پەروەردە و روشنبيرى له كوردستان

  • Home
  • Iraq
  • Kifri
  • پەروەردە و روشنبيرى له كوردستان

پەروەردە  و روشنبيرى  له  كوردستان په‌روه‌رده‌ وفێربوون

وریا قەراخی لە کوردستان 24 نووسیوێتی: بەپێی زانیاریم مێژووی ئەم قەیسەرییە ئەگەرێتەوە بۆ ناوەندی چەرخی ۱٨ لە لایەن عوسمان...
11/02/2026

وریا قەراخی لە کوردستان 24 نووسیوێتی:

بەپێی زانیاریم مێژووی ئەم قەیسەرییە ئەگەرێتەوە بۆ ناوەندی چەرخی ۱٨ لە لایەن عوسمانێکان ساز کرا..چوار خان، چوار مێوان سەرا، دوو جێشتخانە/ کەبابچی، وچوار چایخانی تیادا هەبوو. زۆرینەی دوکانەکان پارچە فرۆش (بەزاز) بوون، دوکانی عەتاریش هەبوو، سێ گۆشت فرۆش و یازدە بەرگ دوور، حەوت ئاسنگەری، یەک ناڵ بەند ویەک خوومچی و نزدیکەی شەش دارتاش وسێ سەراجی تیادا هەبوو..دوو سەعاتچی ویەک تووتن فرۆش و شەش مێوە و سەوزی فرۆشی تیاد هەبوو. لە ناو قەیسەرێکە مزگەوت نەبوو. دووکانەکان زۆر بچووک بوون رەنگە ۲‌‌م×٣م بوون، رەنگە بچووکتر.
تا پەنجاکان جوولەکەیەکی زۆر خاوەن دوکان بوون وکاری بازرگانیان لەگەڵ بغداد ئەکرد و دۆڵەمەند بوون.

کلاش دوور زۆر بوو، کلاشی دەزوویان دروست ئەکرد بەڵام کڵاشی هەرسنی لە کرماشانەوە ئەهات. بازاری قەچاخ لە نێوا کفری و رۆژهەڵات بە رێگای کەلار وئاوی سیروان ئەهات.

لە هاوێن زۆر فێنک بوو ولە زستان گەرم بوو بە هۆی گۆمەتەکانی بادگیری تیادا هەبوو. رۆژانە یەک جار ئاوەرشێن ئەکرا وپیاوەکە هاواری ئەکرد خەبەردار خەبەردار. قەیسرەی کفری، بغداد وسلێمانی/قەراخ وئاوایەکانی گەرمیان وکرکوک وسەرپول زەهاو وکرماشان وقەسرشیرینی کۆ ئەکردوە وئەتوانم بلێم مەەڵبەندی بازرگانی گەرمیان بوو.
بەپێی زانیاریم زۆربەی دووکاندارەکان کرێچی بوون. باپیرم حەمەی سلێمان قەراخی لە ساڵی ۱۹۲٥ وە دووکانی کەوشدووری هەبوو، دوای کاری بەزازی هەبوو تا ساڵی ۱۹۷۷.
قەیسرەی تەواوی عەشایرەی عارەب وکورد وتورکمانی کۆ ئەکردەوە. بە سێ زبان ئاڵ و وێر ئەکرا. لە سەرەتای سییەکان دەرگای حەسیر گۆرا بە دەرەبانە کەئینگلیزەکان هێنایان.
بە شەوان چوار گڵوپی هەبوو وبە شەو هەمیشە پاسەوانی تیادا ئەسوورایەوە وشاووڵێکی بەدەم بوو. پاسەوانەکە جلی چاووشی لەبەر بوو.
ژنانی خەڵکی کفری نەهاتنە ناو بازار بەڵکۆ ژنانی عەشایری دەورەبەر تاکەوتاک ئەهاتنە ناو قەیسەری. کاتێک مامۆستایان ئەهاتە ناو بازارەکە زۆربەی دوکانچێکان بەپێوە بۆیان راوەستان ورێزیان لێ ئەگرتن.
جاروجار پیاوێک هەبوو بە ناوی حەمە کیۆر وولاخی بەناو قەیسەری ئەگەران بۆ فرۆشتن وهاواری ئەکرد کەری شۆڤرلێت بە دوو دینار. عاصم دەڵاڵ شتی لە بغداد ئەهاورد ولەناو بازار ئەیفرۆشت. هەروەها پیاوێک هەبوو بەناوی ئەحە دگانە بەناو قەیسەری گڕی ئەخوارد وشەربەتی مێووژی ئەفرۆشت کە زۆر بە تام بوو.
شێخ فازیل بەرزەنجی دوکان بە دوکان داوای یارمەتی ئەکرد وزۆر رێزیان لێ ئەگرت، ئەو خۆشنووس بوو لە چایخانەی سید سلێمان وکمال چایچی شیعری بە زبانی فارسی ئەنووسی. رحیم خەپەش وملا مجیدیش هەبوون لەبەردەم خانەکان دائەنیشتن وکاریان بە کاری کەس نەبوو.
قەیسەری چوار دەروازەی هەبوو بە رۆژ رۆشن بوو وبەشەو تاریک بوو.

زۆربەی خەڵک پێیان وایە   ئەوەیە کە کەسەکە بە ڕاستی زمانی قووت دەدات، بەڵام لە ڕووی پزیشکیەوە ئەمە مەحاڵە. ئەوەی ڕوودەدات...
08/02/2026

زۆربەی خەڵک پێیان وایە ئەوەیە کە کەسەکە بە ڕاستی زمانی قووت دەدات، بەڵام لە ڕووی پزیشکیەوە ئەمە مەحاڵە. ئەوەی ڕوودەدات بریتییە لە شل بوونەوەی ماسولکەکانی زمان و گەڕانەوەی بۆ دواوە، کە دەبێتە هۆی داخستنی بۆری هەناسە و خنکان.

#فەرموو ئەمانە گرنگترین هەنگاوەکانن کە دەبێت دەستبەجێ ئەنجام بدرێن:

١. هێمنی خۆت بپارێزە:
نابێت بشڵەژێیت، چونکە شڵەژان دەبێتە هۆی هەڵەکردن. خێرا بچۆە لای کەسەکە.

٢. نەخۆشەکە لەسەر پشت درێژ بکە:
کەسەکە لەسەر زەوییەکی تەخت (وەک کاشی یان زەوی) لەسەر پشت درێژ بکە.

