ئۆنلاین ئەکادیمی Online Academy

ئۆنلاین ئەکادیمی Online Academy

Share

ماڵێك بۆ زانست و پەروەردە
و بەرەو پێشبردنی توانا کەسییەکانی تاک

03/08/2024

‎(خ*لی مایکرۆسۆفت وۆرد بە ئۆنلاین)

‎✅ فێربوونی وۆرد گشتی.
‎✅ بەهێزکردنی سیڤی.
‎✅ دەستکەوتنی هەلی کار.

‎🛑 گرنگی خ*لەکە چییە؟
‎بڕوانامەی باوەڕپێکراوت پێدەبەخشرێت کە سیڤیت بەهێز دەکات، وە ئەگەر دەتەوێت هەلی کارت دەست بکەوێت ، ئەوە ئەم خ*لە باشترینە وەکو ئەزموونێک.

‎🛑 خ*لەکە ڕاستەوخۆیە یان تۆمارکراو؟
‎وانەکانی خ*لەکە تۆمار کراون لە کەناڵێکی داخراوی تیلیگرام دانراوە و بۆ هەمیشە دەمێنن، فێرخواز هەرکەی بیەوێت دەتوانێت وانەکان بخوێنێت و دووبارەیان بکاتەوە.

‎🛑 بابەتەکانی خ*لەکە لە چی پێکهاتووە؟
- زانیاری دەربارەی بەرنامەکە
- شێوازی نوسین و داڕشینەوەی (کتێب ، توێژینەوە ، ئارتیکڵ ، ڕاپۆرت و سیڤی )
- گرافیک دیزاین بە وۆرد
- File
- Home
- Insert
- Design
- Page layout
- References
- Review

‎بۆ بەشداریکردن نامە بۆ پەیج بنێرە.

‎خ*لەکە دەوترێتەوە لەلایەن : م. پەیام جەمال (خاوەنی بڕوانامەی ماستەر لە زانستی کۆمپیوتەر / زیرەکی دەستکرد)

‎ئۆنڵاین ئەکادیمی
‎ژ.م. ٠٧٧٠٢١٨٧٨٣٨

26/02/2024

(خ*لی دەرمانناسی بە ئۆنلاین)

✅ فێربوونی دەرمانناسییەکی گشتی.
✅ بەهێزکردنی سیڤی.
✅ دەستکەوتنی هەلی کار.

🛑 گرنگی خ*لەکە چییە؟
ئەگەر تۆ خوێندکاری یەکێک لە بەشە پزیشکییەکانیت بەتایبەت (دەرمانسازی و پەرستاری) ئەوە سوودێکی زۆری دەبێت بۆ بابەتی خوێندنت، وە بڕوانامەی باوەڕپێکراوت پێدەبەخشرێت کە سیڤیت بەهێز دەکات، وە ئەگەر دەتەوێت هەلی کارت دەست بکەوێت لە دەرمانخانەکان، ئەوە ئەم خ*لە باشترینە وەکو ئەزموونێک.

🛑 خ*لەکە ڕاستەوخۆیە یان تۆمارکراو؟
وانەکانی خ*لەکە تۆمار کراون لە کەناڵێکی داخراوی تیلیگرام دانراوە و بۆ هەمیشە دەمێنن، فێرخواز هەرکەی بیەوێت دەتوانێت وانەکان بخوێنێت و دووبارەیان بکاتەوە.

🛑 بابەتەکانی خ*لەکە لە چی پێکهاتووە؟
- زانینی ناوی بنچینەیی دەرمانەکان.
- ناسینی دەرمان بەگشتی و بەکارهێنانی.
- دەرمان چییە و سەرچاوەکانی چیین؟
- ژەمی تەواوی دەرمانەکان و ماوەی بەکارهێنانی دەرمانەکان فێردەبیت.
- فێربوونی چۆنییەتی پێدانی دەرمان بە نەخۆش.
- فێربوونی گرووپی دەرمانەکان بە گشتی ( دژەبەکتریاکان ـ شەکرە ـ بەرزەپەستانی خوێن ـ پرۆستات ـ ئازار شکێنەکان - گەدە...).
- زانینی ناوی زانستی و ناوی بازرگانی دەرمانەکان.

🛑 ئەم خ*لە بۆ کێیە؟
ئەم خ*لە بۆ هەموو ئەو کەسانەیە کە لە بوارە پزیشکێکاندا کار دەکەن، بەتایبەتی:
- پەرستارەکان
- دەرمانسازەکان

بۆ بەشداریکردن نامە بۆ پەیج بنێرە.

