19/08/2026
ژمارەیەک سەرچاوەی زانستی لە بواری یاسا پێشکەش بە زانکۆی گەرمیان دەکرێت
https://garmian.edu.krd/news/4682
پەیجی فەرمی زانکۆی گەرمیان.. Official page of the University of Garmian
بهخێربین بۆ ماڵپەڕی فەرمی زانكۆی گەرمیان, ئەم ماڵپەڕە لەپێناو ناساندن وخستنەڕووی سەرجەم چالاكیە زانستی و ئەكادیمی و كارگێڕییەكانی زانكۆمان خراوەتەگەڕ.
زانكۆی گەرمیان لە پرۆسەی بەردەوامی بایەخ و گرنگی پێدانی زیاتری حكومەتی هەرێمی كوردستان بە خوێندنی باڵا و بە فەرمانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (1670 لە 8/7/2010) وەكو پێویستیەكی بابەتی و زانستی هەرێمەكەمان بەگشتی و دەڤەری گەرمیان بەتایبەتی
19/08/2026
ژمارەیەک سەرچاوەی زانستی لە بواری یاسا پێشکەش بە زانکۆی گەرمیان دەکرێت
https://garmian.edu.krd/news/4682
17/08/2026
بڕوانامە بەسەر بەشداربووانی ڕاوندی نۆیەمی خولی پێداگۆجی لە زانکۆی گەرمیان دابەشکرا
https://garmian.edu.krd/news/4681
15/08/2026
ئارەزوومەندان و خوازیارانی خوێندن لە بەشی پەروەردەی وەرزشی کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی گەرمیان، لەسبەینێ یەکشەممە ڕێکەوتی (١٦ی ئابی ٢٠٢٦)ەوە تا (٢٨ی ئاب) دەتوانن فۆرمی پێشکەشکردن وەربگرن.
پرۆسەی وەرگرتنی خوێندکاران بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧) بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت🔻
أ- دەرچووانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی:
🔸خوێندکار دەبێت دەرچووی پۆلی دوانزەی ئامادەیی، بەشی (زانستی یان وێژەیی)بێت. دەرچووی هەردوو ساڵی خوێندنی (2024–2025) و (2025–2026) بۆی هەیە داواکاری پێشکەش بکات، بە مەرجێک لە هیچ کۆلێجێک یان پەیمانگایەک وەرنەگیرا بێت و بەڵێننامەی پڕ نەکردبێتەوە.
🔸پاڵێوراو دەبێت دەرچووی خوێندنگاکانی سنووری هەرێمی کوردستان یان ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم بێت، بە مەرجێک تاقیکردنەوەکانی بە پێی سیستەمی هەرێمی کوردستان ئەنجام دابێت.
🔸خوێندکار دەبێت لەدایکبووی ساڵی (2001) یان سەرووتر بێت.
🔸پێویستە تێکرای نمرەی خوێندکار لە (55%) کەمتر نەبێت بۆ هەردوو ڕەگەز بۆ سیستەمی (ئاسایی) و (50%) بۆ سیستەمی (پارالێڵ).
🔸لەکاتی پێشکەشکردندا ڕەچاوی نمرە دەکرێت بە ڕێژەی (60%)ی نمرە لەسەر کۆنمرە و (40%)ی نمرە لەسەر لێهاتوویی توانستی جەستەیی (اللیاقة البدنية) دەبێت، بە مەرجێک لە لێهاتوویی توانستی دەرچووبێت.
🔸دەبێت خوێندکار بەرزیی لە (165)سم بۆ کوڕ و (155)سم بۆ کچ کەمتر نەبێت.
🔸دەبێت خوێندکار لە پشکنینی تەندروستی گشتی دەرچووبێت.
🔸دەبێت خوێندکار لە چاوپێکەوتن و تاقیکردنەوەی جەستەیی (اللياقة البدنية) و (تەکنیکی کارامەیی، مەهاری)دا لە نیوەی نمرەی سەرجەم تاقیکردنەوەکان زیاتر بەدەست بهێنێت.
🔸دەبێت خوێندکار جلوبەرگی تایبەت بە وەرزش لەگەڵ خۆیدا بهێنێت بۆ چاوپێکەوتن لەو ڕۆژانەی تاقیکردنەوەی تێیدا ئەنجامدەدرێت.
🔸دەبێت خوێندکار لە کاتی پشکنینی تەندروستیدا کە ئەنجامی دەدات، هەموو دۆکیومێنتەکان وەک (پشکنینی دڵ، سۆنەری هەناو، پشکنینی گورچیلە، پشکنینی کۆئەندامی هەناسە، پشکنینی پێست، پشکنینەکانی خوێن و ڕێژەی هیمۆگلۆبین و چەوری و شەکر) بهێنێت.
🔸دەبێت پێشکەشکار هاوڵاتی ڕەسەنی کوردستان بێت و لایەنی کەم دانیشتووی هەرێمی کوردستان بێت.
ب- دەرچووانی پەیمانگاکان:
🔸(یەکەم و دووەم و سێیەم) لەسەر ئاستی پەیمانگاکانی وەرزش لە کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت، لە بەشی پەروەردەی وەرزشی وەردەگیرێن. تایبەت بە (یەکەم و دووەم و سێیەم)ی پەیمانگا (ناحکومییەکان) بە سیستەمی (پارەلێل) وەردەگیرێن، و هەروەها ڕەچاوی سنووری جوگرافی دەکرێت لە کاتی وەرگرتندا.
