عوسمان حمەکریم زه ڵمی

عوسمان حمەکریم زه ڵمی خزمەت ڪردنی بێ منەت و ئەزیەت لە خاسیەتی جوامێرانە.

ڕەمەزان مانگی شادومانییە  ڕەمەزان هاتووە تاوەڪوو دڵان پڕ بڪات لە ئارامی و سووڪنایی و شادومانی. لەبەرئەوەی:مانگی ڕەمەزان،...
24/02/2026

ڕەمەزان مانگی شادومانییە

ڕەمەزان هاتووە تاوەڪوو دڵان پڕ بڪات لە ئارامی و سووڪنایی و شادومانی.

لەبەرئەوەی:
مانگی ڕەمەزان، خولی پابەندی و گوێڕایەڵی و نزیڪبوونەوەیە لە خوای خاوەن ڪەرەم.

ڪە تێیدا ”گلێرو ڪۆو جەمۆ“ بوون، هۆڪارە ساغەڪانی بەدیهێنانی خۆشحاڵی و شادومانی ڕاستەقینە ”هەقیقی“.

بەڵگە لەسەر ئەم شادومانی و «فەڕەحیە»:

یەڪەم: «قُلْ بِفَضْلِ اللَّهِ وَبِرَحْمَتِهِ فَبِذَٰلِكَ فَلْيَفْرَحُوا» يُونُسَ: الآيَةُ ٥٨

دڵخۆشڪردنی باوەڕداران بە چاڪەو فەڕو ڪەرەمی خواوەندی دڵاوا، پانتایێڪی بەرین و قووڵی گرتۆتەوە، هەربۆیە پەی پێبردنی، سەهل و ئاسان نییە.

هەر شتێڪی ڕەوا، بە ئاڕاستەی چاڪە مرۆڤ ڕێنوێنی بڪات ئەوە فەزڵی خوایە.. بەدڵنیایی لە نێو مانگی ڕەمەزاندا باوەڕداران بێشوومار، ”خێرو چاڪە“ ئەخەنە نێو خەرمانی حەسەناتیان.

ڕۆژووەوانی باوەڕدار، لە بەرانبەر ئەنجامدانی هەر ڪارێڪی چاڪدا، سووڪنایی دەروونی و ئاسوودەیی ڕۆحی، دەستەبەر دەڪات.

دووەم: قَالَ رَسُولُ اللهِ ﷺ: «لِلصَّائِمِ فَرْحَتَانِ: فَرْحَةٌ عِنْدَ فِطْرِهِ، وَفَرْحَةٌ عِنْدَ لِقَاءِ رَبِّهِ».
رَوَاهُ أَبُو هُرَيْرَةَ

بێگومان هەموو ڕۆژووەوانێڪی باوەڕدار، لە ڪاتی بەربانگ و ڕۆژوو ڪردنەوەدا، ئێجگار شادوومانە. بەر لەوەی دڵخۆشبێت بە مۆڵەتی خواردن و خواردنەوە.. خۆشحاڵە بەو گەردن ڪەچی و پەرستشە مەزنەی، بۆ خوای گەورە، ئەنجامی داوە.

هەروا عبادەتەڪانی تریش ڪە لەم مانگە چاڪترو زۆرتر ئەنجامیان دەدات.. ئەوەندەی تر پێیان دڵخۆش و شادومان دەبێت. بەجۆرێڪ هەرگیز ئامادەنیە بەهیچ شتێڪی دونیایی بیانگۆڕێتەوە..

لەم سۆنگەوە دەڵێین:
ڕەمەزان مەوسیمی شادومانی و خۆشحاڵی هەقیقیە.
وەرزی چنینەوەی شادیی و خۆشییە بەهادارو بە ڕەواجەڪانە.
چوونڪە باوەڕدار بە:
ـ بەهێزبوون و تینداری باوەڕی..
ـ بە خاوێن بوونەوەی ناخ و دڵی..
ـ بە پوختەبوون و سەنگینی ڪردەوەڪانی..
ئێجگار نزیڪ دەبێتەوە لە خاوەنی دڵاواو دلۆوانی ”الله“.

ئای چەندە جوانن!! دیمەنە شادیهێنەرەڪانی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان. ڪە ئێوەی باوەڕداری ڕۆژووەوان، لە ناویاندا بە شادومانی ژیانی سەربەرزانە، بەڕێ دەڪەن.

✍️عثمان حمەڪریم زەڵمی
٢٤ / ٢ / ٢٠٢٦

 #ڕەمەزان؛ فێرگەی بارھێنانی پابەندی و نزیکبوونەوە   لە بەرایی گەڕانەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، زەرورە وچانێک لەمەڕ دانایی...
17/02/2026

#ڕەمەزان؛ فێرگەی بارھێنانی پابەندی و نزیکبوونەوە

لە بەرایی گەڕانەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، زەرورە وچانێک لەمەڕ دانایی (حکمەت)، لە فەرزبوونی (ڕۆژووی مانگێ)، بۆ باوەڕدارانی ھەڵگری ناسنامەی (خَيْرُالْبَرِيَّةِ)ى ئەم سەردەمە، بخەینە ناو بیرو ھۆش و زەینەوە.

بەدڵنیایی، لە ئایەتی فەرزبوونی ڕۆژوودا، ڕووی (قسەو داواو خواز)، لە کۆمەڵەی باوەڕدارانە، ھەر لە سەردەمی وەحیەوە ھەتا ژیان لەسەر ئەم ھەسارەیە بەردەوامبێت: «يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ».
جا لەبەر گرنگی و زەرورەتی لێکەوتەکانی (ڕۆژوو)، دەبینین ھەر لە دێرزەمانەوە ئەم کردارە بەنرخە پێویستکراوە لەسەر ھەمان توێّژی باوەڕداران لە گەلانی ڕابوردوو: «كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ».

لێرەوە دەچینە سەر گرنگی و ڕۆڵ و بایەخی (یەک مانگ بەڕۆژوو بوون) دەبێت چی بێت؟ لە ژیانی باوەڕداراندا:

یەکەم: ڕەمەزان خولی بارھێنانی مرۆڤی باوەڕدارە، لەسەر پابەندی بە نیزام و پەیڕوی لە یاساو ڕێسای بەکەڵک: «لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ». البقرە: (١٨٣). ھەموو تەقواو پابەندیەک، دەبێتە هۆى نزیکبوونەوەو (تەقرب) بەرەو چاکبوون، بەرەو خواوەند.

وشەی (تَتَّقُونَ)، کرداری ڕانەبردووە (مضارع) مانای بەردەوامی دەگەیەنێت. لێرەدا وشەی (تەقوا) واتە پابەندی (التزام)، باوەڕدار ئەو مرۆڤە تێگەیشتووەیە، پاش دڵنیابوون لە ھەقیقەتی (وەحی)، ئازایانەو ئازادانە پابەندی ھەڵبژاردووە بۆ ھەر شتێ کەوا لە بەرژەوەندی خۆیی و مرۆڤایەتیدا بێت.