خ*لەکە دەوترێتەوە لەلایەن: د.ڕۆزا حامد خلیل(پزیشکی پسپۆری دەرمانسازی).

ئۆنڵاین ئەکادیمی
ژ.م. ٠٧٧٠٢١٨٧٨٣٨

24/02/2024

خ*لی دروستنووسیی زمانی کوردی بە ئۆنلاین (ڕێنووس، خاڵبەندی، هەڵەباوەکان)

✅ فێربوونی ڕێنووس و خاڵبەندی.
✅ بەکارهێنانیان لە نووسینی بابەتە ئەدەبی و زانستییەکان کە بەزمانی کوردین.
✅ پێدانی بڕوانامەی خ*ل.

🛑 گرنگی ئەم خ*لە چییە؟
شارەزابوونی ڕێنووس و خاڵبەندی بە شێوەیەکی زانستی بۆ هەموو کوردزمانێک گرنگە، بە تایبەت بۆ بەکارهێنانیان لە نووسینە ئەدەبییەکان، وەک (ڕۆمان، چیرۆک، شیعر و هتد).
بەکارهێنانیان لە نووسینە زانستییەکان کە بەزمانی کوردی دەنووسرێن، وەک (کتێب، ڕاپۆرت، توێژینەوە، سیمینار و هتد).
گرنگە بۆ ئەو کەسانەی کە لە دامودەزگە و ڕێکخراو و ناوەندە حکوومی و ناحکوومییەکاندا بەشی کارگێڕین و نووسەرن.

🛑 خ*لەکە ڕاستەوخۆیە یان تۆمارکراو؟
وانەکانی خ*لەکە تۆمارکراون و لە کەناڵێکی داخراوی تیلیگرام دانراون و بۆ هەمیشە دەمێنن، فێرخواز هەرکەی بیەوێت دەتوانێت وانەکان بخوێنێت و دووبارەیان بکاتەوە.

🛑 بابەتەکانی خ*لەکە لە چی پێکهاتووە؟
- ڕێنووس
- خاڵبەندی
- هەڵە باوەکانی زمانی کوردی

🛑 ئەم خ*لە بۆ کێیە؟
بۆ هەموو کەسێکە کە بەزمانی کوردی دەنووسێت، بە تایبەت:
- ئەو کەسانەی پسپۆڕییان لە زمانی کوردیدا هەیە.
- خوێندکارانی بەشی زمانی کوردی.
- ئەو کەسانەی کە بابەتی ئەدەبی دەنووسن وەکو: شیعر، ڕۆمان، چیرۆک و هتد.
- ئەو کەسانەی کە بابەتی زانستی بەزمانی کوردی دەنووسن، وەکو: کتێب، ڕاپۆرت، سیمینار و هتد.
- ئەو کەسانەی کە لە دامودەزگە حکوومی و ناحکوومییەکاندا کارگێڕ و نووس
بۆ بەشداریکردن نامە بۆ پەیج بنێرە.

خ*لەکە لەلایەن م.حەسەن موحەممەد (پسپۆڕی زمانی کوردی)، دەوترێتەوە.

ئۆنڵاین ئەکادیمی
ژ.م. ٠٧٧٠٢١٨٧٨٣٨

10/02/2024

سوودەکانی فێربوونی زمانی نوێ :
١-شارەزابوون لە شێوازی ژیانی کۆمەڵانی بەکاربەرانی ئەو زمانە .
٢- زانینی کولتووری جیاواز.
٣- زۆربوونی هەلی وەرگیران لە کار و پیشە جیاوازەکان.
٤- خزمەتکردنی زمانی دایک ، لە ئەگەری وەرگێڕانی بابەتی زمانی دووەم بۆ سەر زمانی یەکەم.
٥- ناسینی خەڵکی جیاواز لە نەتەوەی جیاوازەوە.
٦- شارەزابوون لە جوگرافیای زمان .
٧- لە هەندێک کاتدا ناساندنی زمانی دایک بە نەتەوەی تر لە ڕێگەی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانەوە .
٨- دەستکەوتنی سەرچاوەی مەعریفی زیاتر.
٩- زانینی بابەتە جیهانییەکان.
١٠- زانینی مێژووی وڵاتانی تر .

