Kalar International School

Kalar International School

Share

As part of this project, Kalar International School opened its doors on September 1, 2012 to welcome

In a joint effort, the Kurdistan Regional Government and SABIS® Educational Services have embarked on a 3-year educational project that focuses on raising the standard of education in the Kurdish public school system and rebuilding the nation from its roots. As part of this project, Kalar International School opened its doors on September 1, 2012 to welcome around 1000 children in Kindergarten thr

Photos from Kalar International School's post 31/07/2025

🔸مەرجەکانی وەرگرتنی منداڵ لە قۆناغی باخچە یەک ( KG1 ) بۆ ساڵی خوێندنی ( ٢٠٢٥-٢٠٢٦) لە کۆمەڵگەی پەروەردەیی نێودەوڵەتیە حکومیەکان
( فاخیرمێرگەسۆری ، سەروەران ، سلێمانی ، سەردەم ، سۆران ، کەلار ، زاخۆ )

🔸ناونووس کردن لە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ( ٢ / ٨ / ٢٠٢٥ ) دەستپێدەکات وە لە ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ( ١٤ / ٨ / ٢٠٢٥ ) بە کۆتا دێت ڕۆژانە لە کاتژمێر ( ٠٠ : ٩ ) بەیانی دەستپێدەکات تا کاتژمێر ( ٠٠ : ٢ ) ی نیوەرۆ.

Photos from Kalar International School's post 08/08/2024

ناونوس کردنی منداڵان بۆ قۆناغی یەکەمی باخچەی منداڵان ( KG.1) تەمەن چوار ساڵ لە قوتابخانەمان دەستی پێکرد بۆ ساڵی خوێندنی ( ٢٠٢٤ - ٢٠٢٥).

Photos from Kalar International School's post 26/08/2023

لیستی ناوی دەرچووان و یەدەك لە تیروپشکی قۆناغی یەکەمی باخچەی منداڵان (KG.1) قوتابخانەی کەلاری نێودەوڵەتی/ سابیس بۆ ئەمساڵی خوێندنی (٢٠٢٣ - ٢٠٢٤).

23/08/2023

سڵاو دایباب، بەخێوکەری بەڕێز
بابەت:

پێمان خۆشە پێتان ڕابگەیەنین کە ڕۆژی #شەممە 2023/08/26 پێش نیوەڕۆ لە کافتریای قوتابخانە تیروپشك ئەنجام دەدرێت بۆ ئەو منداڵانەی فۆرمیان پڕ کردوەتەوە بۆ (KG.1) لە قوتابخانەمان.

لەگەڵ ڕێزدا...
کارگێڕی قوتابخانەی کەلاری نێودەوڵەتی/ سابیس

Photos from Kalar International School's post 06/07/2023

ئەمڕۆ ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری 2023/07/06 بەڕێوەبەری قوتابخانەمان لەگەڵ کۆمەڵێک لە دەستەی کارگێڕی قوتابخانە سەردانی ماڵی فێرخوازمان (نمە بیستون شوکت) کرد بە مەبەستی پیرۆزبایی و دەستخۆشی کردن لە فێرخوازی ناوبراو کە لەسەر ئاستی گەرمیان (پلەی چوارەم)ی بەدەست هێناوە لە تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 زانستی بە کۆنمرەی (688).

