11/05/2026
برۆسەی تاقیکردنەوەکانی وزاری✍️
کەوا بڕیارە سبەی سێشەممە ڕێکەوتی 2026/5/12 کاتژمێر8ی بەیانی یەکەم ڕۆژی تاقیکردنەوەکانی وزاری بۆقۆناغی سەرەتایی پۆلە کۆتاکان دەستێبکات
چەند ڕێنماییەکی گرنگ و پێویست بۆ قوتابیانی ئازیز ...
1ـ ئامادەبوونتان لەناوەندی تاقیکرنەوەکان پێش کاتژمێری دیاریکراو بەپۆشاکی فەڕمی قوتابخانە.
2ـ هەڵگرتنی کارتی ڕێگە پێدراوی چوونە ژوورەوەی هۆڵەکان تاقیکردنەوە.
3ـ ئامادەکردنی سەرجەم پێداویستییەکانی تاقیکردنەوە لە پێنـووسی ئاسایی و جاف و دادەر و لاستیک و ڕاسته ..هتــد
4ـ نوسینی ناوی سیانی خۆت ناوی و قوتابخانە و پۆل و بابەت ژمارەی تایبەتی سەرکارتی ڕێگە پێدراو لەشوێنی دیاریکراو بە پێنووسی جاف لەسەر تێنووسی تاقیکردنەوەکان.
5ـ خوێندنەوەی پرسیارەکان بەوردی و تاڕادەی تێگەیشتن بێ پەلەکردن.
6ـ ئەگەر یەکێک لە پرسیارەکان بەشێوازێک لە شێوازەکان لێ تێگەیشتنی وەک پێویست نەبوو بچۆ سەر پرسیاری دواتر بۆ وەڵامدانەوە پاشان بگەڕێوە سەر هەمان پرسیار.
7ـ ئەگەر ڕێگە بەمامۆستای چاودێر درابۆ خوێندنەوەی پرسیار دەتوانی داوای ڕوونکرنەوە بکەیت لەسەر ئەو پرسیارەی کە بەلاتەوە ڕوون نیە.
8ـ بۆهەر پرسیارێک ئاماژە بەنمرەکان کراوە دڵنیابە لەوەی کە وەڵامەکانت لەئاستی پێویستدایە و پەلەی چوونە دەروە مەکە.
9ـ لەکۆتاییدا پێداچوونەوەیەکی ورد بکە بەسەر پرسیارو وەڵامەکاندا.
10لەکاتی تینوێتییە پێویستت بەئاو بوو بەشێوازێکی جوان و بێ دەنگ بەرزکردنەوە داوا لە مامۆستای چاودێربکە.