11/08/2026
🔴 ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی کوردییەوە
بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی پەروەردە سەرجەم قوتابخانە و خوێندنگە ناوەندییەکان ( 7 - 8 - 9 )ی خوێندنی کوردی ئاگادار دەکەینەوە کە پێویستە بە تەواوی پابەند بن بە ڕێنماییەکانی تایبەت بە یەکپۆشیی قوتابیان و خوێندکاران بەم شێوەیەی خوارەوە:
* کوڕان: بلوزی نیلی + پانتۆڵی ڕەساسی
* کچان: بلوزی نیلی + تەنورەی کڵۆشی ڕەساسی
داواکارین لە سەرجەم قوتابخانەکان و دایک و باوکانی بەڕێز هاوکار و هەماهەنگمان بن لە جێبەجێکردنی ئەم ڕێنماییانەدا
تێبینی بۆ هەموو قۆناغەکان:
مەرجە تەواوی جلەکان لۆگۆی وەزارەتی پەروەردەی لەسەر بێت.
لەگەڵ ڕێزدا
تێبینی//١- دەبێت تنورەکە پان وفراوان بی و کورت نەبی
٢- بۆ ئەو کچانەی سەرپوش ((لەچک ))ئەکەن دەبێت تەنها رەنگی نیلی بێت
٣- دەبێت کالەی رەنکی نیلی ، رەش ، سپی
٤- دەبێت بلوزەکان قول درێژ بێت
٤