18/04/2020
ئەوەی ڕۆژێک نزیکی وەزەرتی پێشمەرگە بووبێت و نزیکی ئەو وەزارەتە کاری کردبێت ئاگاداری کێشمەکێش و گیرو گرفت زۆرە، بۆیە بۆ ئەوانە پێویست بە خوێندنەوەی ئەم بابەتە ناکات.
ئەمە بۆ ھەموو ئەو کەسانەیە کە مووچەی چەند ملیۆنیان ھەیە و ڕەخنەی بێ بنەمای پەخشان ئامێز ئەگرن، بەو ئومێدەی ڕەخنەکانیان لای ئەو کەسانەی داھاتویانی بەدەستە جێی خۆی بگرێت.
ئەمە بۆ سەرجەم ئەو ڕۆژنامەنووسە بەرێزانەیە کە بە خولیا، بوون بە ڕۆژنامنووس، بۆ دەرخستنی ڕاستییەکان ،بە بەراورد بەو پێشکەشکارانەی بەرنامەکانایان باسی چۆنیەتی ھێلکەو ڕۆن دروست کردنی بەرپرسەکان دەکات
بۆ پێشمەرگە دڵسۆزەکان و کەس و کاریان کە ئەپرسن ئەشێت وەزیرەکەمان ئاگاداری بارودۆخی ئێمە بێت
وەزیری پێشمەرگە لە یەکەم ڕۆژییەوە بە جۆرێک کار ئەکات نەک وەک وەزیرێک بەڕێوبەرێک یان کاربەدەستێک لەھەر حکومەتێک لەم دنیایە ، بەڵکو تەواو جیاواز، وەک باوکێک ، دایکێک کە تەمەنێکی دیاری کراوی ھەبێت، ئەیەوێت لەم موودەی چوار ساڵەی تەمەنی وەزارەتێک جێ بھێڵێت ھەموو کورد و کوەدستان شانازی پێوە بکات
بابەتێک بە ناوی پێشمەرگەوە بڵاو بۆتەوە کە باس لە کارو چالاکییەکانی وەزیری پێشەمەرگە ئەکات کە چەندین داھاتی وەزرەتی گەڕاندۆتەوەو دەستی چەندین کۆمپانیای وەھمی و خەرجی وەھمی و گرێبەستی ووھمی بڕیوە و بنبڕی گەندەڵییەکانی کردووە، بەڵام باس لەوە ناکات کە پێش ھەمووی نەسرییەو و خەرجییەکانی خۆیشی کەم کردۆتەوە زیادەڕۆی خەرجی نووسینگەی وەزیریش
نەھێشتووە، و چەندین کاری تر کە ناتوانرێت ئێستا ھەمومی بژمێردرێت
لە پێش دەست بەکار بوونیەوە پێی وابوو کە پێشمەرگە گیرۆدە و قوربانی دەستی دوو ئێدارەیی و ئەقڵیەتی دوو ئیدارەییە
وە پێی وایە ھەرکات ھێزی پێشمەرگە بوو بە ھێزێکی تەواو نیشتمانی ئەو کات داکۆکی کردن لە مافی پێشمەرگە و باشکردنی گوزەران و موچەو ژیانیان و ھاوکات پارێزگاری کردن لە خاک و نیشتمان کارێکی ئاسان ئەبێت.
ئەشێت لە بەرژەوەندی وەزیرێک کە مەبەستی کۆکردنەوەی زۆرترین داھات بێیت ئەوە بێت کە ھێزی پێشمەرگە پرش و بڵاو داھات و خەرجی وەزارەت نادیاربێت. بەڵام ئەو کارانەی لەسەرەوە باسمان کردوون کە بەشێکێی کەمن لە ھەنگاوەکانی سەلمێنەری ئەو ڕاستیەکان کە ھیچ ناڕوون ی شپرزەییەک لە ناو ئەو وەزارەتە نامێنێت.
وەزیرێک کە بییەوەێت لە پۆستی خۆی بمێنێتەوە بۆ مەرامی خۆی، باشترین ھەنگاو بۆی ڕازی کردنی ھەردوو حیزبی دەسڵاتدار بێت، بەڵام بە پێچەوانەوە ئەم وەزیرە لە بەشێک لە میدیای نافەرمی ھەردوو حیزبی دەساڵاتدار ھێرشی ئەکرێتە سەر ، تاکە ھێرشێکیش کە بکرێتە سەر کەسێکی نەزیھ و خاوەن ئیرادە ئەوەیە کە پێی ئەوترێت بەدەستی فڵا حیزب و فڵان كەس ھێزی جووڵاند چونکە جگە لە تیۆریا ھیچی تریان لەبەرامبەر ئەم پیاوە بەدەستەوە نییە
ئەوەی بابەتی زینی وەرتێی کۆمێدی ئامێز کردووە چەندین کەس وەک ئەوەی لە ھەڵمەتی ھەڵبژاردندا بێت دێتە سەر شاشەی تەلەفزیۆن و ڕەخنە لە یەکێتی نیشتمانی و وەزیری پێشمەرگە ئەگرێت و کە گوایو سیاسەت و ستراتیژی یەکێتی ھەڵەیە، بەڵام کە ئەکەوێتە باسی جوگرافیای زینی وەرتی نازانێی کوێیەو لە کۆێیە و گرنگی ئەو ناوچەیە چییە. ئەڵێت ("پێم وابێت تۆزێک ئێرانیشی تیایە ")