23/08/2026
رۆژی یەک شەممە 23-8-2026 لە شاری کەرکوک هەڤاڵ ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدین، بە هاوڕێیەتی بەڕێزان؛ جێگری پارێزگاری کەرکوک، و ژمارەیەک لە هەڤاڵانی سەرکردایەتی و کادیرانی پێشکەوتوو، بەشداری پرسەی کۆچکردوو مام (فەیزوڵا حەمەڕەش) مامی هەڤاڵ رەفعەت عەبدوڵا جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیان کرد، و لە نزیکەوە پرسەو هاوخەمی خۆیان گەیاندە هەڤاڵ جێگری سەرۆک و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان.@@