Kifri Technical College :: کۆلێجى تەکنیکى کفرى

  • Home
  • Iraq
  • Kifri
  • Kifri Technical College :: کۆلێجى تەکنیکى کفرى

Kifri Technical College :: کۆلێجى تەکنیکى کفرى پەیجی فەرمیی (کۆلێجی تەکنیکی کفری/زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان)ە. تیمی ڕاگەیاندنی کۆلێج سەرپەرشتی دەکەن

22/08/2026
17/08/2026
📢 مژدەیەک بۆ دەرچووانی پۆلی ١٢ و ئارەزوومەندانی بوارە پزیشکی و تەندروستییەکان🎓 زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان گۆڕانکارییەکی ...
17/08/2026

📢 مژدەیەک بۆ دەرچووانی پۆلی ١٢ و ئارەزوومەندانی بوارە پزیشکی و تەندروستییەکان
🎓 زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان گۆڕانکارییەکی گرنگ و ناوازە لە یەکێک لە بەشە زانستییەکانیدا رادەگەیەنێت
بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧) لە کۆلێجی تەکنیکی کفری، ناوی بەشی (شیکاری خۆراک و تەندروستی) بە فەرمی گۆڕدرا بۆ:
✨ «بەشی تەکنیکی چارەسەری خۆراکی» ✨
ئەم بەشە نوێیە بە شێوازێکی هاوچەرخ و زانستییانە دیزاین کراوەتەوە و چەندین تایبەتمەندیی ناوازە لەخۆدەگرێت:
🔹 پۆلێنکردنی پزیشکی: بە فەرمی سەر بە بەشە تەندروستی و پزیشکییەکانە.
🔹 یەکەم و بێوێنە: تاکە بەشی هاوشێوەیە لەسەر ئاستی تەواوی هەرێمی کوردستان.
🔹 متمانەی فەرمی: بە فەرمی دانپێدانراوە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە.
🔹 ئاسۆی فراوانی کارکردن: پێگەیاندنی پسپۆڕ لە بواری چارەسەری خۆراکی کلینیکی، ڕێکخستنی کێش، خۆراکی نەخۆشخانەکان و ناوەندە تەندروستی و وەرزشییەکان.
🌿 «هەنگاوێکی نوێ بەرەو ئایندەیەکی گەش لە کەرتی تەندروستیدا»
📍 کۆلێجی تەکنیکی کفری | زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان
#پۆلی١٢ #کوردستان

15/08/2026

🔵وجهتك الأولى لاحتراف التغذية العلاجية في قسم تقنیات التغذية العلاجية في الكلية التقنية - كفري.
🔵هل تعلم أن الغذاء هو خط الدفاع الأول؟ كُن أنت الخبير مع قسم تقنيات التغذية العلاجية في الكلية التقنية في كفري .
🔵من الشغف إلى الاحتراف: بوابتك الذهبية لتصبح أخصائي تغذية علاجية تنطلق من الكلية التقنية - كفري.
🎥فيديو – قسم التغذية العلاجية - الكلية التقنية - كفري.

14/08/2026

🔵بوابتك لعالم الابتكار: قسم تقنيات تكنولوجيا المعلومات في الكلية التقنية في كفري.
🔵المقاعد بانتظار المبتكرين: في قسم تقنيات تكنولوجيا المعلومات في الكلية التقنية في كفري.
🔵تخصص تقنيات تكنولوجيا المعلومات: خطوتك الأولى نحو وظائف المستقبل.
🎥قیدیو - قسم تقنيات تكنولوجيا المعلومات في الكلية التقنية في كفري .

