Learn English with Salar

Learn English with Salar English with Salar

20/05/2023
فێربونی کەلو پەلەکانی ناوماڵ بە وێنە
19/05/2023

فێربونی کەلو پەلەکانی ناوماڵ بە وێنە

ئەمشەو کۆبونەوە ودانیشتن لەگەڵ چالاکوان و خەمخۆرانی شاری کۆیە لە قشڵەی کۆیە. ھەر وەکو چۆن لە مەسەلەی ڕێگاکان ھاودەنگ بوو...
06/05/2023

ئەمشەو کۆبونەوە ودانیشتن لەگەڵ چالاکوان و خەمخۆرانی شاری کۆیە لە قشڵەی کۆیە.

ھەر وەکو چۆن لە مەسەلەی ڕێگاکان ھاودەنگ بووین بە ھەمان شێوەش کار دەکەین لە داھاتوو بۆ خزمەتکردنی زیاتری شاری کۆیە بە ھەر پڕۆژە و فشار و یان بەرنامەیەک کە خزمەت بە ھاوشاریان و خەڵکی دەڤەرەکە بکات.

سالار سلێمان

ئەگەر دارێک بە گەنجی بچێنی کە پیر بویت لقێکی دەبێت بە گۆجان بۆت. بەڵام ئەگەر دارێکت بە گەنجی ھەڵقەند کە پیر بویت شوێنی د...
29/04/2023

ئەگەر دارێک بە گەنجی بچێنی کە پیر بویت لقێکی دەبێت بە گۆجان بۆت. بەڵام ئەگەر دارێکت بە گەنجی ھەڵقەند کە پیر بویت شوێنی دارەکە خۆت تێ دەکەوی.

ئەگەر بتەوێ ڕێگایی خەڵکی ڕوناک بکەیتەوە دڵنیام ڕێگایی خۆشت ڕۆشن دەبێت، ھەموو چاکەیەک چاکەیی بەدواوەیە ،خراپەش خراپەی بە دواوەیە.

بەڵام ھەموو شتێک پەیوەستە بە کاتەوە ئیتر ئەوە سروشتی ژیانە.

ھەمیشە ئومێدتان بە ژیان ھەبێت
سالار سلێمان

جەژنتان پیرۆز بێت، ھەمیشە لە جەژن و خۆشیدابن.ھەرچەندە بەیانی جەژنە بەڵام خەڵکێکی زۆری ئەم ھەرێمە لە قەیران و بێ موچەی دە...
20/04/2023

جەژنتان پیرۆز بێت، ھەمیشە لە جەژن و خۆشیدابن.

ھەرچەندە بەیانی جەژنە بەڵام خەڵکێکی زۆری ئەم ھەرێمە لە قەیران و بێ موچەی دەژین ، ھەزاران خەم و دەردیان ھەیە بەھۆی ئەم دەسەڵاتە گەندەڵ و خۆسەپێنە. ئێمە وەکو نەوەی نوێ پشتیوان بە خواو بە جەماوەر بەڵێن دەدەین جەژنی ڕەمەزانی داھاتوو جیاوازتر بکەین تا خەڵک لەو ھەموو نەھامەتیە ڕزگارییان بێت.

سالار سلێمان

چۆن ھەڵەکانمان چاک بکەینەوە؟؟ئەگەر لە ژیان کارێکت دەست پێ کردووە بەڵام ھەڵەت تێدا کردووە ئەوا خەم مەخۆ پێویست ناکات بچیت...
12/04/2023

چۆن ھەڵەکانمان چاک بکەینەوە؟؟

ئەگەر لە ژیان کارێکت دەست پێ کردووە بەڵام ھەڵەت تێدا کردووە ئەوا خەم مەخۆ پێویست ناکات بچیت لە سەرەتاوە دەست پێ بکەیتەوە لەو شوێنە دەست پێکەوە کە وەستاوەی تازە ناتوانی سەرەتا بگۆڕی بەڵام دەتوانی کۆتاییەکەی بگۆڕی.

مەھێلە ھەرگیز ڕابردوو کۆنتڕۆڵت بکات بەڵام وابکە بیکەیتە دەرسێک چونکە ھەڵەکانیش زۆر پێویستن لە ژیان لەبەر ئەوەی ئەگەر ئەو ھەڵانەی نەبونایە تۆ نەبویتە ئەو کەسەی کە ئێستا ھەی. کەسی سەرکەوتو ھەمیشە دەڵێت باشترین مامۆستام ئاخیر ھەڵە بوو کە لێوەی فێر بووم.

