27/09/2026
بەشی یەکەم لە وێنەکانی ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانیی دەرمانسازان.
بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی دەرمانسازانەوە، لەژێر ناونیشانی (ئیتیک و بەرپرسیارییەتی لە پیشەی دەرمانسازیدا)، پەیمانگەمان ڕێوڕەسمێکی شایستە و پڕ لە بڕگە و تەوەری جیاوازی ڕێکخست. ڕێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی بەڕێز (د. محەمەد ئازاد عەلی) بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی گەرمیان و ژمارەیەک لە دەرمانسازانی بەڕێز بەڕێوەچوو.چاوەڕوانی بەشی دووەمی بڕگە و وینەکان بن.
پەیمانگەی تەکنیکی تایبەت لە کەلار هەمیشە لە پێشەنگداین بۆ پێگەیاندنی نەوەیەکی زانستی و بەتوانا.