لەگەڵ ڕێزدا...
کارگێڕی قوتابخانەی کەلاری نێودەوڵەتی/سابیس

06/07/2023

ڕاگەیەندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیانەوە

دەربارەی خوێندکار ( نمە بێستون شوکت )
لە پاش بڵاوکردنەوەی لیستی ناوی ( ١٠ ) خوێندکارە یەکەمەکانی قۆناغی ( ١٢ )ی ئامادەیی لەسەر ئاستی بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەکەمان و نەبوونی ناوی خوێندکار ( نمە بێستون شوکت ) لەو لیستە، گلەیی و نیگەرانی لای خوێندکاری ناوبراو خانەوادەکەی دروستبووە بۆیە ئەم ڕوونکردنەوەیەمان بە پێویست زانی.
خوێندکار ( نمە بێستون شوکت ) پۆلی ( ١٢ )ی ئامادەیی لە بەشی زانستی لە قوتابخانەی ( سابیسی نێو دەوڵەتی ) کۆنمرەی ( ٦٨٨ )ی بەدەستهێناوە،
ئەم نمرەیە هاوتایە بە چوارەمی سەر ئاستی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان بەڵام لەبەر ئەوەی قوتابخانەی سابیس یەکێکە لەو ( ٧ ) قوتابخانەیە کە لە هەرێمی کوردستان بونیان هەیە و سەرپەرشتیکردنیان ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە وەزارەتی پەروەردە هەروەها بەرپرسیاریەتییان لە ئەستۆی پەروەردەکەمان نیە و ڕێنماییەکانی پەروەردەکەمان بەسەریاندا جێبەجێ ناکرێت، بۆیە چاوەڕوان بوین وەزارەتی پەروەردە لە نێو ئەو ( ٧ ) قوتابخانەی سابیس دا لیستی پلە بەندی بۆ خوێندکارە یەکەمەکانی سەر ئاستی هەرێم بڵاو بکاتەوە هەروەك چۆن ئەمە بۆ بەشەکانی ( زانستی و وێژەیی و پیشەیی ) ئەنجامدرا، بەڵام نەکرا.
بۆیە لێرەوە ڕایدەگەیەنین کە سەرەڕای ئەوەی هەڵەکە لای ئێمەوە نەبووە، داوای لێبوردن لە نمە خان و خانەوادە بەڕێزەکەیان دەکەین بۆیە شانازی بە خوێندکارێکی وا ژیر و سەلارەوە دەکەین و بە دەستهێنانی ئەم نمرە بەرزە شانازیەکی ترە بۆ هەموومان کە کچە گەرمیانیەك لە پاڵ هاوڕێکانی لە بەشەکانی زانستی و وێژەیی و پیشەیی توانیویەتی لە قوتابخانەیەکی نێو دەوڵەتی بە زمانی ئینگلیزی پلەی چوارەم بە دەست بهێنێت.
پیرۆزبایی لە نمە خان و خانەوادەکەی و بەڕێوەبەر و مامۆستاکانی دەکەین هیوا خوازین لە کۆلێژی دڵخوازی خۆی وەربگیرێت.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان

04/07/2023

بەناوی کارگێڕی (قوتابخانەی کەلاری نێودەوڵەتی/ سابیس) پیرۆزبایی لە فێرخوازمان (نمە بێستون شوکت) دەکەین کە لە تاقیکردنەوەکانی پۆلی دوازدەهەمی زانستی توانی کۆنمرەی (688) بەدەست بهێنێت.

Photos from Kalar International School's post 24/06/2023

سڵاو دایباب/بەخێوکەرى بەڕێز,
بابەت/ تۆمارکردنی فێرخوازان بۆ (KG.1)

ئاگاداری هەموو دانیشتوانی شاری کەلار و دەوروبەری دەکەینەوە، لە ڕۆژی یەك شەمە 2023/07/02 وە دەست دەکەین بە دابەشکردنی فۆرم و ناونوس كردنى منداڵ بۆ ساڵی خوێندنی 2023 ـ 2024 بۆ قۆناغی یەکەمی باخچەی منداڵان.

(یەك شەممە و سێ شەممە و پێنچ شەممە) لە هەفتەکەدا لە کاتژمێر 9:00ی بەیانی بۆ 12:00ی نیوەڕۆ ناونوسین دەکەین.
2023/07/20 دوا وادە دەبێت بۆ پڕکردنەوەی فۆرم و پرۆسەکە کۆتایی دێت.

