Shad Institute پەیمانگای شــاد

Shad Institute پەیمانگای شــاد

Share

ئامانجمان پەروەردەکردنی نـەوەیەکی هـۆشیار و تـەندروست و زانست خوازە لە پێناو کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتوودا.

15/02/2022

بۆ ئەوەی بچیتە نێو دڵی منداڵەکەت و ببیتە هاوڕازی پێویستە چی بکەیت؟

لەجیاتی ئەوەی وەسوەسەی سەیرکردنی مۆبایل بتگرێ و دەقە نا دەقەیەک سەیری سناپ و ئینستا و فەیسبوک و چی و چی بکەیت تاکو تۆزێک زیاتر لەخۆت ڕابکەیت، سەیرێکی خۆت بکە کاتێک منداڵەکانت قسەت بۆ دەکەن..

چەندێک بە دڵ و رۆح گوێیان لێ دەگری؟! یان ئەوەتا هەر بەڕێیان دەکەیت و خۆت وا نیشان دەدەی کە گوێت لێگرتون، لەکاتێکدا ناشزانی چیان وتوە!

دەزانی ئەم خووە تاکو ئێستا چەند چرکەساتی ئاڵتونی لەکیس داویت کە هەرگیز گەڕانەوەیان نییە؟! دەزانی چەند زانیاریی بەنرخت لەدەستچووە لەسەر ناخی مناڵەکەت کە جارێکی تر ئەستەمە دەستت بکەوێتەوە؟!

لە ڕاستیدا منداڵ پێویستی بە دایک و باوکێک نییە ئاخیر مۆدێل ئایپاد و مۆبایلی بۆ کڕیبێ، بەڵکو پێویستی بە دایک و باوکێکە کە قسەی بۆ کرد مۆبایلەکەی بخاتە لاوە و بەدڵ گوێبیستی بێت و سەیری چاوەکانی بکات، نەک هەر "ئێ.. ئێ"ی بێت و خەیاڵی لای قسەکانی نەبێ.

ناسین و بەدەستهێنانی دڵی مناڵەکەت ئەوەندە قورس نییە ئەگەر بتوانی تۆزێک لە مۆبایلەکەت دووربیت.

دڵ و گیانت بدە منداڵەکەت کاتێک دەیەوێ شتێکت بۆ باس بکات. ئەگەر بە بچووکی گوێ لە باسوخواستە بچووکەکانی نەگری، کە گەورەبوو ئەویش باسوخواستە گەورەکانی ژیانی خۆیت بۆ باس ناکات.

14/02/2022

.
چارەسەری شەرمنی لای منداڵ لە نـۆ خاڵدا:
١.پەیرەوکردنی شێوازی پەروەردەی دروست، وەک هەوڵدان بۆ یارمەتیدانی منداڵ پشت بەخۆی ببەستێت، نەزۆر (ناز) نەزۆر (بێ ناز) بێت، منداڵی پشت بەخۆبەستوو دەتوانێ لەگەڵ خەڵک تێکەڵبێت و گوزارشت لەخۆی و بیرکردنەوەکانی بکات!
٢.داوای لێنەکرێت لەسەروی توانای خۆی کاربکات، تاوەکو هەست بەکەم توانایی نەکات و ببێتە هۆی هەستکردن بەشەرمنی.
۳.هەوڵدان بۆ تێکەڵکردنی منداڵ لەگەڵ منداڵانی تر، بەخێرهاتنی میوان، وەڵامدانەوەی تەلەفۆن، چون بۆ فرۆشگا بۆکرینی پێویستی.
٤.بردنی منداڵ بۆ میوانداری و سەردان.
٥.هاندانی منداڵ بۆ بەشداری چالاکیەکانی قوتابخانەو خولەکان.
٦.بەخشینی خۆشەویستی و ڕێز.
۷.ڕەخساندنی کەشی ئارام و هێمن لەماڵەوە بۆی.
٨.بەراورد نەکردنی نەرێنی و ڕەخنەو سەرزەنشت لەبەرانبەر خەڵکی.
۹.ڕاهێنانی تەواوەتی بۆ دروستکردنی متمانەو پشتبەستن بەخۆی.
بەهیوای سودبینین و ببێتە وەڵامێک بۆبەشێک لەپرسیار و گرفتی خێزانەکان.

Photos from ‎Shad Institute پەیمانگای شــاد‎'s post 01/09/2021

سوپاسی بێ پایان بۆ خوای پەروەردگار ئەمڕۆ كۆتایمان هێنا بە خولی هاوینەی بەهێزكرنی وانەكانی قوتابخانە لە گەڵ ستافە دڵسۆزەكەی پەیمانگای پەروەردەیی شاد
هیوای سەركەوتن بۆ هەموو قوتابیە ئازیزەكانمان
ئەخوازین 💡🎈🎊

لقی:ڕزگاری 💗

Photos from ‎Shad Institute پەیمانگای شــاد‎'s post 28/08/2021

ڕێزلێنان

لە پاش هەوڵی بێوچان و دڵسۆزی و خەمخۆری زۆری ستافی مامۆستایان، وەک دەستەی ئیداری پەیمانگای پەروەردەیی شاد بە پێویستمان زانی سوپاس گوزاری و ڕێزلێنان ببەخشین بە ستافی مامۆستایان.

