14/06/2026
✍🏻 ڕاگرایەتی کۆلێج سوپاس و پێزانینی زانکۆمان ئاڕاستەی مامۆستایەکی دەکات
ئەمرۆ یەکشەممە (١٤ـی حوزەیرانی ٢٠٢٦) بە سەرپەرشتی (م.محمد یوسف شکور) یاریدەدەری ڕاگری کۆلێج و ئامادەبوونی سەرۆکی بەشە زانستییەکان، ڕاگرایەتی کۆلێجمان فەرمانی زانکۆیی سوپاس و پێزانینی سەرۆکایەتی زانکۆمان و بڕوانامەی رێزلێنانی ڕاگرایەتی کۆلێج بەخشی بە بەڕێز (م. مەروە نەوزاد) لەپای ئەرک و ماندوبوونیان لە خزمەتکردنی کەرتی زانست و وانەووتنەوەی لە کۆلێجمان وچارەسەری گرفتی کەمی مامۆستای پسپۆڕ.