Dawd Muhamad

Dawd Muhamad Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Dawd Muhamad, School, sarqala, Kifri.

18/12/2023
بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە ٤ / ٧ /٢٠٢٣بەسەرپەرشتی بەڕێز کاک احمد حمەساڵح لێپرسراوی کۆمیتەو بەشێک لە ئەجومەنی کۆمیتەی ڕێکخستنی...
04/07/2023

بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە ٤ / ٧ /٢٠٢٣
بەسەرپەرشتی بەڕێز کاک احمد حمەساڵح لێپرسراوی کۆمیتەو بەشێک لە ئەجومەنی کۆمیتەی ڕێکخستنی سەرقەڵا سەردانی بەڕێز کاک فاتیح سەمەدمان کرد بەمەبەستی پیرۆزبای دەست بەکاربونیان وەک لێپرسراوی کۆمیتەی ڕێکخستنی کفری وهیوای سەرکەوتن و پشتیوانمان بۆ هەڤاڵ کاک فاتیح دوپات کردەوە.
پاشان لە بارەگای کۆمیتە. پێشوازیمان لە بەڕێزان کاک کاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و کاک ڕزگاری حاجی حمید کرد.
وە لەبەرامبەر ئەرک و ماندوو بون باشڕای کردنی کاروباری هاوڵاتیان لە دائیرە حکومیەکانی ناحیەی سەرقەڵا بەمەبەستی دەست خۆشی و پشتیوانیمان سەردانی هەریەکە لە بەڕێزان( بەڕێوەبەری ناحیەی سەرقەڵا وشارەوانی و ئاسایش و بنکەی پۆلیس و بنکەی دارستان و فەرمانگەی ڕەگەزنامەو هاتووجۆو فەرمانگەی کارەباو فەرمانگەی ئاوی سەرقەڵامان کرد. وێڕای دەست خۆشی و پێزانینمان بۆ جێ بەجێ کردنی ئەرکەکانیان پشتیوانی خۆمان دوپات کردوە بۆ بەڕێزیان .

پەیامی مەکتەبی ڕێکخستن بۆ یادی٤٨ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ئەمڕۆ ٤٨ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر دامەزراندنی ی...
31/05/2023

پەیامی مەکتەبی ڕێکخستن بۆ یادی
٤٨ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان

ئەمڕۆ ٤٨ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و٤٧ساڵ بەسەرهەڵگیرساندنەوەی شۆڕشی نوێی گەلەکەماندا بەڕابەرایەتی سەرۆک مام جەلال.بەم بۆنە پیرۆزو پڕشکۆیەوە درودوسڵاو دەنێرین بۆڕۆحی سەرۆک مام جەلال و تەواوی شەهیدانی یەکێتی و ڕێگای ڕزگاری کوردوکوردستان .دەستی ڕێزبەسنگەوە دەگرین لەئاست کەسوکارەسەربەرزەکانیان. گەرمترین پیرۆزبایی ئەم یادەمەزنەش لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و هەموو ئەوتێکۆشەرانەی بەشداریان لەم شۆڕشە مەزنەدا کردوەو لە ڕێکخستنەکان ، پێشمەرگەقارەمانەکان ، کەمئەندامانی سەنگەر،زیندانیانی سیاسی وتەواوی دۆست وئەندام ولانگرانی یەکێتیەکەمان دەکەین.ئومێددەکەین ئەم ساڵ ساڵی گەشەکردنی زیاتری یەکێتیەکەمان بێت . دەرفەتێکی گونجاویشە ئەم یادە بکەینە ساڵی ئاشتکردنەوەی هەڤاڵا ن و لەوێیشەوە گەڕانەوە بۆ نێو ئامێزی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ، تاپێکەوە لەخەباتێکی دیموکراسیانەی پڕئازادی بۆبەدیهێنانی تەواوی ئەومافەڕەوایانەی کەتائێستا بەدینەهاتون.هەروەها پیکەوەلەگەڵ لایەنەسیاسیەکاندا هەنگاوبنێین بۆ سەرلەنوێ یەکخستنەوەی نێوماڵی کورد وماڵە گەورەکەی مام بکەینە کۆکەرەوەی هەموولایەنەکان ولەوێوە پەیامی ئاشتی وبرایەتی وپێکەوەژیان بەرزبکەینەوە تابۆ دنیای بسەلمێنین کەئێمە گەلێکی تەبا وئاشتیخواز وبراین کاردەکەین بۆخۆشگوزەرانی وئاسودەی وئارامی بۆگەلەکەمان . جارێکی تر پیرۆزە ئەم یادەمەزن وپر شکۆیە

هەرشەکاوەبێت ئاڵای سەوزی یەکێتیی یەکەمان
درود بۆ ڕۆحی پاکی شەهیدان

مەکتەبی ڕێکخستنی
یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان
٢٠٢٣/٥/٣١

17/05/2023

چ زمانێک چ قەڵەمێک ئەتوانی گوزارشت لەو حەسرەتە و تاوانە بکات .

Address

Sarqala
Kifri
46022

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dawd Muhamad posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category