✍️م عثمان حمەڪریم زەڵمی
١٧ / ٢ / ٢٠٢٦

دۆخی ڪوردان؛ لە نێوان زلهێزانی بێباڪ، دراوسێیانی نەیار، لاوازبوونی خۆمان!!  خوازیارم، لە خوێنەرانی بەڕێزو دڵسۆز، پاش خوێ...
23/01/2026

دۆخی ڪوردان؛ لە نێوان زلهێزانی بێباڪ، دراوسێیانی نەیار، لاوازبوونی خۆمان!!

خوازیارم، لە خوێنەرانی بەڕێزو دڵسۆز، پاش خوێندنەوەی ئەم بابەتە. ئەوجا بە گیانێڪی بەرپرسانەو، هەستێڪی ڪوردانەوە، بیروڕاو سەرنجیان دەربڕن؛ لەپێناو دۆزینەوەی چارەسەرێڪی ڕیشەیی، بۆ دۆزە ڕەواڪەمان.. مەڵێن بەگوێمان ناڪەن.. دڵنیابن گەر ببێتە ڕای گشتی.. ئەوە دەبێ، گەل دەیەوێت.

#دۆخی ڪوردان:

ڪورد نەتەوەیەڪی نزیڪ بە پەنجا ملیۆن مرۆڤی زیندووی سەر ڕووی ئەم زەمینەیە، مەودای سەدەیەڪە بە زۆرەملێ و ناچاری بەسەر چوار وڵاتدا دابەشڪراوە. وەڪ هاوڵاتی ”پلەدوو.. یان خوارتر“ مامەڵەی لەگەڵ ڪراوەو دەڪرێت..

#سێڪوچڪەی ئەم ڪێشەیە:
«زلهێزان ـ دراوسێیان ـ خۆمان»

#یەڪەم: زلهێزان:

زلهێزان، ئەو وڵاتانەن ڪەوا زەبربەدەست و دەسڕۆیشتوون لەواقعی دونیادا، بەپێی بەهێزی و زاڵی خۆیان تەحەڪوم بە سەر گەلاندا دەڪەن، لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندی مادی و مەعنەوی خۆیان ”نەخشە“ بۆ وڵاتان دادەڕێژن و، مامەڵە لەگەڵ نەتەوەڪانیاندا دەڪەن..

جا ڪێ هات و ڪەوتە ناو بازنەڪەیانەوە، دەبنە یارو دەستباری.. وە ڪێش نەهات، یان نەڪەوت، ڪەناری دەخەن.. بەبێ گوێدانە لایەنی سۆزو عاتیفەو، مەینەت و ئازاری!!

#دووەم: دراوسێیانی نەیار:

سێ نەتەوەی سەرەڪی «عەرەب، تورڪ، فارس»، دراوسێی ”نەتەوەی ڪوردن“، خاوەنی ڪیانی سەربەخۆی خۆیانن.. تەنها عەرەب بیست و دوو دەوڵەتی هەیە!!
هەرچی ڪوردە، زلهێزان وەڪ ”گۆشتی قوربانی“ بەسەر ئەواندا دابەشیان ڪردوون..

ئا لێرەدا پرسیارێڪ سەرهەڵدەدات و گرنگە بپرسین: ئایا چاوەڕوانی چ خێرێڪ لە زلهێزان و نەیاران دەڪرێت⁉ جگە لەوەی تاوەڪوو ئێستا بوویانە بۆمان..

لە ڪاتی پێگیران.. بە زمانی لووس و، بەڵێنی زارەڪی، فریوومان دەدەن!! گەیشتنە فەرحانە، نە بایان دیوە نە بۆران..

#سێیەم: لاوازبوونی خۆمان!!

بەوپەڕی بڕوا، متمانە، بەڵگەوە دەڵێم: یەڪەم هەنگاوی هەستانەوە بەرەو سەرڪەوتن، داننانە بە لاوازی خۆماندا.. نەڪ لەڕووی ”سەروە“ی مرۆیی.. نەخێر..

چونڪە ڪورد بەگشت پێڪهاتەڪانیەوە لەو بەشە زەمینەی پێی دەوترێت ”ڪوردستان“ لە گشت ڕوویێڪەوە لە نەتەووەڪانی تر، ڪەمی نییە.. چوونڪە خواڪردەو بڕاوەتەوە..

#لاوازییەڪانی ڪورد:

یەڪەم و ڪۆتایی «ناڪۆڪی سیاسی»یە.
گەورەترین لاوازی ”ئێمەی ڪورد“، بریتییە لە پێڪنەهاتنمان لەسەر شێوەی بەڕێوەبردن و ئیدارەدانی ناوخۆی خۆمان..

#نموونەی زیندوو:

ئێمە لە باشووری ڪوردستان، ماوەی ٣٥ ساڵە هەرێمێڪمان هەیە.. جگە لە ناڪۆڪی لەسەر ”ڪێ ڪەسی یەڪەم بێت.. یاخود ڪام حزبە وەزارەتی سیادی زۆرتری هەبێت، یان ڪام سەرۆڪ بنەماڵە پارەو داهاتی فرەتری لەژێر چنگ بێ و..تاد“ چیتر هۆڪاری سەرەڪی دوو زۆنی و ماڵجیایی بووە⁉

#چارەسەری خێرا:

گێڕانەوەی متمانەی نیشتمانی:
بە هەڵمەتی چاڪردنی دۆخی خراپی گوزەرانی فەرمانبەران، بە پێدان مووچەی ئانی. بڕیاردانی درووست لە چارەنووسی ”نەفەوتانی“ مووچە بزرڪراو، دزراو، نەدراوەڪان.

#چارەسەری دواتر ”بێ دواخستن“.

١. درووستڪردنی ڪەوانەیەڪی سیاسی ڪوردستانی.. بۆ هەموو هێزەڪان، ڪەوا بە دەستوورێڪی مرۆڤدۆستانە، گشتمان لەسەری پێڪبێین و پاڵپشتی بین.

٢. سوود وەرگرتنی تەواو، لە ئاینی پیرۆزی ئیسلام، بۆ هێنانەدی ڪیانی سەربەخۆیی.. بە داڕشتنەوەی ئەڪادیمی بۆ پێڪهاتەی «لیژنەی فەتوای ڪوردستان»، لەسەر بناغەی لێهاتووی و پسپۆڕی و، گێڕانەوەی ڕۆڵی تەواو بۆی، وەڪ ”مەڕجەع“ی ئاینی و پابەندبوون بەو فەتواو بڕیارانەی لێوەی دەردەچن.

