31/12/2025
بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێ ، پیرۆزبایی لە سەرجەم خەڵکی کوردستان بەتابەتی گەرمیان دەکەین .
ئومێدەوارین ناخۆشییەکان لەگەڵ کوژاندنەوەی کۆتا دوا مۆمی ساڵی ڕابردوو ماڵئاواییمان لێبکات و ساڵی نوێ داگیرسانی مۆمی ئاسوودەیی و ئارامی بێت لە سەرانسەری جیهان .
هەمیشە ئاسوودەو بەختەوەر بن لەگەڵ ساڵی نوێ .
ڕاگەیاندنی پەیمانگە
٣١/ ١٢ / ٢٠٢٥
24/12/2025
ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٤/١٢/٢٠٢٥ تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم کۆتایی هات .
دەستخۆشی تەواومان بۆ لیژنەی تاقیکردنەوەکان و مامۆستا دڵسۆزەکان کە توانیان بەوپەڕی دڵسۆزی ئەرکی خۆیان، بەسەرکەوتویی کۆتایی پێبهێنن .
ئومێدی سەرکەوتن بۆ سەرجەم خوێندکارانی ئازیزی پەیمانگەکەمان دەخوازین .
بە هیوای پشوویەکی خۆش بۆ هەموولایەک ...
ئیدارەی پەیمانگە
٢٤/١٢/٢٠٢٥
پەیمانگەی گەرمیانی ناحکومی
17/12/2025
رۆژی ئاڵـــا لە پەیمانگەی کۆمپیوتەری گەرمیان بەرز ڕاگیرا.
ئەمرۆ چوارشەم رێکەوتی(۲٠۲٥/۱۲/۱۷)کەدەکاتە رۆژی ئاڵای کوردستان،پەیمانگەکەمان بە چالاکیەک ئەم رۆژەی بە بیری خوێندکاران خستەوە و بەرز ڕایگرت،هەر ئاوەدان بێ نیشتمان و گەشاوە و بەرزبێ ئاڵاکەی.دروود بۆ گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی وڵات و رزگاری نیشتمان.
راگەیاندنی پەیمانگە
۲٠۲٥/۱۲/۱۷
16/12/2025
ڕۆژی دووشەممە،ڕێکەوتی(۲٠۲٥/۱۲/۱٤)بەڕێز مامۆستا (عەلی حاتەم)سەرپەرشتیاری پەروەردەیی پەیمانگەکەمان،سەردانیکردین،بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنێتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم.
لە میانەی سەردانەکەیدا دەوڵەمەندیکردین بە کۆمەڵێک ڕێنمایی و زانیاری پەروەردەیی بەسوود.
بەناوەی پەیمانگەی(گەرمیان)ناحکومیەوە بەخێرهاتنی بەڕێزیان دەکەین و هیوای لەشساغی و ئاسوودەییان بۆ دەخوازین.
ڕاگەیاندنی پەیمانگە
14/12/2025
ئەمڕۆ، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٤/١٢/٢٠٢٥ تاقیکردنەوەی نووسینەکی سەرجەم قۆناغەکانی پەیمانگەی ( گەرمیان ) ی ناحکومی
دەستیپێکرد.
بەئومێدی سەرکەوتن بۆ خوێندکارانی پەیمانگەکەمان .
پەیمانگەی گەرمیانی ناحکومی
لیژنەی تاقیکردنەوەکان
١٤/١٢/٢٠٢٥
07/12/2025
دەستپێکردنی تاقیکردنەوەی کرداری وەرزی یەکـــەم ساڵی خویندنی(۲٠۲٥ـ۲٠۲٦).
راگەیاندی پەیمانگە
۲٠۲٥/۱۲/۷
01/12/2025
بەشداریکردنمان لە پێشەنگای کتێب لە زانکۆی گەرمیان.
ئەمرۆ دووشەممە رێکەوتی(۲٠۲٥/۱۲/۱)کۆمەڵێک مامۆستا و خوێندکاری پەیمانگەکەمان بەشداربوون لە پێشەنگای کتێب،بە مەبەستی ئاشنابوون بە نوێترین کتێبەکان و دەستگەشتن بە زانیاریەکان.بە هیوای گەشەکردنی زانست و زانیاری لەسەرانسەری وڵات.
ڕاگەیاندنی پەیمانگە
۲٠۲٥/۱۲/۱
27/11/2025
کۆبوونەوەی کارگێڕی و ئەنجوومەنی مامۆستایان.
ئەمرۆ پێنجشەممە رێکەوتی(۲٠۲٥/۱۱/۲۷)ئەنجوومەنی مامۆستایان کۆبوونەوە سەبارەت بە بەرێوەچوونی پرۆسەی زانست و پەروەردە و هەروەها خۆ ئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی ئەم ساڵی خوێندن،بەهیوای سەرکەوتن بۆ سەرجەم مامۆستایان و خوێندکارانی پەیمانگە.
راگەیاندنی پەیمانگە
۲٠۲٥/۱۱/۲۷
20/11/2025
بەڕێوەچوونی ئاهەنگی یەکترناسینی خوێندکاران.
دوێنێ چوارشەمە رێکەوتی (۲٠۲٥/۱۱/۱۹)ئاهەنگی یەکترناسیی خوێندکارانی قۆناغی(یەکەم)بەڕێوەچوو،تێدا بەخێرهاتنی گەرم لە خوێندکاران کرا لە لایەن ئیدارەی پەیمانگەوە،هەروەها خەڵاتی رێزلێنان بەخشرا بەسەر سێ یەکەمەکانی هەر پێنج قۆناغی پەیمانگە،هیوای سەرکەوتن بۆ سەرجەمیان دەخوازین.
راگەیاندنی پەیمانگە
۲٠۲٥/۱۱/۲٠