25/06/2026
ئەمڕۆی فێرخوازانمان تەواو جیاواز و پڕ لە وزە بوو!
بەشێک لە کاتە خۆش و پڕ چێژەکانی قوتابییانی ئازیزمان لە چالاکی مەلەوانگەی خولی هاوینەی وانۆ. 🏊♂️
ئێمە هەمیشە هەوڵدەدەین باشترین ژینگەی کاتبەسەربردن و فێربوون بۆ منداڵەکانتان دابین بکەین.
23/06/2026
ناوتۆمارکردن لە باخچەی وانۆ دەستیپێکرد!
قۆناغی باخچەی منداڵان، یەکەمین و گرنگترین هەنگاوی منداڵەکەتانە بەرەو جیهانی فێربوون و بنیاتنانی کەسایەتی. ئێمە لە باخچەی وانۆ، ژینگەیەکی پەروەردەیی ئارام، مۆدێرن و شاهانەمان دابین کردووە بۆ ئەوەی بەهرەکانی منداڵەکەتان گەشە پێبدەین.
یەکەمین هەنگاوی سەرکەوتن لێرەوە دەستپێدەکات، پەلە بکەن لە ناوتۆمارکردن و مسۆگەرکردنی کورسی منداڵەکەتان لە کاروانی سەرکەوتندا.
📞 بۆ ناونووسین و زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە:
07719931513 — 07728519190
📍 ناونیشان: کەلار - حەمرین - تەنیشت دیوان مۆڵ
22/06/2026
ناو تۆمارکردن بۆ پۆلی یەکەم لە قوتابخانەی وانۆی ناحکومی دەستی پێکردوە!
دایکان و باوکانی بەڕێز.. داهاتووی گەشی منداڵەکانتان لە ژینگەیەکی پەروەردەیی پێشکەوتووەوە دەست پێدەکات. ئاگادارتان دەکەینەوە کە وەرگرتنی قوتابیان بۆ ساڵی نوێی خوێندن سنووردارە و تەنها چەند کورسییەک ماوە.
پەلە بکەن لە ناوتۆمارکردن و مسۆگەرکردنی کورسی منداڵەکەتان لە کاروانی سەرکەوتندا.
📞 بۆ ناونووسین و زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە:
07719931513 — 07728519190
📍 ناونیشان: کەلار - حەمرین - تەنیشت دیوان مۆڵ
21/06/2026
کۆڕی ناساندنی کتێبی «سەڵاحەدینی ئەیوبی؛ سۆفییەکی کورد و مێژوویەکی دزراو» بەڕێوەچوو.
لە درێژەی چالاکییە ڕۆشنبیرییەکاندا، بە هەماهەنگی کۆمەڵگەی پەروەردەیی وانۆ و گرووپی نەوای گەرمیان مەراسیمێکی شایستە بۆ ناساندن و واژۆکردنی کتێبی نوێی نووسەر و مێژوونووس «سۆران حەمە ڕەش» لەژێر ناونیشانی «سەڵاحەدینی ئەیوبی؛ سۆفییەکی کورد و مێژوویەکی دزراو» ساز کرد.
مەراسیمەکە بە ئامادەبوونی خودی نووسەر و بەشداربوونی کۆمەڵێک لە ڕۆشنبیران، ئەدیبان و خەمخۆرانی بواری مێژوو و ئەدەبی کوردی بەڕێوەچوو. تێیدا تیشک خرایە سەر ناوەڕۆکی کتێبەکە و گرنگیی ڕاستکردنەوەی ئەو مێژووەی کە لەبارەی ئەم کەسایەتییە مەزنەوە شێوێندراوە.
17/06/2026
دیارییەکی بەنرخ بۆ پشووی هاوینەی منداڵەکەت!
خولی فێربوونی زمانی عەرەبی دەکرێتەوە بۆ قوتابیانی پۆلی ٣ تا ٩. لەگەڵ ئێمە، منداڵەکەت فێری بنەماکانی زمانی عەرەبی، خوێندنەوە و نووسین دەبێت بە شێوازێکی سەرنجڕاکێش و بە چاودێری باشترین مامۆستایان.
ناونووسین بەردەوامە، پەلە بکە و دەرفەتەکە لەدەست مەدە!
📞 بۆ ناونووسین پەیوەندی بکەن بە:
07719931513 — 07728519190
📍 ناونیشان: کەلار - حەمرین - تەنیشت دیوان مۆڵ