20/05/2026
کۆتایی وەرزی دووەم
ئەمڕۆ چوار شەممە(٢٠٢٦/٥/٢٠)کۆتایی هات بە ئەزموونەکانی وەرزی دووەم خولی یەکەم
زۆر سوپاسی تەواوی مامۆستایانی دڵسۆزی ئامادەییکەمان دەکەین لیژنەی سەرپەرشتی تاقیکردنەوە و لیژنەی وردبینی و لیژنەی کۆنتڕۆل و پشکنین و سەرجەم (یاریدەدەر و فەرمانبەران و خزمەت گوزاری)خوێندنگاکەمان دەکەین کەلەو ماوەیە زۆر ماندووبون و ئەرکیان کێشا دەستتان خۆشبی و هەمیشە بمێنن وەک یەک تیم ..بەهیواین خوێندکارانی ئازیزمان سەرکەوتووبن
دەستەی کارگێری..........
20/05/2026
ئامادەییەکەمان سەر لە بەیانی دوو شەممە ڕێکەوتی ( ١٨ -٥ - 2026 ) وەك ڕێزلێنانێك بۆ بەڕێز (سھیلە شهاب احمد صالح) فەرمانبەری ئامادەیی تاڤگەی کچان کە گەیشتە تەمەنی خانەنشین بوون ، دەستەی کارگێڕی ئامادەییەکەمان هەستا بە سازدانی مەراسیمی پێشکەش کردنی قەڵغانی ڕێزلێنان بۆ بەڕێزیان ،
هەروەها لەمیانەی مەراسیمەکەدا بەڕێوەبەری ئامادەیی ناوبراو بەڕێز ( ڕێزان محمد مولود ) دەستخۆشی خۆیی ئاڕاستەی بەڕێزی ناوبراوی کرد بۆ ئەو هەوڵ و ماندوو بوونەی کە لە ژیانی خزمەت کردنی پرۆسەی خوێندندا کێشای و هیوای لەش ساغی و تەمەن درێژیی بۆ خواست ،،
وە لە کۆتاییدا دووبارە بەڕێوەبەری ئامادەییەکە دەستخۆشی خۆی ئاڕاستەی سەرجەم بەشدار بووانی مەراسیمەکە کرد و هیوای بەردەوام بوون و سەرکەوتنی بۆ خواستن ،،
13/05/2026
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ( ٢٠٢٦/٥/١٣ ) مامۆستا ( سعاد علي محمد ) سەرپەرشتیاری پەروەردەیی خوێندنگاکەمان سەردانی ئامادەییەکەمانی کرد. لەمیانەی سەردانەکەیدا، مامۆستا سعاد هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی دووەم(پۆلەکانی ١٠ و ١١) بەسەر کرد و لە نزیکەوە بارودۆخی خوێندکارانیان پرسی، و پاش تەواو بوونی بەسەرکردنەوەکەی بەڕێز دەستخۆشی خۆی ئاڕاستەی دەستەی کارگێڕی و مامۆستایان و سەرجەم لیژنەکانی خوێندنگە کرد کە بە شێوەیەکی جوان و پوخت کارەکانیان ئەنجامدا.
26/04/2026
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە ڕێکەوتی ( ٢٠٢٦/٤/٢٦ ) مامۆستا ( سعاد علي محمد ) سەرپەرشتیاری پەروەردەیی خوێندنگاکەمان سەردانی ئامادەییەکەمانی کرد. لەمیانەی سەردانەکەیدا، مامۆستا سعاد هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی دووەم(پۆلی دوازدەیەم) بەسەر کرد و لە نزیکەوە بارودۆخی خوێندکارانیان پرسی، و پاش تەواو بوونی بەسەرکردنەوەکەی بەڕێز دەستخۆشی خۆی ئاڕاستەی دەستەی کارگێڕی و مامۆستایان و سەرجەم لیژنەکانی خوێندنگە کرد کە بە شێوەیەکی جوان و پوخت کارەکانیان ئەنجامدا.
18/02/2026
لە درێژەی کار وچالاکیەکانمان هەستاین بە دابەشکردنی دیاری بە سەر خوێندکارە سێ یەکەمەکانی پۆلەکانی(دەیەم و یازدەیەم و دوازدەیەم) لە وەرزی یەکەم ، ئەویش بە مەبەستی هاندانیان بۆ زیاتر هەوڵدان و بە دەست هێنانی نمرەی بەرز و نایاب لە مانگەکانی تری وەرزی خوێندنی ئەمساڵمان ،،
17/02/2026
ئامادەییەکەمان سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتی ( 17 - 2 - 2026 ) وەك ڕێزلێنانێك بۆ بەڕێز (امل شهاب احمد صالح) فەرمانبەری ئامادەیی تاڤگەی کچان کە گەیشتە تەمەنی خانەنشین بوون ، دەستەی کارگێڕی ئامادەییەکەمان هەستا بە سازدانی مەراسیمی پێشکەش کردنی قەڵغانی ڕێزلێنان بۆ بەڕێزیان ،
هەروەها لەمیانەی مەراسیمەکەدا بەڕێوەبەری ئامادەیی ناوبراو بەڕێز ( ڕێزان محمد مولود ) دەستخۆشی خۆیی ئاڕاستەی بەڕێزی ناوبراوی کرد بۆ ئەو هەوڵ و ماندوو بوونەی کە لە ژیانی خزمەت کردنی پرۆسەی خوێندندا کێشای و هیوای لەش ساغی و تەمەن درێژیی بۆ خواست ،،
وە لە کۆتاییدا دووبارە بەڕێوەبەری ئامادەییەکە دەستخۆشی خۆی ئاڕاستەی سەرجەم بەشدار بووانی مەراسیمەکە کرد و هیوای بەردەوام بوون و سەرکەوتنی بۆ خواستن ،،
26/01/2026
سەر لە بەیانی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ( 2026-1-26 ) سەرپەرشتیاری پەروەردەیی قوتابخانەکەمان مامۆستا ( سعاد علي محمد ) سەردانی ئامادەییەکەمانی كرد.
لە کۆتاییدا هیوای بەردەوام بوونی خواست و دەستخۆشی خۆی ئاڕاستەی هەموو لایەک کرد ،،
24/12/2025
بەبۆنەی کۆتایی هاتنی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم ـ خولی یەکەم سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەی ياریدەدەری خوێندنگە و سەرجەم مامۆستایانی چاودێر و لیژنەی ووردبین و لیژنەی تاقیکردنەوە و ڕێنمایکاری خوێندنگە دەکەم لەپایی دڵسۆزییان بۆکارەکەیان و بەباشی بەرێوەبردنی پرۆسەی خوێندن و ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم بۆ ساڵی خوێندنی (2025/ 2026) وتوانیان بەشێوەیەکی جوان بەرێوەببەن وە هەوڵ و ماندووبونیانی یەک بەیەکیان بەرز دەنرخێنم و دەستی ماندوو بوونیان دەگوشم.
ڕێزان محمد مولود
بەرێوەبەری خوێندنگە