05/02/2024

مێژووی خوێندنی ئۆنلاین و خوێندن له‌ دوور ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ره‌تای ساڵانی نه‌وه‌ته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو، به‌ دیاریكراوی له‌ ساڵی 1993 كاتێك زانكۆی ئیلینوه‌یز په‌خشی به‌شێك له‌ وانه‌كانی له‌ رێی ئینته‌رنێته‌وه‌ بڵاو كرده‌وه‌، پاشان له‌ ساڵی 1998 زانكۆی نیویۆرك ته‌واوی وانه‌كانی به‌ ئۆنلاین بڵاو كرده‌وه‌، دواتر خوێندنی ئۆنلاین په‌ره‌ی سه‌ند و له‌ ساڵی 2000دا رێژه‌ی خوێندكارانی ئه‌م جۆره‌ خوێندنه‌ گه‌یشته‌ 8%، له‌م ساڵانه‌ی دواییشدا خوێندنی ئۆنلاین زیاتر په‌ره‌ی سه‌ند به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی هێڵی ئینته‌رنێت و پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیا و په‌ره‌سه‌ندنی جیهانگیری و كۆمه‌ڵێك هۆكاری تر.

بە سپاسەوە لە سایتی(وشە) وەرگیراوە

30/01/2024

سوودەکانی خوێندن بە ئۆنلاین

1. کات: بە کاتێکی کەم دەتوانیت خوێندنێکی زۆر ئەنجام بدەیت، وە کاتت ناگرێت، بەتایبەتی لەو خ*لانەی کە وانەکان تۆمارکراون، بەپێی کات و مەجالی خۆت دەتوانیت خوێندنەکەت ئەنجام بدەیت، دەتوانیت بە ئاسانی کاتەکانی خوێندن بە ئۆنلاین لەگەڵ پلانەکانت بگونجێنیت بە خواستی خۆت، کاتت بەفیڕۆنادات لە چوون و هاتنەوە، ئەگەر تۆ بە ئامادەبوون لەشوێنێک بخوێنیت هەمیشە دەبێت کاتێک بەفیڕۆ بدەیت بۆ چوون و هاتنەوە بۆ ئەو جێگایە، بەڵام لە خوێندنی ئۆنلایندا کەمترین کاتت بە فیڕۆ دەچێت.

2. شوێن: تۆ دەتوانیت لە هەر شوێنێک کە بۆت گونجاوە بخوێنیت، پەیوەست نییە بە شوێنێکی دیاریکراوەوە، بە پێچەوانەی خ*لی ئامادەبوون کە شوێن دیاریکراوە وە ئەوەش قورسییەکی تێدایە بۆ ئەنجامدانی.

3. تێچوو: خوێندن بە ئۆنلاین تێچووی کەمترە بە بەراوردی خوێندن بەحزووری، وە هیچ پارەیەک لە چوون و هاتن بە فیڕۆ نادەیت، ئەگەر تۆ بە حزووری لە جێگایەک بخوێنیت هەمیشە پێویستت بە چوون و هاتنەوەتە ئەویش پێویستی بە تێچوویەکە، بەڵام لە خوێندنی ئۆنلایندا ئەو داهاتەت بە فیڕۆناچێت.

4. ڕێگری ژیانی تایبەتییت نییە، هەموو مرۆڤێک ژیانی تایبەتی هەیە کە هەندێک جار کات و شوێنی بۆ دیاری دەکات وەکو (گەشت، ئاهەنگ، سەردانی، ئیشکردن و هتد...)، خوێندنی ئۆنلاین نابێ بەڕێگری ژیانی تایبەتییت.

5. باشترینەکان، تۆ بە خوێندن بە ئۆنلاین دەتوانیت دەستت بە باشترین خ*لەکان و باشترین مامۆستاکان بگات، تەنانەت ئەگەر لە شوێنێک بیت کە دووربیت لێشیانەوە.

6. دەست گەشتن بە هەموو خ*لێک، جاری وا هەیە ئەو شارە یاخود ئەو جێگەی تۆ کەسی پسپۆڕی بە بووارێک تێدا نییە یاخود خ*لی حزووری بۆ هەندێک بوار تێدا نییە، بەڵام لە خوێندن بە ئۆنلاین دەتوانیت دەستت بگات بە هەموو خ*لێک کە دەتەوێت.

