17/06/2026
بە ناوی ڕاگرایەتی کۆلێژی زمان وزانستە مڕۆڤایەتییەکان سوپاس وپێزانینی خۆمان ئاراستەی بەڕێزان فەرمانبەرانی هۆبەی خزمەتگوزاری بەشی ژمێریاری لەبەر بەئەستۆگرتنی بە بۆیاغکردنی ژووری کۆبوونەوەکان ولە هەمان کاتدا سوپاسی فەرمانبەر(سرجون حسین ولی) کە ئەرکی بۆیاغکردنی ئەم ژوورە کێشا
نموونەیان زۆر بێت .
15/06/2026
بەناوی ڕاگرایەتی کۆلێجی زمان و زانستە مرۆڤایەتییەکانەوە، دەستخۆشی و پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی بەڕێز(زینب انور یاور حمە ویس ) لە کۆلێجەکەمان دەکەین، بە بۆنەی گۆرینی بڕوانامەکەی لە بکالۆریۆس بۆ ماستەر
هیوای سەرکەوتن و دەستکەوتی زانستی زیاتری بۆ دەخوازین.
15/06/2026
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (لواء حسین شیخ رەحیم ) برای بەڕێز (پ.ی.د . ئومید شیخ رەحیم ) مامۆستا لە بەشی زمانی کوردی لە کۆلێجەکەمان ڕادەگەیەنین.بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خێزان و بنەماڵە ی کۆچکردوو دەکەین. داواکارین لە خوای گەورا جێگای بەهەشتی بەرین بێت و سەبووری بە خانەوادەو کەسوکاری ببەخشێت.
إنا لله وإنا إليه راجعون
ڕاگرایەتی کۆلێژ
14/06/2026
ئەمڕۆ یەک شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٦/١٤ یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی خوێندن (٢٠٢٥-٢٠٢٦) هەوڵی دووەم خوێندنی کلاسیک بەشەکانی زمانی ئینگلیزی ودەروونناسی دەوامی ئێواران .
بە هیوای سەرکەوتن.
14/06/2026
ئەمڕۆ یەک شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٦/١٤ یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی ساڵی خوێندن (٢٠٢٥-٢٠٢٦) کۆتایی سمستەری (٨٫٧٫٦٫٥٫٤٫٣٫٢٫١) هەوڵی دووەم خوێندنی پۆڵۆنی ئەکادیمک بەشەکانی زمانی ئینگلیزی وزمانی عەرەبی ودەروونناسی دەوامی بەیانیان .
بە هیوای سەرکەوتن.
10/06/2026
لەپێناو خانەقینێکی جوانتردا؛ هەڵمەتی پاککردنەوەی شار بەردەوامە
کۆلێژی زمان و زانستە مرۆڤایەتییەکانی خانەقین
2026/6/10
07/06/2026
ئەمڕۆ یەک شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٦/٧ بەدواداچوون بۆ نووسینی ماستەر نامەی خوێندکاران لە بەشی دەروونناسی (دیدەن عبدالرحمن توفیق )و(دیار محمد امین ) لە هۆڵی ئەڵوەنی کۆلێجی زمان وزانستەمڕۆڤایەتییەکان ئەنجام درا .
02/06/2026
بە ناوی ڕاگرایەتی کۆلێجی زمان وزانستە مڕۆڤایەتییەکان سوپاس وپێزانینی خۆمان ئاراستەی باخچەوانە دڵسۆزەکانی کۆلێجەکەمان دەکەین دەست وپەنجە رەنگینەکانتان خۆش بێت کە بە ماندوبوونتان ژینگەوسروشتی کۆلێجەکەمان سەوز وجوان وگەشاوە دەمێنێتەوە ...دەستان خۆش بێت
02/06/2026
ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢٦/٦/٢ کۆبوونەوەی ئاسایی کۆلێج بە سەرپەرشتي بەڕێز ڕاگری کۆلێج(پ.د.اسۆ لطیف عزیز) لە گەڵ لێپرسراوانی هۆبەکانی کۆلێجەکەمان ئەنجامدرا کە چەند بابەتێکی کاڕکێری ودارایی تاوتوێکرا .