30/01/2026
گفتوگۆ لەگەڵ #خـــــــــــودا ...
مرۆڤە باوەڕدارەکان و نوێژکارەکان ،هەمیشە لەگفتوگۆدا لەگەڵ خودا ، بەڵام مرۆڤی سەرکەوتوو ئەوەیە چێژ لەسوود وەربگرێت ، ئەو چێژەی درێژ دەبێتەوە بۆ دوای مردنی ،نەک سوودەکەی لەچوارچێوەی ژیانیدی بمێنێتەوە ،بەنەخۆش کەوتنی یان مردنی سوود و چێژەکە بوونی نەمێنێ ...
ئو گفتوگۆییەی ڕۆژانە مرۆڤ لەگەڵ خودا ئەنجامی دەدات ، ئەگەر بەوردییەوە بیری لێبکاتەوە ئەوا دەستەبەری چێژی درێژ دەکات .
ئەو گفتوگۆیەش سوورەتی( الفاتحة )ی ، قورئانی پیرۆز ، تەنها سەرەتایەک نییە بۆ کردنەوە و دەستپێکردنی قورئانی پیرۆز ، بەڵکو چوونە ناو ڕوانگەیەکی فەلسەفەی زانین و خووواناسی و خودناسییەوە ،بۆ خۆ یەکلاکردنەوە بەرانبەر ئەو "نەخشەی بوون" و "نەهێنی گەردوونی" ، دەکەوێتە چوارچێوەی دروستکاری بەدەستی دروستکاردا ، کەخودایە .
ئەگەر ئەم دەقە قورئانییە بە وردبینی وفەلسەفیانە بچینە قوڵاییدا ،بۆمان دەردەکەوێت :
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ (1) الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ (2) الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ (3) مَالِكِ يَوْمِ الدِّينِ (4) إِيَّاكَ نَعْبُدُ وَإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ (5) اهْدِنَا الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ (6) صِرَاطَ الَّذِينَ أَنْعَمْتَ عَلَيْهِمْ غَيْرِ الْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ وَلَا الضَّالِّينَ (7)
واتە: بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان
ستایش بۆ خودای جیهانیان ، بەخشندەی میهرەبانە ، پاشای ڕۆژی ئایینە ،کە (ڕۆژی لێپێچینەوەیە). هەر تۆ دەپەرستین و داوای هاوکاری هەر لەتۆ دەکەین خودا ، ڕێنوێنیمان بکە بۆ ڕێگەی ڕاست و دروست ، ڕێگای ئەوانەی بەهرەمەندتکردوون ،نەک ڕێگای ئەوانەی سەرگەردانبوون.
دەتوانین شیکردنەوەیەکی داناییانە(فەلسەفیانە)ی بۆ بکەین ، تا بتوانین لەسێ جەمسەری یان سێ کوچکەی
(خود، گەردوون، مرۆڤ) بەوردی تێبگەین :
١- فەلسەفەی (دانای) زمان :
فەلسەفەی زمان تێیدا تۆکمەکراوە و بێ گۆڕان ، کە ئەویش ( بِسْمِ اللَّهِ ) یە.
دەستپێکردن بەناو هێنان ، ئاماژەیەکی داناییانەیە تا ناسینی قسەکار و گوێگر بەیەکدی بناسێنی و دەرگای ناسینی جیهان بکەیتەوە .
یاخود دەستپێکردن بە "ناو" ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە مرۆڤ تەنها لە ڕێگەی ناونان و زمانەوە دەتوانێت جیهان بناسێت.
فەلسەفەی لێرەدا ئەوەیە کە هیچ کارێک بەبێ "مانا" دەست پێ ناکات؛ "الله" لێرەدا دەبێتە چەق و ناوەندی مانا و سەرچاوەی هەموو بوونێک.
٢- پەیوەندی دروستکردن :
فەلسەفەی پەیوەندیی دروستکردن بەڕێگای میهرەبانانەوە دەبێت نەک ترس و تۆقاندن ، هەروەک لەم دەقە قورئانیەدا ، فەلسەفەی پەیوەندی : میهرەبانییە نەک ترس ، چونکەدووبارەبوونەوەی
(الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ ) ، ئاماژەیەکی ڕوونی داناییانەیە و پێمان دەڵێت کە بنەمای پەیوەندی نێوان دروستکار "خالق" و دروستکراو "مەخلوق" لەسەر بنەمای میهرەبانییە ، نەک لەسەر بەزۆرداری بێت ، بۆ پەرستش .
لە فەلسەفە و داناییانەی ئایینیدا، ئەمە پێچەوانەی ئەو تێڕوانینەیە کە دەڵێت : گەردوون شوێنێکی سارد و بێباکە یاخود ژیان بێزارکارە ، لێرەدا "بوون" وەک دیارییەکی بەزەیی و میهرەبانییانە وێنا کراوە .
٣.فەلسەفەی (دانای) مشتومڕ و گفتوگۆ :
لێرەدا هەردوو چەمکی ( إِيَّاكَ نَعْبُدُ وَإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ )
ئەوە فێری مرۆڤ دەکەن ، کە باشترین ناوەند کە شایستەی پەرستش بۆکردن بێت ، خودایە ، ئەوەیشی شایستەی پەرستشە ،هەر داوای هاوکاریشی لێدەکرێت.