ھەڵەکانی ڕابردووت زیندانێک نیە کە خۆتی تێدا بەند بکەی بەڵام دەرگاێکن بۆ ئەوە لە ڕێگایەکی تر ئەزمونی ژیان بکەی.

ڕابردوو لە مێشکت دایە وە پەندی لێ وەرگرە بەڵام داھاتووت لە ناوە دەستەکانتە سودی لێ وەرگرە.

کەسە سەرکەوتوەکان ئەوان کە زۆرترین ھەڵەیان ھەبووە بەڵام لە کۆتایی دا ھەموو ئەو ھەڵە و شکستانەیان بەکار ھیناوە وەک پلیکانەک بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیا.

ھەڵە کردن ئاسایە بەڵام چاک نەکردنی کارەساتە ئەگەر بەردەوام بی لەسەری دەبێتە خوێکی خراپ لە کۆتاییدا دەبێتە چارەنوست. زۆر ھەڵە ھەیە کردوومانە لە زۆر بواری ژیان ، زۆرن ناتوانم لێرە باسی ھەمووان بکەم تەنھا باسی بارودۆخی سیاسسی خەڵک گەر لە سەردەمێک دا متمانەمان بە حیزبانە دابی کە ئێستا لەسەر دەسەڵاتن نابێت لەمەودوا بەھیچ شێوەیەک دووبارە متمانەیان پێ بکەینەوە، ئەگەر وا نەکەین ئێمەش بەرپرسیار دەبین لەم وەزعەو وە ناشبێت بەردەوامی بە کارە خراپەنەیان بدرێت.

تاریکی بە تاریکی چارەسەر ناکرێت بەڵکو تاریکی بە ڕوناکی چارەسەر دەبێت.
خراپە بە خراپە چارە ناکرێت بەڵکو خراپە بە چاکە چارەسەر دەکرێت.

ھەر ساخ و سەلامەت بن
سالار سڵێمان

بابەتێکی کەمێک درێژە بەھیوام بیخۆێنەوە و سودی لێ وەرگرن.ئەوەندەت گوێ لێیە دانەیەک لە قاتی سەرەوە دەڵێ ئەم شەڕە لە پێناوی...
06/04/2023

بابەتێکی کەمێک درێژە بەھیوام بیخۆێنەوە و سودی لێ وەرگرن.

ئەوەندەت گوێ لێیە دانەیەک لە قاتی سەرەوە دەڵێ ئەم شەڕە لە پێناوی ( خودا و نیشتیمان و پیرۆزی خاک و ئایدۆلۆژیا) دایە. بەڵام کە شەڕەکە تەواو دەبێت سەیر دەکەیت نە خودا لە شەڕەکەدا بووە و نە نیشتیمان و نە پیرۆزی خاک) ناوی ئەوان تەنھا بەکارھێنرا بۆ ئەوەی قەناعەت بە تۆ بکەن کە شەڕ بکەیت.

بزانن چۆن شەڕمان پێدەکەن و نازانینیشن بۆچی؟؟

کابرایەک جارێک بۆی گێڕامەوە ، گوتی لەسەردەمی گەنجی لە ماڵە دراوسێیەکمان ژن مارە بڕین بوو، پیاوان لە قاتی سەرەوەی ماڵی کچەکە دانیشتبوون ، ئێمەش کۆمەڵێک منداڵ و ھەرزەکار لە بەرەی ھەردوو لا لە بەردەرگای ماڵەکە وەستا بووین و نوکتەو قسەی خۆشمان ئەکرد بە یەکەوە بە بێ ئەوەی یەکتر بناسین،
ھەرە ئەوندەمان زانی لە قاتی سەرەوە لە لای پیاوەکان بوو بەشەڕ و دەنگە دەنگ ، بێ ئەوەی ئێمە بزانین چی بووە ؟ لە سەر چی شەڕ ڕوویداوە؟
ئێمەش لە خوارەوە دەست بەجێ بەربووینە گیانی یەکتر ، بە نزیکەی یەکی پەنچا شەق و بۆکسمان لە یەکدا بێ ئەوەی کەس بپرسێ بۆ؟
تەنھا ئەوەندەمان گوێ لێ بوو زەلامێک لەسەرەوە ھاواری کرد کوڕینە لێیان بدەن بۆ وەستاون لێیان بدەن. کاتێکیش شەڕەکە ئەھوەن بوویەوە خەڵک کەوتە نێوانەوە، بینیمان شەڕەکە لەسەر سێ مسقاڵ ئاڵتون بووە، لەسەر سێ مسقاڵ ئاڵتوون سێ ھەزار شەقمان لە یەکتر ھەڵداوە. دوای مانگێکیش ئەوان ئاشت بوونەوە و دەستیان کردە ملی یەکتر و کوڕ و کچەکە چوون بۆ مانگی ھەنگوینی ، وەلێ شوێنی ئەو شەقانەی کە ئێمە نەمان ئەزانێ بۆ لەیەکتری ھەڵئەدەین تەنھا پێمان ووترابوو ھەتا ساڵانێکی زۆر ئازار و تاڵیەکەی ھەر مابوو.

