پەیمانگەی کۆمپیوتەری سلێمانی

  • Home
  • Iraq
  • Kareza
  • پەیمانگەی کۆمپیوتەری سلێمانی

پەیمانگەی کۆمپیوتەری سلێمانی ناونیشان : سلێمانی - کارێزە وشک بەرامبەر کولێژی سەڵاحەدینی نمونەی

پەیجی فەرمی پەیمانگەی کۆمپیوتەری سلێمانی

پەیمانگەی کۆمپیوتەری سلێمانی حکومی لە ساڵی (٢٠٠٦) کراوایە و خوێندکار لە دوای پۆلی (٩)ی بنەڕەتیەوە وەرئەگیرێت و ماوەی خوێندن لەپەیمانگە (٥)ساڵەو وە خوێندکار لە کۆتاییدا بڕوانامەی دبلۆمی پێ دەبەخشرێت.
***************
بابەتەکانی خوێندن لە قۆناغەکانی (یەکەم و دووەم و سێیەم) بەو شێوەیەی خوارەوە دابەش دەبێت و دەخوێندرێت ، وانەکان لە سەرجەم قۆناغەکان بە شێوەی ئەکادیمی بڕیاری لەسەر دراوە کە تێیدا خوێندکار پلە بە پلە وانەکان لە قۆناغەکان وەردەگرێت و شارەزای لەو بابەتانە پەیدا دەکات کە دەیخوێنێت.
***************
قۆناغی یەکەم:
بیرکاری
کوردی
ئینگلیزی
فیزیا
ماف
عرەبی
ئاین
وەرزش
‏.Information technology
‏.Operating system windows 7
‏.Internet-communication Technology
‏.Microsoft office word
***************
قۆناغی دووەم:
بیرکاری
کوردی
ئینگلیزی
فیزیا
عرەبی
ئاین
وەرزش
‏.Adobe Photoshop
‏.Data base - Access
‏.Power point
‏.Spreadsheets - Excel
***************
قۆناغی سێیەم:
بیرکاری
کوردی
ئینگلیزی
فیزیا
عرەبی
وەرزش
‏.Workstation Administration
‏.Kali Linux
‏.Visual basic
‏.Cisco system
‏.Html
****************
وە لە دوای قۆناغی سێیەمەوە خوێندی بابەتەکانی کۆمپیوتەر دەست پێئەکات و دەخوێندرێن کە ئەویش لە قۆناغی چوارەوە دابەش دەبێت بۆ (٣) بەشی جیاواز وەک: (نێتۆرک، پڕۆگرام ، وێب دیزاین) خوێندکار ئەو بەشەی کە حەزی لێیەتی هەڵی ئەبژێرێت و ئەیخوێنێت، وە لە قۆناغی (٤) وانەکانی (عرەبی ، فیزیا ، کوردی ) کۆتایی پێیەت و ناخوێنرێت و لە قۆناغی (٥) یش بە هەمان شێوە وانەکانی (عرەبی ، فیزیا ، بیرکاری ، کوردی) کۆتای دێت.
****************
بەشەکان پێکدێن لە:
١- ڕایەڵە Net work
یەکێک لە بەشەکانی پەیمانگەی کۆمپیوتەری سلێمانی بەشی ڕایەڵە (نێتۆرک) کە لە قۆناغی چوارەمەوە خوێندکار دەتوانێت بە خواستی خۆی ئەم بەشە هەڵبژێرێت و تێیدا تواناکانی بخاتە گەڕ لەبواری دروستکردن و بەڕێوەبردنی ڕایەڵەو کارکردن لەسەر ڕەقە کاڵاکانی ڕایەڵە ، دوای تەواوکردنی ئەم وانانە و تەواوکردنی پەیمانگە خوێندکار بڕوانامەی دبلۆم لە دروستکردن و دیزاینکردنی جۆرەکانی بەڕێوەبردنی ڕایەڵە وەردەگرێت.
****************
٢- پڕۆگرامسازی Program
یەکێک لە بەشەکانی تری پەیمانگەی کۆمپیوتەری سلێمانی بەشی (پڕۆگرام) کە لە قۆناغی چوارەمەوە خوێندکار دەتوانێت بە خواستی خۆی ئەم بەشە هەڵبژێرێت و تێیدا تواناکانی بخاتە گەڕ لەبواری پڕۆگرامسازی و دروستکردنی پڕۆگرام ، دروستکردن و بەڕێوەبردنی بنکەی (داتابەیس) دوای تەواوکردنی ئەم وانانە و تەواوکردنی پەیمانگە خوێندکار بڕوانامەی دبلۆم لە پڕۆگرامسازی و دروستکردنی پڕۆگرام وەردەگرێت.
***************
٣- وێب داڕشتن Web Design
یەکێک لە بەشەکانی تری پەیمانگەی کۆمپیوتەری سلێمانی بەشی (وێب دیزاین) کە لە قۆناغی چوارەمەوە خوێندکار دەتوانێت بە خواستی خۆی ئەم بەشە هەڵبژێرێت و تێیدا تواناکانی بخاتە گەڕ لەبواری دیزاین کردن و داڕشتنی وێبسایت دوای تەواوکردنی ئەم وانانە و تەواوکردنی پەیمانگە خوێندکار بڕوانامەی دبلۆم لە بواری دیزاین کردن و دروستکردنی وێبسایت وەردەگرێت.
****************
ناونیشان : سلێمانی - کارێزەوشک بەرامبەر کۆلێژی سەڵاحەدینی نمونەیی