چونکە گونجاو نیە ، پەرستراوبێت و توانایی هاوکاریشی نەبێت!؟
ئەم بەڵگەییەی قورئانە یاخود ئەم چەمکانە ناوەندی ویستی ئازادی مرۆڤ و داوالێکرانی پشت بەستووین
هەروەک :
- ویستی مرۆڤ : ( إِيَّاكَ نَعْبُدُ - تۆ دەپەرستین ) خودایە . ئاماژەیە بۆ ئەرک کێشانی مرۆڤ بۆ چالاک مانەوەی ڕۆحی ، چونکە چالاکبوونی ڕۆحی بێجگە لە گەڕانەوە سەر بنچینەی خۆڕسکی شتێکیدی نییە ، ئەوەش لەڕێگای پەرستشکردن بۆ یەک خوداییەوە دەبێت .
-پشت بەستنی مرۆڤ : ( وَإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ - وە داوای پاڵپشتی لەتۆ دەکەین ) خودایە .
بەوردی چوونە قوڵایی ناوەندی هاوکاری و پاڵپشتییە ڕەسەنەکان تەنیا خودایە بۆ بەرژەوەندی خۆمان هاوکارمان دەبێت ،نەک بۆ بەرژەوەندی خۆی ، چونکە ئەو بێ باکە لەهەرچی شتە .
یاخود ئاماژەیە بۆ دانپێدانان بەو سنووردارەی رۆڤەکان خودای لەناودا دەپەرستن .
یاخود وەستاوی مرۆڤ بەرانبەر ئەو ڕێکسازییەی گەردوون بەخۆیەوە بینیوویەتی و گرتوویەتی .
م ئەمە فەلسەفەی "ئازادی لەناو وابەستەییدا" ڕوون دەکاتەوە.
٤- فەلسەفەی(دانای) ڕێگاگری :
مرۆڤەکان بەگوێرەی تێڕوانینی خۆیان ، ڕێگای جیاوازیان هەیە بۆ گەیشتن بەناو بازنەی خوداناسی بۆ زانینی پەرستش بۆکردنی .
فەلسەفەی ( الصِّرَاطَ ) بەوردی چوونە کڕۆکی داناییانە بۆ لێکدانەوەی ، مرۆڤەکان دابەش سەر سێ جۆر ڕێگا دەکات :
- مرۆڤی بەهرەوەرکراو : ئەو مرۆڤانەی بەڕێگای فێربوون دەرگای زانیان کردۆتەوە و بەڕێگای زانینیشیان ڕێگای ناسینی خودایان لەسەر خۆیان کردووەتەوە .
- مرۆڤە گومڕابووەکان : ئەوانەن گەیشتوون بەزانینی ڕاستی و ڕاستەقینەیی ، بەڵام پەیڕەوی لێناکەن و دژایەتی بەرفراوانبوونیشی دەکەن .
-مرۆڤە سەرگەردانەکان : ئەوانەی نەگەیشتوون بەزانین و ناسینی خودا ، بێ ئامانج ئامانجیانەو ، لەناو چێژەکانی ژیاندا خۆیان ونکردووە ،لەبیرکردنەوە و تێڕامان کوێر ولاڵ و کەڕن ...!
هەروەها دێینە سەر باسی داناییانەی هەرسێ چەمکی ( نَعْبُدُ ، نَسْتَعِينُ ، اهْدِنَا ) ، کە پڕیەتی لە داناییانەی یاخود فەلسەفەی ڕەوشتی بەهاداری و مێژووی و کۆمەڵایەتی . لەو کاتەوەی مرۆڤ دروستکراوە لەسەر مێژووێکی بنچینە ڕەوشت داڕێژراوی داڕێژراوە .
ئەم چەمکە دانایانە لەهەر مرۆڤێکدا ڕەنگدانەوەی کردارەکانی بکات و ڕەنگدانەوەی ڕەفتارەکانی بکات ، بەدڵنیایەوە ژیانێکی کۆمەڵایەتیانەی پڕ لەئاشتی ناوەکی ودەرەکی ڕوو لەخودی مرۆڤ و مرۆڤەکان دەکات.
لەکۆتایدا ...
پوختەی داناییانەی داڕشتنی [ الفاتحة ] گفتوگۆییەکی بەردەوامە"؛ لە نێوان داواکارییەکانی مرۆڤ ۆ خـــــــــــودا ، کە بە (الْحَمْدُ لِلَّهِ ) ، ستایش بۆ خوداوە دەست پێدەکات کە گەڕانی بێ وچانە بۆ دۆزینەوەی (ناسینی خودا) یە ، تاکو دەستبەرداری ئەو بەهرەوەریانەی نەبین ، کە لەژیاندا پێیەوە سەرەبەرز و شکۆدارمان دەکات لەڕووی ڕێزەوە .
وە بە ( الضَّالِّينَ ) کۆتایی هاتووە .کە ئاماژاییەکی ڕوونە ،مرۆڤ پێویستە بەهەموو شێوەیەک خۆی دووربگرێت لەسەرگەردانبوونی .
نووسینی : #ڕابەراحمدجۆلەمێرگی
٣٠ / ١ / ٢٠٢٦