22/01/2024

نهێنی بەهێزبوونی توانای مێشك و بیرهاتنەوە چییە؟

توێژینەوەیەكی زانكۆی لۆندی سویدی دەری خست كە ئەوانەی دەتوانن بە چەند زمانێك قسە بكەن، توێكڵێكی مێشكی ئەستوورتریان لە كەسانیتر هەیە، واتە لەكاتی فێربوونی هەر شتێك و بەكارهێنانی بە بەردەوام، مێشك گەشە دەكات، توێژەرانی بەریتانیایش وێنەی تیشكی ژمارەیەك شوفێری تەكسیان لە لەندەن وەرگرت، بۆیان دەركەوت كە بەشێكی مێشكی ئەوان پێوەست بە بیرهاتنەوەی شوێنەكان، كە لە كارەكانیان پشتی پێ دەبەستن، لە كەسانی ئاسایی گەورەترە.

لەوەی سەرەوە دیارە كە مێشك ئەندامێكی داینامیكییە و بەپێی ئەوەی تێی دەچێت، لە گۆڕانكاری بەردەوامدایە، بە ئاوازی بیركردنەوە و كارلێك و سەما دەكات، نەوەك وەك دەفرێكی زانیاری یان پارچەیەكی مردوو بێت، بۆیە بۆ فرەوانبوونی مێشك و زیادكردنی تواناكانی ئەوانە بكە:
لەكاتی قسەكردنی دوو كەس مێشكیان تێكەڵ دەبێ و كەسانی زیرەك هزری رووناك بڵاو دەكەنەوە
یەكەم/ بەردەوام بخوێنەوە كە لێكئاڵانی خانەكانی مێشك زیاتر دەكات و هاوئاهەنگی بەشەكانی مێشك باشتر دەبێت، دوای هەر خوێندنەوەیەك مێشك دەگۆڕێت، بۆیە ئەوانەی دەخوێننەوە توانای هزری و بیركردنەوەی باشتریان هەیە.

دووەم/ هەوڵبدە ئەو زانیارییانەی دەتەوێ فێریان بیت و لەبەریان بكەیت، بیانووسییەوە و لەگەڵ كەسانیتر ئالوگۆڕیان پێ بكە و گفتوگۆیان لەسەر بكە.

سێیەم/ خۆراكی تەندروست و هاوسەنگ دەبێتە هۆی هەبوونی مێشكێكی تەندروست و بەهێز، بۆیە خۆراكی تەندروست و پڕ لە ڤیتامین بخۆ و وەرزش بكە.

چوارەم/ دووركەوتنەوە لە رارایی و نیگەرانی و هەستە نەرێنییەكان زیان بە مێشك دەگەیەنێ و دەبێتە هۆی مردنی خانەكانی مێشك و خەڵەفانی پێشوەختە دروست دەكات.

پێنجەم/ هامشۆی كەسانی زیرەك بكە و لەگەڵیان تێكەڵ بە، چونكە لەكاتی قسەكردنی دوو كەس مێشكی ئەوان تێكەڵ یەكتر دەبێت و كەسانی زیرەك هزری رووناك بڵاو دەكەنەوە.

شەشەم/ ئەزموون و تاقیكردنەوە، هەركاتێك شتێك ئەنجام دەدەیت، خانەكانی مێشك پێوەست بەو كارە رێك دەخەیتەوە و چالاكیان دەكەیتەوە، بەوەیش لەگەڵ هەوڵدانی زیاتر توانایان زیاتر دەبێ و فێر دەبیت.

لە كۆتادا بلوتارخ، فەیلەسووفی یۆنالنی دەڵێت، مێشك وەك چرای ئاگر دەدرەوشێتەوە و وەك پیاڵە پڕ نابێت، واتە لەوساتەی مێشك لە فێربوون دادەخرێت، دەپووكێتەوە و ئاگرەكەی دەكوژێتەوە، ئەوكاتەیشی بای هزر و بیركردنەوەی بەسەر هەڵدەكات، دەگەشێتەوە.

Photos from ‎ئۆنلاین ئەکادیمی Online Academy‎'s post 20/01/2024

گرنگییەکانی فێربوون لە ژیانی مرۆڤەکاندا

لەناوبردنی ھەژاری لە کۆمەڵگەدا

فێربوون یارمەتیدەرە بۆ تێکەڵبوونی کۆمەڵایەتی و بە سەرەکیترین چارەسەر دادەنرێت بۆ کێشەی ھەژاری و زیادکردنی پەرەپێدان کۆمەڵگە بە بەردەوامی جا لە ھەر جێیەک بێت، بەڵام لەڕێی ھەموو جۆرە فێرکردنێکەوە نابێت، بەڵکو دەبێت فێرکردن بە باشترین جۆر و بە بەردەوامی بێت بۆ ھەموو تاکەکانی کۆمەڵگە، وە دەبێت مامۆستاکان داھێنەر و بەرپرسیار و سەرکردە و ھاوکاربن.

