مامۆستا بیلال جـلال حـداد

مامۆستا بیلال جـلال حـداد

Share

پەڕەی فەرمی مامۆستایە

Photos from ‎مامۆستا بیلال جـلال حـداد‎'s post 16/05/2026

سەنتەری پزیشکیی زاد و ئەکادیمیای جودی بەهاوبەشی، چالاکییەکی زانستیی گرنگیان بەڕێوەبرد

ئەمڕۆ شەممە 16/5، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە پزیشکان، مامۆستایانی ئاینی و کارمەندانی تەندروستی، خولی «فیقھی پزیشکی بۆ یەکەی چاودێریی ورد (ICU)» لە ڕوانگەی شەرعی، پزیشکی و یاساییەوە بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو.

لە چوارچێوەی خولەکەدا، پانێڵێکی زانستی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر گرنگترین بابەتە شەرعی، پزیشکی و یاساییەکان پەیوەندیدار بە یەکەی چاودێریی ورد ئەنجامدرا، بە بەشداربوونی:
• بەڕێز حاکم بەختیار محمد ـ پسپۆڕی یاسا و مافی گشتی
• پ.د. بەختیار نجم‌الدین ـ پسپۆڕی زانستە ئیسلامییەکان
• د. زانا عومەر کاکە عبداللە ـ پسپۆڕی مێشک و دەمار
• د. نڤین سەڵاحەددین عەزیز ـ پسپۆڕی بێهۆشکردن و چاودێریی ورد

ئامادەبووان بە گرنگییەوە گوێگری گفتوگۆ زانستی و هەستیارەکانی پانێڵستەکان بوون و لە کۆتایی پانێڵەکەدا، پرسیار و پێشنیازەکانیان ئاراستەی پسپۆڕان کرد.

هەروەها لە تەوەری کۆتایی خولەکەدا، بەڕێز پ.د. عبدالواحید محمد ساڵح سیمینارێکی تایبەتی پێشکەش کرد بە ناونیشانی:
«حوکم و شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ نەخۆش لە کاتی سەرەمەرگ و دوای مردن»

لە کۆتای چالاکییەکەدا، بەشداربووان جەختیان لەسەر گرنگیی هاوکاری و هاوتەریببوونی نێوان شەرعزانان، پزیشکان و یاساناسان کردەوە، بۆ ئەوەی بڕیارە پزیشکییە هەستیارەکان بە شێوەیەکی شەرعی، زانستی و یاسایی وەربگیرێن؛ بە مەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی باشتر بۆ ئەو نەخۆشانەی پێویستیان بە چاودێریی ورد هەیە.