٣. کردنەوەی ڕێڕەوی هەناسە (گرنگترین هەنگاو):
بە هیچ شێوەیەک هەوڵ مەدە بە دەست زمانەکە ڕابکێشیت، لە جیاتی ئەوە ئەم تەکنیکە بەکاربهێنە کە پێی دەوترێت (Head-tilt/Chin-lift):
دەستێک بخەرە سەر نێوچەوانی (تەوێڵی) نەخۆشەکە.
دوو پەنجەی دەستەکەی ترت بخەرە ژێر چەناگەی (ژێر مل نا، تەنها ئێسکی چەناگە).
سەری نەخۆشەکە بۆ دواوە لار بکەرەوە و چەناگەی بەرز بکەرەوە.
ئەم جوڵەیە دەبێتە هۆی ئەوەی زمانەکە لەسەر بۆری هەناسە لا بچێت و ڕێڕەوی هەوا بکرێتەوە.

٤. پشکنینی هەناسە:
دوای کردنەوەی ڕێڕەوەکە، گوێ بگرە و سەیر بکە بزانە هەناسە دەدات؟ ئەگەر دەنگی “خرە خر” هات، مانای وایە هێشتا ڕێڕەوەکە بە تەواوی نەکراوەتەوە، بۆیە باشتر چەناگەی بەرز بکەرەوە.

٥. دۆخی چاکبوونەوە (Recovery Position):
ئەگەر کەسەکە هەناسەی دا و ڕەنگی ئاسایی بووەوە، بەڵام هێشتا بێ هۆش بوو، دەبێت بیخەیتە سەر لا (لەسەر تەنیشت). ئەمە زۆر گرنگە بۆ ئەوەی ئەگەر ڕشایەوە، ڕشاندنەکە نەچێتە سییەکانەوە و نەیخنکێنێت.

نابێت هەرگیز بیانکەیت:

❌ مەخەرە ناو دەمی: هەرگیز پەنجەت مەخەرە ناو دەمی نەخۆشەکە بۆ دەرهێنانی زمانی، چونکە ڕەنگە پەنجەت گاز بگرێت یان زمانەکە زیاتر پاڵ پێوە بنێیت بۆ دواوە.
❌ کەوچک بەکارمەهێنە: هەوڵ مەدە کەوچک یان ئاسن بخەیتە ناو دەمی بۆ کردنەوەی شەویلگەی، چونکە دەبێتە هۆی شکاندنی ددانەکانی و خوێنبەربوون، کە دۆخەکە مەترسیدارتر دەکات.
❌ ئاو پێدان: تا بە تەواوی هۆشی دێتەوە، هیچ جۆرە ئاو و خواردنێکی پێ مەدە.

#تێبینی: ئەگەر دوای ئەنجامدانی ئەم هەنگاوانە کەسەکە هەناسەی نەدا، دەبێت دەستبەجێ پەیوەندی بە فریاکەوتنەوە بکەیت و دەست بکەیت بە (CPR - شێلانی دڵ) ئەگەر ڕاهێنانت لەسەر کردووە.

ڪاروان_احمد

کورد چۆن ستراتیژی نەتەوەیی خۆی بگۆڕێت؟"یەکگرتن، ناسیۆنالیزم، دەوڵەت"دانەر ئەحمەد ڕووداوەکانی چەند ڕۆژی پێشووی، ڕۆژئاوا پ...
23/01/2026

کورد چۆن ستراتیژی نەتەوەیی خۆی بگۆڕێت؟
"یەکگرتن، ناسیۆنالیزم، دەوڵەت"
دانەر ئەحمەد

ڕووداوەکانی چەند ڕۆژی پێشووی، ڕۆژئاوا پێنج پەندی گرنگی تێدابوو بۆ کورد، تا بتوانێت ستراتیژی نەتەوەیی خۆی لەسەر بونیاد بنێتەوە، لێرەدا بەکورتی دەیانخەمە ڕوو:

۱- تێزی "برایەتی گەلان" و "کۆمەڵگەی دیموکراتی" کۆتایی پێهات

هیچ میللەتێک بەئەندازەی کورد دەستی نەگرتووە بە ئیسلامەوە و پابەند نەبووە بە بنەماکانی ئیسلامەوە، بەڵام هەموو جارێک نەتەوەکانی دیکە لەژێر ناوی "برایەتی ئیسلامیدا" فریویانداوە. بۆیە لەمەودوا ئەرکی کورد ئەوەیە ئەگەر نەشتوانێت وەبەرهێنان بە ئیسلام بکات، نابێت بکەوێتە داوی "برایەتی ئاینی" نەتەوەکانی دیکە. ئەمەش سەرەتا لە حیزب و ڕێکخراوە ئیسلامییە کوردییەکانەوە دەست پێدەکات، تا دەگاتە دیدگاکانی پەکەکە و ئۆجەلان، کە پێداچونەوە بە مانیفێستی سیاسی و نەتەوەیی خۆیاندا بکەن.

٢- پێداچونەوە بە پرەنسیپەکانی "دۆست" و "دوژمن" و "هاوپەیمان"

دەبێت چیتر کورد، دۆست و دوژمنەکانی بناسێت. هیچ نەتەوەیەک بەئەندازەی تورک ڕقی لە کورد نییە و ئەم ڕقەش لە دەستوری تورکیادا و بە سیستەم ڕێکخراوە. بۆیە دەبێت بزانین سەرەتای هەموو پیلانگێڕیەک دژی کورد لەلایەن تورکیاوە دەستپێدەکات. کەواتە پێویستە حساب بۆ بچوکترین جوڵە و تاکتیکی تورکەکان بکرێت.

پاشان دەرکەوت ئەو دەوڵەتە هاوپەیمانانەی کە ئێمە بە دۆستی خۆمان دەزانی، لەپێناو بەرژەوەندی خۆیاندا، لەنیوەڕێدا بەجێیان هێشتین. بۆیە دەبێت تێبگەین کە "تاکە دۆستی کورد لە دوای شاخەکان، خودی کورد خۆیەتی"، ئەمەش بەو مانایەی "یەکگرتنی نەتەوەیی" تاکە چارەسەرمانە.

۳- لەخۆگرتنی "ناسیۆنالیزم" تا ئاستی "ڕەیسیزم"

مادام دەرکەوت کورد هیچ دۆستێکی نییە و دراوسێکانیشی تا سەر ئێسقان دەمارگیر و ڕەگەزپەرستن، تاکە ڕێگەی نەجات و مانەوە "Ethnic Survival" بریتیە لە باوەشگرتنەوە بۆ "ناسیۆنالیزم" و تەبەننی کردنی تا ئاستی ڕەیسیزم. کەواتە لە سەر بنەمای (العین بالعین)، وەڵامی ڕەیسیزم بە ڕەیسیزم دەبێت بدرێتەوە.

