خولی شێوەکاری و هونەری وێنەکێشان
((لێرە، خەونەکانت دەبن بە ڕاستی!!))
Dwarozh English School
قوتابخانەی دواڕۆژ بە زمانی ئینگلیزی لە ساڵی
٢٠١٨-٢٠١٩ دامەزراوە، خزمەتگوزاریی پەروەردەیی و فێركردن بە زمانی ئینگلیزی پێشكەش دەكات .
25/05/2026
♦️ خولی بنچینەی فێربوون basic learning
🔷 قوتابخانەی دواڕۆژی ناحکومی، لە چوارچێوەی ئەرکی پیرۆزی پەروەردەیی و فێرکردنیدا، بەهۆی دابڕانێکی زۆری ئەمساڵی خوێندنی فێرخوازان، خولێکی ناوازە و چڕوپڕ بۆ بابەتەکانی ( کوردی، ئینگلیزی، بیرکاری) وەکو بنەما و بناغەیەک بۆ خاڵی دەستپێکی ئەم وانانە دەکاتەوە، قوتابیی بە بەشداریکردنی لەم خولەدا کێشە بنەڕەتییەکانی ئەم بوارانە چارەسەر دەکات و ئەو کەلێنەی ئەمساڵ دروستبوو پڕدەکاتەوە.
🔶 پەلە بکە و ناوی جگەرگۆشەکەت بنوسە.
((لە هاوینێکی سەختدا، دواڕۆژ پرشنگدەدات!!))
24/05/2026
فێرگەی دواڕۆژ
🔷قوتابخانەی دواڕۆژی ناحکومی هاوشێوەی ساڵانی پێشوو و لە هەنگاوێکی ناوازەدا، بۆ ئەمساڵیش دەرگای فێرگەی وەرزشی خۆی، بەڕووی فێرخوازاندا بە ستافێکی کارامە و بە چاودێری ڕاهێنەرانی لێهاتوو لە خولێکی تایبەتی کارامەیی تۆپی پێدا، لە پشووی هاویندا، دەکاتەوە.
🔶کە تێیدا:
یەکەم: فێرخواز ڕۆژانە مەشقی تەواوەتی هاوشێوەی یاریزانی بەناوبانگی جیهانی وەردەگرێت.
دووەم: هەفتانە دوو جار لە مەلەوانگەی تایبەت دەبن.
سێیەم: فێرخواز لەڕووی ئەکادیمییەوە فێری کارامەییە وەرزشییەکان دەکرێت.
چوارەم: هەڵسەنگاندنی ئاستی توانستی یاریزانان دەکرێت لە ڕووی کردارییەوە.
پێنجەم: تاقیکردنەوەی ئاستی توانستی یاریزانان دەکرێت لە ڕووی تیورییەوە.
شەشەم: هاوکاری تەواوی فێرخوازانی نایاب دەکرێت کە لە ئایندەدا ببن بە یاریزانی پیشەگەر.
حەوتەم: لە کۆتایی خولدا، بڕوانامەی تایبەت بە بەشداربوان دەدرێت.
♦️خزمەتگوزارییەکان
✅یاریگای داخراو و کراوە.
✅گەشت و سەیران
✅مەلەوانگە
✅چالاکی و پێشبڕکێ
✅بڕوانامە و ڕێزلێنان
✅دابینکردنی پاسی هاتوچۆ
✅نرخی گونجاو
🔴 بۆ پەیوەندیی:
📞 07708140303
📩 نامە بۆ پەیج بنێرە
23/05/2026
دواڕۆژ خاڵی دەستپێکی تۆیە
بەم نزیکانە خولە تایبەتەکانمان دەست پێدەکات
چاوەڕوانبن.. ⌛
18/05/2026
هەنگاو بە هەنگاو بەرەو لوتکەی سەرکەوتن ..
قوتابییە دڵسۆز و زیرەکەکانی قوتابخانەی دواڕۆژ لە هۆڵەکانی تاقیکردنەوەدا. ماندووبوونی ئەمڕۆتان، دەبێتە داهاتوویەکی گەش بۆ خۆتان و نیشتمانەکەتان. 🌟🖋️
11/05/2026
ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٠٢٦/٥/١١، بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان، بەڕێز مامۆستا (سامان محمد)، سەرپەرشتیاری پەروەردەیی قوتابخانەکەمان ، سەردانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی لە قوتابخانەکەمان کرد.
دەستپێکی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم لە قوتابخانەی دواڕۆژی ناحکومی. 📚🖊️
FC26 1v1 Tournament Champion 🏆
Our school organized an exciting FC26 solo tournament full of skill, focus, and competition. After a series of intense matches, the final delivered an amazing performance and now we have our champion.
05/05/2026
بەشێکی تر لە قوتابییە ژیرەکانی بازنەی یەکەم لە کاتی تاقیکردنەوەدا 🦋🥰
04/05/2026
بەشێک لە قوتابییانی بازنەی یەکەمی قوتابخانەی دواڕۆژ ، لە کاتی تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی دووەم.🥰🌟
Click here to claim your Sponsored Listing.
Location
Category
Telephone
Website
Address
Kalar/kalar Kon
Kalar
Opening Hours
| Monday | 08:00 - 15:00 |
| Tuesday | 08:00 - 15:00 |
| Wednesday | 08:00 - 15:00 |
| Thursday | 08:00 - 15:00 |
| Sunday | 08:00 - 15:00 |