14/05/2026

ئایا سزای لەسەرە ئەگەر نیەتی گوناهێکت کرد و ئەنجامت نەدا؟

وەڵامەکە بەپێی هۆکاری وازهێنانەکەت دەگۆڕێت، ئەمەش لە دەقەکانی قورئان و سوننەتدا ڕوون کراوەتەوە:
🔹 ١. لەبەر خودا وازت لە گوناهەکە هێنا 🤍
ئەگەر ویستت گوناهێک بکەیت و پاشان لەبەر خودا وازت لێ هێنا، نەک هەر سزات لەسەر نییە، بەڵکو پاداشتیش وەردەگریت و بە چاکەیەکی تەواو بۆت دەنووسرێت.
📌 بەڵگە لە سوننەت:
پێغەمبەری خودا ﷺ لە فەرموودەیەکی قودسیدا دەفەرموێت:
«ئەگەر [بەندە] نیەتی خراپەیەکی کرد و ئەنجامی نەدا، خودا لەلای خۆی بە چاکەیەکی تەواو بۆی دەنووسێت» (متفق عليه).
🔹 ٢. تەنها خەیاڵێکی کاتی بوو 💭
ئەگەر گوناهەکە تەنها بیرۆکەیەک بوو بە مێشکتدا هات و بڕیاری کۆتاییت لەسەر نەدا، یان هەوڵت بۆ نەدا، ئەوا هیچت لەسەر نانووسرێت.
📌 بەڵگە لە سوننەت:
پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێت:
«خودای گەورە لەو شتانەی کە ئومەتەکەم لە ناخی خۆیاندا پێی دەدوێن خۆش بووە، مادام ئەنجامی نەدەن یان بە زمان نەیڵێن» (متفق عليه).
📌 لە قورئانی پیرۆزدا هاتووە:
﴿لَا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا﴾ [البقرة: ٢٨٦]
واتە: (خودا هیچ کەسێک نادات بەژێر بارێکدا کە لە توانایدا نەبێت).
🔹 ٣. هەوڵت بۆ گوناهەکە دا بەڵام ڕێگریت لێکرا 😕
ئەگەر بڕیاری تەواوت دا و هەنگاوت نا بۆ ئەنجامدانی گوناهەکە، بەڵام هۆکارێکی دەرەکی ڕێگری لێ کردیت، ئەوا لەسەر نیەت و هەوڵەکەت سزا دەدرێیت.
📌 بەڵگە لە سوننەت:
پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێت:
«ئەگەر دوو موسڵمان بە شمشێرەکانیان ڕووبەڕووی یەک بوونەوە، ئەوا بکوژ و کوژراو هەردووکیان لە ئاگر دان.»
وترا: ئەی پێغەمبەری خودا، بکوژەکە زانرا (بۆچی لە ئاگرە)، ئەی کوژراوەکە بۆ؟
فەرمووی: «چونکە ئەویش سوور بوو لەسەر کوشتنی هاوەڵەکەی» (متفق عليه).
📌 لە قورئانی پیرۆزدا سەبارەت بە لێپرسینەوە لەسەر مەبەستی دڵ:
﴿وَلَكِن يُؤَاخِذُكُم بِمَا كَسَبَتْ قُلُوبُكُمْ﴾ [البقرة: ٢٢٥]
واتە: (بەڵکو خودا لێتان دەپرسێتەوە لەسەر ئەوەی دڵەکانتان بەدەستی هێناوە).
✨ کورتە و پوختە:
✅ لەبەر خودا وازت هێنا: چاکە و پاداشتت بۆ دەنووسرێت.
✅ تەنها خەیاڵێکی کاتی بوو: هیچت لەسەر نییە.
❗ هەوڵت دا و ڕێگریت لێکرا: لەسەر نیەت و هەوڵەکەت لێپرسینەوەت لەگەڵ دەکرێت.
🌿 لە هەموو بارودۆخێکدا... دەرگای تەوبە کراوەیە، و داوای لێخۆشبوون (ئیستیغفار) گوناهەکان دەسڕێتەوە و دڵ پاک دەکاتەوە. 🤍

07/05/2026

«ڕێگای زانست و لوتکە؛ تەنها بۆ پشوودرێژەکانە»
بە فەزڵی پەروەردگار، شەوی ڕابردوو و لە دوای تەواوبوونی وانەکانی (الجمع بین الصحیحین)، مۆڵەتی ئیمامەت و خەتابەتمان پێشکەش بە مامۆستا (عبداللە امین) کرد؛ یەکێک لەو فێرخوازە دڵسۆزانەی کە ساڵانێکی زۆر لە مەجالیسەکانماندا بە سەبر و وەفادارییەوە هاوسەفەرمان بووە.
لە ڕێگای مەعریفەتدا فێربووین:
ئەو لوتکەیەی خودا بڕیاری سەرکەوتنی تێدا دابێت، بە هیچ تەمومژێک وێڵ نابێت. ڕێگاکە دوورە و هەوراز و نشێوی زۆری تێدایە؛ زۆرێک لە نیوەی ڕێگادا بەهۆی پێنەزانین یان کورتنەفەسییەوە دادەبڕێن و جێدەمێنن، بەڵام ئەم دابڕانانە نەک هەر ڕێگاکە ناپچڕێنن، بەڵکو هەنگاوەکانمان بەرەو ئامانجە پیرۆزەکە پتەوتر دەکەن.
باوەڕی تەواومان هەیە کە ئەو چرایەی خودا دایگیرساندبێت، بە هەناسەی هیچ کەسێک ناکوژێتەوە.
سوپاس بۆ ئەو تاقیکردنەوانەی کە دۆست و نادۆستمان بۆ جیا دەکەنەوە و فێرمان دەکەن کە تەنها پشت بە "اللە’’ ببەستین.
پەروەردگار هەموو قوتابیان و مامۆستایان و مشایخ و زانایانمان پایەدار و تەمەن درێژ بکات.
ئامین..