ئەم خاڵە باشترین وەڵامدانەوە دەبێت بۆ نەتەوە ”عەرەب، تورڪ، فارس“ـە دراوسێڪان ڪە لەسەر هەندێ بنەمای ئاینی لەڕوومان دەوستن.. بەنموونە «سورەتی ئەنفالی دوێنێ» و «سورەتی فەتحی» ئەمڕۆ..

٣. پێڪهاتن لەسەر بەڕێوەبردنی ناوخۆ، لەسەر شێوازی پەیڕەوڪردنی بنەماڪانی پاراستنی مافەڪانی مرۆڤ و، دەستاودەستڪردنی دەسەڵات بە ئاشتایانەو، لەڕێی ئەنجامی هەڵبژاردنی خاوێن. هەروەها بەرجەستەڪردنی سەروەری یاساو سەربەخۆیی دادگاڪان.

٤. پێڪهێنانۍ حڪومەتی سەرتاسەری خاوەن دەسەڵات، بە گێڕانەوەی هێزو ئیمڪانیات بۆ جومگەڪانی.. چاودێریڪردن و لێپێچینەوە لەڪاتی جێبەجێنەڪردنی ئەرڪەڪانی.

٥. دابینڪردن و پاراستنی ”هەق و ماف“ی سرووشتی پێڪهاتە جیاوازەڪان..

٦. بایەخدانی تەواو بە ئەرڪ و ڕۆڵی پەروەردەو زانست و تەندرووسی.. لەسەر بنەمای پسپۆڕی و لێهاتن و دڵسۆزی.

٧. گرنگیدان بە سامان و سەروەی نیشتمانی ”سەرزەوی و ژێرزەوی“، وە هاوبەشڪردنی هاونیشتمانیان بە شێوەی دادپەروەرانە، لە ڪارو ئەرڪ و ماف و خێرو بێریاندا.

٨. مامەڵەڪردنی تەندرووست لەگەڵ زلهێزان و دراوسێڪان، لەسەر پێڪهاتن و پاراستنی ئەرڪ و ماف و بەرژەوەندی نەتەوەیی.

✍️عثمان حمەڪریم زەڵمی
٢٣ / ١ / ٢٠٢٦

ڪوردبوون هەست نییە؛ بەرپرسیارێتییە.💥💥🔥💥💥 بەرپرسیارێتی ئاشنایەتییە بە خەتاڪانمان؛ نەڪ یەڪ خەتا، بەڵڪوو چەندین خەتا، دووبا...
10/01/2026

ڪوردبوون هەست نییە؛ بەرپرسیارێتییە.

💥💥🔥💥💥

بەرپرسیارێتی ئاشنایەتییە بە خەتاڪانمان؛ نەڪ یەڪ خەتا، بەڵڪوو چەندین خەتا، دووبارە بوونەتەوە، لەوانە:

١. ناڪۆڪی و نایەڪگرتوویی..
هێزی ڪورد؛ زۆرجار پێش بەرژەوەندی گشتی.. حزبی، ناوچەیی، خێڵەڪی، بگرە تاڪەڪەسی هەڵبژاردووەو بە هەڵە بۆی ڪۆشاوە!!

گەلێ جاران؛ دوژمن خۆی خۆی نەهێناوە؛ ئێمە خۆمان ”بەربەستەڪانمان“ بۆی شڪاندووە.. ڕێگەوبانمان تەختڪردووە بۆ هاتنی!!

٢. بە ”بەهێزبوون“ی ساتی فریومان خواردووە.
وەختێڪ، سەرڪەوتنێڪی ”ڪاتی“ هاتووە، پێمان وابووە گەیشتوین.. بەڵام ستراتیژی بە مەوداو درێژخایەنمان بۆی نەبووە..

٣. لە پێگەیاندنی گەنجان ڪرچوڪاڵ بووین.. هەمیشە لاوان ”هێزو سەروەو، داهاتوون“، بەڵام لای ئێمە زۆرجاران، یا بەڪارهێنراون بۆ شەڕی خۆڪوژی!! یان پشتگوێخراون لە پلان و بڕیارو خزمەتڪردندا.. ئائەمەش هۆڪاری بێ هیوایی و ڪۆچیانە..

٤. باوەڕڪردن بە پلان و بەڵێنی”دەرەوە“ زیاتر لە خۆمان.. مێژوو نیشانیداوە: هێزی دەرەڪی؛ هەتا ”ڪات و ڪار“ لە بەرژەوەندی خۆی بێت، دەستی بە گەرم دەهێنێت. بەڵام ڪە گڵۆڵەی مەسڵەحەتی ڪەوتە لێژی. دەڪشێتەوەو خۆی دەدزێتەوە..

٥. لاوازیی ڕەخنەی خۆیی.. ڪەمجار خۆمان لە خەتاو خواری خۆمان دەپرسین. بەڵڪوو هەر خەریڪین ”خەتا“ پێناسە دەڪەین و لە بەرگی ”تۆمەت“ و ”خیانەت“، بەسەر یەڪدا دابەشی دەڪەین!!

٦. دوورکەوتنەوە لە بنەمای فەرهەنگی و ئەخلاقی ڪوردەواری.. ڪاتێڪ ڕاستگۆیی، بەرپرسیارێتی، خزمەتگوزاری لاوازبوون.. هێزی نەتەوایەتش لاوازو ڪزۆڵە دەبێت..

بە پوختەیی؛ خەتای سەرەڪی ”ڪورد“ ئەوە نییە ڪە ڪزو لاوازە.. بەڵڪوو ئەوەیە ڪە: نایەکگرتووە، پلانی سادەیە، متمانەو باوەڕ بە خۆی ڪەم و ڪزو پرش و بڵاوە.. هەر یەڪ بۆ خۆی ڕۆیشت.. نە بۆ نەتەوە.

هیچ هێزێڪی دەرەوە، پشتگیری ئازادی و سەربەخۆیی، بە خۆڕایی ناڪات. ئەگەر خۆمان نەگۆڕین، دۆخەڪان ناگۆڕدرێن.

ڪوردبوون؛ دەبێت لە قسەو درووشم و پۆست و پلەو پایە تێپەڕێت و ببێتە پلان و ڪردار.. چوونڪە:
ڪوردبوون؛ بەرزی دەنگ و، خەمگینی سەدا نییە، لە ناو گۆرانی و ئاوازدا..

ڪوردبوون؛ گریانی بە ڪوڵ نییە لە بیرەوەری و مێژووی پڕ ناسۆردا..

ڪوردبوون بریتی نییە لە دژمن‌ هەڵسەنگاندن؛ بریتییە لە خۆهەڵسەنگاندن!!

ئەو نەتەوەی؛ هەمیشە خەتا بخاتە سەر ئەوی تر، هێشتا لە سەرەتای ڕزگارییەوە دوورە..