هەمیشە لە هەر جێگەیەکبن سەربەرز و سەرکەوتووبن...

Photos from ‎Shad Institute پەیمانگای شــاد‎'s post 26/08/2021

فێربوونی زمان

پەیمانگای پەروەردەیی شاد خولی فێربوونی زمانی بەسەرکەوتوویی تەواو کرد و بڕوانامەی بەشداریکردنی بەخشی بە فێرخوازان.
هیوای باشترین بۆ فێرخوازانمان ئەخوازین...

✅خولی فێربوونی زمانی عربی بەسەرپەرشتی مامۆستا:
(هەیفا مجید).
✅ خولی فێربوونی زمانی ئینگلیزی بەسەرپەرشتی مامۆستا: (دیاکۆ پاڵانی).

Photos from ‎Shad Institute پەیمانگای شــاد‎'s post 26/08/2021

پەیمانگای پەروەردەیی شاد هەمیشە هانی خوێندکارن دەدات بۆ ئەوەی باشتر و باشترینبن.
بۆ ئەو مەبەستە لە کۆتایی خولی هاوینەدا خەڵاتی بەخشی بە یەکەمەکانی پۆلەکان.

ئەگەر چی خەڵاتەکە ڕەنگە زۆر گەورە و گرانبەها نەبێت، بەڵام ویستی ئێمە تەنها هاندان و دڵخۆشکردنی منداڵەکانە بۆ ئەوەی خوێندنیان لا خۆشەویست بکەین و باشتر هەوڵبدەن.

Photos from ‎Shad Institute پەیمانگای شــاد‎'s post 26/08/2021

خولی فێربوونی زمانی عربی
لەگەڵ مامۆستای بەڕێز (هەیفا مەجید) شارەزا لە زمانی عربی.

هەمیشە هەوڵی جدی دەدات بۆ برەودان بە توانای فێرخوازان.

Photos from ‎Shad Institute پەیمانگای شــاد‎'s post 25/08/2021

پەیمانگای پەروەردەیی شاد بەبێ ماندووبوون هەمیشە لە خەمی پەروەردە فێرکردنداین بە ستافێک مامۆستای دڵسۆز و بە ئەزموون.
هەروەها ئەمڕۆ خولێکیتری هاوینەمان بەسەرکەوتوویی کۆتایی هات.
سوپاسی ئەو دایک و باوکە بەڕێزانە دەکەین کە هاوکارمانبوون و لە خەمی پەروەردە و فێرکردنی منداڵەکانیاندان.

هیوادارین هەمیشە خوێندکارانمان سەرکەوتوو و سەربەرزبن.

24/08/2021

مامۆستای بەڕێز و بەئەزموونی پەیمانگاكەمان مامۆستا محمد ملا مجيد ئەمڕۆ وەك پیشەی بەردەوامی خۆی بە ئاوازەوە هۆنراوەی (ژینی لادێی) بۆ قوتابیەكانی خوێندەوە ✨

نموونەی زۆر بێت و هیوای سەركەوتن بۆ هەموو قوتابیانی پەیمانگای پەروەردەیی شاد 🌻

لقی :ڕزگاری 💜

Photos from ‎Shad Institute پەیمانگای شــاد‎'s post 19/08/2021

تاقیکردنەوەی خوێندکارانی پەیمانگای پەروەردەیی شاد لە پاش خوێندن و پێداچوونەوەی وانەکانی قوتابخانە.
بەمەبەستی باشتر تێگەشتن و ئامادەکردنیان بۆ تاقیکردنەوەکانی دەوری دووەمی قوتابخانە.

16/08/2021

هیوامان دڵخۆشی وسەركەوتنتانە هەموو كاتێك🌻

Photos from ‎Shad Institute پەیمانگای شــاد‎'s post 16/08/2021

بەشی دووەمی وێنەكان 📸💜🧡


#كۆمەڵگەی گەشتیاری هەرێم

Want your school to be the top-listed School/college in Kalar?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Category

Telephone

Website

Address


ناونیشان1: کەلار _ تەنیشت گراجی ناو بازاڕ _ شەقامی مەڵبەند (07708323275) , ناونیشان2: ڕزگــاری _ حەوت هەزار _ نـزیک ئامادەیـی گـەرمیان*بەمـۆ (3293 832 0770)
Kalar
46021