Photos from ‎مامۆستا بیلال جـلال حـداد‎'s post 02/05/2026

یادەوەریی

ئەمشەو شەوی ٢٩ ی رەمەزانی ١٤٤٣ بەرامبەر ٢٩-٤-٢٠٢٢
لە لایەن بەرێز م. بیلال جلال حداد و بە میوانداری بەڕێز مامۆستا خلیل ئەحمەد کەلاریی و کۆتایی ھات بە وانەکانی کتێبی (سبائك البخاري) .
سوپاس بۆ خوای گەورە کە لەو مانگە پیرۆزەدا دەرفەتی پێداین کە لە خزمەت یەکێک لە گەوهەرەکانی زانستی شەرعی دابین و خوای گەورە لێمانی قبوڵ بکات و زیاتر شارەزامان بکات لە دینەکەی خۆی و پاداشتی بە خێری م. بیلال و ن. رەزا بداتەوە و بەردەوامییان. پێ ببەخشێ بۆ خزمەت ئەو دینە پاک و جوانە و سەرکەوتوو و سەرفرازیان بکات..
-
یەکێک لە فێرخوازانی بەشداربوو بۆی ناردینەوە

30/04/2026

📧زنجیرە وێبینارەکانی مەجلیسی زیکر

-هاوسەنگی نێوان گەشەپێدانی مەعریفی و دڵنیایی ئیمانی-

🔸وێبینارێك لەم بارەیەوە
پێشکەشدەکرێت.

لەلایەن مامۆستا بەڕێز :
👤بیلال جلال حداد

💫-بەکالۆریۆس لە دیراساتی ئیسلامی
💫-توێژەر و ڕاهێنەری پەروەردەیی

📆 پێنج شەممە -٣٠-٤-٢٠٢٦
⏰کــاتـژمـێـر ٩ــی شــەو

📍زنجیرەی ٩ -وەرزی چوارەم

لە پێگەی مـەجـلـیسی زیـکـر📿
لینکی چەناڵ :🔻
https://t.me/majlese_zekr

#وێبینار

28/04/2026

وێبیناری ساڵ

پەروەدەی تاک بۆ پەرەپێشچونی تواناکانیان

مامۆستا : بیلال جلال حداد

شەوی دووشەم
27/4/2026

کاتژمێر 9:00ی شەو بەکاتی هەرێمی کوردستان .💯

ئێوەی ئازیزی و خۆشەویستیش دەتوانن دۆستان و نزیکانتان بانگێشت بکەن تا ئەوانیش سوودمەند بن لە تەوەرەکە و بەژداربن لەوەرگرتنی زانیاری بەسوود ، بەهیواین سودی هەبێتن بۆ ئێوەی ئازیز 📚✨ ،

چاوەڕێی ئێوەیـن ؛ لە چەناڵە جوانەکەتان وجووتان هەبێتن ✨ ،
جیهانی خوێنەرانی کتێب .📚🌎

لینکی چەناڵ ؛
https://t.me/jeani_kteb12

لینکی وانەکانی مامۆستا بیلال لە تلیگرام

https://t.me/wanakanikara

Want your school to be the top-listed School/college in Kalar?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Address


Kalar
00964

Opening Hours

Monday 09:00 - 17:00