ئەو نەتەوەی؛ بەرپرسیاری خۆی هەڵنەگرێت، هیچ کات بەردەوام نابێت، تەنانەت ئەگەر سەربەخۆیش بەدەستبێنێت..

ڪوردبوون، ئەو بارە قووڵ و قورسەیە، ڪە شان لە ”سەختی شاخ“ دەدات.. لە ویژداندا ڕۆ دەچێت و لە ناخدا ڕەگ دادەچەقنێت و، لە دڵدا مەحڪەم لەنگەر دەگرێت..

ڪوردبوون، ئەو ڪاتە دەست پێدەڪات؛ ڪە هەر تاڪێڪ بە باوەڕو متمانەوە بڵێت: خزمەتڪردنی ئەم خەڵڪ و خاڪ و ئاوە، ئەم زمان و فەرهەنگە، ئەم ئێستاو داهاتووە، ئەرڪی منن، لە گەردنی منن..

عثمان حمەڪریم زەڵمی
١٠ / ١ / ٢٠٢٦

 #سَلام؛ زەریایەڪ لە بەخشندەیی  ڪاتێڪ بە درووستی ئاوڕ لە زەریای بەرینی قورئانی پیرۆز دەدەینەوەو، دەچینە قوڵایی ڕەگ و ڕیش...
07/01/2026

#سَلام؛ زەریایەڪ لە بەخشندەیی

ڪاتێڪ بە درووستی ئاوڕ لە زەریای بەرینی قورئانی پیرۆز دەدەینەوەو، دەچینە قوڵایی ڕەگ و ڕیشەی وشەڪان.. ئەوجا بە ڕوونی تێدەگەین؛ ئەو خوایەی ناوی خۆی ناوە ”الرحمن“ تەنها ئەوە بە ”تاق و تەنیا“ شایستەی خوایەتی.

هەمانڪات، بەندە ڕاستگۆو باوەڕدارەڪانی، پێویستە لە ژیاندا، بە ڕێژەی تواناو بۆ گونجان، هەڵسوڪەوت و مامەڵەیان ڕەنگدانەوەی ئەو خەسڵەتە مەزنە بێت.

جا هەرچەندە ئاستی ئەم ڕەنگدانەوەیە بەرزو فراوانتر بێت، ئەوەندە نزیڪتر دەبن لە پەیامی خواو ڕەزامەندییەڪەی.

بۆ تێگەیشتنی ڕاست لە خواستی ئەم ئاماژەیە، گرنگە بە دیققەتەوە، سەرنج لە وشەی «سلام» بدەین؛ وشەیەڪ ئاسوودەبەخش، نەرم و گەش و پڕاوپڕ لە واتای ژیان.

لە ڕووی زمانناسییەوە، «السلام» بە «الف و لام»، وشەیەڪی ناسراوە ”المعرفة“و، ئاماژەیە بۆ شتێڪی دیاری ڪراو و سنووردار.

بەڵام «سلام» بەبێ (الـ) وشەیەکی نەناسراوە «النكرة»ـە، واتاڪەی گشتی و فرەو فراوان و سنوور نەناسە؛ هەر شتە پەیوەندی بە ”هێوری، ئارامی، ئاشتی، سووڪنایی، ئاسوودەیی، خۆشبەختی“یەوە هەبێت، لە خۆی دەگرێت.

لەبەر ئەم واتا بەرین و قووڵ و سەنگین و بەنرخەی، خوای میهرەبان، زۆرجار لە قورئاندا ئا ئەم وشەیە: «سلام»، بە شێوەی نەناسراوو بەبێ (الـ)، بەڪار هێناوە لە تاریف و سەنای بەندە هەڵبژێراوەڪانی، وەڪ:

ـ «قُلِ الْحَمْدُ لِلَّهِ وَسَلَامٌ عَلَىٰ عِبَادِهِ الَّذِينَ اصْطَفَى». النمل: ٥۹
ـ «سَلَامٌ عَلَىٰ نُوحٍ فِي الْعَالَمِينَ» الصافات: ۷۹
ـ «سَلَامٌ عَلَىٰ إِبْرَاهِيمَ» الصافات: ۱۰۹
ـ «سَلَامٌ عَلَىٰ مُوسَىٰ وَهَارُونَ» الصافات: ۱۲۰

هەروا لەبەر فراوانی ڕەحمەت و میهرەبانی خوایی، بۆ باوەڕداران و، سەنگینی و بە پیتی خێرو چاڪەیان لە شەوی قەدرا.. ئاوا تاریفی ڪردووە:
ـ «سَلَامٌ هِيَ حَتَّىٰ مَطْلَعِ الْفَجْرِ» القدر: ٥

هەروەها بۆ ژیانی هەمیشەیی بەهەشت، ئەم دەستەواژە جوان و ئۆقرە بەخشە، بە شێوەی تایبەت ئاراستەی بەندەڪان دەڪرێت:
ـ «ادْخُلُوهَا بِسَلَامٍ آمِنِينَ» الحجر: ٤٦
ـ «سَلَامٌ قَوْلًا مِن رَّبٍّ رَّحِيمٍ».

وەفریشتەڪان لەڪاتی پێشوازی باوەرداراندا ڕاسپێراون بڵێن: «سَلَامٌ عَلَيْكُمْ طِبْتُمْ فَادْخُلُوهَا خَالِدِينَ». الزمر: ۷۳
ـ «سَلَامٌ عَلَيْكُم بِمَا صَبَرْتُمْ ۚ فَنِعْمَ عُقْبَى الدَّارِ» الرعد: ۲٤

بەڪارھێنانی زاراوەی «سلام»، بە سیغەی نەناسراو ”النڪرة“، ئاماژە بۆ ئەوەیە، ڪە هیچ جۆرێڪ لە ”چاڪی و نیعمەت“ بزر نەبێت؛ بەڵڪوو هەموو ئەو شتانەی پەیوەستن بە ”ڕێزگرتن، ئاشتی، سۆز، ناز، ئارامی، سۆڪنایی، بەختەوەری، ژیانی پڕ لە نیعمەت، نازداری هەمیشەی“یەوە هەیە، بە یەڪجارو بۆ هەتاهەتایی، پێیانی ببەخشێت.

ئەمە ئاماژەیەڪی ڕوونە بۆ مەزنی میهرەبانی خوای گەورەو، بەرینی پەیامە خاوێن و پڕ لە ڕەحمەتەڪەی.

دەرەنجام، ”ئەودەمە“ مرۆڤ لەم مانا فراوان و سۆڪنا بەخشە تێدەگات، ئەوجا سەرسام دەبێت لە گەورەیی، زانایی، دانایی، دڵاوایی، بەخشندەیی خواوەند.. ئیتر بە زمان و حاڵ دێتەگۆو پاڪی و بێگەردی شایستەو لایەق بە خاوەنی الله، دەنەخشێنێت.. ڪە چۆن ئەم وشە ناسڪ و جوانەی ڪردووە بە زەریایەڪی بێسنوور لە ڕەحمەت و بەخشندەیی.

