کۆلێجى زانست - College of Science UoG

کۆلێجى زانست - College of Science UoG

Share

Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from کۆلێجى زانست - College of Science UoG, College & University, Kalar.

Photos from ‎کۆلێجى زانست - College of Science UoG‎'s post 05/08/2026

بۆ ئەمساڵی نوێی خوێندن بەشی Biomedical science لەکۆلێجی زانست دەکرێتەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕەزامەندی دەربڕی بۆ کردنەوەی بەشی (Biomedical science) لە کۆلێجی زانست بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧).

پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. عەدنان مەحمود ڕاگری کۆلێجی زانست ڕایگەیاند: “کردنەوەی ئەم بەشە نوێیە هەنگاوێکی ترە بۆ گەشەپێدان و فراوانکردنی کۆلێجی زانست وەکو کۆلێجێکی زیندووی زانکۆی گەرمیان، ئەوەش دوابەدوای کردنەوەی بەشی خۆراك و خۆراکزانی لە ماوەی ڕابردوودا”.

وتیشی؛ “بەردەوام دەبین لە کردنەوەی بەشی گرنگ و پێویست کە بۆ بازاڕی کار و کۆمەڵگەکەمان گرنگ و پێویستن”.

بەو بۆنەیەوە، (پرۆفیسۆر د.ئاراس فەریق زەینەڵ) سەرۆکی زانکۆ، ‎سوپاس و پێزانین ئاراستەی هەریەکە لە (د.ئارام محەمەد قادر) وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و (د.محەمەد حسێن) بەڕێوەبەری گشتی دەزگای دڵنیایی جۆری وەزارەت دەکات، کە هاوکار و پاڵپشتبوون لە کردنەوەی بەشەکەدا.

Photos from ‎کۆلێجى زانست - College of Science UoG‎'s post 08/06/2026

یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی (پ.ی.د. محمد ابراهیم خلیل) و ڕاگری کۆلێجی زانست (پ.ی.د. عدنان محمود صالح) هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی خولی دووەمیان بەسەرکردەوە. ڕۆژی یەکشەممە (٢٠٢٦/٦/٧) تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم لە بەشەکانی (خۆراک و خۆراکزانی، کیمیا، کۆمپیوتەر) دەستیانپێکرد.

05/06/2026

توێژینەوەیەکی هاوبەشی مامۆستایەکی بەشی خۆراک و خۆراکزانی لە گۆڤارێکی ئاستبەرز بڵاوبوویەوە..

کوردی|عربي|English
https://sci.garmian.edu.krd/news/1622

04/06/2026

توێژینەوەیەکی هاوبەشى مامۆستایەکی بەشى زانستى کۆمپیوتەر بڵاوبوویەوه

كوردى|عربي|English
https://sci.garmian.edu.krd/news/1621

Photos from ‎کۆلێجى زانست - College of Science UoG‎'s post 24/05/2026

خوێندکارانى بەشى زانستى کۆمپیوتەر چەند پرۆجێکتێکی رۆبۆتیکیان نماییش کرد

کوردی| عربي| ئينگليزى
https://sci.garmian.edu.krd/news/1614

Photos from ‎کۆلێجى زانست - College of Science UoG‎'s post 10/05/2026

تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی بەهارە لە کۆلێجی زانست دەستیانپێکرد، سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ڕاگرایەتی کۆلێج هۆڵەکانی تاقیکردنەوەکانیان بەسەرکردەوە..

کوردی| عربي| English
https://sci.garmian.edu.krd/news/1605

07/05/2026

ڕێنمایی لیژنەى باڵاى تاقیکردنەوەکانى کۆلێجی زانست بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٥-٢٠٢٦)

1. یەکەم ڕۆژى تاقیکردنەوەکان بۆ قۆناغى (یەکەم) لە بەشى زانستى کۆمپیوتەر، ڕۆژى شەممە ڕێکەوتی (٩/٥/٢٠٢٦) دەستپێدەکات.
2. یەکەم ڕۆژى تاقیکردنەوەکان بۆ بەشەکانى (زانستى کیمیا و زانستى خۆراکزانى) ڕۆژى یەکشەممە ڕێکەوتی (١٠/٥/٢٠٢٦) دەستپێدەکات.
3. تاقیکردنەوەکان لە کاتژمێر (٩:٠٠)ى بەیانی دەستپێدەکەن.
4. لە دواى دابەشکردنى پرسیارەکانى تاقیکردنەوە هیچ خوێندکارێک ناکرێتە ژوورەوە.
5. پێویستە خوێندکار (١٥) خولەک پێش دەستپێکردنى تاقیکردنەوەکان لە هۆڵى تاقیکردنەوە ئامادە بێت.
6. زانیارییەکانى تایبەت بە خوێندکار، وەکو (ناوى سیانى، بەش، قۆناغ، بابەت... زانیارییەکانى تر) لەسەر بەرگى دەفتەری تاقیکردنەوەکان بە قەڵەم جافى شین دەنوسرێت.
7. وەڵامدانەوەى پرسیارەکان تەنها بە قەڵەمی (جافی شین، جافی ڕەش) دەبێت. بەکارهێنانى هەر جۆرێکی تری قەڵەم بە گزی (غش) ئەژمار دەکرێت.
8. پێویستە خوێندکار سەرجەم پێداویستییەکانى تاقیکردنەوە لەگەڵ خۆیدا بهێنێت و لە کاتى تاقیکردنەوەدا لە کەسى تری داوا نەکات.
9. هەر خوێندکارێک گزیکردن (غش) لە سەری ساغ ببێتەوە، ئەگەر تەنانەت لە یەک بابەتیش بێت ئەوا بە دەرنەچوو ئەژمار دەکرێت لە سەرجەم بابەتەکان.
10. خوێندکار دەتوانێت لە پاش تێپەڕینی (٣٠) خولەک بەسەر تاقیکردنەوەکاندا هۆڵى تاقیکردنەوە بەجێبهێڵێت.
11. بردنە ژوورەوەى (مۆبایل، کتێب، مەلزەمە، کاتژمێرى ئەلیکترۆنى) بۆ ناو هۆڵى تاقیکردنەوەکان بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
12. پێویستە خوێندکار باجی زانکۆیی پێبێت، داواکراوە بۆ چوونەژوورەوە بۆ هۆڵى تاقیکردنەوە.

بە هیواى سەرکەوتن..

(٧ى ئایاری٢٠٢٦)

Photos from ‎کۆلێجى زانست - College of Science UoG‎'s post 29/04/2026

وۆرکشۆپی خوێندکارانى بەشى کیمیا دەربارەى بەکتریای گەدە، ئەنجامدرا..

کوردی| عربي| Englis
https://sci.garmian.edu.krd/news/1588

Want your school to be the top-listed School/college in Kalar?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Address


Kalar