتر بۆ فێربوون، پەرەپێدان و بەکارهێنانی زمانەکان لە ژیانی ڕۆژانەدا.
بەخشینی بڕوانامە تەنها کۆتایی خ*لێک نییە، بەڵکو دەستپێکی هەنگاوێکی نوێیە بەرەو سەرکەوتن. هیوادارین هەر یەکێک لە فێرخوازان بە متمانەیەکی زیاتر بەردەوام بن لە فێربوون و هەموو ئەو توانایانەی فێری بوونە، بیکەنە بنەمای سەرکەوتنی ژیانیان.
سوپاس و پێزانین بۆ بەڕێوەبەران و مامۆستایان و هەموو ئەو کەسانەی بە دڵسۆزی و ماندووبوون بەشدارییان کرد لە سەرکەوتنی ئەم خ*لە.
سوپاسێکی تایبەتر بۆ خانەوادەی بەرێزی فیرخوازان بە هەلبژاردنی کۆمەڵگەی پەروەردەیی کۆیەی ناحکومی
ئێمە باوەڕمان وایە: فێربوون کۆتایی نییە؛ هەر فێربوونێک، دەستپێکی سەرکەوتنێکی نوێیە.
🌹 پیرۆزبایی لە هەموو فێرخوازانی خۆشەویستمان دەکەین، بە هیوای داهاتوویەکی پڕ لە زانست و سەرکەوتن