29/07/2025
اگادارى
قوتابیان و دایکان و باوکانى ئازیز
لە پێناوى پەروەردەیەکى زیاتر و فێرکردنى بەردەوەوام پشتیوان بەخوا بە هاوکارى ڕێکخراوى منداڵپارێزانى کورستان Kurdistan Save the Children
لە قوتابخانەکەمان خولێکى خۆڕایی فێرکردنى زمانى ئیگلیزى و پەروەردەیی هونەر و وەرزش و پێگەیاندنى پەروەردەیی ئەکرێتەوە لە قوتابخانەکەمان لە ڕێکەوتى 1/8/2025 واتا یەک شەممە داهاتوو
هەر قوتابیەک ئارەزوو دەکات بەشداربێت لەم خولە ئاوا پێویستە ناو بنوسێت لەم یەک دوو ڕۆژەى داهاتوو دا کۆپیەک لە ناسنامەکەى واتا استنساخى هەویەکەى بهێنێت تاکو ناونووسینى بۆ بکەین
خولەکە ڕۆژانەیە واتا یەک شەممە تاکو پێنج شەممە دەوام دەکرێت بۆزانینتان
خولێکى پڕ زانیارى و بەرهەمدارە چونکە رێکخراوێک سەرپەرشتى دەکات کە تایبەت مەندىیەکى مێژووى پڕ سەربەرزى هەیە لە خزمەتى منداڵانى کوردستان چ لە بوارى فێرکردن چ لە بوارى خزمەت و هاوکارى بوارە جیاوازەکانى تر کە تایبەت بە منداڵە چاوگەشەکان
بەهیواى ساغ و سەلامەتى و سەرکەوتن بۆ گشت لایەک