✍️عثمان حمەكریم زەڵمۍ
٧ / ١ / ٢٠٢٦

 #ساڵیادی لەدایڪبوونی پێغەمبەرێڪۍ «أُولُوا الْعَزْمِ»، شڪۆدار ڕادەگرین و هەقیقەتێڪ بیر دەخەینەوە.  #پێڕەوی پەیامی پێغەمب...
31/12/2025

#ساڵیادی لەدایڪبوونی پێغەمبەرێڪۍ «أُولُوا الْعَزْمِ»، شڪۆدار ڕادەگرین و هەقیقەتێڪ بیر دەخەینەوە.

#پێڕەوی پەیامی پێغەمبەران.. بەهەق‌ناسینی خوایە.

لەڪۆتایی سوورەتی ”الکھف“دا خوای زاناو خاوەن توانا دەفەرموێ: «قُل لَّوْ كَانَ الْبَحْرُ مِدَادًا لِّكَلِمَاتِ رَبِّي لَنَفِدَ الْبَحْرُ قَبْلَ أَن تَنفَدَ كَلِمَاتُ رَبِّي وَلَوْ جِئْنَا بِمِثْلِهِ مَدَدًا».

پێیان بڵێ: ئەگەر دەریا مەرەڪەب بوایە بۆ نووسینی وشەڪانی خوا.. دەریا تەواو دەبوو پێشئەوەی وشەڪانی خاوەنەڪەم تەواوببن، گەر چەندەھای تریش بھێنن و بیڪەنە مەرەڪەب..

وشەڪانی خوا، یانی ”زانایی، توانایی، دانایی بەرینی خواوەند“

نموونەی ئەو هەقیقەتە بۆ تێگەیاندی مرۆڤی ئاوەزدار، لە سورەتی ”مریم“دا، ڪە بەدوای سوورەتی ”الکھف“دا دێت، بەیاندەڪات بەم شێوەیە:

🔹باوڪێڪ دەچێتە ساڵەوەو پیری سەری سپیپۆش دەڪات، ئەژنۆڪانی ھێزی ھەڵگرتن و تاقەتی ڕاگرتنیان نامێنێ!! بەم بارودۆخەوە دەڪەوێتە ڕازو نیاز، شەڪواو شرۆڤەی حاڵی خۆی دەڪات؛ ئاماژە بۆ ”نەزۆڪ“ی ھاوژینۍ دەڪات، ڪە بە پێوەرە زانراوەڪان، زۆر دوورە ببنە خاوەنی منداڵ.

🔸بەڵام خوای خاوەن دەسەڵات، شۆڵەیێ لەو قۆرەتی دەخاتە کارو دەفەرموێ: «يَا زَكَرِيَّا إِنَّا نُبَشِّرُكَ بِغُلَامٍ اسْمُهُ يَحْيَىٰ لَمْ نَجْعَل لَّهُ مِن قَبْلُ سَمِيًّا» مريم: ٧

🔹لەوە گرنگتر لە قۆرەتی، بۆمان دەخاتەڕوو؛ ڪچێڪ، نە شووی ڪردووە، وەنە لە سنووری شەرع دەرچووە.. ڪەچی خواوەند، لەڕێی فرشتەوە بڕیاری بەخشینی منداڵی پێ دەدات: «إِذْ قَالَتِ الْمَلآئِكَةُ يَا مَرْيَمُ إِنَّ اللّهَ يُبَشِّرُكِ بِكَلِمَةٍ مِّنْهُ اسْمُهُ الْمَسِيحُ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ». بەم هەواڵە خاتوو مەریەم ”علیها السلام“ سەرسامۍ دەردەبڕێ: جا چۆن..!! خۆ بەشەرێ توخنم نەڪەوتووە!! «قَالَتْ رَبِّ أَنَّى يَكُونُ لِي وَلَدٌ وَلَمْ يَمْسَسْنِي بَشَرٌ قَالَ كَذَلِكِ اللَّهُ يَخْلُقُ مَا يَشَاءُ إِذَا قَضَى أَمْرًا فَإِنَّمَا يَقُولُ لَهُ كُنْ فَيَكُونُ» آل عمران: ٤٥ - ٤٧

🔸شۆڵەیێ تر، لە قۆرەتی.. ئەو ڪۆرپەیە ڪە تازە دێتە دونیا بەناوی ”عیسی - علیه السلام“، دەیھێنێتە گۆ..، خەمی دایڪی دەڕەوێنیتەوە.. ئەو پەیامەی خوا پێیداوە بە ئامادەبوانی ڕادەگەیەنێت: «قَالَ إِنِّي عَبْدُ اللَّهِ آتَانِيَ الْكِتَابَ وَجَعَلَنِي نَبِيًّا» * «وَبَرًّا بِوَالِدَتِي وَلَمْ يَجْعَلْنِي جَبَّارًا شَقِيًّا» مريم: ٣٢ - ٣٤

🔹شۆڵەیێ تر، لە قودرەتی؛ خەلقی ”حەوایە“ لە نەفسی ”ئادەم - علیهما السلام“ ڪە ڕەگەزی نێرینەیە: «وخلق منها زوجها» النساء: ١

🔸لەوەش گەورەترمان بۆ دەخاتە پێشچاوان؛ ڪە خەلقی ”ئادەم“ـە بەبێ دایڪ و باوڪ: «إِنَّ مَثَلَ عِيسَى عِنْدَ اللَّهِ كَمَثَلِ آدَمَ خَلَقَهُ مِنْ تُرَابٍ» آل عمران: ٥٩

🔹حڪمەت لەم ڪارەی خوای ”خالق و ئامر“، ئەوەیە؛ تواناو قۆرەتی، بە شێوەی جۆراوجۆر نیشانی بەندەڪانی بدات. وە ھەریەڪ لەمانە ئایەت و نیشانەن، بۆ درووست ناسین و ڕاست و ڕەوان فەرمانبەرداری لێڪردنی: «وَلِنَجْعَلَهُ آيَةً لِلنَّاسِ» مريم: ٢٢

🔸بەھیواین ساڵی نوێی «٢٠٢٦»؛ پەیوەندیمان لەگەڵ ”خوا“و پابەندیمان بە ”پەیامەڪەیەوە“ گەرموگوڕ ڕابگرین و، ناڪۆڪی نێوان و ڪێشەی ژیانمان، لەو سەرچاوە ڕاست و ڕەوان و ڕوون و تۆڪمەوه، چارەسەر بڪەین.