خوڵاسەی کەلام،
بەنزیکەی ھەموو شەڕەکانی دونیا بەم شێوەیە دەست پێ دەکات ، لە قاتی سەرەوە لە نێوان گەورەکان لەسەر شتی پڕو پوچ دەبێت بە شەڕ ، کەچی لە خوارەوە خەڵکەکە بێ ئەوەی بزانن مەوزوع چیە لە یەکتر ھەڵدەدەن ،تۆ تەنھا ئەوەندەت گوێ لێیە دانەیەک لە قاتی سەرەوە دەڵێ ئەم شەڕە لە پێناوی ( خودا و نیشتیمان و پیرۆزی خاک و ئایدۆلۆژیا) دایە. بەڵام کە شەڕەکە تەواو دەبێت سەیر دەکەیت نە خودا لە شەڕەکەدا بووە و نە نیشتیمان و نە پیرۆزی خاک) ناوی ئەوان تەنھا بەکارھێنرا بۆ ئەوەی قەناعەت بە تۆ بکەن کە شەڕ بکەیت.
وەلێ شوێنی ئەو شەقانەی کە ئێمە لەبەر خاتری ئەوان لە یەکتریمان دەدا ھەر دەمێنێت، ئەوان ئەمڕۆ یا سبەی ھەر ئاشت دەبنەوە ، بەڵام شوێنی ھەموو ئەو جنێو وکۆمێنت و پۆست ئێمە لەبەر خاتری ئەوان گرتمان یەکتری ھەرگیز چاک نابێتەوە ، ئەوان دیسانە لە سەرەوە دەست ئەکەنەوە بە خواردنی مۆز و پرتەقاڵ.

بۆیە ئێمە دەبێت زۆر زیرەکتر و چاوکراوەتر بین بۆ ئەوەی چیتر ئەم دەسەڵاتە بەکارمان نەھێنێن و نەمان شکێن.

بەرەو داھاتوەکی پڕشنگدار بۆ ھەموو لایەک.

سالار سلێمان

با بزانین چۆن ئەم دەسەڵات و حیزبانە دەستیان لە تێکدانی کۆمەڵگا و خەڵکەکەی ھەیە. ئەگەر بتەوێت شارستانیەتی ھەر میللەتێک وێ...
05/04/2023

با بزانین چۆن ئەم دەسەڵات و حیزبانە دەستیان لە تێکدانی کۆمەڵگا و خەڵکەکەی ھەیە.

ئەگەر بتەوێت شارستانیەتی ھەر میللەتێک وێران بکەی ئەو دەبێت لەو سێ ڕێگاوە بکەیت، ئەوانیش:

١- تێکدانی شیرازەی خێزان
٢- ھەلوەشاندنەوەی پەروەردە
٣- لە پێش چاوخستنی زاناو پێشەواکان.

بۆ تێکدانی خێزان دەبێ دەوری دایک لە ناو ببرێ.

بۆ ھەڵوەشاندنەوەی پەروەردە دەبێ ڕۆڵی مامۆستا نەھێڵدرێت بە شێوەیەک لێبکرێ کە خوێندکار ڕقی لە مامۆستا بێت.
بۆ ناشیرین کردنی پێشەواکانیش توانج لە زاناکان بەن و ناشرینیان بکەن ھەتا خەڵکی گوێیان لێ نەگرێ و نەیان کەن بە پێشەوای خۆیان .

ئەگەر دایک وشیار نەبوو
وە مامۆستا دڵسۆز نەبوو
وە پێشەوا و زانا کەوتن

ئیتر کێ نەوەیەکی ڕەوشت جوان پەروەردە بکات.