13/08/2026

🔵ابدأ رحلتك نحو القيادة مع قسم تقنيات إدارة الأعمال في كفري

🔵حيث تتحول الأفكار الطموحة إلى مشاريع رائدة: مستقبلك المهني بانتظارك

🔵خطوتك الأولى نحو ريادة الأعمال: اكتشف إمكانياتك في الكلية التقنية بكفري

🎥فيديو: قسم تقنيات إدارة الأعمال - الكلية التقنية في كفري

13/08/2026

تیمی هۆشیاری کۆمەڵگا لە کۆلێجی تەکنیکی کفری سیمیناریکی زانستی ئەنجامدا.
لە درێژەی کار و چالاکییەکانی تیمی هۆشیاری کۆمەڵگا لە بەشی تەکنیکی چارەسەری خۆراکی، سیمینارێکی زانستی و بەسوود بۆ خوێندکارانی (پەیمانگای بەهەشتی ناحکومی) لە شاری کفری ئەنجامدا.
ئامانجی سەرەکی ئەم سیمینارە پێشکەشکردنی زانیاری بوو سەبارەت بە پاراستنی سیستەمی هەرس و گرنگیی پەیڕەوکردنی سیستەمێکی خۆراکیی تەندروست و ڕوونکردنەوەی پرۆسەی هەرس و کاریگەریی جۆرەکانی خۆراک لەسەر جەستە .
لەم چالاکییەدا هەوڵدرا زانیارییەکان تەنها لە چوارچێوەی تیۆریدا نەمێننەوە، بەڵکو بە شێوەیەکی پراکتیکی و ڕوون بابەتەکان بۆ بەشداربووان شیکرانەوە بۆ تێگەیشتنی زیاتر.

13/08/2026

شاندی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان بەشداری لە کۆبوونەوەی ئامادەکاریی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ژیری دەستکرد کرد

زانیاری زیاتر لەم لینکەوە بخوێننەوە ↙
https://gpu.edu.iq/news/259

12/08/2026

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیانەوە

بەسەرپەرشتی بەڕێز وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە پیناو فەراهەمکردنی کورسی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ خوێندکارانی دەرچووی پۆلی ١٢ی ئامادەییەکانی ناوچە دابڕاوەکانی سەر بە خوێندنی حکومەتی مەرکەزی، لە شاری خانەقین و شاری دوزخورماتوو، و شارو شارۆچکەکانی دەوروبەریان، هەڵدەستین بە دابەشکردنی فۆرمی وەرگرتن بەم شێوازەی لای خوارەوە:

١. لە شاری دوزخورماتوو لە بەشی خوێندنی کوردی، دابەشکردنی فۆرم لە ڕۆژی ٣ شەممە ڕێکەوتی ١١/ ٨/ ٢٠٢٦ دەستی پێکردووە، ڕۆژانی دواتریش بەردەوام دەبێت لە کاتژمێر ٩ ی بەیانی تاکو ١:٣٠ی پاش نیوەڕۆ.
٢. لە شاری خانەقین لە تۆماری کۆلێژی زمان و زانستە مرۆڤایەتییەکان، دابەشکردنی فۆرم لە ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٨/١٧ دەست پێدەکات، ڕۆژانی دواتریش بەردەوام دەبێت لە کاتژمێر ٩ ی بەیانی تاکو ١:٣٠ پاش نیوەڕۆ.
تێبینی و پێداویستییەکان:

• هێنانی کۆپییەك لە کارتی تاقیکردنەوە (البطاقة الامتحانية) لەگەڵ کارتی نیشتمانی و بۆردی نمرەکان مۆرکرابێت لە کارگێری قوتابخانەوە.
• ئەم فۆرمە تەنها بۆ دەرچووانی پۆلی ١٢ ی ساڵانی (٢٠٢٤- ٢٠٢٥) و (٢٠٢٥-٢٠٢٦) دەبێت.
• ئەو خوێندکارانەی ئەمساڵ وانەیان لە خولی دووەم هەیە، دەتوانن ڕاستەوخۆ دوای وەرگرتنەوەی ئەنجامەکانی خولی دووەم سەردان بکەن.

Address

Kifri

Telephone

+9647730255740

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Kifri Technical College :: کۆلێجى تەکنیکى کفرى posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The School

Send a message to Kifri Technical College :: کۆلێجى تەکنیکى کفرى:

Shortcuts

Share