٤- دروستکردنی "ئەنجومەنی باڵای نەتەوەیی کورد"

مادام سەلما کە کورد هیچ دۆستێکی نییە، "یەکگرتنی نەتەوەیی" لە نان و ئاو پێویستترە لەم دۆخەدا. وەلانانی هەموو ناکۆکییە حیزبی و سیاسیەکان، و دروستکردنی ئەنجومەنێکی باڵای نەتەوەیی کە لە سەرکردەی پارتە سیاسیەکانی هەر چوار پارچە پێکهاتبێ، تا کار لەسەر ستراتیژە نەتەوەییەکان بکات، پێویستییەکی حەتمییە.

یەکەم کاری ئەم ئەنجومەنە دەبێت دروستکردنی ئینتیمای نەتەوەیی بێت، لەو هەموو بەها و ڕەمزە جوانەی کورد خاوەندارێتی دەکات. پاشان گەڕاندنەوەی "خزمەتی سەربازی" سەرەتا بۆ گەنجانی باشوور و دواتر پارچەکانی تر و ئامادەسازی بۆ دروستکردنی سوپایەکی نەتەوەیی، ئەرکی لەپێشینەی کوردان دەبێت.

٥- تەبەننی کردنی بنەماکانی ڕیالیزم: "دەوڵەت، هێز، بەرژەوەندی، ئاسایشی نەتەوەیی"

دوای ڕووداوەکانی ئەم دواییەی سوریا و ئێران و ڤەنزوێللا، هەموو تیۆرە سیاسیە هاوچەرخەکان لە بەرامبەر "تیۆری ڕیالیزمدا" بەچۆکدا هاتن. دەرکەوت کە "دەوڵەت"وەک یەکەی، سەرەکی سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان دەمێنێتەوە، کە لەسەر بنەماکانی"هێز" و "بەرژەوەندی" و " ئاسایشی نەتەوەیی" دادەمەزرێت. کەواتە هەر نەتەوەیەک دەوڵەتی نەبێت، هیچ مافێکی سیاسی و مرۆیی بەدەست ناهێنێت.

بۆیە دەبێت ستراتیژی ئەو ئەنجومەنە باڵا نەتەوەییە لە ئایندەیەکی دوور یان نزیکدا، دروستکردنی دەوڵەتی دیفاکتۆی کوردستان بێت" ئەگەر لەچوارچێوەی "هۆدە"یەکیشدا بێت.

بژی کورد، بژی کوردستان
بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاڤا

لەپەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ بەڕێز پڕۆفیسۆر دکتۆر عەلی قەرەداغی ئەمەی پێگوتم.١- من بەھۆی پێگەکەم نوێنەرایەتی سەرجەم موسو...
20/01/2026

لەپەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ بەڕێز پڕۆفیسۆر دکتۆر عەلی قەرەداغی ئەمەی پێگوتم.

١- من بەھۆی پێگەکەم نوێنەرایەتی سەرجەم موسوڵمانان دەکەم و کوردیش بەشێکی گرنگ و گەورەی نێو موسوڵمانانە من لەوانم و ئەوانیش لەمنن سەربەرزی کورد سەربەرزی منە.
٢- من کوردم و شانازی بەکورد بوونمەوە دەکەم ، کوردبوون عەیبەنیە و سەربەرزیە چونکە خوای گەورە خۆی نەتەوەکانی دیاری کردووە و دەیان کەسایەتی مێژووییمان تێدا ھەڵکەوتووە کەجیھان ستایشیان دەکات ، دەبێت ھەموو ئاوا بیربکەینەوە.
٣- ساڵانێک بوو ماڵ بەماڵ و دەرگا بەدەرگا دەڕۆشتم و شەوو ڕۆژ تەقەم لەدەرگای دەوڵەمەندەکان دەدا لەدەری وڵات تا توانیم بەسەدەھا دایکی جگەرسوتاوو باوکی ڕیش سپی چاو لەفرمێسک و بێ باوکانی گەلەکەم دڵخۆش کرد و قوتابخانەو مزگەوتم بۆ کردنەوە و مانگانەم بۆ بڕینەوەو ئەوەی پێمکرا کردم و ئێستاش ھەربەردەوامم بۆخزمەتی ھەژارانی میللەتەکەم کەبەشانازیەکی گەورەی دەزانم.
٤- من زانکۆم کردەوە بۆ ئەوەی ڕۆڵەکانی میللەتەم ببنە خاوەن عیلم و سەربەرزبن .
٥- ئێمە ھەموومان ڕۆڵەی میللەتێکی ستەمدەیدەین ناحەزانی گەلەکەمان نایانەوێت ئێمە تەبابین من ھەمیشە پشتگیری میللەتەم بووم دەزانم چۆن انفال کراین ، ڕۆڵەکانمان لەسێدارە دران ، جگەرگۆشەکان بێ باوک بوون دایکەکان و باوکەکان جەرگ سووتاو کران ، ئافرەتەکانمان جلی رەشیان لەبەرکرا قوتابخانەو مزگەوتەکانمان سوتێنرا بەدەستی ستەمکاران بۆیە ھەرچیمان پێ بکرێت نابێت بیەڵین جارێکی تر ئاوارەیی بێتەوە بەسەر میللەتەکەمان و دایکان جارێکی تر جگەر سووتاو بکرێن و لەھەمووکات زیاتر دەبێت یەک دەنگ و یەک ھەڵوێست بین بۆ خزمەتی میللەتەکەمان و ئێمە بیچ کات ھەڕەشە نەبووین بۆسەر خەڵکی و خەڵکیش دەبێت ھەڕەشە نەبن بۆسەر میللەتی ستەمدیدەی ئێمە.
٦- بۆیە مەیەڵن ناحەزانی میللەتەکەمان بەینمان تێک بدەن ، مەیەڵن بێڕێزی بکرێت بەخەمخۆرەکانتان کەدەیەھا ساڵە بۆ میللەتەی دەژی و تاڵی و ئازاری زۆری چەشتووە لەپێناویانداو ڕێگە مەدەن قسەکان دەستکاری بکەن ئەمە حەقیقەتی دڵی منە ، ئێوە ھەمووتان کوڕوو کچ و برازای خۆشەویستی منن دڵم لەھیچتان عاجز نابێت چونکە ئێوە ھیوای ئەم گەلەن بەسەربەرزی ئێوەی کورد سەربەرزم و بەئازارەکانتان ئازار دەچێژم.
٧- من لەسەر کوردبوون و دیفاع لەمیللەتەکەم ئێستا کەوتوومەتە بەرھێرشی نامرۆڤانەی شۆفێنیەکانی غەیرە کورد و ھیچ باکم نیە چونکە لەپێناو میللەتەکەم سەربەرزیە بۆمن بۆیە دەبێت دڵی ئەوان خۆش نەکەن و ئاگاتان لە گوفتارەکانی خۆتان بێت بۆئەوەی دڵخۆش نەبن بەبوونی ئاژاوە لەناومان.
٨- من ھەمیشە دژی فتوا دەرکردنم دژی ھەر میللەتێک بدرێت و بەناوی دینەوە ستەمیان لێ بکرێت ، کەواتە چۆن من فتوایەک دەردەکەم یان ڕازیم دەربکرێت کەخوێنی میللەتەکەمی تێدا حەڵاڵ بکرێت ئەوە من نیم و ئەوکەسە من نابم کەگوناھی گەورەی وابکەم و میللەتی ئێمە میللەتێکی موسوڵمانە لەدەرەجە یەکەکانە و جێی حورمەتی تایبەتیەو دەبێت مافیان پارێزراو بێت .
٩- بەزوبانی شیرین و بەڕەوشتی بەرزی کوردی وێنەیەکی جوان نیشانی جیھان بدەن تابزانن ئێوە ھەرکەس ستەمتان لێ بکات کۆتاییەکەی لەناوچوونە.
داواکارم لەخوای گەورە میللەتەکەمان لەھەر چوار پارچەی کوردستان دڵخۆش و کامەران بکات و بیانپارێزێت لەھەموو
نەخوازراوێک.