#تێبینی// منداڵانی شەهیدانی سەربەرزی کوردستان ڕاستەوخۆ وەردەگیرێن (بەبێ تیروپشک)، بەمەرجێک لەدایکبووی ئەو بەروارە بن.

#لەدایکبووانی 01\01\2019 بۆ 31\12\2019 واتا منداڵانی تەمەن چوار ساڵ ناونوس دەکەین

#پێداویستی و :

1_ هێنانی سەرجەم دۆکۆمێنتە ڕەسەنەکان (نسخ الاصلی) وەکو ناسنامەی باری شارستانی یان کارتی نیشتمانی #منداڵ و #باوکی و .
2- کۆپی ناسنامەی شەهیدانەی باوك یان دایکی منداڵ. ( ئەگەر منداڵی شەهیدانی سەربەرزە).
3_ کۆپیەکی ڕەنگاوڕەنگی ناسنامەی باری شارستانی یان کارتی نیشتمانی منداڵ و باوك و کارتی زانیاری لەسەر یەك لاپەڕە بێت وەکو ئەم شێوازەی لە خوارەوە نمونەیەکی دانراوە.
4_ئەگەر کارتی زانیاری نەبوو، ئەوا پێویستە پشتگیری نیشتەجێبوون(تأييد مختار) بهێنێت.
5_ وێنەیەکی ڕەنگاو ڕەنگی منداڵەکە (صور المعاملات) پێویستە تازە گیرابێت و پشتەکەشی سپی بێت.
6_ فایلێکی داواکردن (معاملات) کە پێویستە ئەو پێداویستیانەی سەرەوەی تێدا بێت.
7- ئەگەر منداڵەکە هەر کێشەیەکی تەندروستی هەبوو وەکو ( بیرکۆڵ, ئۆتیزم, داون، هەر نەخۆشییەکی درێژ خایەن) ناویشی لە تیروپشك دەربچێت بەخێوکارەکەی بەرپرس دەبێت و وەرناگیرێت.

#تێبینی// لەبوونی هەر کەموکورتیەک لە پێداویستیەکانی وەرگرتن، فۆرمی منداڵ پڕناکرێتەوە.

ناونیشانی قوتابخانە
کەلار، گەڕەکی شارەوانی1، نزیك نەخۆشخانەی شەهید شێرەی نەقیب.

لەگەڵ ڕێزدا....
کارگێڕی قوتابخانەی کەلاری نێودەوڵەتی/ سابیس

25/10/2022

سڵاو دایباب، بەخێوکەری بەڕێز
بابەت/ پشووی قوتابخانە
پێمان خۆشە پێتان ڕابگەیەنین لەبەر پاراستنی تەندروستی فێرخوازەکانمان ڕوودانی دیاردەی خۆرگیران ئەمڕۆ سێ شەممە 25\10\2022 بڕیارماندا بە ناردنەوەی فێرخوازەکانمان بۆ ماڵەوە لە کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ.
ئێوەی بەڕێز پێویستە لە کاتژمێر 11:55 لە دەرگای پشتەوەی قوتابخانە ئامادە بن بۆ بردنەوەی منداڵەکانتان.
لەگەڵ ڕێزدا...
کارگێڕی قوتابخانەی کەلاری نێودەوڵەتی/ سابیس

Photos from Kalar International School's post 02/08/2022

لیستی ناوی وەرگیراوان و یەدەك لە قۆناغی یەکەمی باخچەی منداڵان بۆ ئەمساڵی خوێندنی (٢٠٢٢ - ٢٠٢٣).

Want your school to be the top-listed School/college in Kalar?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Category

Telephone

Address


Kalar, Shahidan Near Shere Naqib Hospital
Kalar
00964

Opening Hours

Monday 08:00 - 16:30
Tuesday 08:00 - 16:30
Wednesday 08:00 - 16:30
Thursday 08:00 - 16:30
Saturday 09:00 - 12:30
Sunday 08:00 - 16:30