✍️عثمان حمەڪریم زەڵمی
٣١ / ١٢ / ٢٠٢٥
💓💗💓
https://www.facebook.com/share/p/1G9YFH9FZ3/

 #سـێ بــەڵا لە ڪۆڵ نابنـەوە!! #ئێمە مرۆڤانە، دایمە، ڕووبەڕووی سێ ”بـەڵا“ی سەخت دەبینەوە..!! ڪەچی بەداخەوە، ھەم لە ئاستی...
29/12/2025

#سـێ بــەڵا لە ڪۆڵ نابنـەوە!!

#ئێمە مرۆڤانە، دایمە، ڕووبەڕووی سێ ”بـەڵا“ی سەخت دەبینەوە..!! ڪەچی بەداخەوە، ھەم لە ئاستیاندا خەمساردی دەنوێنین، وەھەم وانەو پەندیان لـێ وەرناگرین..!!

#بـەڵاڪان ئەمانەن:

#یەڪەم: ڪات و تـەمـەن:

#هەر ڕۆژێ دەگوزەرێ.. لە تەمەن ڪەم دەبێت. ئەو ڕۆژانەی تێدەپڕن هەرگیزاو هەرگیز، نە دەگەڕێنەوە، وە نە قەرەبوو دەڪرێنەوە..

#سەیروسەمەرەیە، ئەگەر سامانمان ڪەمبڪات خەمبار دەبین، بەڵام زۆر سادەو ئاسان، تەمەنمان لێی دەڕواو ڪەمدەڪاو زایەی دەڪەین.. ڪەچی پێی بێتاقەت نابین!! لەحاڵێڪدا ”ماڵ“ قەرەبوو دەڪرێتەوە، بەڵام تەمەن ھەروا ناگەڕێتەوە، قەرەبووش ناڪرێتەوە..

#دووەم: ڕزق و ڕۆزی:

#ڕۆژانە بەدوای ڕزق و ڕۆزیدا سەرقاڵین.. گەر حەڵاڵ بە دەستی بهێنین.. لێپرسینەوەی، ئاسان دەگەڕێ و لەسەری پاداشت وەردەگرن.. بەڵام گەر بە حەرامی دەستمان ڪەوێ.. بێگومان لێپێچینەوەمان سەخت و سزاواری دەبێت.. ڪەچی لە حەنایا چاو دادەخەین.. بگرە زیادە هەڵپەی بۆ دەڪەین..!!

#سێیەم: دونیاو دواڕۆژ:

#بەتێپەڕبوونی ھەر ڕۆژێ، ئەندازێ لە حەیاتی دواڕۆژ نزیڪ دەبینەوەو، بڕێڪیش لەژیانی دونیا دوور دەکەوینەوە..!!

#ڪەچی بایەخ نادەین بە ماڵی هەتاهەتایی دواڕۆژمان، بە ئەندازەی ئەوەی گرنگی دەدەین بە دونیای ڪوڵ ڪۆتامان.. لە حاڵ و دۆخێڪدا، نازانین ئایا ماوامان بەھەشتی بەرزو بڵندە..؟! یاخود دۆزەخی پەست و سـەخت و نزمـە..؟!

عثمان حمەکریم زەڵمی
٢٩ / ١٢ / ٢٠٢٥

 #شیڪارێڪی زانستی بۆ دۆعای «تەوبەڪردن»    🩵🩵💚🩵🩵 #رَبَّنَا ظَلَمْنَا أَنفُسَنَا وَإِن لَّمْ تَغْفِرْ لَنَا وَتَرْحَمْنَا ...
19/12/2025

#شیڪارێڪی زانستی بۆ دۆعای «تەوبەڪردن»

🩵🩵💚🩵🩵

#رَبَّنَا ظَلَمْنَا أَنفُسَنَا وَإِن لَّمْ تَغْفِرْ لَنَا وَتَرْحَمْنَا لَنَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ. الأعراف: ٢٣

#سەرەتا گرنگە بیرمان ڪەوێتەوە ڪە ئەم دۆعا بە فەڕو بەنرخە، لاڵانەوەی هەوەڵ باوڪ و دایڪمانە ”علیھما السلام“، ھەروەھا لە دۆعا گەورەڪان ئەژمارڪراوە، چوونڪە مەبەست و مەقاصدی گەورە، ماناو ناوەڕۆڪ ”مەدلول“ی ڕوون، بۆ چۆنیەتی تەوبەڪردن و گەڕانەوە بۆ ڕێی ڕاست دەخاتەڕوو، تاڪوو نەوەڪانی «ئادەم وحەوا ـ علیھما السلام»، چاو لەوان بڪەن لەوەختی بەھەڵەداچوون و خەتاباریدا.

”موفرەدات“ نێو دۆعاڪە:

#الرّب: بەدیھێنەر، خاوەن، سوودگەیەنەر، زیانلادەر، فەریادڕەس، پاداشتدەر، تۆڵەسێن.

#الظلم: لای زمانەوانان، دانانی ھەرشتێڪە جیا لەشوێنی حەق و ڕەواو درووستی خۆی، چ بە ڪەم بێ، یان بە زیاد، وەیان لە ڪاتی تێپەڕێ، یاخود جێگەو ڕێگەی خۆی نەگرتبێ.. وە بە مانای دەرچوون لە ئاست و بڕو ڕێژەی ڕەوای خۆی.. ھەروەڪ بەڪار ھاتووە بۆ گوناھی گەورە و بچووڪ.

#المغفرة: پۆشینی تاوان و خەتا، تێپەراندن و لێخۆشبوون و سپیڪردنەوە.

خوای خاوەن ڪەرەم، ئەم ھەواڵە بەڕاست و ڕەوان بۆمانی بەیانڪردووە؛ ڪەوا ڪاتێڪ حەزرەتی «ئادەم و حەوا ـ علیھما السلام» بۆیان ڕوونڪراوەتەوە لەو بەھەشتە تایبەتەدا چی بۆیان ڕەوایە؟ وە چی بۆیان ناڕەواو قەدەغەیە؟ بەڵام دواجار دەڪەونە ھەڵەوەو سنوورشڪێنی دەڪەن و، دواتر تێدەگەن ڪە درووسترین چارەسەر بریتیە لە داننان بەھەڵەدا و پەشیمانبوونەوەو تەوبەڪردنە.

🏵🏵🌿🏵🏵

#قۆناخی درووستی، خۆ خاوێنڪردنەوە:

#یەڪەم: تڪاڪردن و لاڵانەوە و داواڪردنی ڕاستەوخۆ لە خودای بەخشندە «ربنا».

#دووەم: ڕاشڪاوانەو درووست داننان ”الإعتراف“ بە خەتاو تاواندا: «ظلمنا أنفسنا».

#سێیەم: چارەسەرو ئەنجام و ئاڪامی باس و پرسەڪە.. دانەدەستی ”خواوەن“ بە تاق و تەنھا: «وإن لم تغفر لنا و ترحمنا».