حەمەڕەشید پێنجوێنی
داواکارم لەھەر دڵسۆزێکی کورد ئەم پۆستە شێربکات و کۆپی بکات و لەفەیسبووکەکەی خۆی دایبنێت و زۆرترین پۆستی لێ بڵاو بکرێتەوە.

17/01/2026

توفي الكاتب الكويتي عبدالله الجار
صاحب المقالة الشهيرة:

“عند موتي لن أقلق… ولن أهتم بجسدي البالي… فإخواني من المسلمين سيقومون باللازم، وهو...

• يجردونني من ملابسي…
• يغسلونني…
• يكفنونني…
• يخرجونني من بيتي…
• يذهبون بي لمسكني الجديد (القبر)…
• وسيأتي الكثيرون لتشييع جنازتي…
• بل سيلغي الكثير منهم أعماله ومواعيده لأجل دفني…

وقد يكون الكثير منهم لم يفكر في نصيحتي يومًا من الأيام…

أشيائي سيتم التخلص منها…

• مفاتيحي…
• كتبي…
• حقيبتي…
• أحذيتي…
• ملابسي وهكذا…

وإن كان أهلي موفقين، فسوف يتصدقون بها لتنفعني…

تأكدوا بأن الدنيا لن تحزن علي…

• ولن تتوقف حركة العالم…
• والاقتصاد سيستمر…
• ووظيفتي سيأتي غيري ليقوم بها…
• وأموالي ستذهب حلالًا للورثة…

بينما أنا الذي سأحاسب عليها!

القليل والكثير… النقير والقطمير…

وإن أول ما يسقط مني عند موتي هو… اسمي!

لذلك عندما أموت سيقولون عني… أين الجثة؟!
ولن ينادوني باسمي!

وعندما يريدون الصلاة علي، سيقولون: احضروا “الجنازة”!
ولن ينادوني باسمي!

وعندما يشرعون بدفني… سيقولون قربوا الميت…
ولن يذكروا اسمي!

لذلك لن يغرني نسبي… ولا قبيلتي… ولن يغرني منصبي… ولا شهرتي!

فما أتفه هذه الدنيا… وما أعظم ما نحن مقبلون عليه!

فيا أيها الحي الآن… اعلم أن الحزن عليك سيكون على ثلاثة أنواع…

• الناس الذين يعرفونك سطحيًا سيقولون: مسكين.
• أصدقاؤك… سيحزنون… ساعات… أو أيامًا… ثم يعودون إلى حديثهم، بل وضحكهم!
• الحزن العميق في البيت… سيحزن أهلك أسبوعًا… أسبوعين… شهرًا… شهرين… أو حتى سنة…
وبعدها سيضعونك في أرشيف الذكريات!

انتهت قصتك بين الناس…
وبدأت قصتك الحقيقية…

لقد زال عنك…

• الجمال…
• المال…
• الصحة…
• الولد…

فارقت الدور والقصور…
والزوج…

ولم يبق معك إلا عملك…
وبدأت الحياة الحقيقية!

والسؤال هنا…
ماذا أعددت لقبرك وآخرتك من الآن؟!

هذه حقيقة تحتاج إلى تأمل…

لذلك احرص على…

• الفرائض…
• النوافل…
• صدقة السر…
• عمل صالح…
• صلاة الليل…

لعلك تنجو…

إن ساعدت على تذكير الناس بهذه المقالة وأنت حي الآن… ستجد أثر تذكيرك في ميزانك يوم القيامة بإذن الله…

وذكّر فإن الذكرى تنفع المؤمنين.

لماذا يختار الميت الصدقة لو رجع للدنيا، كما قال تعالى…

“رب لولا أخرتني إلى أجل قريب فأصدق” (المنافقون: 10).

ولم يقل… لأعتمر… أو لأصلي… أو لأصوم…

قال العلماء…
ما ذكر الميت الصدقة إلا… لعظيم ما رأى من أثرها بعد موته!

فأكثروا من الصدقة!

ومن أفضل ما تتصدق به الآن 10 ثوانٍ من وقتك لنشر هذا الكلام بنية النصح…

فالكلمة الطيبة صدقة.