دابەش کردنی فۆرمی خوێندن بۆ ساڵی ٢٠٢٦-٢٠٢٧ لە پەیمانگەی کۆمپیوتەری سلێمانی بەردەوامە .ئەم دەرفەتە لە دەست مەیەوە و ئاشنا...
08/08/2026

دابەش کردنی فۆرمی خوێندن بۆ ساڵی ٢٠٢٦-٢٠٢٧ لە پەیمانگەی کۆمپیوتەری سلێمانی بەردەوامە .
ئەم دەرفەتە لە دەست مەیەوە و ئاشنابە بە زانستی نوێی کۆمپیوتەر لە پەیمانگەکەمان .

02/08/2026

پەیمانگەی کۆمپیوتەری سلێمانی

لێدوانی بەرێز بەڕێوبەری پەیمانگە مامۆستا(شنەصالح )
لەسەر مەرج و پێوەرەکانی وەرگرتنی فێرخوازانی پەیمانگەکەمان
بۆ ساڵی نوێی خوێندنی(٢٠٢٦_٢٠٢٧)

بە هیوای سەرکەوتن بۆ هەمو لایەک...

دەرگای خۆتۆمارکردن لە پەیمانگەی کۆمپیوتەری سلێمانی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦ - ٢٠٢٧ کرایەوە.ئێمە لێرەین تا هاوکارت بین لە بەد...
29/07/2026

دەرگای خۆتۆمارکردن لە پەیمانگەی کۆمپیوتەری سلێمانی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦ - ٢٠٢٧ کرایەوە.
ئێمە لێرەین تا هاوکارت بین لە بەدەستهێنانی شارەزایی کارامە لە بوارەکانی زانیاری و کۆمپیوتەردا. بۆ وەرگرتنی فۆرم و تەواوکردنی ڕێکارەکان، دەتوانن سەردانی پەیمانگە بکەن.
📌 مەرج و بەڵگەنامە پێویستەکان:
• خوێندکار خۆی ئامادە بێت
• کارتی نیشتیمانی
• کارتی نمرەکانی پۆلی نۆیەم
شایستەی باشترینیت، سەرەتای سەرکەوتنت لە لای ئێمەوە دەست پێ دەکات!

ئاگاداری سەرجەم فێرخوازان دەکەینەوە کە فۆرم دابەشکردن دەست پێدەکات لە پەیمانگەی کۆمپیوتەری سلێمانی ، پێوستە خوازیاران ئا...
22/07/2026

ئاگاداری سەرجەم فێرخوازان دەکەینەوە کە فۆرم دابەشکردن دەست پێدەکات لە پەیمانگەی کۆمپیوتەری سلێمانی ، پێوستە خوازیاران ئاگاداری ئەم ڕێنمایانە بن :

١- لە بەرواری ٢٦-٧-٢٠٢٦ دەست دەکرێت بە دابەش کردنی فۆرمی خوێندن بۆ ساڵی ٢٠٢٦-٢٠٢٧.