#چوارەم: بەیانی حاڵی خۆ ڪردن.. گەر بێتوو چاوپۆشی و بەزەیی خوا بەدەس نەھێنێ: «لنکونن من الخاسرین».

#پێنجەم: ئەم ڕازو نیازو لاڵانەوەیە، بە ڕوونی مەرجەڪانی پەشیمانبوونەوەی بەردەوام و ڕاستگۆیانە ”التوبة النصوحة“ی لەخۆ گرتووە، ڪە بریتین لە:

🏵ـ وازھێنان لەتاوان.
🏵ـ پەشیمانبوون لێی.
🏵ـ بڕیاردان و سووربوون لەسەر نەگەڕانەوەی یەڪجارەڪی بۆ سەر تاوانەڪە.
🏵ـ گەڕاندنەوەی حەق بۆ خاوەنەڪەی لە «حق الناس»دا.

#شەشەم: لە ڪەماڵی دۆعایە، ڪەوا دۆعاخواز حاڵی خواست و داواڪەی بخاتە نێوان ئومێدو ترسی تەوبەوە: «وَإِنْ لَمْ تَغْفِرْ لَنَا وَتَرْحَمْنَا لَنَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ».

#حەوتەم: لە جوانی و ئەدەبی دۆعایە ڪە دەستەواژەی خستنەڕوو، ”خواست“یش لە خۆ بگرێت.

#ھەشتەم: داوای لێخۆشبوون و بەزەیی و بەخشندەیی «المغفرة والرحمة» لە گرنگترینی خواست و داوا باڵاڪانە.

#نۆیەم: دڵبەندی و ئەوینداری و خۆشەویستی و تامەزرۆییە بۆ ”دۆعاخوان و داواخواز“، ڪە ھۆڪاری خواستەڪەی بە مڪووڕی بخاتەڕوو بۆ ئەویندارو مەعشوقی حەقیقی: «وَإِنْ لَمْ تَغْفِرْ لَنَا وَتَرْحَمْنَا لَنَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ».

#دەیەم: پێویستە تاوان بەڪەم و ئاسایی، سەیر نەڪرێت و فەرامۆش نەڪرێت، ئەگەر چی بچووڪ و سادەش بێت.

#یانزەیەم: دۆعاڪردن و لاڵانەوە، پەرێزو پەناگەی پێغەمبەران بووە «علیھم السلام». لەبەرئەوە هیچ ڪەس لێی بێنیاز نییە.

🩵🩵💚💙💙
✍️عثمان حمەڪریم زەڵمۍ
١٩ / ١٢ / ٢٠٢٥

 #ئەرڪی سێیەم👇🏽  #هۆگری بە خەوتنی تەندرووستەوە      🩵🩵💚🩵🩵 لە ئەرڪی «پەروەردەی خێزان» بۆ «منداڵ»، بارهێنانیەتی لەسەر خەوت...
14/12/2025

#ئەرڪی سێیەم👇🏽
#هۆگری بە خەوتنی تەندرووستەوە

🩵🩵💚🩵🩵

لە ئەرڪی «پەروەردەی خێزان» بۆ «منداڵ»، بارهێنانیەتی لەسەر خەوتنی تەندرووست و سازگار.

خەوتن خواستێڪی سرووشتی، فیتڕەتی، زەرورەتییە. لە پێڪهاتەی بنچینەیی هەر مرۆڤێڪە لەم ژیانەیدا.

قورئانی پڕخێر، «خەو»و «خەوتن»ی بە «نيعمەت و ئایەت» لەسەر دەسەڵات و تەوانایی و بەخشندەیی خاوەنی مرۆڤ، باس و بەیان ڪردووەو فەرموویەتی꞉

«وَهُوَ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ اللَّيْلَ لِبَاسًا»، واتە꞉ «الله» ئا ئەو زاتەیە ڪەوا شەوی گێڕاوە بە پۆشاڪ و داپۆشەر بۆتان، ڪە تیایدا دێنەوە مەنزڵەڪانتان بۆ پشوودان.

«وَالنَّوْمَ سُبَاتًا». وە «خەو»و «خەوتن»ی ڪردووە بە هۆڪاری حەوانەوەو چالاڪ بوونەوەی گیان و لاشەو جەستە.. تاڪوو شەڪەتی و ماندووییتان دەربچێ و وزەو تواناو هێز وەربگرنەوە.

«وَجَعَلَ النَّهَارَ نُشُورًا» ٤٧ الفرقان. هەروەڪ ڕۆژی سازاندووە تاڪوو تیایدا بڵاوەبڪەن بەدوای خواست و ڕۆزی و پێداویستی ژیانتاندا.

لەم سەردەمەی، بنڪۆڵ و ساغڪردنەوەو چەسپاندنی باس و «پرس»ـەڪان لە ڕێی زانست و ئەزموونەوە، ئا ئەوە خەمڵاوەو چەسپاوە، ڪە «خەوتنی تەندرووست و سازگارو شیاو» بۆ مرۆڤ زەرورەتەو هەرگیز ناڪرێت لێی دابڕنرێت.

هەروەڪ چۆن پێویستی بە هەناسەدان و خواردن و خواردنەوەو خاوێنییە، بۆئەوەی بژی، ئاواش پێویستی بە خەوتنی سازگارو پێڪەوتنە، تاوەڪوو چوستوچالاڪ و زرنگ و مەزبووت بێت.

خەوتن بەپێی تەمەنی مرۆڤ ماوەڪەی دەگۆڕێت، تەمەنی ڪەم ”خەوتنی“ زیاتر پێویستە، هەروەڪ ڪاتی خەوتنەڪەش دەگۆڕێت، زووخەوتن بۆ «منداڵ» هەر زۆر زەرورەو، دواخستنی لە سوودو ڪەڵڪی ڪەم دەڪاتەوە.

جگە لەوەش خەوتنی شەوو، نێو ڪەشی تاریڪایی، زۆر بەسوودو ”وزەبەخش“ترە لە ڕۆژو، بە ڕۆشنایی: «وَمِنْ آيَاتِهِ مَنَامُكُمْ بِاللَّيْلِ وَالنَّهَارِ».

لێرەوە دەگەینە ئەو هەقیقەتەی ڪەوا: ئەرڪی دایڪ و باوڪە «منداڵ» ڕابهێنن لەسەر خەوتنی تەندرووست و سازگارو پێ ڪەوتەو شیاو، بە جۆرێڪ بایەخی پێبدەن تاوەڪوو دەبێتە خاسیەتی و، پێوەی خوو دەگرێ و هۆگری دەبێت.

ئەوجا گەر هاتوو ”خێزان“ بەڕێڪوپێڪی ئەم ئەرڪەی خۆی بەجێ هێنا، دەرەنجام منداڵەڪەیان بۆ هەمیشە دەبێتە خاوەنی مێشڪ و دەماخێڪی تیژ، زەین ڕۆشن، لێهاتوو ڪارامە.. لەشولاری وریا، زیتەڵ، چالاڪ.. گیانێڪی بەهێزو پڕهیممەت.