‏🍀تعاني من قلة السائل المــنوي :عليك بحبّ العزيز والحمص 🍀تعاني من ضعف الرغبة الجـنسية :تناول دار الفلفل🍀تعاني من ضعف الا...
16/01/2026

‏🍀تعاني من قلة السائل المــنوي :عليك بحبّ العزيز والحمص
🍀تعاني من ضعف الرغبة الجـنسية :تناول دار الفلفل
🍀تعاني من ضعف الانتـصاب : خولنجان مع فلفل اسود
🍀 تعاني من العقم: عليك بالكاجو
🍀 تعاني من غازات وانتفاخ: ضع قطرات زيت زيتون على سرّة
🍀 تعاني من البرد والعدوى: عليك بأوراق الغار
🍀 تعاني من هشاشة العظام: عليك بالحمص
🍀 تعاني من آلام المفاصل: ادهن بزيت الزيتون
🍀 تعاني من الوزن الزائد: عليك بالشعير
🍀 تعاني من آلام الظهر: الدهن بزيت الزيتون يومياً
🍀 تعاني من آلام الرقبة: زيت الزيتون
🍀 تعاني من التهاب الحلق والسعال: البندق
🍀 تعاني من حساسية الأنف: وبر الإبل
🍀 تعاني من الأرق: الهيل
🍀 تعاني من الأمراض التناسلية: التين
🍀 تعاني من ضعف العظام والأسنان: صفار البيض
🍀 تعاني من ارتفاع الكوليسترول: الحمص
🍀 تعاني من البروستاتا: بذور دوّار الشمس
🍀 تعاني من ضعف الأعصاب وفقر الدم: 30 حبّة لوز
🍀 تعاني من الإمساك: ملعقة بذور الشيا
🍀 تعاني من الأرق: ملعقة بذور اليقطين يومياً
🍯 تعاني من السكر التراكمي: مغلي الكزبرة والحلبة والخروب
🍯 تعاني من قرحة المعدة: عصير البطاطس
🍯 تعاني من عسر الهضم: البابايا
🍯 تعاني من خمول الغدة: جوز الهند والزنجبيل
🍯 تعاني من تليّف الكبد: الخرشوف وحليب الشوك
🍯 تعاني من حرقة المعدة: ماء الشعير او قشر الرمان
🍯 تعاني من النسيان: إكليل الجبل
🍯 تعاني من هشاشة العظام: السمسم
🍯 تعاني من فقر الدم: العدس والسبانخ
🍯 تعاني من غازات البطن: الكمون المغلي
🍯 تعاني من السعال الجاف: مغلي الزنجبيل
🍯 تعاني من ضعف الشهية: اليانسون
🍯 تعاني من التهابات المفاصل: الكركم مع الحليب
🍯 تعاني من التهاب الأذن: زيت الزيتون دافئاً
🌸 تعاني من حب الشباب: الخيار
🌸 تعاني من سواد تحت العين: البطاطا المبشورة
🌸 تعاني من قشرة الرأس: خل التفاح
🌸 تعاني من تقصّف الشعر: زيت جوز الهند
🌸 تعاني من زيادة الوزن: الليمون مع الماء الدافئ
🌸 تعاني من ترهّل الجلد: تمارين الوجه
🌸 تعاني من بثور الوجه: العسل والقرفة
🌸 تعاني من التعرّق الزائد: الشبّة المطحونة
🌸 تعاني من احتباس السوائل: البقدونس المغلي
🌸 تعاني من ضعف النظر: التوت الأسود
🤍 لا تنسَ الصلاة على النبي ﷺ,🌹💛❤️

میوان خان پاشای حەلەبرێك 841 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ، پاشایه‌كی كورد له‌  قه‌ڵاكه‌ی حه‌له‌ب، میوانێكی ئازیزی دێت، له‌و كاته‌ی  ...
15/01/2026

میوان خان پاشای حەلەب

رێك 841 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ، پاشایه‌كی كورد له‌ قه‌ڵاكه‌ی حه‌له‌ب، میوانێكی ئازیزی دێت، له‌و كاته‌ی میوانه‌كه‌ دانیشتووه‌، خه‌به‌ری پێده‌ده‌ن كه‌ كچێكی له‌ دایك بووه‌.

ئه‌ویش له‌به‌ر ڕێزی میوانه‌كه‌، ناوی ده‌نێت" ضيفة". میوان خانم، كچی عادلی كوڕی نه‌جمه‌دینی ئه‌یوبه‌. پاشان میوان خان شوو به‌ زاهیر غازی كوڕی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی ده‌كات، كه‌ ئه‌و كاته‌ فه‌رمانڕه‌وای حه‌له‌ب بووه‌. میوان خانم دوای مردنی هاوسەرەکەی، خۆی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی حه‌له‌ب ده‌كات...

مێژوونووسه‌كان ده‌رباره‌ی میوان خان چی ده‌ڵێن...

مێژوونووس شمس الدین الذهبی ده‌ڵێت "شاژنێکی بەشکۆ و ژیر بووە" و باس لەوەش دەکات، دوای مردنی کوڕەکەی، مەلیک عەزیز، وەک سوڵتانەکان ڕەفتاری کرد و بە باشترین شێوە فەرمانڕەوایی بەڕێوەبرد.

ئەسەفەدی ئاماژە بە سیاسەتەکانی میوان خان لە حەلەب دەکات و لە کتێبی "الوافي بالوفيات"دا دەڵێت، "ستەم و باجەکانی لەسەر هەموو حەلەب لابرد و هەژارانی لا خۆشەویست بوو. خێر و بێری پێده‌به‌خشین.".

ئەنوەیری باس لە ڕۆڵی ژنە فەرمانڕەواکەی کورد لە پاراستنی شانشینی حەلەب دەکات و لە کتێبی "نهاية الإرب"دا دەڵێت: "ئەو کەسە بوو، دوای مردنی هاوسەرەکەی دەوڵەتی بەڕێوەدەبرد و بە هۆی ئەوەوە، شانشین بۆ کوڕەکەی و نەوەکەی پارێزرا ".

ئیبن ئەلوەردیش لە مێژووەکەیدا ئاماژەی بە ڕۆڵی میوان خان لە بەڕێوەبردنی شانشینی حەلەب کردووە؛ " دایکی عەزیز، زەیفە خاتوون کە کچی عادل بوو، له‌ هه‌موو شت پرسی پێده‌كرا."

قلقشندی لە "مآثر الأنافة"دا، دەربارەی میوان خان دەڵێت، "ئەو کەسە بوو کە لە کاروباری شانشیندا، هەمووان بۆلای ده‌گه‌ڕانه‌وه‌".

سەرباری ئەوەش، زەیفە خاتوون هەژار، زاهید، زانایان و ئەهلی ئایینی لا خۆشەویست بوون و بە شاژنێکی بە بەزەیی ناوده‌برا، و بە سیاسەت و سەرکردایەتییەکی باش ناوبانگی دەرکرد. ڕووبەڕووی هەوڵەکانی هەموو مەغۆلەکان، خاچپەرستەکان و سوڵتانەکانی سەلجووق بووەوە بۆ ئەوەی شانشینی حەلەب کۆنترۆڵ بکات.