٢-فۆرم دابەش کردن بەردەوام دەبێت تاکو بەرواری ٣١-٨-٢٠٢٦ .

٣-فێرخواز دەبێت خۆی ئامادە بێت بۆ وەرگرتنی فۆرم .

٤-پێوستە فێرخواز کارتی نیشمانی و کارتی نمرەکانی پۆلی
٩ی پێ بێت.

٥- مەرجە فێرخواز لە دایک بووی (١-١-٢٠٠٦) بەرەو ژوور بێت واتا تەمەنی لە ٢٠ ساڵ زیاتر نەبێت .

٦- وەرگرتن بە پێی سنووری جوگرافی پەیمانگە دەبێت واتا ( خوێندگە دەبێتە پێوەر).

٧- وەرگرتن لە پەیمانگەی کۆمپیوتەری سلێمانی بە پێی کۆ نمرەی وانەکانی (بیرکاری-زانست-ئنگلیزی) دەبێت واتە نمرەی فێرخوازان دەچێتە کێبرکێوە بۆ وەرگتن .

٨- فێرخوازانی خاوەن شەهیدی پلە یەک و دوو واتە (باوک،دایک، برا، خوشک) بە بێ کێبرکێی نمرە وەردەگرین ، بە ڕەچاوکردنی بڕگەکانی سەرەوە ، بە مەرجێک پشتگیری وەزاروتی شەهیدان و ئەنفال کراوان هاوپێچ بکرێت بە فۆڕی داواکاریوە .

٩-فێرخوازانی خاوەن پێداویستی تایبەت مافی پێشکەش کردنی داواکاریان هەیە لە پەیمانگەی کۆمپیوتەری سلێمانی دوای ئەوەی لە لایەن لیژنەیەکی پێکهێنراوەوە هەڵسەنگاندن بۆ توانای فێرخوازان دەکڕێت .

١٠- تکایە هەموو ئەو فێر خوازانەی ئارەزووی خوێندنیان لە پەیمانگەی کۆمپیوتەری سلێمانی حکومی هەیە، لە کاتی دیاریکراودا واتر یەک شەممان و چوار شەممان سەردانی پەیمانگە بکەن و فۆرمەکان وەربگرن.

ئاگاداری لە پەیمانگەی کۆمپیوتەری سلێمانی پێوستمان بە دوو مامۆستای پسپۆر لە بوارەکانی (فیزیا ، ئنگلیزی) هەیە، بەمەرجێ مام...
30/06/2026

ئاگاداری
لە پەیمانگەی کۆمپیوتەری سلێمانی پێوستمان بە دوو مامۆستای پسپۆر لە بوارەکانی (فیزیا ، ئنگلیزی) هەیە، بەمەرجێ مامۆستای دامەزراو بێت ، هەر مامۆستایەک خوازیارە ، دەتوانێت ڕۆژانی یەک شەممە یان ٤ شەممە سەردانی پەیمانگە بکات

🌙 جەژنی قوربانتان پیرۆز بێت 🌙بە بۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی کارگێری...
26/05/2026

🌙 جەژنی قوربانتان پیرۆز بێت 🌙

بە بۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی کارگێری پەیمانگەکەمان، سەرجەم فێرخوازان، مامۆستایان و فەرمانبەرانی ئازیز و خۆشەویست دەکەین.

هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی، تەندروستی و ئارامی بۆ هەموو لایەک، و خوای گەورە نزا و عیبادەتەکانی هەموومان قبوڵ بکات.

هیوادارین ڕۆژەکانتان پڕ بن لە کامەرانی، سەرکەوتن و بەختەوەری.

