17/08/2026
ئەمڕۆ خۆشحاڵبوین بەڕێز لێنانمان لەلایان (بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کەرکوک) کاک (عادل جەباری )و هاوڕێکانی لەپای بەدەست هێنانی باشترین ڕێژەی دەرچون کە 85%لە قۆناغی (شەشەمی سەرەتایی) خوێندنی کوردی و بایەخ دانمان بەبواری پەروەردەو فێرکردن و خەمخۆری و نیشتمان پەروەری وکوردایەتی لە قوتابخانە /خوێندنگا کوردیەکان کە میلاکی خوێندنی کوردی وناوەند کە لە قوتابخانەکوردیەکان دەوام دەکەن و مامۆستا( خۆبەخشەکان) و بەتایبەت (بەڕێوەبه رو یاریدەدەرەکان) کە جێگای شانازیە بۆ کەرکوکیەکان کەسەرەڕایی کێشەی داڕایی و خەرج نەکردنی موچە لەکاتی خۆی و خانەنشینبونی 5 (کوژمە) ساڵی لەدایک بون کەچی خوێندن بەردەوام بوو و هەوڵدان بۆ بەجوانترین شێوە وانەوتنەوەو و پلانی تۆکمە ساڵی خوێندنمان بەڕێخست و توانیمان ئەو ڕێژە بەرزە بهێنین(85%) بەسەرپەرشتی و بەدواداچونی(یەکەی دڵنیایی جۆری و سەرپەرشتیکردنی پەروەردەیی بنەڕەتی /کەرکوک) و پێشوازی لە ژماڕەیەکی زۆری قوتابی و خوێندکاری بەشی خوێندنی عەرەبی بکرێت و درێژەبەخوێندن بدەن بەزمانی کوردی شیرین زمانی دایک لە قوتابخانە کوردیەکان،،،،،
زۆر سوپاسی بەڕێز کاک( عادل جباری) و هاوڕێکانی دەکەین لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کەرکوک بۆ ئەو ڕێزلێنان و پێشوازیە گەرمە و ئەو دەسپێشخەریە جوانە کەتاجی سەرمانە کە هانمان زیاتر دەدات بۆ خزمەتی زیاتر لەبواری پەروەردەو فێرکردن و نیشتمان پەروەری و کوردایەتی لەشاری خۆشەویست و نازدارمان( کەرکوک) ئومێد و ئاواتمان ،،،،،