کاریگەریی میوان خانم لە حەلەب، تەنها لە لایەنە سیاسی و ئابوورییەکاندا نەبوو، بەڵکو ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو لە دەوڵەمەندکردنی بزووتنەوەی زانستی لە حەلەب، چونکە گرنگی بە زانست و زانایان دەدا، ئەهلی زانست و ئایینی لە خۆی نزیک دەکردەوە و زۆری بۆ بەخشین.
له‌و ماوه‌یه‌دا میوان خانم دوو قوتابخانەی گەورەی بنیاتنا، یەکەمیان تایبەت بوو بە زانستە ئایینییە شەرعییەکان، لەسەر مەزهەبی شافعی و ناونرا قوتابخانەی فیردەوس، کە یەکێکە لە گەورەترین قوتابخانەکانی حەلەب.
دووەمیان، خوێندنگه‌یه‌ك بوو بۆ زانستە شەرعییەکان و زانستە دنیاییە جیاوازەکان و بە خانەقا ناسرابوو، هەروەها بە خانەقای فەرافیرە ناوی دەبرا.

تواستم بیشم... شێخ مه‌قسود كورده‌ و نازناوه‌كه‌ی شێخ مه‌قسود، خه‌ڵوه‌تییه‌...

كيف ابادت الدنمارك شعب غرينلاند في الستينيات والسبعينيات( مقالة من موقع ال يو ان)  ؟!  في ما يُسمى بـ"الحالة الحلزونية"،...
11/01/2026

كيف ابادت الدنمارك شعب غرينلاند في الستينيات والسبعينيات( مقالة من موقع ال يو ان) ؟!

في ما يُسمى بـ"الحالة الحلزونية"، قام أطباء دنماركيون بزرع اللوالب الرحمية (وهي عبارة عن جهاز صغير مصنوع من البلاستيك أو النحاس يُوضع في الرحم لمنع الحمل) لآلاف الفتيات والنساء من الإنويت في غرينلاند، غالبًا دون موافقتهن، وأحيانًا دون علمهن، وذلك بتوجيه من مسؤولين حكوميين دنماركيين. أُنشئ البرنامج للسيطرة على معدل المواليد في غرينلاند. وقد وصف سياسيون غرينلانديون هذه الممارسة القاسية بأنها شكل من أشكال "الإبادة الجماعية"، ونُفذت كجزء من الفحوصات الطبية السنوية في المدارس. تصف ناجا ليبرث، التي كانت تبلغ من العمر 14 عامًا فقط آنذاك، الحادثة بأنها سلب عذريتها. وتوضح السبب قائلة:

"رحمنا، وهو أقدس أعضائنا الداخلية، يجب أن يكون مصونًا، ومن حقنا الإنساني أن ننجب أطفالًا ونؤسس عائلة"، كما تقول ناجا ليبرث. "لا يحق لأي حكومة أن تقرر مصير رحمنا".

"لا يحق لأي حكومة أن تقرر مصير رحمنا". مجتمع صيد تقليدي
عندما سُئلت ناجا ليبرث عن نشأتها في غرينلاند خلال ستينيات القرن الماضي، وصفت مجتمع صيد تقليديًا، حيث كانت المهام مُقسّمة بين الجنسين في عائلة كبيرة تعيش مترابطة عبر الأجيال، ولكل جنس دوره الخاص. كانت ناجا الأخت الصغرى لعشرة أشقاء، وتقول إن عائلتها لم تكن تختلف عن أي نمط عائلي آخر في ذلك الوقت. رُبّيت لتكون فتاة مطيعة ومتعاونة، جزءًا من مجتمع يُقدّم فيه الجميع يد العون عند الحاجة.

تقول ناجا ليبرث: "بصفتي فتاةً تتمتع بغريزة البقاء الأنثوية، وكان يُتوقع مني الامتثال، حيث كان ممنوعًا الاعتراض أو التعبير عن الرأي، واجهتُ تحديات كبيرة عندما قابلتُ طبيبًا دنماركيًا ذا سلطة. لقد جعلت تربيتي في ثقافتي من المستحيل تقريبًا أن أعارض الطبيب أو أهرب منه".

بعد عقود من إخفاء ما حدث لها، قررت أخيرًا التحدث عنه علنًا على وسائل التواصل الاجتماعي لأول مرة منذ حوالي ست سنوات. كانت أول امرأة في غرينلاند تتحدث علنًا عما حدث، حيث نشرت صحيفة محلية مقالًا عن ذلك عام ٢٠١٩.

تقول ناجا ليبرث في مقابلة مع مركز الأمم المتحدة الإقليمي للإعلام: "كفتاة وشابة، لم يكن من المقبول في ثقافتي الدفاع عن حقوقي الشخصية، ولكن فجأة اكتسبت القدرة على الجمع بين أنوثتي والشجاعة للتحدث بصوت عالٍ عما تعرضنا له".

نتائج التحقيق العام المقبل. واليوم، تعمل ناجا ليبرث كأخصائية نفسية غرينلاندية وناشطة في مجال حقوق المرأة. في ديسمبر ٢٠٢٢، اختيرت ضمن قائمة بي بي سي لأكثر ١٠٠ امرأة تأثيرًا. وبفضل سلسلة البودكاست "Spiralkampagnen" (حملة الملفات الحلزونية) التي أطلقتها إذاعة الدنمارك عام ٢٠٢٢، بدأت القضية تكتسب زخمًا سياسيًا. بحسب البودكاست، بين عامي 1966 و1970، تم تركيب 4500 لولب رحمي لما يقارب نصف الفتيات والنساء في سن الإنجاب في غرينلاند، والبالغ عددهن 9000 امرأة.

في مطلع العام الماضي، أطلقت الدولة الدنماركية وحكومة غرينلاند تحقيقًا نزيهًا من المقرر أن يُستكمل في مايو 2025. وفي أكتوبر 2023، كانت ناجا واحدة من 67 امرأة تقدمن، عبر محاميهن، بطلب تعويض إلى الحكومة الدنماركية، حيث تطالب كل منهن بمبلغ 300 ألف كرونة.

"إنها نعمة أننا وجدنا بعضنا، ويمكننا أن نتعافى معًا - على المستوى الروحي والنفسي، رغم أن الكثيرات منا لن يشفين جسديًا أبدًا. نحن نساءٌ امتلكنا في الأصل طاقات بقاء أنثوية قوية، ووقعنا ضحايا لقوى ذكورية، وأطباء ذكور، وسياسيين حكوميين ذكور، كما لو كنا حملانًا فريسةً للذئاب."