ئیتر بۆ لەوەودوای، ئەم «منداڵە ـ لاوە» بیری جەموجۆرو بەجێ و لەبارە. وەرگرتنی پوخت و ڕەوانە، یادگەی ڕۆشن و ئاوەدانە، توانای بەهێزەو بەپێزە، لێهاتنی بەگوڕو تینە، ڪارامەیی دڵخۆشڪارە، ئایندەی پڕ چاڪەو ڪەڵڪ و خزمەتە.

#سەرنج
#وێنەڪە ڪاتی هاوبەشیڪردنمە لە خاوێنڪردنەوەی قوتابخانەڪەمان.

✍️م. عثمان حمەڪریم زەڵمی
۱٤ / ۱۲ / ۲۰۲٥

 #ئەوەی لە چەمچەماڵ قەوما.. هەقە وەرچەرخانی ڕیشەیی بەدوادا بێت.      🩵🩵💔🩵🩵 #هەوەڵ هاوخەمین لەگەڵ ”تازیەباری و مەینەت و د...
12/12/2025

#ئەوەی لە چەمچەماڵ قەوما.. هەقە وەرچەرخانی ڕیشەیی بەدوادا بێت.

🩵🩵💔🩵🩵

#هەوەڵ هاوخەمین لەگەڵ ”تازیەباری و مەینەت و دەردەسەری“ هانیشتمانیانی تووشبوو بەو ڪارەساتە.. هەروەڪ گشت هاوڪاری و بەهاناوە چوونێڪ بەرزو باڵا دەنرخێنین.

#داخیگرانم، بۆ خەمساردی و ڪزیی و سستی ڪاربەدەستانی نمرە بەرز!! ڪە تاوەڪوو ئەم حەنایە، دەرنەچوون لەو تاقیڪاریە نیشتمانی و مرۆییە.

جا ئەگەر ڪاربەدەستانی باڵا، لەئاست لێقەومان و تاڵاوی گەلەڪەیان، بێباڪ و ڪەمتەرخەم بوون!! ئەوە زەرەرخۆری یەڪەم و ڪۆتا، خودی خۆیانن. چوونڪە یاسای زاڵ و دادپەروەری خوایی ـ ڪەوا گەردوون بەڕێوە دەبات ـ هەرگیز لێ ناگەڕێ هەروا بە ئاسانی، بەسەریاندا بڕوا بەبێ لێپێچینەوەو لێپرسینەوە.

بەدڵنیایی، ئەو خەمساردی و بێباڪییەی پلە باڵاڪان، ئەرڪی خەمخۆران و دڵسۆزانی ”گەل و نیشتمان“ قورسترو فراوانتری ڪردووەو دەیڪات.

سەرەتا پێویستە ئەو بەهاناچوونە سەرەتاییە خێراییە هەمەچەشنە بەرینـە، جوان بنرخێنرێ و پەرەی پێبدرێت. هەتا ببێتە سەرەتایێڪ بۆ ساڕێژڪردنی ئازاری دڵشڪاوی بەرڪەوتوانی ئەم ڪارەساتەی لافاوەڪە.

#دواتر، ئەرڪەو دەبێت، ئەڪادیمی و سەردەمیانەو بەهەرەوەزی.. لە بیری گەڵاڵەڪردنی پلانی چارەسەرڪردنی هۆڪارەڪانی سەرهەڵدانی ڪارەساتەڪەدا بن..

بەتایبەتی لەو ڕووەوە ڪە جوگرافیای خاڪی ”چەمچەماڵ“ هەروا ماواو مەنزڵگاێڪی گرنگە وەڪ بەشێڪ لە «پایتەخی شەهیدان».. گەنجینەیەڪی فرەو فراوانی وزەی بەنرخی بازاڕی جیهانیشە!! نەگونجاوە، ناڕەوایە، هانیشتمانیانی بێنازی، وەڪ پێویست لێی بەهەرەمەند نەبن.. ڪە نەبوون!!

✍️عثمان حمەڪریم زەڵمی
١٢ / ١٢ / ٢٠٢٥

 #ڕاهاتن بە ڕاگرتنی سڵامەتی لەشولار      💚💚🤍💚💚      «دووەم»    لە ڪارو ئەرڪی سەرەڪی، پرۆسەی «پەروەردەی خێزان»، درووست ڕا...
12/12/2025

#ڕاهاتن بە ڕاگرتنی سڵامەتی لەشولار

💚💚🤍💚💚
«دووەم»
لە ڪارو ئەرڪی سەرەڪی، پرۆسەی «پەروەردەی خێزان»، درووست ڕاهێنان و بارهێنانی «منداڵە» لەسەر خووگرتنی بە سڵامەتی جەستەو لەشولاری.

زۆر گرنگە ئا ئەوە ببێتە زانین و قەناعەت و خاسیەتی منداڵ، ڪەوا لاشەیەڪی ساغ و سڵامەت، هەردەم یارمەتیدەریەتی تاوەڪوو ببێتە خاوەنی ئەم خاسیەتانە:

ـ دەروونێڪی پاڪ و ئارام.
ـ مەژگ و دەماخ و زەینێڪی چووست و چالاڪ و چاپووڪ.
ـ تێگەیشتنی ڪاراو باڵا.

💚🤍💚

توێژینەوە زانستی و ئەڪادیمیەڪان، دەستنیشانی دەڪەن کە ئەم هۆڪارانە:

ـ وەرزشی ڕاست و ڕەوان و بەردەوام.
ـ خۆراڪی خاوێن و تەندرووست.
ـ پاڪ و پووختە ڕاگرتنی لاشە.
ـ خەوتن و پشووێڪی بەوادەو پێویست.
ـ دیمەنۍ جوان و ڪەشی ئارام.

💚🤍💚

زۆر چاڪ دەتوانن ڪارەڪانی «چڕی مێشڪ و مەژگ و دەماخ» و «چالاڪی بیرو زەین و هزرو خەیاڵ»، باشترو تۆڪمەتر چالاڪ بڪەن، وەڪ:

ـ وەرگرتن و تێگەیشتن.
ـ یادگەو یاداوەری.
ـ پەیپێبردن ”دەرپێڪردن“.
ـ چڕڪردنەوەی بیرو هۆش و هزرو زەین و خەیاڵ لەسەر خوازراوێڪ.
ـ جەختڪردن ”تەرڪیز“ لەسەر ئاڕاستەی دیاریڪراو.

✍️عثمان حمەڪریم زەڵمی
١٢ / ١٢ / ٢٠٢٥

Address

Khurmal

Telephone

07501118325

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when عوسمان حمەکریم زه ڵمی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category