✨ جەژنتان پیرۆز و هەموو ساڵێک بە خۆشی ✨

‏‎پـرســەنامــە‏‎بسم الله الرحمن الرحيم ( كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ۗ وَإِنَّمَا تُوَفَّوْنَ أُجُورَكُمْ يَوْمَ ا...
26/05/2026

‏‎پـرســەنامــە

‏‎بسم الله الرحمن الرحيم ( كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ۗ وَإِنَّمَا تُوَفَّوْنَ أُجُورَكُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ۖ فَمَن زُحْزِحَ عَنِ النَّارِ وَأُدْخِلَ الْجَنَّةَ فَقَدْ فَازَ ۗ وَمَا الْحَيَاةُ الدُّنْيَا إِلَّا مَتَاعُ الْغُرُورِ ) صدق الله العلي العظيم

‏‎بـەناوی دەستەی کـارگـێڕی پـەیمانگە و مـامۆستایان و سـەرجەم خـوێندکارانەوە دڵ گرانین بە کۆچی دوای (محمەد احسان) کە دەکاتە باوکی خوێندکاری پەیمانگەمان (ڕۆژ محمەد احسان) داواکارین لە یەزدان کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات ، ئەمە کۆتا ناخۆشی خانەوادە بەڕێزەکەیان بێت . ( إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُون)

ئاگاداری خوێندکارانی پەیمانگە دەکەینەوە کە ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی  ٢٤/٥/٢٠٢٦  کاتژمێر(  ٩  )پێویستە هەموو خوێندکاران لە ...
23/05/2026

ئاگاداری خوێندکارانی پەیمانگە دەکەینەوە کە ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ٢٤/٥/٢٠٢٦ کاتژمێر( ٩ )پێویستە هەموو خوێندکاران لە پەیمانگە ئامادە بن بۆ وەرگرتنی نمرەکانیان
پێویستە خوێندکاران لە نهۆمی یەک ئەستۆپاکی وەربگن و سەرجەم کتێبەکانیان بگەڕنەوە

وەکو هەمیشە پەیمانگەکەمان دەستێکی باڵای هەبووە لە پێگەیاندنی زانستی و کەسی خوێندکارانمان ئەمەش بەرهەمی ھەوڵ و تێکۆشانی م...
01/05/2026

وەکو هەمیشە پەیمانگەکەمان دەستێکی باڵای هەبووە لە پێگەیاندنی زانستی و کەسی خوێندکارانمان ئەمەش بەرهەمی ھەوڵ و تێکۆشانی مامۆستایانی ماندونەناسی پەیمانگەکەمانە ، ئەمساڵیش بە هەمان شێوەی ساڵانی ڕابردوو تاوتوێی زانیستی کرا لە لایان لیژنەی بەشەکانمانەوە لەگەڵ خوێندکاران بۆ هەڵسەنگاندنی کۆتا توێژینەوەی زانستی خوێندکارانمان لە هەر سێ بەشی (Network -Programming -Web Design)، وە کۆتای هێندرا بە توێژینەوەکانی خوێندکارانمان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ هیوای سەرکەوتنی زیاتر بۆ خوێندکارانمان دەخوازین کە چۆن توانیان ٥ ساڵی پڕ لە زانست و زانیاری بە سەرکەوتی تەواو بکەن لە پەیمانگەکەمان .

زانست ئایندەمان گەشتر دەکات …وەکو هەمیشە پەیمانگەکەمان دەستێکی باڵای هەبووە لە پێگەیاندنی زانستی و کەسی خوێندکارانمان ئە...
29/04/2026

زانست ئایندەمان گەشتر دەکات …
وەکو هەمیشە پەیمانگەکەمان دەستێکی باڵای هەبووە لە پێگەیاندنی زانستی و کەسی خوێندکارانمان ئەمەش بەرهەمی ھەوڵ و تێکۆشانی مامۆستایانی ماندونەناسی پەیمانگەکەمانە ، ئەمساڵیش بە هەمان شێوەی ساڵانی ڕابردوو تاوتوێی زانیستی کرا لە لایان لیژنەی بەشەکانمانەوە لەگەڵ خوێندکاران بۆ هەڵسەنگاندنی کۆتا توێژینەوەی زانستی خوێندکارانمان لە هەر سێ بەشی (Network -Programming -Web Design)

Address

Kareza Wishk Street, Sulaymaniyah
Kareza
46024

Opening Hours

Monday 08:30 - 14:30
Tuesday 08:30 - 14:30
Wednesday 08:30 - 14:30
Thursday 08:30 - 14:30
Sunday 08:30 - 14:30

Telephone

+964533288888

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when پەیمانگەی کۆمپیوتەری سلێمانی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The School

Send a message to پەیمانگەی کۆمپیوتەری سلێمانی:

Shortcuts

Share

Category