سەرۆکە موسڵمانەکەحەلیمە یەعقوب سەرۆکی سەنگاپورەداهاتی نەتەوەیی ساڵانەی وڵاتەکەی ٣٠٠ ملیار دۆلارەژمارەی دانیشتووانی ٦ ملی...
25/12/2025

سەرۆکە موسڵمانەکە
حەلیمە یەعقوب سەرۆکی سەنگاپورە
داهاتی نەتەوەیی ساڵانەی وڵاتەکەی ٣٠٠ ملیار دۆلارە
ژمارەی دانیشتووانی ٦ ملیۆن کەسە
بەهێزترین پاسپۆرتی هەیە لە جیهاندا
داهاتی ساڵانەی هەر تاکێک ٨٥ هەزار دۆلارە، کە دەکاتە نزیکەی ٧٠٠٠ دۆلار لە مانگێکد
باشترین فڕۆکەخانەی هەیە لە جیهاندا
ژنێکی موسڵمانە و هاوسەرگیری لەگەڵ پیاوێکی مالیزی بە ڕەچەڵەک یەمەنی کردووە، لە سەرەتای دەرچوونیان لە زانکۆ لەگەڵ هاوسەرەکەی لە ژوورێکدا دەژیان لەگەڵ حکومەت کۆبووەوە و وتی: "من ناوم حەلیمە یەعقوبە، بەندەیەکم لە بەندەکانی خوا، لە خوا دەترسم و شەرمی لێ دەکەم، هەرکەسێک دەیەوێت لەگەڵم کار بکات بۆ بەرژەوەندی گەلی سەنگاپورە، ئەوا من خوشکی ئەوم، خەمم بەرزکردنەوەی ئاستی بژێوی هاوڵاتیانی سەنگاپورەیە و هیچی تر بەلامەوە گرنگ نییە"!!!

دەستکەوتەکانی:
زیادکردنی داهاتی سەنگاپورە بە بڕی ٢ ترلیۆن دۆلار
داهاتی هاوڵاتی سەنگاپوری بۆ ٨٥ هەزار دۆلار بەرزبووەوە
پاسپۆرتی سەنگاپوری بووە گرانبەهاترین پاسپۆرت لە جیهاندا و ڕێژەی بێکاری بووە ١ لە سەد
نزیکەی دە هەزار پڕۆژەی زەبەلاحی ئەنجامداوە
ڕێژەی گەندەڵی لە سەنگاپورە بووە سفر
هەموو باجێکی لەسەر بەرهەمە سەنگاپورییەکان لابرد
زیادبوونی داهاتی نەتەوەیی بە بڕی ٥ ترلیۆن وەک زیادە (فائض)
بۆ زانیاریتان، ڕۆژانە نوێژی بەیانی لەگەڵ ژمارەیەک لە فەرمانبەرەکانی لە مزگەوتێکی گشتی لە پایتەخت دەکات، و دوای نوێژ گوێ لە کێشەی هاوڵاتیان دەگرێت
ئەمە ئەو ئیسلامەیە کە هەندێک لە گەلان ڕەتی دەکەنەوە، چونکە لەگەڵ بەرژەوەندییە گەندەڵەکانیان دژ دێت
هەرگیز حیجاب دواکەوتوویی و کۆنەپەرستی نەبووە
ژنێکی موسڵمان کە شایەنی هەموو ڕێزێکە

🔶 لە ساڵی 2008 پیاوێکی نەناسراو ڕیکلامێکی لەcraiglist کرێگسلیست بڵاوکردەوە و تیایدا نووسیبووی کە پێویستی بە کرێکار هەیە ...
20/12/2025

🔶 لە ساڵی 2008 پیاوێکی نەناسراو ڕیکلامێکی لەcraiglist کرێگسلیست بڵاوکردەوە و تیایدا نووسیبووی کە پێویستی بە کرێکار هەیە بۆ کاری چاککردنەوەی شەقامەکان لە شاری سیاتڵ و 28.50 دۆلار لە کاتژمێرێکدا دەدات.

ئەوانەی ئارەزووی خۆیان دەربڕیوە، ئیمەیڵێکیان پێگەیشتووە پێویستە ڕۆژی سێشەممە کاتژمێر ١١:٠٠ بەیانی لەبەردەم بانکی ئەمریکاBank of Americ، بە هێلەگی زەردەوە لەوێ بن.

لە ڕۆژ و کاتی دیاریکراودا، پیاوێک کە هەمان جلوبەرگی لەبەر بوو ، بانکەکەی بڕی و پارەیەکی زۆری دزی و دواتر بە پێ هەڵهات وخۆی کردە نێو ئەو خەڵکە. دەیان پیاو بە هەمان جلوبەرگەوە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و گەڕان بەدوای دزەکە بۆ پۆلیس زۆر قورس بوو.

پاشان دەرکەوت خاوەنی ڕیکلامەکە هەر ئەو دزە بووە کە یەک ملیۆن و ٣٠٠ هەزار دۆلاری دزی وەک بەرزەکی بانان بۆی دەرچوو.

20/12/2025

🕌 معلومة بلاغية تستحق القراءة 🕌 🕌
ما الفرق بين القرية و المدينة في القرآن من حيث المعنى ؟؟؟

الجواب :

اعتمد القرآن الكريم على [ طبيعة السكّان ] في مسمّياته للتجمعّات السكّانيّة، فإذا كان المجتمع [ مُتّّفقاً ] على فِكْرة واحدة أو مِهنةٍ واحدة أسماه القرآن [ قرية ] و نحن نقول مثلآ :
القرية السياحيّة، القرية الرياضيّة.

الجزء الثاني من الجواب .. في سورتيْ [ الكهف ] و [ يس ]
و هما مِنْ أكثر السور قراءةً لدى المسلمين. فهناك موضوع مدهشٌ للغاية في السورتين ، هو : كيف تتحوّل [ القرية ] إلى [ مدينة ] في ذات الوقت و دون مرور فترة زمنيّة.

حيثُ نجد في سورة الكهف ( حتّى إذا أتَيا أهْل قريةٍ استطعما أهلها فأبَوْا أنْ يُضَيّّفوهمَا فوجدا فيها جداراً يُريد أنْ يَنْقضّّ فأقامَه )، ثم قال تعالى عنها : ( و أمّا الجدار فكان لِغًلامَيْن يتيميْن في المدينة ) سورة الكهف.

و ذات الموضوع ورَدَ في سورة يس : ( و اضْربْ لهم مثلاُ أصحاب القرية إذْ جاءها المرسلون )، ثم قال تعالي عنها في موضع آخر : ( و جاء منْ أقصى المدينة رجلٌ يسعى ) سورة يس.

فكيف انقلبت [ القرية ] إلى [ مدينة ] ببلاغةٍ مدهشة ؟!