🔸دەرچووانی پەیمانگاکانی وەرزشی (حکومی)ی سەر بە وەزارەتی پەروەردە بۆ ساڵی (2025–2026) مافی پێشکەشکردنیان هەیە، بە مەرجێک تێکرای نمرەی پەیمانگاکان لە (60%) کەمتر نەبێت. ئەگەر تێکرای نمرەی پەیمانگا لە (60%) کەمتر بوو تا کۆنمرەی (55%)، ئەوا بە سیستەمی (پارالێل) وەردەگیرێن و دەرچووانی پەیمانگە (ناحکومییەکان) بە سیستەمی (پارالێل) وەردەگیرێن، بە مەرجێک کۆنمرەیان لە (65%) کەمتر نەبێت.
🔸ڕێژەی (5%)ی کورسییەکانی وەرگرتنی پاڵەوانان بۆ دەرچووانی پەیمانگا وەرزشییەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە دەبێت.
🔸دەبێت پێشکەشکار دەرچووی ساڵی خوێندنی (2025–2026) بێت، بە مەرجێک لە هیچ کۆلێژ و پەیمانگایەکی (حکومی و ناحکومی) وەرنەگیرا بێت.
🔸دەرچووانی بەشە پیشەییەکان مافی پێشکەشکردنی داواکاری و وەرگرتنی فۆرمی داواکارییان هەیە، بە مەرجێک پێداویستی و مەرجەکانی وەرگرتن کە دیاریکراوە لەلایەن زانکۆ و بەشە پەیوەندیدارەکان جێبەجێ بکەن.
♦️لە کاتی وەرگرتنی فۆرم، خوێندکار 2 وێنەی ڕەنگاوڕەنگ لەگەڵ کارتی نیشتیمانی لەگەڵ خۆی بهێنێت.
تێبینی:
♦️ئەو خوێندکارانەی خولی دووەمیان هەیە، دەتوانن لە ئێستاوە فۆرم وەربگرن.
11/08/2026
گفتوگۆ لەبارەی چەندین بابەتی زانستیی کرا
یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی لەگەڵ یاریدەدەری ڕاگری کۆلێجەکان و بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەکان کۆبووەوە ڕۆژی سێشەممە (١١ی ئابی ٢٠٢٦) بەسەرپەرشتی (پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.محمد خەلیل ئیبراهیم) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، کۆبوونەوەیەک بەڕێوە...
09/08/2026
پرۆگرامەکە تایبەتبوو بە بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد لە بواری لۆجستیک و گواستنەوە لە وڵاتە گەشەسەندووەکاندا
مامۆستایەکی زانکۆی گەرمیان بەشداری لە پرۆگرامێکی نێودەوڵەتیی لە وڵاتی چین کرد لە چوارچێوەی پرۆگرامە نێودەوڵەتییەکانی وەزارەتی بازرگانیی کۆماری چین و بە سەرپەرشتیی کۆلێجی پیشەیی و بازرگانیی نێودەوڵەتیی گوانگشی، (مامۆستای یاریدەدەر پشتیوان ....
09/08/2026
لەمڕۆوە ناونوسین دەستپێدەکات
سەنتەری پێداگۆجیی زانکۆی گەرمیان خولێکی کورتخایەنی پێداگۆجی بۆ مامۆستایان ڕادەگەیەنێت پشت بەستن بە فەرمانی وەزاریی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی / فەرمانگەی توێژینەوە و پەرەپێدان (ژمارە ١٥٦٢٠ لە ڕێکەوتی ٢٤ی ئابی ٢٠٢٥) تایبەت بە کردنوەی خو....
06/08/2026
مامۆستایەکی زانکۆی گەرمیان بەشداری لە خولێکی نێودەوڵەتی لەوڵاتی هیندستان دەکات
05/08/2026
بۆ ئەمساڵی نوێی خوێندن
بەشی Biomedical science لەکۆلێجی زانست دەکرێتەوە
لەچوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان بۆ بوژاندنەوە و گەشەی زانستیی زانکۆ، توانرا ڕەزامەندی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ کردنەوەی بەشی (Biomedical science) لە کۆلێجی زانست بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧) وەربگیرێت.
بەوبۆنەیەوە، (پرۆفیسۆر د.ئاراس فەریق زەینەڵ) سەرۆکی زانکۆ، سوپاس و پێزانین ئاراستەی هەریەکە لە (د.ئارام محەمەد قادر) وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و (د.محەمەد حسێن) بەڕێوەبەری گشتی دەزگای دڵنیایی جۆری وەزارەت دەکات، کە هاوکار و پاڵپشتبوون لە کردنەوەی بەشەکەدا.
https://garmian.edu.krd/news/4569
باڵەخانەی کۆلێجی زانستە ئایینییەکان، لەسەر ڕووبەری (٩,١٢٤) مەتر دووجا لەنێو کەمپی زانکۆی گەرمیان لەسەر ئەرکی سەرمایەداران و خێرخوازان دروستدەکرێت، کە (٤٢) هۆڵی خوێندن و سیمینار و کۆبوونەوە و کتێبخانە لەخۆدەگرێت، هەروەها شوێنی تایبەت بە نوێژکردن بۆ خوێندکارانی کوڕ و کچ بە جیاواز تێیدایە، کە ڕووبەری هەریەکەیان (٤٠٠) مەتر دووجایە.
05/08/2026
کارکردن لە دروستکردنی باڵەخانەی کۆلێجی زانستە ئایینییەکان دەستپێدەکات
پرۆژەکە لەسەر ئەرکی خێرخوازان و سەرمایەدارانی گەرمیان و کوردستان بە شێوەیەکی خۆبەخشانە دروستدەکرێت.
https://garmian.edu.krd/news/4568