بەداخەوە ئەم دەسەڵات و حیزبانە ھەر لە سەرەتاوە بە بەرنامە کاریان لەسەر ئەمانە کردووە شارەستانیەت و میللەتەکەمانیان لە لێواری نەمان و ڕوخان نزیک کردۆتەوە، بەڵام شکور ئێستا خەڵک ھۆشیار بووە نابێت لەوە زیاتر بھێلین ئەم بە ناو دەسەڵات و حیزبانە لەوە زیاتر ئەو کۆمەڵگایە ناشیرین بکەن.

بەردەوامین لەسەر دروستکردنی نەوەیەکی ھۆشیار و بە ئومێد.

سالار سلێمان
Salar Sleman

ئەمڕۆ وا چاوەرێ دەکرێت ،سەرۆکی ماوە بەسەرچوی حوکمەتی ھەرێم لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبێتەوە بۆ ڕێکەوتن لەبارەی دۆسیەی...
04/04/2023

ئەمڕۆ وا چاوەرێ دەکرێت ،سەرۆکی ماوە بەسەرچوی حوکمەتی ھەرێم لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبێتەوە بۆ ڕێکەوتن لەبارەی دۆسیەی نەوت.

یەکەم جیاوازی ئەوەیە سەرۆکی حوکمەتی کوردستان بەسەر چووە و نا شەرعیە بەڵام ئەوەی عێراق شەرعی و قانونیە.

ئەگەر ھەر ڕێکەوتنێک بکرێت پارتی بە دەسکەوتی خۆی دەزانی یەکێتی بە ھی خۆی، لە و سەین و بەینە لەوەیە لەبەر خستنە پاڵ ئەو دەسکەوتە بۆخۆیان ئەگەری ھەیە لە خەڵکی ھەرێمی کوردستان تێک بدەن بەڵام خەیاڵیان خاوە وەکو جاران ناتوانن چونکە ئەو سەنگ و پێگەی جارانیان نەماوە چی لە ناوخۆ چی لە دەرەوە.

لە ئێستادا ئەگەر ئەو ڕێکەوتنە بکرێت بارودۆخی ھەرێمی کوردستان دەبوژێتەوە، حوکمەتی کوردی بەڕاستی دەبێتە حوکمەتێکی کارتۆنێ بە تەواوەتی تەنھا وەکو دائیرەیەکی لێدێت بۆ ڕای کردنی کاروباری فەرمانبەرانی، دەسەڵاتی جێبەجی کردن و دارایی دەچێتەوە سەر مەرکەز( بەغدا).

ھەر شتێکیش وەک کارتۆنی لێھات ئەوە ھەر بە ھێزێکی سادە دەجوڵێت و لە ناو دەچێت بۆیە لەم ھەڵبژاردنە دا ھێزی بایی خەڵک دێت ئەو کارتۆنە لەگەڵ خۆی ڕادەماڵێت ، نەوەی نوێ وەکو ھێزێکی ئۆپۆسیسێون ئامادەو بەھێزە بۆ بوون بە ھێزی یەکەم و وەرگرتنی دەسەڵات. ھیچ بڕو بیانوەک نەماوە بڵێن ئەوانە تا چەک و پارەیان مابێت لەناو ناچن ئێمەش دەڵێن باردۆخ گۆڕاوە ئەگەر چەکی نەوەیشت ھەبێ بە یەک تویت یان دادگایەکی دەرەوە دەتوانرێت حوکمەتێکی گەورە بڕوخێنیت.

ئەوە بزانن ئەگەر ھەر ڕێکەوتنێک کرا ئەوە دەسکەوتی ئەو حیزبانە نیە بەڵکو ئەوان لە ناچاریانە.

تێبینی ،ھیچ کوردێک پێ خۆش نیە عارەبێک حوکمت بکات یان نەوتی خۆتی بدەیتێ بەڵام ڕاستیەکە ئەوەیە لە نێوان خراپ و خراپتر دەبێت خراپەکە ھەڵبژێریت. ھەموومان ئاوتمان دەخواست دەسەڵاتێکی کوردی بەھێز و باش ھەبوایە ھەمووان پشتگریمان دەکرد بەڵام بەداخەوە کە نیە بۆیە لە ئێستا دا تاکە چارەسەر گەڕانەوەیە بۆ بەغدا.

ساڵێکی خۆش و پڕ ئومێد و بوژانەوە بۆ ئەو خەڵکە زوڵم لێکراوەی ھەرێمی کوردستان.

سالار سلێمان

Salar Sleman

Address

Zanko Street/near To O2 Cafe
Koy Senjaq

Telephone

+9647504212688

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Learn English with Salar posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The School

Send a message to Learn English with Salar:

Shortcuts

Share

Category