بە شێوەیەکی گشتی نیشانە نەرێنییەکانی ھەژاری لە کۆمەڵگەدا کەمدەکرێتەوە لەڕێی باشکردنی پرۆسەی فێربوون و کردنی بە مافێک بۆ ھەموو تاکەکانی کۆمەڵگە بەبێ ھیچ جیوازی و جیاکارییەک.

پێشکەوتن

پەیوەندییەکی بەھێز ھەیە لەنێوان پێشخستنی ئابووری و کۆمەڵایەتی لە کۆمەڵگەدا، ئەم فێربوونە پێویستە چۆنییەتی بنیاتنانی ھەموو بوارە پێویستەکان لە قوتابیاندا بگرێتەوە، ھەروەھا توانای دانەبڕان لە تەکنەلۆژیا و بەکارھێنانی کۆمپیوتەر، وە چەندین بواری دیکە.

دروستکردنی کەساییەتی

دروستکردنی کەساییەتی و ئەو شتانەی کە تاک باوەڕیان پێی ھەیە چەند خاڵێك بەڕێوەیان دەبات، یەکێک لەو خاڵانە فێربوونە جا لە قوتابخانە یان پەیمانگا یان زانکۆ بێت، ڕاستە دابونەریت و ئایین و کلتوور کاریگەری ھەیە لەسەر دروستکردنی کەساییەتی، بەڵام فێربوون کاریگەرییەکی گەورەتری ھەیە لەم لایەنەدا، جێی ئاماژەیە فێربوون بە شێوەیەکی دیار ھەستی متانە بەخۆبوون لە تاکەکاندا بنیات دەنێت، ئەمە وا لە مرۆڤەکان دەکات زیاتر متمانەیان بە خۆیان ھەبێت و بەم شێوەیەش بەرھەمدار تر دەبێت لەوانی دیکە، تاکەکان لەڕێی فێربوونەوە توانایان زیاتر دەبێت لە بڕیارداندا، ھەر لەڕێی فێربوونەوە دەزانن ئەو خوڕەوشتە باشانە کامانەن کە پێویستە ھەیانبێت و ڕەفتاری پێوە بکەن، توانایان دەبێت لە بنیاتنان و بەڕێوبردنی کاری جیاوازدا، ھەروەھا دەتوانن داھاتوویان بنیاتبنێن بەو شێوەیەی کە دەیانەوێت و خزمەتی کۆمەڵگە دەکات.

چەند سوودێکی دیکەی فێربوون لە ژیانی مرۆڤدا

بەدیھێنانی یەکسانی لەنێوان تاکەکانی کۆمەڵگەدا.
بنیاتنانی چەندان کۆمەڵگەی تێگەشتوو و کە پڕن لە ئاشتی و ھاوکاری.
ھاوکاری تاکەکانی کۆمەڵگە دەکات لە بەدەستھێنانی کاری باش و ژیانێکی باشتر.

15/01/2024

بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان

ئۆنلاین ئەکادیمی، ناوەندێکی ئەلیکترۆنییە بۆ پەروەردە و فێرکردن و بەرەوپێش بردنی توانا کەسییەکانی تاک، بە شێوازی ئۆنلاین.

لەسەدەی بیستویەک و چەرخی تەکنەلۆژیادا، ئێستا تەکنەلۆژیا بووە بە پێداویستییەکی هەرە سەرەکی مرۆڤەکان و بەشێکی ژیانی ڕۆژانەیان، تەکنەلۆژیاش وەکو هەر شتێکی دیکە دەکەوێتە سەر بەکارهێنەری کە چۆن بەکاری دەهێنێت، ئامانجی ئێمەش ئەوەیە کە تەکنەلۆژیا بکەین بە ئامرازێک بۆ گەیشتن بە ئامانجێک کە پەروەردە و فێرکردن و بەروپێشچوونی تواناکانی تاکە، نەک بەفیڕۆدان و بەسەربردنی کاتەکانی.

ئێمە لە ئۆنلاین ئەکادیمیدا کۆمەڵێک خ*لمان دەبێت لە هەموو بوارە جیاوازەکاندا، بە مەبەستی ئەوەی هەمووان سوودمەندبن و بتوانن سوود بەخۆیان و دوواتر کۆمەڵگە بەگشتی بگەیەنن، پشتیوان بەخوا.

بەمزوانە چاوەڕوان بن...

Want your school to be the top-listed School/college in Kalar?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Category

Telephone

Website

Address


Kalar