هي ما تسمى : ( بالبلاغة القرآنية )

سنعود إلى سورة الكهف : فعندما اتّفق
المجتمع على [ البُخْل ] عندها أسماه القرآن الكريم [ قرية ].
وفي سورة يس عندما اتّفقوا على الكُفْر أسماها أيضاً [ قرية ].

و مثالُ آخر :
عندما اتّفق قوم [ لوط ] عليه السلام على معصية واحدة قال تعالى : ( و نجّيناه من القرية التي كانت تعْمل الخبائث ) سورة الأنبياء.

و عِندمـا يُطلق القرآن الكريم مُسمّى [ مدينة ] يكون المجتمع فيه الخير و فيه الشر ّ، أو يكون سكّانه في عداء مع بعضهم.

و الدليل على ذلك أنّ القرآن الكريم أطلق على [ يثرب ] اسم : [ مدينة ] و ذلك لوجود منافقين و صحابة مؤمنين بنفس المجتمع ، فقال تعالى : ( و من أهل المدينة مردوا على النفاق ) سورة التوبة آية 101.
و ( مِن ) هنا تفيد التبعيض أي : و من بعض أهل المدينة، لذلك لم يردْ في القرآن الكريم أنّ الله سبحانه قد أهلك [ مدينة ] ، بل يُهلك القرى الكافرة تماماً أي يأتي الهلاك عندما يعمّ الكُفر في المجتمع.

نعود لسورة الكهف :
عِندما أضاف [ العبد الصالح ] للمجتمع الفاسد، و أضاف الولدين [ الصالحَين ] إلى المجتمع البخيل.
أصبح المجتمع [ مدينة ] ولم يعُدْ [ قرية ]

و كذلك في سورة يس،
عندمـا أسلم أحد الأشخاص، أصبحت [ القرية ] الكافرة [ مدينة ] فيها الكفر و فيها الإيمان.

لذلك قلب القرآن الكريم التسمية فوراً و بذات الحَدَث منْ [ قرية ] إلى [ مدينة ] حيث قال في بداية القصة "و اضرب لهم مثلا أصحاب القرية إذ جاءها المرسلون".

فلما أعلن أحد أهلها إسلامه سماها مدينة : "وجاء من أقصا المدينة رجل يسعى"

و من روعة البلاغة في القرآن الكريم ، أنّ القارئ لا ينتبه أنّ [ القرية ] قد أصبحت [ مدينة ]

سبحان من جعل القرآن الكريم آية و معجزة
و لذلك تدبره نعمة و متعة لا تنقطع..

أعجبتني فأحببت ان تشاركوني في الفائدة والتدبر في القرآن الكريم

هەڵەی پلانسازی شارلافاوی چەمچەماڵ کارەساتێکی سروشتی نەبوو، بەڵکو ئەمە کارەساتێکی پلانسازی شار بوو کە دەکرا ڕێگری لێبکرێت...
15/12/2025

هەڵەی پلانسازی شار

لافاوی چەمچەماڵ کارەساتێکی سروشتی نەبوو، بەڵکو ئەمە کارەساتێکی پلانسازی شار بوو کە دەکرا ڕێگری لێبکرێت!

لافاوەکەی چەمچەماڵ و شۆڕش نموونەیەکی ڕوونە لەوەی کە چۆن پشتگوێخستنی پلاندانانی شار دەبێتەهۆی کارەساتی سروشتی!

ئەوەی لە وێنەکەدا دەیبینن ڕێڕەوی ئاوی باراناوە (وێنەکە لەگەڵ ڤیدیۆیەکیشدا لە کۆمێنت دانراوە)، بەداخەوە ئەگەر لێی ورد بیتەوە دەبینی چۆن کۆتایی ڕێڕەوەکان کراوە بە شوێنی نیشتەجێبوون!

ئەم بارودۆخە وانەیەکی گرنگە بۆ هەموو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان ئەگەر گرنگی بە پلانسازی شار نەدرێت کارەساتی لەوە گەورەتر تووشی شارەکانمان دەبێت!

پێویستە پێش ڕووداوەکان، لە ڕووی پلانسازی شارەوە ڕێگری لەم کارەساتانە بکرێت نەک کە ڕوویدا لە گەرمەی کارەساتەکەدا بیر لە چارەسەرکردن بکەنەوە.

کێشەی سەرەکی شارەکانمان خراپ بەکارهێنانی زەوی Land Use و ماستەر پلان و شوێنی نیشتەجێبوونە!

ناکرێت شوێنی نیشتەجێبوون لەسەر ڕێڕەوی ئاو بکرێت!

گۆڕینی ڕێگەی ئاو زۆر مەترسیدارە و هەروا بە ئاسانی ناکرێت! پێویستی بە پلاندانانی ورد هەیە کە پلانێکی درێژخایەنی بۆ دابنرێت کە پێشبینی بۆ داهاتوو بکرێت کە ئەم ڕێڕەوە توانای چەندێکی هەیە؟!

چونکە گۆڕینی رێگەی ئاوی سروشتی (Natural drainage / Wadi / Stream diversion) ئەگەر بە پلان نەکرێت، زۆر بەخێرایی دەبێتە هۆی لافاو.

پاشان من چەند ساڵە هاوار دەکەم کە شوێنی سروشتی بکرێت بە پڕۆژە ئەمە ئەنجامەکەیتی! ئەشیکەیت بە پڕۆژە پێویستە پلاندانانێکی وردی بۆ بکەیت بۆ چارەسەرکردنی ژێرخانی ئەو شوێنە پاشان بڕیاربدە سروشتەکە بگۆڕە! نەک سروشتی شوێنەکە بگۆریت و هیچ پلانێکیش بۆ جێگرەوەی دانانەنێیت!

ئایا شارەکانمان نەخشەی ئاڕاستەی ئاوی باراناویان هەیە؟! تەبعەن نەخێر! ئەم نەخشانە بە ئەندازیاری پلانسازی شار ئامادەدەکرێت بە داتا و سۆفتوێری وەکو GIS، بەداخەوە کە لە ئێستادا نە ئەندازیاری پلانسازیمان لەو شوێنانە هەیە نە سۆفتوێر و داتای پێویست!

بێ پلانسازی شار و جێبەجێکردنی یاسا، هیچ شارێک پارێزراو نییە لە کەمی خزمەتگوزاریی و کارەساتە سروشتییەکان!

بۆیە لە کۆتاییدا دەڵێم شارەکانمان پێویستیان بە کەسی پسپۆڕ و بەتوانایە لەبواری پلاندانانی شاردا!

"ئەحمەد تەها ئەحمەد: ئەندازیاری پلانسازی شار"

Address

Garmian
Kifri

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when پەروەردە و روشنبيرى له كوردستان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category